حه‌مه‌کاکه‌ڕه‌ش
کۆتری یه‌که‌م خوایه وه‌ته‌ن ئاواکه‌ی کۆتری دووه‌م وه‌ته‌ن ئاوا ناکاو له حه‌سره‌تا ڕۆی وه‌ک ته‌مێک ئێره‌ی به‌جێهێشت خه‌مباربوو به‌وه‌ی هه‌ر وه‌ته‌ن ئاواکاو... جه‌للاده‌کان وێرانی بکه‌نه‌وه دیساوهنهوه کۆتری یه‌که‌م خوایه وه‌ته‌ن ئاواکه‌ی کۆتری دووه‌م ئاوای ناکاو وه‌ک هه‌ڵمی ده‌ریاکان لێره دوورکه‌وته‌وه وه‌ک دواتیشکه کاڵه‌کانی خۆر لێره دوورکه‌وته‌وه له حه‌سره‌تا ڕۆی به‌رگه‌ی مه‌رگی په‌پووله‌و گوڵ و گۆزه‌و کانی و ژن و جوانی و باغ و بێستانی نه‌گرت وه‌ک به‌فرێک به‌سه‌ر خۆیدا توایه‌وه له حه‌سره‌تا ڕۆی به‌ناوی ئه‌وه‌وه حهشرێکیان به‌رپاکرد به‌ناوی ئه‌وه‌وه ژه‌هریان کرده ئینجانه‌ی دڵی سۆفیه‌کانه‌وه چاوی کانی یه‌کانیان پڕکرد له تاریکی مه‌مکی گوڵه نازنازهکانیان ده‌رخواردی سه‌گه‌کاندا ئاوێنه‌ی ماڵه‌کانیان پڕکرد له تارمایی شپرزه‌بوون قه‌ڵه‌م چاوی کۆتره‌کان و هێلانه‌ی پاسارییه‌کان و ڕه‌نگی تاوسهکانیان فڕێدایه ئاوه‌کانه‌وه ئای چیان کرد ده‌رگای هه‌موو جوانییه‌کیان شکان به به‌رچاوی دارتووه‌که‌ی به‌رماڵانه‌وه گویسهوانهی مزگه‌وته‌کانیان به چۆله‌که‌کانه‌وه کوشت به به‌رچاوی عاشقانی گونده‌وه قژی دارتووه‌که‌ی بهرماڵانیان سووتان به به‌رچاوی ئاسمانه‌وه عاشقانیان دایه ده‌ستی مردن و وتیان: ها مردن ئه‌مانه به‌ره چیان لێده‌که‌ی بیکه ئای چی‌یان کرد شوانیان له شمشاڵ و شمشاڵیان له ده‌شت و ده‌شتیان له مه‌ڕو مه‌ڕیان له خه‌یاڵی گیا دابڕی دیسانه‌وه کۆتری یه‌که‌م دوای ئه‌م هه‌موو مه‌رگه‌ساته خوایه بگه‌ڕێوه‌و وه‌ته‌ن ئاواکه وه‌ته‌ن وه‌ته‌ن ئاواکه وه‌ته‌ن. کۆتری دووه‌م وه‌ته‌ن بۆ کێ ئاوابکا؟ بۆ گوڵ کوشتن بۆ دڵ کوشتن خواوه‌ند وه‌ته‌ن ئاوا ناکاو ئێره‌ی داوه‌ته ده‌ستی قه‌ده‌رو جه‌للاده‌کان خواوه‌ند له حه‌سره‌تا ڕۆی ڕۆی بۆ دوورگه‌کانی عه‌شق بۆ ئاسمانه‌کانی خه‌یاڵ بۆ ده‌ریاکانی فڕین بۆ باخچه‌کانی روناکی بۆ پێده‌شته‌کانی نێرگز‌و هه‌ڵاڵه بۆ چیمه‌نه‌کانی ڕه‌نگ و بۆ کانیاوه‌کانی ورشه‌و بۆ لای دارسێوه‌کانی منداڵی رۆی خواوه‌ند به هانای گوڵێکه‌وه چوو دڵی پڕبوو له گریان به هانای گه‌ڵایه‌که‌وه چوو وه‌رین