١٥\١٠\٢٠١٦
ھاورێم ''شوکریە'' سڵاو لە نیشتمانە پڕ
ئازارەکەی رۆحی تۆ.

کەژاڵ ئیبراھیم خدر
لە نیشتمانەکەی دڵی پڕ لە پەژارەو خەمی ئێمەدا دەیان گوڵە گەنم
ھەڵدەوەرێ "نیشتمانێک پڕ لە خەڵتانی خوێن و شەپۆلێک لە نائومێدی بەرۆکی
گرتووین "نیشتمانێک خوێنی شەھیدەکانی بوونەتە سمبول و پایەکانی بەرەو
داروخان دەڕوات".
ئەم نیشتمانە پڕە لە غوربەت ،پڕە لە خونچەی تازە پێگەیشتووی غەمبارو
ئازاردراو "دەبێت نیشتمان کێ سبەینێ لە باوەش بگرێت "ئەوانەی سەری
خۆیان ھەڵگرتوو گوڵە بە ئازارەکانیان بەجێ ھێشت "یان ئەوانەی ھەموو
رۆژێک دۆزەخ بە قورگماندا دەکەن".
من لە نیشتمانە دڵە جوانەکەی "تانیاوە تەماشای ئەم ژیانە دەکەم "ژیانێک
بۆئەو پڕ بوو لە خەبات و تێکۆشان ،پڕ بوو لە لاوانەوەی دڵی کیژە خێر لە
خۆنەدیووەکان پڕ بوو لە ئازاری وەرینی گەڵاکان".
تانیا دەیوسیت ئەم نیشتمانە ببێتە نیشتمانێک ھەموو مرۆڤێک تێدا ئازاد
بێت و لەدڵە بچکۆلانەکەیەوە نمەی باران دا بکات "ئەو دەیویست دیواری
بێدەنگی بشکێ و ژنان لە باخچەی پڕ لە میھرەبانی خۆیاندا بحەسێنەوە.
ئەو دەیوست عاشقان دڵیان نەشکێ و باوەشی غەمباریان بڕەوێتەوە "دەیویست
کەرامەتی مرۆڤ پارێزراو بێت و سبەی بەبەرگی ئاڵاو واڵاوە باوەش
بەیەکتریدا بکەن".
نیشتمانەکەی دڵی تانیا ھەموو تانیاکانی لەخۆی دەگریت "بە ھەرکۆیەکدا
دەڕۆیشت دەیان ئازاری دەچنیەوە "دەی بینی بڵندگۆی ژیان پێویستی بە
تێکۆشانە پێویستی بە جەستەیەکە ئیتر بحەسێتەوە.
ئەو ھەموو ئاواتی لە شارە جوانەکەی قەڵادزێدا ھەڵچنیبوو "دەیویست بسک و
پەرچەمی ژنانی شارەکەم ئاوی کانی و کارێز بەئازادی بخۆنەوە
.
تانیا "گوڵێکی گەشاوەی پڕ لەتریفەی مانگەشەو بوو ،گوڵی جوانی بەھاری پڕ
لە پەلکەزێڕینەو شەونمی بەربەیانی شارەکەم بوو".
ئەو ھەموو ناخی پڕ لە غوربەت بوو "بۆیە غوربەت بووە نیشتمانی خۆی و لە
غوربەتدا حەزو ئارەزوو خەمەکانی سپارد".
ئەو ژنێک بوو لە ژنیەتی خۆیدا دەیان ئاوێنەی بەرووی ژناندا دەکردەوە
دەیان رووانینی کردبووە پەنجەرە تاکوو شەماڵێک دابکات و فێنکاییەک لە
رۆح و دڵی نیشتمانە کەماندا بدات و بەدەنگی بەرز بڵێت ئای نیشتمان تۆ
چەند جوانیت چەند نەشمیلەیت چەند دڵت گەورەیەو شوێنی ھەموومان
دەکەیتەوە".
ئێستا نیشتمانە جوانەکەی ئەم گوڵ ھەنارە تەنھایەو خۆی تەنھایی ھەڵبژارد
"ھەڵبرژاردنێک وەک چیاکانی "قەندیل و ئاسۆس و چواس و بڵفەت سەر بەرز".
بنوو دایکی نیشتمان ھەموومان لە خەمدا دەتوێینەوە لەخەمدا چاومان
رۆژانە فرمێسک دەڕێژێت "رۆژانە دەیان گوڵە لاولاو ھەڵدەوەرێت "شکۆمەندین
بەتۆ گوڵە جوانەکەی شارەکەم "قەڵادزێ "ئەوشارە کە پیشەنگ بووی لەخەبات
و تێکۆشان "پێشەنگ بووی لە کۆڵنەدان"
.
ماڵپهڕی
کهژاڵ
ئیبراهیم خدر
|