٣٠\٣\٢٠١٢
هاوڕێ حهمهڕهشید:
ئێمە سوورین لە سەر ھەوڵ و کۆشش بۆ وەدەستھێنانی
ماف و خواست و پێداویستییەکان بۆ پێشمەرگەکانمان.

ئەحمەد رەجەب
رۆژی ٢٥/٣/٢٠١٢ لە بارەگای پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان - لقی
ھەندەران لە ستۆکھۆڵم {پایتەختی سوید} و بە سەرپەرشتی بەرێز هاوڕێ حهمهڕهشید
بەرپرسی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی کوردستان و جێگری
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان و بە
ئامادە بوونی زیاتر لە (٥٠) ھاورێ وپێشمەرگەی دێرینی حزب
کۆبوونەوەیەکی فراوان سازدراو، کۆبوونەوەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ
گیانی پاکی شەھیدانی بزوتنەوەی نیشتمانی و شەھیدانی حزبی شیوعی
کوردستان دەستیپێکردو، سەرەتا ھاورێ جوتیار ئەندامی لقی ھەندەران
بەناوی ھاورێ و پێشمەرگەکان بەخێرھاتنی ھاورێ حەمە رەشیدو ئامادەبووانی
کردو، ھیوای خواست ھەر ھەموو گوێ بگرین و پاشان بوار بە ئامادەبووان
ئەدرێت بۆ پرسیار کردن و وەڵام وەرگرتن و ئاڵوگۆرکردنی بیرورای بەسوود.
پاشان ھاورێ حەمە رەشید بە سوپاسەوە بەخێرھاتنی ھاورێیان و
پێشمەرگەکانی کردو وتی:
زۆر پێخۆشحاڵم بە بینینی ئەم کۆمەڵە ھاورێ و پێشمەرگانە کە ماوەیەکی
دوورو درێژە لە یەکتر دابراوین و، سڵاوی سەرکردایەتی حزب و ھاورێیان و
پێشمەرگەکانی بە ئامادەبووان راگەیاندو ئومێدی دانشتنێکی سوودبەخشی
خواست و، داوای کرد لە پاش ئاخافتنەکەی گلەیی و گازندەو نارەزایی و
رەخنەو داخوازی و پێشنیارەکانیان دەربرن و بە گۆێرەی تواناو پەرەنسیبی
کاروباری کۆمەلەی پیشمەرگە دێرینەکان وەڵام ئەدەینەوە.
ھاورێ قەرەداغی لە درێژەی قسەکانیدا وتی:
ئەم کۆبوونەوەیە بەرھەمی خۆێنی شەھیدەکانمانەو، بوونی ئێوە لە ھەندەران
روویەکی پۆزەتیڤەو رۆڵێکی کارامەتان ھەیە بۆ ناساندنی بارودۆخی نیشتمان
وگەلی کوردستان بە نەتەوەو گەلانی تری دونیاو، لەم سونگەیەوە دۆست و
ھاوکار بۆ دۆزی رەوای کوردو دانیشتوانی کوردستان پەیدا ئەکەن.
مەبەست لە ھۆکاری سەرەکی سەردانەکەم بۆ ئەوروپا لە گەڵ بەرێز جەمیل
ھەورامی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەکەمان سەرپەرشتی کردنی کۆنفرانسی
دووەمی لقی ھەندەرانی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان بوو کە لە
شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لە رۆژانی ١٧و ١٨/٣/٢٠١٢ دا بەستراو، بەباشم زانی
ئەم سەردانە بەکاربێنم بۆ بینینی ھاورێیان و پێشمەرگەکان و لە نزیکەوە
گوێیان لێبگرم.
ھاورێ حەمە رەشید باسی بارودۆخی ئەمرۆی عێراق و کوردستانی کردو، بە پێی
دیدی حزبی شیوعی کوردستان و راو بۆچوونی سەبارەت بەو قەیرانەی نێوان
ھەرێمی کوردستان و حکومەتی مەرکەز لە عێراقدا خستەروو راشکاوانە
برینەکانی باس کرد لە گومرایی و ھەڵسوکەوتی بەرپرسانی عێراق و لە
خۆدزینەو وپشتگۆێخستنی مادەی (١٤٠) و ئەو شۆێنانەی لە جەستەی کوردستان
دابراون و، دەستێوەردانیان لە کاروباری کوردستان و ناردنی سوپا بە
ئارەزووی خۆیان بۆشارو ناوچەکانی کوردستان و، ئەو کارانەش ئەبنە مایەی
ناکۆکی وئاڵۆزی و، کیشە بۆ پێشمەرگە دروست ئەکەن و، لێرەدا ھاورێ
قەرەداغی رۆڵی پێشمەرگەی کوردستانی لە مێژووی سەروەری وخەباتی رەواو
تێکۆشانی بزاڤی رزگاریخوازی نەتەوەکەمانی پیشانداو، وخەبات و تێکۆشانی
پێشمەرگە لە شاخ و لە کاتی راپەرینە مەزنەکەدا بەرز نرخاندو، بە
ئەمرازێکی درەۆشاوەو گرنگی لە قەڵەمدا بۆ وەدەستھێنانی مافی نەتەوایەتی
بۆ گەلی کوردستان.