ده‌ستی گرتبوو به هانای مێرووله‌یه‌که‌وه چوو که له شه‌پۆلی ده‌ریایه‌کدا خه‌ریکبوو شێتبێت به هانای کۆترێکه‌وه چوو که وه‌ته‌نی تهیکردوو دره‌ختێکی نه‌دۆزییه‌وه تابیکاته هێلانه و... شه‌ڕ وێرانی نه‌کردبێت به هانای په‌پووله‌یه‌که‌وه چوو بیری له خۆکوشتن ده‌کرده‌وه به هانای ئه‌ستێره‌یه‌که‌وه دووکه‌ڵ ئه‌یویست بیخنکێنێت به هانای مانگه‌وه چوو مانگ له‌و سه‌ری بێهووده‌ییه‌وه ده‌یووت: ئیتر خۆم له دڵی هیچ ئاوێکدا نابینم ده‌ریاکان پڕن له ته‌رم و خوێن خواوه‌ند رۆی دڵی منداڵێک ژیرکاتهوه ئه‌نفالی بۆ پێناسه بکات به‌رائه‌ت نامه‌یه‌کی بۆ بنووسێت منداڵێک له بیابانه‌کانی ئه‌نفاله‌وه وه‌ک باران به‌دوای ڕه‌شه‌باکاندا ڕایده‌کرد ئه‌ی زریکاند: توخوا بمبه‌نه‌وه بۆ ئامێزی سپی دایکم توخوا بمبه‌نه‌وه بۆ لای کۆترو بووکهشوشهو به‌رخه‌کانی یاریکردن توخوا بمبه‌نه‌وه له‌م بیابانه‌دا ترس خه‌ریکه دڵم بخوات. ( به‌رائه‌ت نامه‌ی خواوه‌ند لێره‌وه ده‌ستپێده‌کات که له‌سه‌ر سهرابی بیابان بۆ ئه‌و منداڵه‌ی نووسیبوو ئه‌و منداڵه‌ی له بیابانه‌کانی ئه‌نفاله‌وه هاواریده‌کرد توخوا بمبه‌نه‌وه بۆ ئامێزی سپی دایکم ترس خه‌ریکه دڵم بخوات. خواوه‌ند ئه‌مه‌ی بۆ نووسیبوو، ئه‌ی په‌پووله ئه‌ی گوڵی ئاو ئه‌ی گه‌ڵای تیشکه‌کانی خۆر چۆن دڵم دێت چۆن به‌رگه‌ی ئه‌وه ده‌گرم چۆن دڵم دێت تۆ‌و بووکهشوشهو کۆترو سێ‌و فڕێده‌مه دۆزه‌خی ئه‌نفاله‌وه دۆزه‌خی ئه‌نفال چییه!؟ به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرم گوڵه گیان ئه‌ی ئه‌ستێره خوێناوی یه‌که به دایکت، به نیشتیمانه‌که‌ت بڵێ بهکۆتره بێوه‌ژنه‌کان بڵێ خواوه‌ند فه‌رموویه‌تی ئه‌نفال پۆستاڵێکه عه‌گال به‌سه‌ر پێ بهگوڵهکانی نێوانماندا ده‌نێ ئه‌نفال ته‌ورێکه ئه‌و دارسێوانه له‌توپه‌ت ده‌کات که ئێوه به‌وان دا، ده‌هاتن بۆ لای من و منیش له ڕه‌نگی سێوێکه‌وه خوڕ خوڕ دهڕژامه رۆحی ئێوه‌وه ئه‌نفال به‌ردێکه ئاوێنه‌ی ئه‌و کانییانه په‌راش په‌راش ده‌کات که ئێوه له‌و ئاوێنانه‌وه منتان ده‌بینی و خۆتان بیرده‌چوو ئه‌نفال تهمێکه ئه‌و په‌نجه‌رانه داده‌پۆشێ که ئێوه له‌و په‌نجه‌رانه‌وه سه‌یری بارانتان ده‌کرد تا