هاوسه‌رگیریی
زۆره‌ملێ‌و توندوتیژیی خێزانیی له نه‌رویج،
کۆڕێک بۆ نووسه‌رو
ڕاوێژکار بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید.
ریکخراوى
kvinneutvalget i RKR له نه‌رویج کۆڕێک
بۆ نووسه‌رو ڕاوێژکار (بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید) له شارى لارڤیک
ساز ده‌که‌ن له ژێر ناونیشانی هاوسه‌رگیریی زۆره‌ملێ و توندوتیژیی
خێزانى له نه‌رویج.
به‌زۆر شودان، ده‌ستنیشانکردنی هاوسه‌ر بۆ کچان‌و کوران دابونه‌ریتێکی
کۆنی کۆمه‌ڵگای کورده‌وارییه، به‌ڵام وێڕای پێشکه‌وتنه‌کانی جیهانی
ئه‌مڕۆش، هێشتا زۆرن ئه‌و کچ‌و کوڕانه‌ی ڕوبه‌روی ئه‌م ئافاته
کۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌بنه‌وه که مافی هه‌ڵبژاردنی پاشه‌رۆژی ژیان
له‌مرۆڤ زه‌وت ده‌کات. خۆ ئه‌گه‌ر به‌زۆر شودان‌و به‌زۆر ژنهێنان
له‌کۆمه‌لگایه‌کی پاشکه‌وتووی کورده‌واریدا، نه‌ریتێکی کۆن و باو بێت،
ئه‌وا گواستنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌ریته له‌کوردستانه‌وه بۆ نه‌رویج و
ولاتانى ئه‌وروپا و په‌یڕه‌و کردنی ده‌چێته خانه‌ی تاوان‌و دژایه‌تی
ئازادییه‌کانی تاک و پێشل‌کردنی مافه‌کانی مرۆڤه‌وه.
ته‌وه‌رێکی تری باسه‌که، توندوتیژیی خێزانییه که پانتایه‌کی
گه‌وره له ژیانی مرۆڤ داگیر ده‌کات . ئه‌م دیارده‌یه که له
زۆربه‌ی ور‌ده‌کاریی ژیانی ڕۆژانه‌دا به‌دیده‌کرێ، کاریگه‌رییه‌کی
گه‌وره‌ی له سه‌ر خێزان هه‌یه .
له‌م کۆڕه‌دا خاتوو بێریڤان سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ئه‌م دیاردانه و
ده‌رئه‌نجامه ترسناکه‌کانی بۆ سه‌ر ژیانی خێزان ده‌دوێت .
به ئاماده‌بوونتان خۆشحال ده‌بین.
تکایه به زوترین کات له هاتنتان ئاگادارمان بکه‌ن، ژماره‌ی
ته‌له‌فۆن : 99 11 1128
رۆژ: یه‌کشه‌ممه 13/
12/ 2009 / کاتژمێر:
15.00 – .0020
شوین: لارڤیک - بۆولگن - هۆلى بلۆبۆکس /
ناونیشان:
Sanden 2، 3255 Larvik
www.bølgen.no
|