٢٣\۴\٢٠١٠
هاوڕێ نییە و
باخەوانی (هیرۆین)ە
!

سەلام عەبدوڵا
هێرشێکی ژەهرئامێزانە رووبەری رۆژنامەو
گۆڤارو سایتەکانی گرتووەو لەناو ئەو هەموو دزو جەردەو چەقۆ لەدەستانە،
روو لە شوعییەکان و شوعییەت دەکەن. ئەم جارەیان کۆپییەکی تری"زۆر
بەرٍِێز" ژەنەڕاڵ بینۆشیت، جۆرج بوش، بەناوی"هاوڕێ باخەوان"لەو شارەوە
(لاهای) قسەمان بۆ دەکات کە من تێدا سێ
رۆژ بەناهەق لەلایەن براکانییەوە زیندانی کرام و پاشان
لەدادگاکەی لەگەل چەندین کوردستانی، سزادرام! راستە لاهای شارێکی جوانە،
بەڵام بۆ من زیندانێکی تاکە کەسی بوو و بۆنی میزو پیسییەکەی، کەساسی
کردم، ئەوجا ئەم دەنگە نەشازەیشی لێ بەرز بووە!
لە وەڵامی کەسێک بەناو هاوڕێ باخەوان لەسەر پرسیاری (میدیا)،
بەشێوەیەکی قینئامێزو سوکایەتیپێکردن لەبارەی شوعییەکانی کوردستان
دەدوێ. هەر لە سەرەتای کارو خەباتی شیوعییەکان هەزاران هێرشی جۆراجۆری
فکری لەسەری کراوە تا رادەی کۆمەڵکوژی بەدەست برادەرو هاوبیرەکانی
باخەوان، لێ شوعییەکان هێشتا وەک پیرەمەگرون، سیرامایسترا، دیان بیان
ڤو سەربەرزانە درێژە بە خەبات دەدەن. زۆر ئاساییە لەسەر ئاستی مێژوو،
ئەگەر ئێستا گوڵاڵە سوورەکەمان لە هەندێ شوێنی دنیا بە گوێرەی پێویست
ئاوی بەرناکەوێت یان تۆزێ نەخۆشەو ناز بەسەرمانەوە دەکات ولەولاوەوە
گەوادو خوێنڕێژەکانی مێژوو بەر خۆری لێ دەگرن....ئێمە دەبینین چۆن
دڕکەکان دەوریان لێداوەو دەیانەوێ زەفەری پێ ببەن!
بوقێک دووبارەی هەمان ئاوازی ئاوازی فرانکۆو ئیمزاکەرانی سایکس بیکۆی
دیموکراتەکان و لایەنگرانی وەهم دەکات!
بوقێک بە وشە تینوێتی ژەنەڕاڵێکی پەککەوتە بۆ خوێنی شوعییەکان دەشکێنێ!
چەند کۆن و سواو بۆگەنە ئەو دەنگە...
یەکەمجار"خوا"خۆمان بگرێ بۆ هەڵەکانمان، بەڵام دڵنیای باخەوان و هەموو
هاوسەنگەرەکانی دەکەم، مەحاڵە سەرمایەو بازاڕە ئازادەکەتان وبوقە
ژەنگاوییەکانی دیکتاتۆرەکانی راگەیاندن و جەنگ و چەوسانەوە کە بەناو
دیموکراسی، لیبڕالیزم، ئاین و پاشایەتی حوکمڕانی دەکەن بتوانن بەر بە
هێزی نەبڕاوی ژێردەستەکان و بیروباوەڕی ئازادیان بگرن. ئێستا نزیکەی
ملیاردێک ژێردەستە لە دنیا خەبات بۆ بەدیهێنانی شوعییەت دەکەن.
"باخەوان"ە زەلیلەکە بۆ سەلماندنی بۆچوونەکەی لەبارەی مافی شوعییەکان
بۆ وەرگرتنی کورسییە قەرەبووەکە بۆ پەرلەمانی عیراق، دەڵێ(پارتی هیوا و
ژێ کاف لەناوچوون، چەندێک مافی ئەو کورسیاینە هەیە، شوعییەکانی
کوردستانیش نیو ئەوەندە...).
دیارە نە پارتی هیواو نە ژی کاف لەناو چوون، بەڵکو هەردووکیان بوون بە
بڕبڕەی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەوە جەهالەتی باخەوانی ئەفیونە، پێی
وایە ئەو دوو لایەنە لەناوچوون!
"باخەوان"دەنووسێ: (...هەر خەریکی یەکپێکردنی کرێکارانی جیهانن)
ئەو بۆچوونە رقوقینی"رۆشنبیرێکی ئازادیخواز سەربەخۆ"ی پێوە دیارە،
چونکە نووسەرەکەی دەتوانێ لە چیاکانی کوردستان، سورێن و هەندرین و بەمۆ
بکات؛ لە زیندانی فاشیستەکان، لە گاورباغی و لە گۆران بپرسێت شوعییەکان
چییان بۆ کوردستان کردووە!