دڵۆپێک پێکه‌نینی من ببینن ئه‌نفال ئاگرێکه نه‌فره‌تی ئه‌و به‌فرانه ده‌خواته‌وه که ئێوه له‌هه‌ر کلویهکی دا، له خه‌یاڵی مندا ون ده‌بوون ئه‌نفال وه‌رزێکه له دۆزه‌خ، دڵی پڕه له جه‌للاد ئه‌و گه‌ڵایانه ده‌وه‌رێنێت که ناونیشانی په‌پووله‌و دارسێوهکانم لێ نووسیبوون تا له‌کاتی ته‌نیایدا خهمبارنهبن و به گهڵایهکا بچن بۆ ماڵی په‌پووله‌کان و سێوێک له خه‌یاڵ و روناکی بخۆن ئه‌نفال قڕکردنی شه‌هێن و بازو نه‌وره‌سه‌کان بوو ئه‌و باڵندانه‌ی له کاتی فڕیند ته‌نیایی ئاسمانیان پڕده‌کرد له جوانی و ده‌نگ ئه‌نفال بۆ سڕینه‌وه‌ی ئێوه‌بوو به ناوی منه‌وه بۆ زیزبوونی ئێوه‌بوو له‌من بۆ ئه‌وه‌ی تا دونیا دونیایه کورد دڵی به شکاوی بمێنێته‌وه ئه‌نفال لافاوێکبوو له لم ئه‌و ماسییانه‌ی کوشت که له چریسکه‌ی پولهکهکانیاندا ده‌ڕژانه منه‌وه ئه‌نفال گه‌رده‌لوولێکه له تاریکیی ئه‌نفال زریانێکه له به‌رد دیوارێک له نێوان من و ئێوه‌و مانگ و ئه‌ستێره‌کاندا هه‌ڵده‌چنێت، تا ئێوه له تریفه‌ی مانگ و ورشه‌ی ئه‌ستێره‌کاندا بۆ من نهگهڕێنن و به کۆڵێک بێهووده‌یی و به‌کۆڵێک ئاخ و داخه‌وه بڵێن: ئاخ که‌رامه‌تی نیشتیمانمان به ئاسمانه‌وه هه‌ڵواسرا.
1995
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------
چیرۆك سایه نازانم چۆن پێناسه‌ی که‌م گریانی تار چون یهکسانهدهردی دڵی له‌گه‌ڵ منی بێ‌دار ناڵه‌ی تارونهی ئاوێته‌ی خه‌یاڵی شیعرم ده‌که‌ن جه‌سته‌ی له‌دڕك ئاڵاوم به‌ره‌و گۆڕی ئه‌نفال ده‌به‌ن چاو لێك ده‌نێم دهخولێتهوهسهری گێژم نازانم چی به‌دڵی ته‌نگی تاری خۆم بێژم ده‌بێ بێژم بژه‌ن تارو بژه‌ن نه‌ی و بژه‌ن تار تا له‌کار ده‌که‌وێ دڵی پڕ ئازار ئه‌و دڵه‌ی ساڵانێکهچاوهڕێیه له‌قه‌فه‌سی تهنگو تارا ڕه‌نجه‌ڕۆیه بژه‌ن تارو بژه‌ن نه‌ی و بژه‌ن تار تا له‌کار ده‌که‌وی دڵی پڕ ئازار ناڵه‌ی من و تارو نه‌ی ناڵه‌ی ئه‌نفاله گێوێچکهم سیخناخی قیژه‌ی منداڵه ناڵه‌ی من ناڵه‌ی پرچی ژنانه گریه‌ی تارو نه‌ی له‌بۆ باوانه دهبژهن تارو بژه‌ن نه‌ی و بژه‌ن تار تا له‌کار ده‌که‌وێ دڵی پڕ ئازار ڕه‌گمان سه‌وزه‌و لقمان گه‌ڵا ناگرێ نه‌خۆر هه‌ڵدێ لهژینمانداو نهئاوا ده‌بێ به‌ده‌نگی تار چاو لێك ده‌نێم له‌گه‌ڵ کیژی ئه‌نفال ده‌دوێم بۆیهێژم بژه‌ن تارو بژه‌ن نه‌ی و بژه‌ن تار تا له‌کار ده‌که‌وێ دڵی پڕ ئازار. 13/ 4/ 2009
