هاوڕێ گیان
حەشرمان لهگەڵ کۆنەجاش و بەعسییەکانە.

شوان عەزیز
هاوڕێ گیان تۆ خۆت کردتە قوربانى خاک خاکێک ئاواتەخوازبووى کەپاک
ببێتەوە لە کۆنەجاش و بەعسى تۆ بە هیواى دهمڕۆژە بووی و بەڵام تۆ
هەرزوو لەلایەن خائینانى وڵات و ئەمانەى جاش بوون و خەڵکیى دڵسۆزى
وڵاتیان دهگرت و پلانیان بۆددهنا تۆ کەوتیتە بەر هێرشى خائینانى
وڵات و نەیان هێشت ئەم ئازادییەى کە کوردستان بەخۆوەى بینى و خاکەکەى
ئازاد کرا.. هاوڕێ گیان تۆ نەگەیشتى بەم ڕۆژە و تۆ بووى بەقوربانى وڵات
لەسەردەستى کۆنە جاشەکان شەهیدکرایى .
بەداخەوە هاوڕێ گیان بیزانە ئەم خاکەى تۆ خۆت بۆکردە قوربانى ئەم خاکە
ئیمڕۆکە کۆنەجاش و بەعسییەکان بەڕێوەیى دهبەن و چارەنووسى مەریوانى
کوڕت لەژێر دەستى کۆنە جاشێک دایە ئەم وڵاتە وەفایى بۆکوڕە شەهید و
کوڕە ئەنفال نییە وەفایى بۆکوڕە جاش و کوڕە کۆنەبەعسییەکان هەیە .
هاوڕێ گیان تۆ بۆ کێ خۆت کردە قوربانى خاک و کێ ئێستا بەرهەمى سامانى
ئەم وڵاتە دهخوات هاوڕێ گیان خۆزگە پێنج خولهک زیندوو دهبیتەوە
بهاتبایەوە نێومان و بارودۆخى مەریوانى کوڕت کەڕۆژ نییە لەشەقامەکان
مان نەگرێت بۆئەوەى لەکۆڵیژێک وەربگیرێت و درێژە بەخوێندنى بدات و
تائێستاکە وەرنەگیراوە و هاوڕێ گیان منداڵە بەعسیى و کۆنەجاشیش
لەزانکۆى ئەمریکى و فەڕەنسى و لوبنانى دهخوێنن .
هاوڕێ گیان ئەمە پەیامێک بوو بۆ تۆ کەتۆ لەژیان نەماوی و تۆ خۆت کرد
بەقوربانى وڵات بۆئەوەى ئەو وڵاتە لەژێر دەستى کۆنە بەعسى و جاشەکان
ڕزگارى بێ کەچى ئێستا کۆنەجاش و منداڵە بەعسییەکان بەڕێوەى دهبەن
منداڵە بەعسى زیاتر بەڕێزترن و ئەمان سەروەت و سامانى وڵات دهخۆن .
ئەوەتا منداڵە بەعسیى سووکایەتى بەکوڕەتا شەهیدو کوڕە ئەنفال دهکات و
مافى خۆشییەتى لەبەرئەوەى دەسەڵاتى کوردى وایان لێ کردوون و دەسەڵاتى
کوردى منداڵە بەعسیى و کۆنە جاشى دهوێت و منداڵە شەهید و کوڕە
ئەنفالى ناوێ .
لەکۆتایدا دهڵێم خۆزگە دادگایەکى دادپەروەرو یاسا هەبوایە تا کۆنە
جاش وبەعسییەکان بدرابانە دادگا و تامافى کەس وکارى منداڵە شەهیدو
ئەنفالکراوەکان بگەڕابایەوە بەڵام چى بکەین کوا یاسا کێ ئەم کارە
دهکات نازانم .
Shwankurdi37@yahoo.com
|