| 
			٢٨\١\٢٠٢٠ 
			ھاوڕێی ژینگەپارێز.  
			  
	
		
		
			| 
 
  فازیل ئەلکەعبی  | 
			 
وەرگێرانی لە 
عەرەبییەوە: فەرھاد 
ئەحمەد |  
			
  سان 
			لەگەڵ دایکیدا بە شەقامێکی گشتییدا دەڕۆیشتن، چاویکەوت بە پیاوێک لەسەر 
			شۆستەکە وەستابوو بە جلوبەرگێکی تایبەتەوە، تەماشای زەوییەکەی دەکرد. 
			سان بە تەواویی سەرنجی دەدا و بە وریایی لێی نزیکبووە. بینی گسکێکی 
			درێژی بە دەستەوەیە وەک ئەوەی خەریکی خاوێنکردنەوەی زەوییەکە بێ، بەڵام 
			بە بێ جوولە وەستاوە. 
			سان بە سەرسوڕمانەوە روویکردە دایکی و پێیوت: ئەوە چییە؟ بۆچی ئەو 
			پیاوە وەستاوە وەکو بەردێکی بێدەنگ و بێ جوڵە؟! دایکی بە پێکەنینەوە 
			وتی: ئەوە پەیکەرە، بەڵێ ئەوە تەنھا پەیکەری ھاوڕێیەکی ژینگەپارێزە لە 
			لایەن بەڕێوەبەرێتی شارەوانیی ئەم شارەمانەوە دانراوە وەک رێزلێنانێک 
			بۆ ئەو پیاوە و کارە گەورە و پیرۆزەکەی کە خاوێنکردنەوە و جوانکردنی 
			ئەم شارەیە.
 
			  
			سان زەردەخەنەیەکی کرد و وتی: بە راستی 
			جێگەی شانازییە دایە گیان. منیش حەزدەکەم کە گەورە بووم ببمە ھاوڕێی 
			ژینگەپارێز و بەشداریی بکەم لە خاوێنکردنەوە و جوانکردنی شارەکەم بۆ 
			ئەوەی ھەمیشە لە ژینگەیەکی خاوێن و جواندا بژین. 
			  
			  
			٢٨\٨\٢٠١٩farhad.ahmadbarznji@yahoo.com
 
			  
			  
			  
			  |