درووستکردنی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان لە سەرەتادا ھەر حزبێک بۆ خوێ
پێکێھێناو، بیرۆکەی دامەزراندنی ئەوکۆمەڵەیە {کۆمەڵەی پێشمەرگە
دێرینەکان} ئەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٥و، ئەوکات ئێمە لە حزبی شیوعی
کوردستان کۆنگرەمان بەست و پەیرەوی ناوخۆمان دارشت و پەسەند کراو،
مۆڵەتمان (ئیجازە) مان لە سلێمانی وەرگرت و، کۆمەڵەی پێشمەرگە
دێرینەکانی حزبی شیوعی کوردستانمان دامەزراندوو ئەویش بۆ داکۆکی لە
خواست و داواکاری و کاروباری پێشمەرگە، بەڵام لە ھەولێر سەرکەوتوو
نەبووین.
ساڵی ٢٠٠٥ کۆبوونەوەمان لە گەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردو بە
ھاوکاری دووقۆڵی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانمان دامەزراندو،
دەستمان کرد بە ھەڵبژاردن بە شێوەیەکی دیموکراسیانەو، لە ئەنجامدا وەک
دوو لایەن بە شێوەی (تەوافق) کارمان کردو، پاشان برایانی حزبی
سۆشیالیستی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پەیوندێیان کرد.
لە کاروباری رۆژانەی ئێمە وەک کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان کەموکوری
ھەیەو جێی خۆشحالییە ئەو کەموکوریانە بە ئەنقەست نییەو، تا ئێستا بۆ
نموونە دوو کەرەت ناسنامە (ھویە) دروست کراوەو، لەو رێگایەوە توانیمان
ھەندی کەس وەلابخەین و لە کۆمەڵە ناویان لابدەێن چونکە پێشمەرگە نەبوون
و، واتە مەبەستی سەرەکی لە تازەکردنەوەی (ھەویەکە) فەلتەرێکی باش و
سوودبەخش بوو، ناسنامە نوێکە کراوە بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت (تەزویری)
بکات.
ھەندێ پێشمەرگە تا ئێستا نەھاتووەو رووی لە کۆمەڵە نەکردووەو، بێگومان
ھیچی بۆ نەکراوەو، لە ساڵی ٢٠٠٨ وە لە ھەندەران لقێکمان بە ناوی {لقی
ھەندەران} دامەزراندووەو (١٢٥٠) پێشمەرگە خانەنشین کراون و، بە پێی
بریاری پەرلەمان تەمەنی پێشمەرگە بە (١٦) ساڵ دانراوەو ھەرچەندە
پێشمەرکەی لەو تەمەنە بچوکترمان ھەبووە.
دەربارەی زەوی لە کوردستان تا سنوورێکی باش بە پێشمەرگە دراوەو، وەلێ
خەڵکی واش ماوە وەرینەگرتووەو، تا ھەنووکە پێشمەرگەکانی ھەندەران
بێبەشن و ئێمە لە ھەوڵداین بۆ دابین کردنی زەوی بۆ ھەموو پێشمەرگەو بۆ
ئەو مەبەستە لە گەڵ بەرێز کاک جەمیل ھەورامی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای
کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان سەردانی بەرێز کاک مەسعود
بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و چەندین بەرپرسی ترمان کردووەو ھەموو
لایەک سڵاوی خۆیان ئەنێرن و، کوکن لە سەر ئەوەی زەوی بە پێشمەرگە بدرێت
و، ئەبێ پێشمەرگە، ئەوانەی فۆرمیان پرنەکردووەتەوە بە زووترین کات فۆرم
پربکەنەوە.
راستە خانەنشینی وەستاوەو ئەو کەسانەی تائێستا ھیچیان بۆ نەکراوە ئەبێ
ھەموو دیکۆمێنتەکان (ئەوراق و ھەویەی ئەحوالی مەدەنی وھتد...) بدەن بە
کۆمەڵە چونکە ئێمە لە ھەوڵداێن و کاریان بۆ ئەکەێن.
