هاوریَیانى
موسڵمان،په‌یامه‌كه‌تان گه‌یشت!

به‌شدار عه‌لی
مه‌خابن كۆمه‌ڵگا به ده‌ستى سه‌دان كیَشه و گرفت گیرۆده‌یه،حیزبه
ئیسلامیه‌كان و مه‌لا و ئاخونده‌كان كه خۆیان به رزگاركه‌رى به‌شه‌ریه‌ت
ده‌ناسیَنن نوزه‌یان له‌به‌ره‌وه نایه‌ت،به‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر نووسین
و بلاَوكردنه‌وه‌ى چه‌ند ووتار و كتیَبیَك و لیَكۆڵینه‌وه‌یه‌كى مه‌یدانى
و زانستى له‌سه‌ر میَژووى ئیسلام و كار و پرۆژه و ماهیه‌تى حیزبه
ئیسلامیه‌كان هاواریان لىَ هه‌ڵساوه و به هه‌موو ئه‌ندامه‌مانى له‌شیان
په‌لامارده‌ده‌ن.
دوایى بلاَوبوونه‌وه‌ى چه‌ند تیَبینیه‌كم له‌سه‌ر سیاسه‌ت و كاركردنى
یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان،چه‌ند براده‌ریَك به ووتار و ته‌له‌فۆن و
نووسین به شیَوه‌یه‌كى زۆر توند دوور له هه‌موو عورف و عاداتیَكى ئه‌خلاقى
و سیاسى وه‌لاَمیان دایه‌وه،له‌یه‌كى تریشه‌وه كۆمه‌َلیَك مه‌لا به
پاڵپشتى حیزبه ئیسلامیه‌كان خه‌ریكى كه‌مپینیَكن دژى بلاَوكردنه‌وه‌ى
نووسین و كتاب و لیَكۆڵینه‌وه به‌بىَ سانسۆر و كۆنترۆڵ،دیاره له هه‌وڵى
تریشدا ده‌ستیان نه پاراستووه، بۆیه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هیَرش و په‌لاماردانانه
كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ یه‌كتر به پیَویست زانى چه‌ند تیَبینیه‌كى تر
ئیزافه بكه‌م.
هه‌ر هه‌فته و یه‌كیَك له ولاَتانى دراوسىَ و ناوچه‌كه هیَرش ده‌كات
و گوند و ناوچه سنورییه‌كان بۆردومان ده‌كان و مناڵ و ژن و لاو و گه‌نجانى
ئه‌و ولاَته له‌ناوده‌بات و كه‌م ئه‌ندام ده‌كات،خه‌ڵكى به‌ده‌ست نه‌بوونى
و هه‌ژارى و ده‌ست كورتیه‌وه ده‌ناڵیَنن،قوتابیان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران
به‌ده‌ست رۆتینه‌وه گیرۆده‌ن،به‌هۆى بوونى یاسا و ده‌ستوریَكى نامه‌ده‌نى
رۆژانه سه‌دان گه‌نج و لاوى كورِ و كچ خه‌ون و خولیاكانیان لىَ ده‌بیَت
به سه‌راب.....،كه‌چى مه‌لا و عه‌ممامه به‌سه‌ره‌كان و حیزبه
ئیسلامیه‌كان میَشیَك میوانیان نیه،له‌لایه‌كى تریشه‌وه دژى ئازادى
نوسین و بلاَوكردنه‌وه و لیَكۆڵینه‌وه‌ن كه سه‌ره‌تاترین و ساكارترین
مافى هه‌ر كه‌س و لایه‌نیَكه كه چى ده‌ڵیَت و چى بلاَوده‌كاته‌وه.
سه‌ره‌تا هاوریَیانى موسڵمان زۆر دوایى لیَبوردنتان لىَ ده‌كه‌م،من
ناتوانم به‌م زمان و فه‌رهه‌نگه نزمه‌ى كه ئیَوه پىَى پىَ ده‌ئافتن
و وه‌لاَمى منتان پىَ داوه‌ته‌وه من قسه‌ى پىَ بكه‌م بۆیه خۆم له
زۆریَك له وه‌لاَمه‌كانتان ده‌پاریَزم،كاك ئاوات له مه‌كته‌بى راگه‌یاندنى
یه‌كگرتوو به ته‌له‌فۆن پیَم ده‌ڵیَت( تۆ وه‌كو مه‌رِ كاویَژ ده‌كه‌یت
و كاویَژكردنه‌كه‌شت له خزمه‌تى پارتى و یه‌كیَتیدایه و چوونه سه‌نگه‌رت
له یه‌كگرتوو خزمه‌تكردنه به گه‌نده‌ڵى پارتى و یه‌كیَتیدا...)هه‌روه‌ها
جه‌نگى ناویَك له نامه‌یه‌كدا بۆم ده‌نوسیَت(...هه‌ر هیچ نه‌بیَت
توانیومانه كه‌سانى وه‌كو تۆ له كوردستاندا كه‌م بكه‌ینه‌وه و ئیستا
كافرى وه‌كو تۆ به ترسه‌وه له‌سه‌ر حیزبه ئیسلامیه‌كان و ئاینى
پیرۆزى ئیسلام ده‌دویَن وناتوانن قسه قۆرِه‌كانیان به راحه‌تى بلاَو
بكه‌نه‌وه...).
دیسانه‌وه دووباره‌ى ده‌كه‌مه‌وه،گه‌نده‌ڵى و دزى و راوورِووتى و
نایه‌كسانى و بىَ مافى پارتى و یه‌كیَتیم هه‌زار جار پىَ باشتر له
حوكمى شمشیَر و سه‌رپه‌راندن و تیَزاب و زینده‌به‌چاڵكردن و ده‌ست
برِینه‌وه و ته‌قاندنه‌وه و ره‌جم كردن و له چادر هه‌ڵكیَشانى ژنان
و گیركردنى منالاَن له حوجره‌ى مزگه‌وته‌كانى ئیسلامیه‌كان، له
كاتیَكدا هیچ به‌رنامه و پرۆژه و سیاسه‌تیَك نیه من به پارتى و یه‌كیَتی
و ده‌سه‌لاَتدارانى كوردستان ببه‌ستیَته‌وه و به هه‌موو شیَوه‌یه‌ك
له هه‌وڵدام بۆ گۆرِین و ژیَر یه‌ژووركردنى ئه‌و ده‌سه‌لاَته گه‌نده‌ڵ
و بىَ سیسته‌م و نایه‌كسانه،به‌لاَم ئیَوه‌ى ئیسلامیه‌كان مردنتان به
ئیَمه نیشان داوه بۆیه به سه‌ر ئیَشه‌ى پارتى و یه‌كیَتى مه‌منونین!ئه‌وه‌ش
باش بزانن خه‌ڵكى كوردستان زۆر له‌ئیَوه ده‌ترسن كه له ئه‌نجامى نه‌مانى
پارتى و یه‌كیَتى ئیَوه ببن به هیَز و فرسه‌ت بقۆزنه‌وه،بۆیه به
شیَوه‌یه‌ك له شیَوه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاَتى پارتى و یه‌كیَتى
نه‌رمى ده‌نویَنن و به‌دوایى به‌دیلیَكى مه‌ده‌نى ده‌گه‌ریَت كه ته‌عبیر
له خواست و وویسته‌كانیان بكات.
من له ووتاره‌كه‌ى سه‌ره‌تاشم به روونى ئه‌وه‌م باس كردووه و به‌یه‌ك
ووشه‌ش به‌رگریم له ده‌سه‌لاَتى پارتى و یه‌كیَتى نه‌كردووه.
له‌لایه‌كى تره‌وه به‌ده‌ست من نیه،ئیَوه‌ى ئیسلامیه‌كان له هه‌موو
دونیا به هیَزى كاولكار و داخراوى كۆمه‌ڵكا ناسراون و رۆژانه‌ش كار له‌سه‌ر
جیَكردنى ئه‌و پرۆژانه ده‌كه‌ن،له‌هه‌ر شویَنیَك ده‌سه‌لاَتان هه‌بیَت
ژنان و ئافره‌تان ده‌بیَت چاوه‌رِوانى قیامه‌ت بكه‌ن و ده‌ست له ژیانى
ئیستا هه‌ڵگرن،چونكه به‌پىَى یاسا و ده‌ستوور و شه‌رعیه‌ته‌كه‌تان پله‌دوون
و ئالیه‌تى خزمه‌تكردن و چیَژ وه‌رگرتنن، منالاَن خۆشى و شادى و یارى و
ژیانى به‌رائه‌تى مناڵیان لىَ ده‌بیَت به حه‌رام،لاوان ده‌بیَت بۆ ئه‌به‌د
باسى خۆشه‌ویستى و سه‌رگه‌رم كردن و جوانى و به‌خته‌وه‌رى نه‌كه‌ن،ئازادى
و مافه فه‌ردى و مه‌ده‌نیه‌كان ده‌بیَت به خه‌ون،هه‌ر ئیستا خه‌ریكن
ئه‌و تروسكاییه‌ى كه به هه‌وڵ و ماندووبوون و قوربانى خه‌ڵك به‌ده‌ست
هاتووه له‌بارى به‌رن و هاوار ده‌كه‌ن و په‌لامار ده‌ده‌ن،هه‌ژارى و
برسیه‌تى و جیاوازى نیَوان چینه‌كان دریَژه پىَ ده‌ده‌ن،تیرۆر و
تۆقاندن و مل په‌راندن به‌شیَكى جیانه‌كراوه‌ى بردنه‌پیَشه‌وه‌ى سیاسه‌ت
و به‌رنامه‌كانتانه،.... .ده‌توانن یه‌ك مه‌مله‌كه‌تم نیشان بده‌ن كه
ئیَوه بالاَ ده‌ست بن و ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه‌ى له‌سه‌ره‌وه باس كرا به‌شیَك
نه‌بیَت له كۆمه‌ڵگاكه،جا قسه‌ى من له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه،كه ئیَوه
خاوه‌نى ئه‌و به‌رنامه و پرۆگرامانه‌ن و ناتوانن ببن به ئومیَدى خه‌ڵكى
كوردستان كه دڵیان بۆ ئازادى و یه‌كسانى و خۆشگوزه‌رانى و ره‌فاهیه‌ت
و خۆشى و گه‌شت و سه‌یران مه‌ده‌نیه‌ت لىَ ده‌ده‌ت.
له كۆتاییدا ده‌ڵیَم، هاوریَیان په‌یامه‌كه‌تان رۆشنه ده‌تانه‌ویَت
خه‌ڵكى كوردستان هه‌میشه له تاریكی‌دا بژین و هه‌موو ده‌رگاكانیان له‌سه‌ر
دابخه‌ن و هیچ جۆره ده‌خاڵه‌تیَكیان له‌سه‌ر ژیان و چاره‌نووسى سیاسى
و ئابورى و كۆمه‌لاَیه‌تى و فه‌رهه‌نگى كۆمه‌ڵگادا نه‌بیَت،بۆیه ده‌تانه‌ویَت
مافى بیركردنه‌وه و نووسین و قسه‌كردن و بلاَوكردنه‌وه‌یان لىَ زه‌وت
بكه‌ن.
|