١٨\٩\٢٠١٧
هاوڕێيانى
كۆمۆنيست، خاڵيك بۆ بارزانى دابنێن!

شوان سدیق
بە بۆچوونى لينين "كۆمۆنيست خاڵيك لەسەر لە ريگاى ئاين بۆ راگرتنی
دادەنيت". بۆيه دەبێ كۆمۆنيست دژايەتى هاوپەيمانى ئيمپراليزميش بكات
نەك بانگەشە!
كارڵ ماركس زيندوببيتەوە لەداخى ستەمكارى حكومرانى جۆزيف ستالين لە
رووسيا و ئەو حوكمڕانيەى ساڵانيكه لەكوباو كۆرياى باكوور و چيندا هەيە
ماركسى خاوەنى هزری ژيانى باشتر بۆ مرۆڤەكان، رۆحى بەبەردا نامينيت لە
ئاستى ئەو زوڵم و زۆر و حوكمڕانە ديكتاتۆرانە بوونەتە ماڵ بەسەر
كۆمۆنيزم!
لە مەنهەجى ماركسيزم دا نەبووەو نييە كەسيك كۆمۆنيست و بێ بروا بەئاين
و ريسا ئاسمانييەكان بيت، كەچى لەناو كوردانى ئيمه وەك سەرگەردان و
تينەگەيشتن لەكۆمۆنيست كەسى شيوعی هەيە نويژ و خواپەرستیی لە مزگەوت و
كەنيسەكانيش دەكات.
دروست ململانێ و رووبەڕووبوونەوەى نيوان ئەفكار و بنەماكانى كۆمۆنيست
لەگەڵ ئاين هيچ يەك ناگريتەوە. فلاديمير لينين گوتەنى "كەسيك كۆمۆنيست
بوو ئيدى ئەو خاڵە لەبەردەم ئاين وەك هەنگاونان بەرو رووى دادەنيت
پيويست بەوەناكات چيتر باسى ئاين بكات!
هەنگاويكى تر رووبەڕووى كۆمۆنيست دەبيتەوە ململانێى راستەوخۆى دژايەتى
چەوسانەوەو دەربازبوونى مرۆڤە لەدەست نادادى و سەرمايەدارى كەهاوكات
لەگەڵ ئيمپراليزمدا زيندانيكى گەورەى بۆ مرۆڤەكان بەرهەمهيناوە ئەمرۆ
لە جيهاندا. عيراق هەريمى كوردستانيش دەوڵەتانى داگيركار ئيدارەيەكيان
دروستكردوە، ئەركى ئيمەيە تيدا دژايەتى ئەو دەسەڵاتە بكەين، كە
لەكوردستان هيچ زەمانەتيكى مرۆڤى كورد پاريزراونيە!
لەسەر و بەندى پرسى گشتپرسیی كوردستانى عيراق، پارتى ديموكراتى
كوردستان و سەرۆكى ئەو حیزبە مەسعود بارزانى رابەرى ئەم پرۆژەيە دەكەن،
جا گەر پارتى نەبيت لەم قۆناغە هيچ حیزبيكى خاوەن نفوز ئەو هەنگاوە
نانيت، كەوايه قازانجى ئەم گشتپرسییە گەر ئەنجام بدرى و پاش دەنگى
زۆرينە ئەنجامەكەى هەركاتيك جيبەجيى بكريت، بيگومان دەبيتە دەستكەوت بۆ
پارتى و بارزانيش گەر ئەم گشتپرسییە زيانيشى هەبيت زيانەكە رووبەڕووى
پارتى دەبيتەوە، چونكە ئەو حیزبانەى ئيستا لەگەڵ گشتپرسیین، بيگومان
شوين قسەو بريارى پارتى ديموكراتى كوردستان كەوتوون.
لەم بانگەشەى بۆ گشتپرسیی پارتى ديسان رۆلى گرنگ دەگريت. پارتى
سەرمەشقى پرۆژەكەيەو بارودۆخيكى خولقاندوە لەكوردستان تەنيا خۆى
بانگەشەى گشتپرسیی دەكات، حیزب و لايەنى تر وەك پيويست ئەم گرنگيەيان
نييە!