چەند پێوەرێک ھەیە بۆ مووچە (مەعاش) وەرگرتن و، ئەو کەسەی مووچەی ھەیە
لە جێگایەکی تر خانەنشین ناکرێت و، ئەوەی (٢) مووچەی ھەبێت یەکێکیان
ئەدرێت و ئەویتریان ئەبرێت و، ئەوەی لە کۆمەڵەی (الڕنسار) بۆی کرابێ لە
لای ئێمەوە ھیچی پێنادرێت و، ھەر بەو شێوەیە ئەگەر لای ئێمە خانەنشیی
ھەبێت لای ئەوان، واتە (الانسار) نایبێت.
بەڵێن دراوە کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان و دەزگای ئەیلول
یەکبگرنەوە.
لە ساڵی(٢٠١١) وە پلەی پێشمەرگە وەک سوپا دانراوەو، کاتی خوێ لەسەر
باری پێشمەرگایەتی دانرا بوو، وەک فەرماندەی کەرت، تیپ یان ھەرێم و،
پلە لە سەر ئەم پەرەنسیبانە دائەنرێت: ساڵانی خزمەت واتە چەند ساڵ
پێشمەرکە بووەوو بەرپرسیارێتی لە شاخ چی بووە {فەرماندەی کەرت، ھەرێم،
بەتالیۆن،مەڵبەند} ، بەشداری لە مەفرەزەی تایبەتی کردووە، لە کاتی
ئەنفال پێشمەرگە بووە، ئەوانەی پێش ئەنفال چوونەتەوە پلەیان بۆ
دانانرێت و پێیان نادرێت.
ئێمە وەک پێشمەرگەی حزبی شیوعی عێراق و کوردستان بەشداری شەری ناوخۆمان
نەکردووەو،ھەرچەندە لەژێر فشاردا (زەغت) دا بووین و ھەموو لایەک باش
ئەزانن ئێمە وەک حزب ھەمیشە لە ھەوڵدا بووین بۆ ئەوەی کۆتایی بە شەر
بێت.
ھاورێ حەمە رەشید باسی کۆنفرانسی لقی ھەندەرانی کردو وتی: لە رۆژانی
(١٧ و ١٨ /٣/٢٠١٢) دا بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی سەرۆک و جێگری
ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان دووەمین کۆنفرانسی کۆمەڵەی
پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لەدەرەوەی وڵات بەرێوەچوو، بەشداربووانی
کۆنفرانس ئازادانەو بە شێوەیەکی دیموکراتی خۆیان پاڵاوت و ھەڵبژرادن
کراو، ئاڵوگۆر لە کۆمیتەی ھەندەران روویداو گۆرانکاری تیا کرا.
ھاورێ قەرەداغی ئاماژەی بە سلفەی پێشمەرگە کردو لە گەڵ روونکردنەوەی
چۆنێتی وەرگرتنی و، ئەو سلفەیە لە پێشدا بە کێ ئەدرێ و، ھەروا باسی
مەدالیای رێزلێنانی پێشمەرگەی کردو لە گەڵ چۆنێتی دابەش کردنی.
ئاماژە درا بە خەستەخانەی شۆرش لە سلیمانی و جۆری ئەو خزمەتانەی پێشکەش
بە پێشمەرگە ئەکرێن و، ئەو جۆرە خەستەخانەیە نموونەیەو خاڵی پۆزەتیڤە
بۆ کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان و ئەبێ ھەوڵ بدرێت لە شۆێنی
تردا بکرێتەوە.
باسی بارەگای (بینا) ی کۆمەڵە لە سلێمانی کراو، ئاماژە درا بە بوونی
یانەیەک (نادی) بۆ وەرزش و رۆشنبیری و حەسانەوەی پێشمەرگە و، ھاورێ
حەمە رەشید وتی بیر لەوە ئەکەێنەوە فرۆشگایەک بکەێنەوە کە بە شێوەیەکی
گونجاو شتومەک بفرۆشێت بە پێشمەرگەو، وتی بۆ نموونە ژۆرێکی نوستن لە
ترکیا بە یەک ملیۆن دینارەو، لە سلێمانی ئەدرێت بە سێ ملیۆن و بە
کردنەوەی فرۆشگا کۆسپ و تەگەرە لە رێی پێشمەرگە کەم ئەکەێنەوەو، ھەروا
ھاورێ لە پاش ئەو باسە تێروتەسەلە وتی:
ئێمە لە ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان سوورین
لە سەر ھەوڵ و کۆشش بۆ وەدەستھێنانی ماف و خواست و پێداویستییەکان بۆ
پێشمەرگەکانمان و، دیارە ھەموو کارێکی ئێمە پەیوەستە بە حکومەت و
دامودەزگاکانی کوردستان و، داواکاریمان زۆرەو بە ھیواین بۆمان جێبەجێ
بکەن و، ساڵانە پێشمەرگەی دێرین بە ھۆی مردن کەم ئەبێتەوەو، تا لە ژیان
ماون کار لە پێناو ئەوان ئەکەێن.
