پارتی
چەپ و ژینگەی سوێد داوا دەکات سزای لەسێدارەدانی حەبیبوڵا بوەستێ.
دوای پەیوەندی کردنی پەیوەندیەکانی چاودێری کوردۆساید لەچەند ڕٶژی
ڕابردو بەهەر دو پارتی سوێدی ( جەپ و ژینگە )ئەمڕۆ هەریەک لەپارتی جەپ
وژینگەی سوێد لە ٢ هەڵوێستی جیادا پرۆتستۆی خۆیان دژ بە سزای
لەسێدارەدانی حەبیبوڵا دەربڕی.
پارتی جەپی سوێد لەڕیگای دەرکردنی بەیانامەیەک کەلەلایەن سەرۆکی پارتی
چەپ و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەم پارتە و ئامینە کاکە باوە ئەندام
پەرلەمانی ئەم پارتە.
بەتوندی ئیدانەی ئەم هەوڵە بەردەوامانەی ئێران دەکەن کەسزای
لەسێدارەدان دژ بەخەلکی ئازادیخواز جێ بەجێ دەکەن بۆیە داوا دەکەن
بەپەلە سزای لەسێدارەدان بوەستێ بەتایبەتی لە بەرامبەر حەبیبوڵا.
هاوکات پارتی ژینگەی سوێدی لەڕیگای بەرپرسیدەرەوەی ئەم پارتە
لەبەیانامەیەکدا داوای کردوە بەپەلە سزای لەسێدارەدانی حەبیبوڵا بوەستێ
و وەداوا دەکەن هەموو زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێت.
دەقی هەردوو بەیانامەکە:
دەقی بەیانامەی پارتی چەپی سوێدی:
http://www.vansterpartiet.se/index.php?option=com_content&view=article&id=3201:sta-upp-mot-doedsdomarna-i-iran-&catid=322:rigt&Itemid=800
http://www.mp.se/templates/mct_177.aspx?number=234355
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ ڕای گشتی؛
به بۆنەی بڕیاری جێ به جێکردنی سزای لەسێدارەدانی زیندانی سیاسی
کورد.
کوردان، هاونیشتمانان، ئازادیخوازان..
هه‌روه‌ک ئاگادارن کۆماری ئیسلامی ئێران له ماوەی سی و یەک ساڵ
دامزرانی خۆی تا ئێستا له بەرچاوی کۆڕ‌وکۆمه‌له جیهانییه‌کان،
نەیارانی سیاسی خۆی به توندترین شێوه له ناو بردووه و بۆ مانەوەی
دەسەڵاتی خۆی له هیچ چەشنه توندوتیژی و زەبروزەنگێک له دژی خەڵکانی
ئازادیخۆاز ده‌ستی نه‌پاڕاستووه و به سەدان کەسی له سێداره داوه و به
هەزاران کەسیشی ڕه‌وانه‌ی بەندیخانەکان کردووه. هێشتاخوێنی مامۆستای
شۆڕشگێر فەرزاد کەمانگەر لەتەک چوار زیندانی سیاسی دیکه وشک نه‌بووته‌وه،
به نیازه سزای لەسێدارەدانی حەبیبوالا لەتیفی، له ڕۆژی یەکشەمه 26 مانگ
جێبەجێ بکات. به پێی لیدوانی سالح نیکبەخت، پارێزەری حەبیبوالا لەتیفی،
بڕیاره که ڕۆژی یەکشەمه سزای لەسێدارەدانی ئەم زیندانییه جێبەجی بکرێت.
هەر وەک دەزانین حەبیبوالا لەتیفی له پاییزی ساڵی 2007 (یەکی ئابان
1386) دەست به‌سه‌رکرا و بۆ ماوەی چوار مانگ له زیندانی تاکەکەسی له
ژێر ئەشکەنجەی توند و دژوار‌دا بوو و پاشان له سەرەتای هاوینی 2008 (10
تیری 1387) له دادگایەکی چەند خولەکی، له لقی یه‌کی دادگای ئینقلابی
ئیسلامی شاری سنه به تاوانی خەبات له دژی ئاسایەشی نەتەوەیی، سزای له‌سێدارەدانی
بەسەردا سەپێندرا.
خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان، کۆروکۆمه‌ل، ریکخڕاوه مه‌ده‌نی و نێونه‌ته‌وییه‌کان،
ئێمه هێزه‌کانی کوردستانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وێڕای شه‌رمه‌زارکردنی
ئه‌و بڕیاره دژه مرۆڤانه‌یه، داوا له ئێوه و هه‌مو مرۆڤێکی
ئازادیخۆاز و مافپاڕێز ده‌که‌ین ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خۆتان له به‌رانبه‌ر
ئه‌م بڕیاره ده‌رببرن. بۆیه پێویسته به زووترین کات بڕیاری
لەسێدارەدانی حەبیبوالا لەتیفی ڕابگیرێت و هەموو زیندانیانی سیاسیش
ئازاد بکرێن.
کانوونی زیندانیانی سیاسی له ئێران ـ دانمارک،
ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران ـ کۆمه‌ڵه (کومیته‌ی
دانمارک)، ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن
و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک، کۆمیته
هاوکاری هیزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دانمارک (کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی
کوردستان، پارتی ئازادی کوردستان، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ـ پژاک،
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، حیزبی دیموکراتی
کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، سازمانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی
کوردستانی ئێران، سازمانی خه‌باتی شؤڕشگێری کوردستانی ئێران، فوکووس،
یه‌کێه‌تی لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، چاودێری کوردوساید ـ چاک)،
بزووتنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی ڕزگاریبه‌خشی
ئه‌لئه‌حواز.
25\12\2010
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
راگه‌یه‌ندراوی
رێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ و،
رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی!
هه‌ڵوێستی به‌په‌له.
به‌ندکراوی سیاسیی له‌به‌رامبه‌ر گولله‌بارانکردنی خێرادایه!
رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی و رێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ،
داوایان له کاربه‌ده‌ستانی ئێران کردووه، بڕیاری گولله‌بارانکردنی حه‌بیبوڵڵا
له‌تیفی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه که له‌زیندانی شاری سنه‌دا به‌ندکراوه.
رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی نووسینگه‌ی له‌نده‌ن له بریتانیا،
رۆژی هه‌ینی 24ی دێسه‌مبه‌ری 2010، به‌ده‌رکردنی راگه‌یه‌ندراوێک
داوایکردووه بڕیاری له‌سێداره‌دانی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی رێکه‌وتی 23ی ئۆکتۆبه‌ری 2007 له‌شاری سنه ده‌ستگیرکراو
و، دوای به‌ڕێوه‌چوونی دادگه‌یه‌کی نادادپه‌روه‌رانه له‌دادگه‌ی شۆرشی
ئیسلامیی شاری سنه، له‌ڕۆژی (3) ی مانگی جولای 2008 حوکمی ئێعدام به‌سه‌ریدا
سه‌پێنراوه.
به‌وته‌ی پارێزه‌ری ڕێزدار حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی، بڕیاری له‌سێداره‌دانه‌که‌ی،
رۆژی 26ی دێسه‌مبه‌ر پلانی بۆ دانراوه که له‌ئه‌نجامی دادگه‌یه‌کی
نادادپه‌روه‌رانه‌دا بڕیار له‌سه‌ر گولله‌بارانکردنی بده‌ن.
رێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ که ناوه‌نده‌که‌ی له شاری نیویۆرک له
ئه‌مریکادایه، رۆژی هه‌ینی (24/12/2010)، داوای له به‌رپرسانی ده‌زگه‌ی
دادی ئێران کرد، حوکمی له‌سێداره‌دانی خوێندکاری کورد حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی
هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
رێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه
کردووه، شێوازی گرتن و شکه‌نجه و بڕیاری له‌سێداره‌دانی حه‌بیبوڵڵا
له‌تیفی زۆر نادادپه‌روه‌رانه و نامرۆڤانه به‌ڕێوه‌چووه و، کاربه‌ده‌ستانی
ئێرانی هه‌موو مافه‌یاسایی و سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م به‌ندکراوه‌یان
پێشێلکردووه. ئه‌مه‌ش ئه‌م باوه‌ڕه‌ی لادروستکردووین که حه‌بیبوڵڵا
له‌تیفی هه‌روه‌ک به‌ندکراوانی دیکه، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئاسایشه‌وه
پاش شکه‌نجه‌دانی، به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک، بڕیاری کوشتنی دراوه.
ئێمه داوا ده‌که‌ین، سه‌رۆکی ده‌زگه‌ی دادی ئێران، رێبگرێ له‌به‌ڕێوه‌چوونی
ئه‌م بڕیاره...........!
