په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٩\٢٠١٢

هاوسەرەکانتان لە ژووری لە دایکبوون بە تەنیا جێمەهێڵن.

 

 

بۆ/ - حکومەتی ھەرێمی کوردستان. - پەرلەمانی کوردستان. - وەزارەتی تەندرووستی. - رێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان. - لێژنەی مافی مرۆڤ. - کەناڵەکانی راگەیاندن. - رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی


منداڵھێنان چرکەساتێکی مرۆیی پڕ ئازار، ھەستیار، مەترسیدار، پڕ سۆز و تایبەتە لە ژیانی دایکان. لەم کاتە دایکان پێویستیان بە خزمەتکردنی تایبەت ھەیە، بەڵام ئەفسوس لە ژێر کاریگەریی ئەقڵ و یاسا و نەریتی پیاوسالاریی، دایکان دەبێ لەژێر بارێکی دەروونیی خراپ، بە تەنھا منداڵەکانیان بە دنیا بھێنن.


ئێمە رووتان لێ دەکەین و دەڵێین: چۆن دەبێ خۆشەویسترین مرۆڤ لە ژیان و دایکی منداڵ لەو بارودۆخە سەختە بە تەنیا بەجێبھێڵرێ؟ باوکەکان چۆن قبووڵ دەکەن پزیشک و یاریدەرەکانی پێشی خۆیان کۆرپە شیرینەکانیان ببینن؟!


بەڕێزان: سکپڕەکان لەم کاتە دەگمەنە زۆر پێویستیان بە نزیکیی، پشتیوانیی و بەشدارییکردنی ھاوسەرەکانیانن.


ئێمە لە پێناو کۆمەڵگەیەکی مرۆیانەتر، داوا لە بەرێزتان دەکەین کار بکەن بۆ:


١- ھەڵوەشاندنی ھەر یاسایەک رێگریی لە چوونەژوورەوەی ھاوسەرەکان دەکا بۆ ناو ژووری لەدایکبوون.
٢- زەمینەخۆشکردن بۆ بەشدارییکردنی ھاوسەرەکان لەو چرکەساتە.
٣- لەم بارەیەوە ھەڵمەتی ھوشیارکردنی کۆمەڵگە رێکبخەن.
 

تێبینیی: یەکەم ئەفسانە لە مێژووی مرۆڤایەتی باسی دەستدرێژیی سێکسیی دەکا: (ئەنانە) یەکەم ژنە رووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسیی بووە لە مێژوو. سەرچاوە: (فراس السواح، مغامرە العقل الاولی، لاپەرەی ١٩٨).

بۆ پەیوەندییکردن: زەینەب ئەرکەوازی: ٠٧٧٠١٩٨٩٩٠٢، عەدنان محەمەد: ٠٧٧٠١٢٦٩٨٥٦، مەھاباد ئەحمەد: ٠٧٧٠١٣٦٣٠٥٩، د. رابعە عەباس: ٠٧٧١١٣٢٩٧٢١، نەسرین موراد: ٠٧٧١٣٣٦١٩٠٩, د. کارزان موراد: ٠٧٧٠٨٣٩٩٥٢١، سەلام عەبدوڵا: ٠٧٧٠٠٥٩٥٥٨٣
 

 

لێژنەی ئاشتی و ھیوا بۆ (ئەنانا)
٩\٩\٢٠١٢

 

------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

بریندارکردنی ژنێکی سکپڕ.

 


(ئیمان غازی، سکپڕ لە مانگی پێنج) لە ماڵەوە بووە کاتێ دوو کەس لەگەل ھاوسەرەکەی لە دەرەوە شەڕیان کردووەو بە ھۆیەوە ھەر یەک لە (سەڵاح مەحمود)و (محمود محەمەد)بە چەقۆ بریندار کران.


(ئ.) و (ح. ق) دەرگای ماڵەکەیان شکاند و بە شەق و لێدان و چەقۆ لە (ئیمان)یان داوە و برینداریان کردووە بە بێ ئەوەی ھیچ پەیوەندییەکی بە کێشەوەکە ھەبێت.


ئەم شەڕە چەقۆیە دوێنی شەو لە گەڕەکی کاریز بە ھۆی کێشەی کۆمەڵایەتی نەبووە و تەنھا لەسەر بەدحاڵیی نێوان ھەردوو لایەن لە سەرشەقام بووە. ئەمە نموونەیەکی ترە سەبارەت بە دەستدرێژی پیاوان دژ بە ژنان.


شایانی باشە لەم رۆژانە چەند ژن و کچێک بە ھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ناچار بوون سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خانەقین بکەن.

لەم بارەیەوە زەینەب ئەرکەوازی بە ناوی لێژنەی ئاشتی و ھیوا بۆ (ئەنانا) وتی: ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم تاوانە دەکەین و داوا لە لایەنە پەیوەندیدار و دانیشتیوانی شارەکە دەکەین کار بکەن بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە.

پێکەوە توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و ژنان و کچان رادەگرین!

 

 

لێژنەی ئاشتی و ھیوا بۆ (ئەنانا)

١١\٩\٢٠١٢

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک