٢٧\١١\٢٠١٦
هاوڕێ رەشەکەم.*

سمکۆ ئەحمەد
پۆستالێکی ڕه‌شم هه‌یه له پرچی کچێکی ئه‌سمه‌ر و
پێستی منداڵه تاریکه‌کانی سیرالێۆن و
نێو جه‌رگی شه‌ویکی گریاو ده‌چی!
ده‌فته‌رێکم هه‌یه له ده‌سڕه‌که‌ی دایکم زیاتر
فرمیسک و خەم وشه‌ی هه‌تیوی تێدا نووستوه!
له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆستاله‌دا زۆر گه‌شتی خەمگینمان کرد
له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌فته‌ره‌دا زۆر شه‌ڕی بێ واتامان کرد
پۆستاڵ گوتی
هێنده به‌سه‌ر گۆڕی بێ ناودا ئه‌مهێنی و ئه‌مبه‌ی
هێنده بێ ئاره‌زووی خۆم
به په‌ڕۆی دروشمەکان ده‌مشۆی
رۆژێ له سه‌ر به‌فری کۆسۆفۆ و
رۆژێ له‌سه‌ر لمی گه‌رمی ئه‌فریقادا
سه‌مای به‌زۆرم پێ ده‌که‌ی!
له‌بیرت دێ له سلێمانی که بڕیارمان دا رابکه‌ین
گوتت ئیتر ده‌چین بۆ زه‌ویه‌ک
تۆز ناتوانێ ده‌ست له بینه‌قاقات بنێ؟
له‌بیرت دێ که یه‌کەم جار سواری فڕۆکە بووین
چی نهێنیی و پاره‌وپوولت بوو
به (ئەمانەت) داته ده‌ست من؟
پێشت گوتم ده‌بێ هه‌رده‌م له‌گەڵت بم
ئه‌گه‌ر مردیشم ده‌تکه‌م به کێل بۆ گۆڕه‌که‌م!
ئێستا بۆچی به به‌فر ده‌مشۆی
له‌سه‌ر لمی بیاباندا به لم ده‌مخۆی؟
من چیم داوه له کابول و ئه‌فغانستان؟
جارێک له‌سه‌ر خاکی خۆمان ئاواره بووم
خه‌ونم ده‌دی به باڵی کۆتره بێ تاقه‌ته‌کان
بفڕ‌م
بسڕم هه‌ور و ببڕم ئاسمان
که باڵم گرت و چێژی ئاسمانی شینم کرد
باڵت به‌ستم
که خاکی بێ تۆزیشمان دۆزیه‌وه
بێزار بووی و به دووی بۆنی تۆزدا
سه‌رمان هه‌لگرت
گوتت نه‌با بۆنی وڵاتمان له‌بیربچێ!
گوتت نابێ ناسنامەی خۆمان له‌ده‌ستبچێ!
گوتم قه‌ینا ئه‌و هاوڕێمه
که ده‌گری ده‌ستی ده‌خانه سه‌رشانم
که قه‌یتانه‌کان ده‌ست ده‌خه‌نه بینه‌قاقام
ئه‌و ده‌ست ده‌خاته گیرفانم
ختووکه‌ی بیره‌وه‌رییە‌کانم ده‌دا و
به خه‌نده گۆڵبارانم ده‌کا
ده‌فته‌ری سی په‌رەییش به شه‌ست گوێ
گوێی لێ ده‌گرت
به په‌ره ته‌ڕه‌کانی لمی به‌فری بۆ لاده‌برد
گوتی پۆستاڵ هیچ خه‌م مه‌خۆ
من رۆژانه نهێنییە‌کانی ئه‌و
له نێو درزی مه‌مکی دێره‌کانمدا ئه‌خه‌وینم
زۆر باسی تۆی بۆ کردووم
ته‌نانه‌ت رۆژێکیشیان قه‌یتانه کۆنه‌که‌تی به‌کارهێنا
بۆ دورینه‌وه‌ی دێڕه‌کانم
پێشی گوتم خۆشترین خه‌و
ئه‌و خه‌وه بوو که تۆ ببوویته سه‌رینی
له خه‌ویشدا وه‌ک سینباد له‌باتی فه‌رش
له‌سه‌ر باڵی تۆ فڕیبوو
هیچ خه‌م مه‌خۆ و دوودڵ مه‌به
دڵنیام گه‌ر تۆ نه‌بی
منیش ناخاته ناو جانتاکه‌ی
یان گیرفانی قه‌مسه‌له‌که‌ی.
_________________________________
*
ئەم هۆنراوەیەم لەو
سەردەمە نووسی کاتێک کە وەك خۆبەخش هاوکاریی قوربانییەکانی شەڕی ناوخۆم
دەکرد لە ئەفریقیا (سیرالیۆن) و لە ئەوروپای رۆژەڵات (کۆسۆفۆ) و
پاشانیش لە ئاسیا (ئەفغانستان و پاکستان).
ماڵپه‌ڕی سمکۆ ئه‌حمه‌د
|