تکایه، داواکانتان به‌م ئه‌دره‌سانه‌ی خواره‌وه بنێرن:
Leader of the Islamic Republic
Ayatollah Sayed Ali Khamenei
The Office of the Supreme Leader
Islamic Republic Street End of Shahid Keshvar Doust Street،
Tehran،
Islamic Republic of Iran
Email: Via website:
http://www.leader.ir/langs/en/index.php
?p=letter (English);
http://www.leader.ir/langs/fa/index.php
?p=letter (Persian )
Salutation: Your Excellency
Head of the Judiciary
Ayatollah Sadegh Larijani
Office of the Head of the Judiciary
Pasteur St.، Vali Asr Ave.، south of Serah-e Jomhouri،
Tehran، 1316814737
Islamic Republic of Iran
Email: Via website:http://www.bia-judiciary.ir/tabid/62/Default.aspx;
2nd box (starred)=first name،3rd box(starred)=family name،5th box
(starred)=email address، last box=substance
of message
To send press grey box on left bottom side
Salutation: Your Excellency
And copies to:
Governor of Kordestan Province
Esmail Najjar
Email: In Persian and Kurdish، send via feedback form on the
website:
http://www.ostan-kd.ir/Default.aspx?tabId=150&cv=4@0_1
In English، French or other languages، use the feedback
form on the website:
http://en.ostan-kd.ir/Default.aspx?TabID=59
Salutation: Dear Governor
Also send copies to diplomatic representatives accredited to your
country. Please check with your section office if sending appeals
after the above date. This is the fourth update of UA 271/09.
Further information:
http://www.amnesty.org/en/library/info/MDE13/009/2010/en
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پارتی
کۆمۆنیستی فەرەنسی
و پارتی سۆسیالستی
هۆڵەندی
داوای
راگرتنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی
حه‌بیبوڵا لەتیفی دەکه‌ن.
* لە
بەیاننامەیەکدا رۆژی شەممە بەرواری 25-12-2010 دەرکراوە ، پارتی
کۆمۆنیستی فەرەنسی بڕیاری
له‌سێداردانی حه‌بیبوڵا لەتیفی بە کارێکی
دڕندانە ناو زەد دەکا و پێی وایە حه‌بیبوڵا
بە شێوەیەکی دادپەروارانە دادگایی نەکراوە،
لە بەیاننامەکەدا داوا لە ئێران دەکات پاشگه‌ز
بێتەوە لە بڕیارەکەی.
*
یونس گۆران ئەندامی پارلەمانی هەرێمی ناوەراستی هۆڵەندا سەر بە پارتی
سۆسیالستی هۆڵەندی ناسراو بە ئێس پەی، رایگەیاند ئەوان دژ بە هەوڵی
له‌سێداردانی حه‌بیبوڵا لەتیفین و پرۆتستۆ
ئەو کارە نا مرۆڤانەیە دەکەن.
گۆران رایگەیاند پارتەکەی ئەوان بەردەوام دژ بە لە سێدارەکانی کۆماری
ئیسلامی ئێران بوونە ، سێدارەدانی مرۆڤ بە کارێکی دڕندانە دەزانن.
پارتی سۆسیالستی هۆڵەندی پارتی ئەوپەڕی چەپی پارلەمانی هۆڵەندییە و 15
کورسی لە کۆی 150 کورسی پارلەمانی هۆڵەندی هەیە.
یونس گۆران ناسراوترین و بەرجەستەترین ئەندامی کوردی ئەو پارتەیە و
هەڵسوڕاوێکی چالاکی کوردە ، داکۆکیکاری مافی مرۆڤە.
راگەیاندنی چاودێری کوردۆساید
- چاک
25\12\2010
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
تیمی تایبەتی ئیعدام گەیشتە سنە، حه‌بیبوڵا
لەتیفیش بۆ زیندانی تایبەت گواسترایەوە.
هاوکات لە گەڵ هاتنی تیمی تایبەتی
جەلادانی ئیعدام بۆ شاری سنە ،کە بڕیار وایە سبەی یەکەمشەمە لاوی کورد
چالاکڤانی مەدەنی حەبیب اللە لەتیفی ئیعدام بکرێت ، حکوومەت ئامادە
باشی لە سنە داوە بۆ بەرەو رووبونەوەی هەر کارێک لە ئەنجامی ئەم تاوانە
لە لایە خەڵکی کوردستانەوە ئەنجام بدرێت .هاوکات تیمێکی وزارەتی دەوڵەت
بۆ هاوئاهەنگی لە گەڵ سوپای پاسداران گەیشتە شاری سنە .