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هه‌ژێن تۆ کێی، قه‌د له خۆت پرسیوه تۆ کێی؟ گه‌ر که‌مێ، بیری به‌یتێ له ڕابوردوویه‌کی زۆر نزیکا له مه‌یدانه‌کانی یۆنان له‌نێو کێڵگه‌کانی کوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر، خۆت ده‌ناسیته‌وه
پێرێ، وه‌ك مه‌ڕ و ماڵات له جهنگهڵهکانا ڕاودهکرای ده‌سته‌مۆ له‌نێو قه‌فه‌س، له مه‌یدانێکدا به‌شه‌ر ده‌درای یا به که‌شتی، له‌بری ئاسن و گه‌نم له‌م کیشور به‌و کیشوه‌ر دهفرۆشرای
دوێنێ، ژیان و بوونت به‌شێك بوو، له دارای ئاغا گه‌ر به بوێری سورانهت نه‌دابا یاخی ده‌بووی له فه‌رمانی خوا
ئه‌وڕۆ هه‌مان کۆیله‌ی، هه‌مان جوتیار له کارخانه بی، یا له‌سه‌ر جاڕ ناچاری بۆ مانه‌وه، بفرۆشی هێزی کار چرکه چرکه، ژیانت ده‌که‌یته به‌رهه‌م، تا هه‌ڕاجی که‌ی له بازار
ده‌سته ده‌سته، چه‌کدار ده‌بی به خه‌یاڵ بۆ نه‌ته‌وه و نیشتمان! به نۆره‌بڕێ له‌نێوان ئه‌م و ئه‌و بۆ چه‌وسێنه‌ر، ده‌چیته پای ده‌نگدان له خه‌ونی نه‌ته‌وه و به‌هه‌شت هیچت ده‌ستگیر نابی، هه‌ر جار شه‌که‌ت و برسی و ڕه‌نجاو ده‌گه‌ڕێیته‌وه مهینهتاوای ژیان.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------
به‌ندی عه‌لی زه‌رده‌ی خه‌نینت بائاوا نه‌بێ سایه‌قه‌ی شادی به تائه‌توانی ئاسمان به‌تریقه‌ی خۆره‌وه جوانه تۆش به‌خه‌نده‌وه زییاتر جوانی
په‌ڕه‌نده ئاسا شه‌قه‌ی باڵت بێ نه‌فره‌ت له‌توڵی چه‌ماوه‌ی قه‌فه‌س نیگاری جوانی ، بێ مه‌لی ئازاد په‌یکه‌ره به‌فره‌و وابه‌سته‌ی هه‌ره‌س
په‌پووله‌ی نیگات بێ ترسی سوتان باسهمای ڕازی په‌نهانی دڵ کات کام گوڵه عیشقێ ئاره‌زووی گرتی لێوی لهلێونێ ، بێ ئه‌وه‌ی سڵ کات
سروهبای چرپه‌ت فێری سهداکه بالوتکهی چیاش گوێی له‌ده‌نگت بێ حه‌یرانی ئه‌وین تۆنی بڵنده‌و ده‌بێ له‌گه‌ڵیا تۆش ئاهه‌نگت بێ
بۆچی مه‌لوولی ئه‌ی شۆڕه‌بی خه‌م بۆ هه‌ڵکوڕماوی ئه‌ی چۆله‌که‌ی ژان شه‌پۆل به وه‌کو ده‌روونی ده‌ریا بهڕێژنهبه وه‌ک شۆڕشی باران.
ئه‌پریلی 2009
|