حزبی شوعی لە سەدان بۆنە دووبارەی رەخنە لەخۆ گرتنی کردووە بۆ ئەو
بەرەیە کە لەگەل بەعس کردی و بەڕاستی هەڵەیەکی کەمەرشکێن بوو،
بەڵام"باخەوان" هێشتا هەمان فکرو بیری فاشیستی بەعسی هەیە بە شێوە
کوردییەکەی.
گاڵتەکردن بە شوعییەکان وەک ئەوە وایە یەکێک تف لە روخساری دایکی خۆی
بکات یان چەپلە بۆ راگری کویلەکان، لێبدات.
پەرلەمان بۆ شوعییەکان گۆڕەپانێکە وەک هەر گۆڕەپانێکی تر، بۆ بەرگری
لەمافی ژێردەستەکان دەهێنین و هیچی تر!
پاش سوکایەتیپێکردنی دیموکراسیانە، "باخەوان" گەمژەییەکەی دەگەیەنێتە
لوتکە و دەڵێ: ئامۆژگارییان دەکەم کە چیدی لەوە زیاتر خۆیان نەکەنە
سینەما و واز لە حیزبایەتی و شوعییایەتی بهێنن).
سۆزانیخانەکانی ئەمستردام بۆ تۆ!
قەیرانە گشتییەکەی سەرمایە، بۆ تۆ!
جەنگەکانی بۆ تۆ!
گرانی بازاڕ و بازرگانی بە کاڵای ئیکسپایەر، هیرۆئین و چەکی ئەتۆم و
کیماوی بیۆلۆگی هاوسەنگەرەکانت، بۆ تۆ!
داگیرکردنی کوردستان لەلاین ئایندارو دیموکرات و فاشیت و...بۆ
هەموو سیستێمی رێکخستنی ژیانی بەم شێوەیە کە هەیە، بۆ تۆ
نەتەوەپەرەستەکان، بۆ تۆ!
شوعییەت بۆ ئێمە ماڵی باوکمانەو لایەلایەی دایکمانەو هاوڕێیەکی
گیرفانخاڵی شەهیدو ئەنفالکراوێکمانە، باوەشی گەرمی خۆشەویستەکانمانەو
بەوپەڕی دڵسۆزی و نەبوردەیی کار بۆ ئاوەدانی و جوانی و بەرزکردنی دەنگ
و پڕکردنی پێداویستییە هەمە لایەنەکان دەکەین لە کوردستان و دەنگی
هاوڕێتی و دۆستایەتی بۆ هەموو ژێردەستەکانی دنیا بەرزدەکەینەوە!
زۆرێک لە حکومەتەکانی جیهان بۆیان هەیە رێککەوتنی جیهانی رێکبخەن
ئیسلامییەکان لەسەر ئاستی جیهان یەکگرتووانە کار بۆ ئاینەکەیان بکەن
نەتەوە یەکنەگرتووەکان، هاوبەشانە ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن
بازاڕ یەکگرتوانە رێکبخرێت...هتد
تەنها هەوڵی یەکگرتنی کرێکارانی جیهان، نامەعقول و نابەجێ و بێ کەڵکە؟!
بۆ باخەوان هەق بەخۆی دەدات لە رێکخراوێکی جیهانی کار بکات، پانتۆڵی
چینی لەبەربکات و کۆمپیوتەری ئەڵمانی بەکاربهێنێت، ریکلام بۆ فڵان یان
فیسارە بیرمەندی فەرەنسی یان بەریتانی بکات، وەک کوردێک لە وەڵاتێکی تر
بژێ و دەست لە کاروباری وەڵاتێکی تریش وەربدات و قسەی لەسەر بکات...هتد،
تەنها شوعییەکان بۆیان نییە. مەبەستم ئەوەیە ئێمە لە جیهانێکی جیهانگیر
دەژین و زیاتر لە جاران خەمی مرۆڤایەتی هاوبەشە، بۆیە جەهالەتە ئەگەر
یەکێک تازە بە تازە لەم سەردەمە رەخنە لە گیانی نیونەتەوەیی شوعییەکان
بگرێ. لەوانەیە هەر خودی"بیلمەتەکە" لە شوێنێکی تر بەخۆی بنووسێ(جیهان
بووە بە گوندێکی بچوک)!
لەدواییدا دەبێ بڵێین بزووتنەوەی کۆمونیستی بە هەڵە و نوقسانییەکانیەوە
زۆر گەورەترە لەوەی بە بۆچوونەکانی ئەو هیرۆئینفرۆشەو هاوسەنگەرەکانی
بتوانن لە شکۆیی کەم ببێتەوە...
ئەی بوقی ژەنگاوی سەرمایەی بێویژدان
تۆ نە هاوڕێیت و نە باخەوانی ژیان!
|