بە پێی هەواڵی کەمپینی داکۆکی لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی و کۆمیتەی
رۆژهەڵاتی کوردۆساید واچ تیمی تایبەتی ئیعدام رۆژی هەینی گەیشتە شاری
سنە و حەبیبللە لەتیفی بۆ ژوری تایبەتی تاکە کەسی گواستراوەتەوە ،
یەکێک لە ئەندامانی تیمەکە بە حەبیبلڵە لەتیفیان وتووە ئەوەی دادوەر
وتوییەتی جێ بەجێ دەکرێت .
تا ئێستا حکوومەت و
پارتە سیاسییەکانی باشور بێ هەڵوێستن.
لە ئاست بڕیاری ئیعدامی حەبیب الڵە
لەتیفی تا ئێستا پارتە سیاسییەکانی باشوور بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە
بێ هەڵوێستن و هیچ کاردانەوەیەکی لە بەرامبەردا نەنراوەو تەنانەت لە
راگەیاندنەکانیش باسی لێوە ناکرێت .
ئارێز داراپوور بەرپرسی کۆمیتەی رۆژهەڵاتی کوردۆساید واچ گازندە لم بێ
هەڵوێستە دەکات و داواکارە کوردانی هەر چوار پارچە بە بێ جیاوازی
بۆچوونی سیاسییەوە هەڵوێستی مەبدەئیانە بگرنە بەر .
هەر ئەمڕۆ شەمە 25-12 لە شاری هەولێر و سلێمانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی
مەدەنی و چالاکڤانان وەک ناڕەزایەتییەک کۆبونەوە ئەنجام دەدەن .
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
نا
نا نا بۆ لەسێدارەدان.
بۆ: راى گشتى
ئاگادارکردنەوەى پارێزەرى خوێندکارى کورد (حەبیبواللە لەتیفى) بەوەى
کەڕۆژى یەکشەممە سزاى لەسێدارەدانى جێبەجێدەکرێت ئێمەى نوسەر و
ڕۆژنامەنووس و هونەرمەند و چالاکوانانى کۆمەڵگەى مەدەنى لەهەرێمى
کوردستان دڵتەنگ و نیگەران بووین لەبەرئەوە وێڕاى ئەوەى ئەم هەڵوێستەى
دەسەڵاتدارانى ڕ‌ژێمى ئێران ووشیاردەکەینەوە کەلەم بڕیارە پەشیمان
ببنەوە و ئەم خوێندکارە کوردە ئازاد بکەن چونکە لەئەگەرى لەسێدارەدانى
ئەم خوێندکارە کوردە ڕووى ناشیرینى دەسەڵاتدارانى ئێران لەوەى کەئێستا
هەیە ناشیرین تر دەبێت لەبەرچاوى گەلى کورد و بەجێبەجێکردنى ئەم بڕیارە
ڕق و قینێکى توند لەناو گەلى کورد دەچێنێت لەبەرامبەر خۆیدا و ئەو
چاکانەى لەڕۆژگارى ڕابردوو لەبەرامبەر گەلى کوردى هەرێمى کوردستان
کردوونى دەیانکات بەبڵقى سەرئاو و هیچ بایەخێکیان نامێنێت و
بەپێچەوانەوە ئێرانیش دەچێتە ناو ئەو ووڵاتانەى توند دەستیان داوەتە
دژایەتى گەلى کورد جارێکی‌تر بەناوى گەلى خاوەن هەست و بیرى نەتەوەیى
لەهەرێمى کوردستان نیگەرانى و ناڕەزایى خۆمان لەبەرامبەر ئەم
ئاگادارکردنەوەیەى ئێران ڕادەگەیەنین و بەهیواین دەسەڵاتدارانى ئێران
لەم بڕیارەیان پاشگەزببنەوە و بەپێچەوانەوە لەئەگەرى جێبەجێکردنیشى
هەڵوێستى ترمان لێرەشەوە داوا لەڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و
ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤى ناوخۆ و نێودەوڵەتى یاساناس و ڕۆژنامەنووس و
نوسەران و هونەرمەندانى کوردستان و دۆستانى کورد دەکەین لەمەڕ ئەم پرسە
و پاراستنى ژیانى ئەم خوێندکارە کوردە هەڵوێستیان هەبێت و هەروەها
داواش لەبەرپرسانى هەرێمى کوردستان و بەتایبەتى سەرۆکى هەرێمى کوردستان
و سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و
سەرکۆمارى عێراق دەکەین پەیوەندیە شەخسی و دیبلۆماسیەکانیان بەکاربهێنن
بۆ ڕێگەگرتن لەوەى ئەم بڕیارە جێبەجێبکرێت چاوەڕوانى هەوڵ و کۆششى
هەموو لایەکتانین
___________________
وێنەیەک بۆ:
سەرکۆمارى عێراق
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤى کوردستان و جیهان
گشت مرۆڤدۆستانى و ئازادیخوازان
نا بۆ لەسێدارەدان
ڕۆژنامەنووسانى هەرێمى کوردستان
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ ریسواکردنی
رژێمی فاشیستی ئێران
ده‌رهه‌ق به له‌سێداره‌دانی(حه‌بیبوڵا له‌تیفی)له هه‌ولێر
کۆده‌بینه‌وه.
