په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\٨\٢٠١٧

چیرۆک بۆ منداڵان:

ھاوڕێکانی تۆپێک.


وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە بە دەستکارییەوە: عەلی حەمەڕەشید


تۆپێک لە ئۆتۆمبێلی یارییەکانەوە کەوتە خوارەوە..گلۆر بوەوە بەرەو دۆڵەکە..چۆلەکەیەکی بینی لەسەر لقی درەختێک..بازێکی بەرەو رووی ناو وتی:بەیانیت باش ھاوڕێکەم. چۆلەکەکەیش باڵەکانی لەیەکدا و لێی نزیک بوەوەو بەترسەوە لێی ورد بوەو فڕییە شوێنێکی تر و وتی: کۆمەڵێکی زۆر ھاوڕێی چۆلەکەم ھەیە..کەلەگەڵمدا دەفڕن..تۆپەکەش خۆی بەرز کردەوە و وتی: ئەوەتا منیش وەکو تۆ دەفڕم!چۆلەکەکەش باڵەکانی لە یەکدا و وتی فڕین جیاوازە لە بازدان..ئیتر فڕییە شوێنێکی بەرز..تۆپەکەی لە خوارەوە بەجێھێشت..تۆپەکەش زۆر ھەوڵی دا کە بازێکی وا بدات کە بگاتە چۆلەکەکە بەڵام نەیتوانی ..ئیتر ھەستی بە بێھیوایی دەکرد...تۆپەکە خۆی گلۆرکردەوە تا دەریاچەیەکی بینی بازێکی دا ناوی و دەستی کرد بە یاریکردن لە ئاوەکەدا...کاتێک مراوییەکی بینی کە مەلەی دەکرد و بێچوەکانیشی بە چواردەوریدا بوون..لێی نزیک بوەوە و وتی: چۆنی ھاوڕێکەم.مراوییەکەبە چوار دەوری تۆپەکەدا سوڕایەوە و وتی: مراوییەکانی ھاوڕێم ھەروەکو من مەلە دەکەن..تۆپەکەش وتی ھا ئەوەتا منیش وەکو تۆ لە ناو ئاودا مەلە دەکەم.مراوییەکە بە مەلە کردن کەمێک دوور کەوتەوە لە تۆپەکە و وتی: تۆ نە دەنوکت ھەیە و نە باڵ. بێچووە مراوییەکان دەستیانکرد بە پێکەنین..مراوییە گەورەکە تەماشایەکی کردن بە مۆنییەوە..ئیتر ئەوانیش بێدەنگ بوون..مراوییە گەورەکەش لەگەڵ ئەواندا بێدەنگ بوو..بە تەنھا تۆپەکە لە دەریاچەکەدا مایەوە.تۆپەکە بازێکی داو لە دەریاچەکە ھاتە دەرەوە و گلۆر بوەوە بۆ بێستانەکە..پشیلەیەکی بینی کە لەسەر گیاکە نووستبوو.. ھەڵیسان تا پێی بڵێت چۆنی ھاوڕێکەم..پشیلەکە بە چاوی خەواڵووەوە وتی: ھاوڕێکانی من پشیلەن کە توکێکی نەرمیان ھەیە..ئەوان مشک ڕاو دەنێن..ئەمەی وت و چاوەکانی داخستەوە و نووستەوە..تۆپەکە لە پشیلەکە دوور کەوتەوە و گلۆر بوەوە تا گەیشتە شەقامەکە لە پڕدا ھەستیکرد کە شتێک دەیگرێت..تەماشایەکی ئەملاولای خۆی کرد بینی منداڵێکە لە باوەشی گرتووە و دەڵێت چۆنی ھاوڕێکەم..من و منداڵانی ھاوڕێشم زۆر حەز دەکەین کە بە تۆپ یاری بکەین..بۆ ئەمەش ئێستا لەگەڵ خۆمدا دەتبەم بۆ یاریگاکە..لەبەر خۆشیەوە وتی :ئەگەر بەباشی یاریمان لەگەڵدا بکەیت ئەوە دەبیت بە ھاوڕێی ھەموومان.لە یاریگاکە ھەموو منداڵان کۆبوونەوە و یارییان بە تۆپەکە دەکرد کە وەکو چۆلەکە دەفڕی و وەکو پشیلە بازی دەدا و بیشکەوتایە ئاوەوە وەکو مراوی مەلەی دەکرد..

 

ماڵپەڕی عەلی حەمەڕەشید

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک