٥\۴\٢٠١٠
هاوسه‌ره‌که‌م.

سروه دڵخۆش
که پێلوی چاوت
لێک ده‌نێیت
دیمه‌نێکی چه‌ند شیرینه
هاوسه‌ره دڵفڕێنه‌که‌م....
سه‌ر تاپای جه‌سته‌ت ئه‌وینه
هێنده‌ی په‌پووله ئاسایه‌ک
شیله‌ی لێوت تێرم ده‌کات
که په‌نجه‌ت ده‌ده‌یت له په‌نجه‌م
هه‌ستی گه‌رمت سڕم ده‌کات
که سۆزی بارانی دڵت...
له کوانووی عه‌شقم لێک ده‌نێی
چی ئازاری ڕابردووه.......
له تابووتی مه‌رگی ده‌نێی
دڵم بۆته شوشه‌ی ماچت
مه‌یشکێنه به لێوته‌وه....
با چرپه و دیداری شه‌وان
خامۆش نه‌بێت به ده‌ستته‌وه
شه‌وان به دیار باڵای جوانت
په‌یمان به دڵی خۆم ئه‌ده‌م
گه‌ر ئه‌ندێشه‌ت نه‌م خنکێنێ
خۆم له ئاقاری لێو نه‌ده‌م
که ته‌مه‌نی به‌هاریشم
خۆری ئاوابوون ئه‌یبڕێت
کاتژمێره‌کان ده‌وه‌ستن...
کاتێ هه‌ناسه‌ت بۆم ئه‌فڕێت
ئه‌ی هاوسه‌ره دڵگیره‌که‌م
ئه‌م خونچه‌ی لێوه‌م ئاو بده
با بێ باخه‌وان نه‌ژاکێم
خۆت له قه‌دی گوڵم بده...
tamanek.bewafaiy@yahoo.com
|