له کاتێکدا وا مرۆڤایه‌تی له پێناو نزیکبوونه‌وه‌ی شارستانیه‌تی و
ئازادی له سه‌رتاسه‌ری جیهان به کۆمه‌ڵێک هیوا و ئومێده‌وه پێ
ده‌نێته ساڵێکی تازه‌وه" له‌کاتێکدا رژێمی سیسته‌م سێداره‌ی کۆماری
ئیسلامی خه‌ریکی له سێداره‌دانی ئازادی و نکۆڵی کردن و سڕینه‌وه‌ی
شارستانیه‌تێکی تره له رۆژهه‌ڵات" ئه‌م رژێمه فاشیسته بۆته
له‌مپه‌رێکی هه‌میشه‌یی له‌به‌رده‌م ئازادیه‌کان و مافی نه‌ته‌وه‌کان و
پێشکه‌وتنه‌کانی مرۆڤایه‌تی بۆیه بۆ دوور خستنه‌وه‌ی کێشه و
ته‌نگه‌ژه ده‌ره‌کیه‌کان به‌به‌رده‌وام که‌وتۆته گیانی هاوڵاتیانی
ئازادیخواز و شۆڕشگێڕ و پێشکه‌وتووخواز" سیسته‌می مه‌لا ئه‌تۆمیه‌کان
گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی که هیچ نرخێک بۆ مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی
نه‌هێڵێته‌وه و له سێداره‌دانی خه‌ڵکانی سڤیل و داکۆکیکاری ئازادی و
مافه‌کانی مرۆڤ بکاته ریتمی ژیان و گوزه‌رانی ئه‌و وڵاته و تا
به‌هۆیه‌وه درێژه به ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی بدات که وه‌ک
ڤایرۆسێکی مشه‌خۆر به‌سه‌ر گیانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و ئیرانیه‌کان
به‌گشتی و نه‌ته‌وه‌ی کوردمان له‌و وڵاته بووه‌ته ده‌ردێکی کوشنده"
خه‌باتی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ی کوردمان له پێناو ئازادی و رزگاری و مافی
نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته قۆناغێک که له‌سه‌ر هه‌موو کوردێک
پێویسته له پێناویدا تێبکۆشێت" هه‌ڵبه‌ت تێکۆشه‌رانی رێگای ئازادیش
له پێناو مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ک" له پێناو رووناک کردنه‌وه‌ی ئاسۆی
دوارۆژی نه‌وه‌کان گیانی خۆیان به‌خت ده‌که‌ن" ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر هه‌موو
دونیا له سه‌نگه‌ری دژه شه‌ڕه و هه‌موو دونیا بانگه‌شه‌ی ئاشتی
ده‌کات بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی ئه‌وا ئێمه‌ی کوردیش له‌گه‌ل ره‌وتی
دونیاداین" به‌ڵام دیاره رژێمی مه‌لا ئه‌تۆمیه‌کان شه‌ڕ و ئاشتی و
دیالۆگ و هه‌موو چاره‌یه‌کی مرۆیی ره‌ت ده‌که‌نه‌وه بۆیه رۆڵه‌کانی
ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه به‌و په‌ڕی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازیه‌وه به‌ره‌و
په‌تی سێداره هه‌نگاو ده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر دڵۆپه خوێنێکیان ببێته
رۆحی گوڵی سه‌ربه‌ستی و داری ئازادی له ئیران به گشتی و رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان به تایبه‌تی" له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه دیاره له‌ماوه‌ی
رابردوو رژێمی مه‌لا ئه‌تۆمییه‌کان له‌و ولاته به ده‌یان و سه‌دان
رۆڵه‌ی خه‌باتگێڕی کوردیان له سێداره داوه و بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه
فشاره نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و بڕگه و یاساکانی مافی مرۆڤ و ....هتد" بۆ
درێژه پێدانی هه‌مان سیاسه‌تی چه‌په‌ل و نامرۆیی رۆژی یه‌کشه‌مه
26/12/2010 رژێمی فاشیستی مه‌لا ئه‌تۆمیه‌کان بڕیاریان داوه ئاشقێکی