ئەوەى من سەرنجمداوە بەشيكى زۆر لە هاوريانى حیزبى كۆمۆنيستى كريكارى
بەراستەوخۆ، و ناراستەوخۆ كەوتوونەتە ئەم بەرەى بانگەشەيە زياتريش بە
قازانجى بانگەشەكانى پارتى.
من ناكۆكيیم لەگەڵ بوونى دەوڵەتى كوردى نييە پرسيارى ئەوەم زۆر لێ
دەكريت "تاچەند لەگەڵ دەوڵەتى كوردى؟ وەلامەكەم روونەو من كوردستانيكى
سەربەخۆم دەويت نەك وەك كورد لە عيراقى ئەمرۆ وەك پلەدوو مامەڵەمان
لەگەڵ بكريت!
بەلام بۆ حیزبى كۆمۆنيستى كريكارى نابێ بچيتە ئەم بانگەشەوە لەكاتيدا
كۆمۆنيستەكان چەندين ساڵە رووبەڕووى ئەزموونى بزووتنەوەى ناسيونالستى
كوردايەتى بوونەتەوە لەسەر دەستى پارتى هەروەها كۆمۆنيست لەگەڵ
ياساكانى ئاين و ئەو بارودۆخە ئابورى و كۆمەڵايەتيەى لەسەر دەستى
بزووتنەوەى ناسيونالستى كوردايەتى و بزووتنەوەى ئيسلاميەكان هەيە
كەدژايەتى مافەكانى مرۆڤ دەكات، بيگومان كۆمۆنيست لە رابردوودا و بە
ئيستاشەوە دژى ئەم حوكمڕانە بووە. بۆيە پيويستە لەسەر هەمان بەرنامەو
نەهج هەنگاو بهاويت!
بڕیار بيت؛ پاشەكەوت و دەنگى ئەم گشتپرسییە بكريتە دەوڵەت، بيگومان
هەمان ئەزموون. هەمان كۆپى حوكمڕانى چەند سالەى رابردوو بەناوى دەوڵەتى
كوردى لە ژير ناو و بەرگيكى تر دووبارە دەبيتەوە. چونكه تا ئيستا
دەستور و ياسايەكى نوى بۆ ئەم دەوڵەتە دانەنراوە. بۆيە بۆ كۆمۆنيست
ئەركە قورسەكەيان هيشتا ماوە. ناكرێت هەر خەريكى بانگەشە بن، پيويستە
كۆمۆنيست بەرچاوى رون بێت!
كاتيكيش هەيكەلى دەوڵەتى كوردى راگەيەنرا ئەوكاتە ئەركى زياترى
كۆمۆنيستە گفتوگۆى ئەم هەيكەليەى دەوڵەت بكات، بەئاسانى ئەزموونى
بزووتنەوەى ناسيونالستى كوردى هى رابردوو لەم دەوڵەتەدا دووبارە
نەبيتەوە!
بەلام ئيستا كەبەشيك لەكۆمۆنيستەكان خەريكى بانگەشەى گشتپرسیین،
بەراستى كاتى ئەوەيە ئەم بانگەشە رابگرن. بارزانى و خودى پارتى
رووبەڕووى ئەو پرسيارە بكەنەوە. ئەوان وەك دۆستى ئيمپراليزم و
بزووتنەوەى ئيسلامى چۆن دەوڵەتيكتان بۆ دروست دەكريت، ئازادى و مافى
مرۆڤ و ژيانيكى باشتر پيشكەش بە مرۆڤى كورد بكەن!
كۆمۆنيستەكان دەبيت رابردوويان لەياد بيت، ئەزموونى پارتى و يەكيتى و
ئيسلامييەكان چۆن دژايەتيان كردوون. كۆمۆنيست نابێ بەوە دڵخۆش بيت
بارزانى دوو پەيامى دژى ئەمريكاو هاوپەيمان دەدات. هەموومان باش
دەزانين پارتى و بارزانيش هاوپەيمانى سەرەكى توركيا و رۆژئاوا و
ئەمريكاشن؛ ئەم وڵاتانە وەك ئيمپراليزم و داگيركارى عيراق تاوانى
جەنگيان ئەنجام داوە!
ماڵپهڕی شوان سدیق
|