ھاورێ قەرەداغی لە درێژەی قسەکانیدا وتی:
کۆمەڵەکەمان پێکھاتووە لە پێشمەرگەی: یەکێتی نیشتمانی کوردستان، حزبی
شیوعی کوردستان، حزبی سۆشیالیستی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی
کوردستان و، کارەکانمان تا رادەیەک باش بەرێوە ئەچن و، تا ئێستا زۆربەی
پێشمەرگە ناسنامەو مووچەیان ھەیەو، دیارە تاک و تەرا پێشمەرگە لێرەو
لەوێ ماوە کارەکانی تەواو نەبووەو کیشەی ھەیە بە ھۆێ نەبوونی
بەڵگەنامەو کەموکورتی دیکۆمێنتەکانی و، ھەروا باسی زیادکردنی مووچەی
خانەنشینی کرد کە ھەموو پلەکان ئەگرێتەوەو، لە ئێستاوە کار بۆ
بەرزکردنەوەی پلەی ھەندێ پێشمەرگە ئەکەێن کە شایستەی لەوە زیاترن
ودابینکردنی زەوی.
لە کۆتایی قسەکانی ھاورێ حەمە رەشید بواردرا بە ھاورێیان و پێشمەرگەکان
پرسیارو پێشنیار بکەن و ئەوە بوو (١٤) کەس خۆیان ناونووس کردو گلەیی
وگازندەو رەخنەو پێشنیاریان کردو لە ناو ئەو ھاورێ و پێشمەرگانە مام
سالەح، نەسرین خان،مام بارام. پۆلا عەزیز (پۆلا زندانی سیاسی)، ئایار،
حەمید دھۆکی، سەلوان، سەعید شابۆ، عەلی، ھێمن و ھەژارکۆێی و ھتد.....
ھاورێ حەمە رەشید بە سنگی فراوان و بە وەرگرتنی گلەیی و گازەندەو
رەخنەکان وەڵامی پرسیارەکانی دایەوەو، وتی:
باسی زەویمان کردو وتمان لە ھەوڵداین، سەپارەت بە ژنان، ئەو ژنانە
پێشمەرگە بوون جلی پێشمەرگەیان لە بەر ئەکردو پاسەوانی وئەرکەکانی
رۆژانەیان وەک پێشمەرگەکانی تر بەرێوە ئەبرد، ئەو ژنانە لەگەڵ
ھاوەسەرەکانیان ئەژیان سەرەرای بارقورسی و دەربەدەری ئەبێ بە ناوێکی
ترەوە باسیان لێوە بکرێت و، قەت ئەوانیش کەمیان نەکردووە. خەڵکی
دێھاتەکان یارمەتی زۆریان داوە بەڵام بە پێشمەرگە ناو نابرێن و ئەبێ بە
جۆرێکی تر یارمەتی بدرێن. پێشنیارەکان باشە ساڵی جارێک کۆبوونەوەی
فراوان بکرێت و، ھەروا باشە پەرە بە کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکان لە
دەرەوەی وڵات بدرێت، جێی شانازییە کار بۆ پێشمەرگە کراوە، ئەوانەی لای
ئەنسار مووچە وەرئەگرن و حەز ئەکەن بێنەوە لای خۆمان ئەبێ بە زووترین
کات ئەو بەڵگەنامانە مووچەی پێوەرئەگرن بیدەنەوە بە ئێمەو بۆ ئەوەی
بتوانین لای خۆمان کاریان بۆ بکەین. ھەر پێشمەرگەیەک کارێک یان
داخوازییەکی ھەیە بیکات بە نامەو بمانداتێ، قەت نەمان وتووە گەندەڵی
نییەو، ئەڵێن گەندەڵی ھەیە و ئەبێ کار بۆ ئەوە بکەین و، لە کۆمەڵە
بنبریان بکەێن و دووریان بخەێنەوە.
٢٩\٣\٢٠١٢
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|