تری ئازادی و تێکۆشه‌رێکی کورد به‌ناوی(حه‌بیبوڵا له‌تیفی) له سێداره
بده‌ن" بۆیه ئێمه وه‌کو کۆمه‌ڵێک رۆشه‌نبیر و چالاکوانی سیاسی و
مرۆیی و رێکخراو و که‌سایه‌تی که له خواره‌وه ناومان هاتووه ئه‌م
بڕیاره ریسوا ده‌که‌ین و داواش له هه‌موو خاوه‌ن هه‌ست و ویژدانێکیش
ده‌که‌ین له جیهان که هه‌ول بده‌ین به هه‌موو لایه‌ک ئه‌م سنورێک بۆ
ئه‌م بڕیاره نامرۆییانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران دابنرێت و بڕیاری له
سێداره‌دانی(حه‌بیبوڵا له‌تیفی) و هه‌موو ئازادیخوازه‌کانی نێو
زیندانه‌کانی ئیران که ئه‌و بڕیاره نامرۆییه‌یان بۆ ده‌رچووه
هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه" داواکاریشین له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و
هه‌موو پارت و رێکخراوه‌کانی کوردستان که له رۆڵه‌کانی کورد له
رۆژهه‌لاتی کوردستان خاوه‌ن ده‌رکه‌وێت و چیتر ئازادیخوازان و
تێکۆشه‌رانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌و پارچه‌یه نه‌بنه خۆراکی مه‌لا
ئه‌تۆمییه‌کان" له‌م پێناوه‌شدا ئێمه کار و خه‌بات و چالاکیمان
به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژی شه‌مه رێکه‌ووتی(25/12/2010) کاتژمێر(3) له
پارکی شانه‌ده‌ر له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایی ئه‌نجام ده‌ده‌ین و داواکارین له هه‌موو
مرۆڤێک له هه‌موو ئازادیخوازێک هاوده‌نگمان بێ بۆ ریسواکردنی کۆماری
ئیسلامی ئێران.
1- کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب/ نووسینگه‌ی باشوور
2- عه‌لی مه‌حمود/ رێکخراوی چاودێری کوردۆساید/ چاک
3- شێرزاد عومه‌ر مه‌حمود/ سه‌رنووسه‌ری (گۆڤاری ئێوه)
4- ده‌زگای دۆستایه‌تی(ئیسرائیل کورد)
5- مه‌ولود ئافه‌ند/ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری(ئیسرائیل کورد)
6- ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج
7- هه‌ڤاڵ نه‌ژاد/ نووسه‌ر
8- رزگار کۆچه‌ر/ رۆژنامه‌نووس و دیکۆمێنتار
9- سه‌روه‌ت محه‌مه‌د ره‌حمان/ رۆژنامه‌نووس
10- سیروان گه‌ڕه‌شێخانی/ ئه‌دیب و شاعیر
11- نه‌جات عومه‌ر/ نووسه‌ر
12- هاژه هه‌ولێری/ نووسه‌ر و وه‌رگێڕ
13- مه‌لا محێدین به‌درخان/ ئیمام خه‌تیب
14- سیروان عه‌باس/ چالاکوانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
15- رێکخراوی رێگا بۆ پرسه نیشتمانیه‌کان
16- - دڵزار حه‌سه‌ن/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
17-خالید ده‌ربه‌ندی/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
18- مه‌لا سه‌ید باقر سه‌ید ته‌ها به‌رزنجی/ ئیمام خه‌تیب
19- محه‌مه‌د جه‌مشیدی/ رۆژنامه‌نووس
تێبینی/ تکاده‌که‌ین له هه‌موو ئه‌و
به‌ڕێزانه‌ی که به‌شداری ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه ده‌بن با
له‌کات و ساتی دیاری کراوه‌وه ئاماده‌ی شوێنی مه‌به‌ست بن" بۆ زیاتر
زانیاری و به‌شداربوون په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌و ناونیشانه:
Kempin21@gmail.com
07704452628
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
با نه‌یه‌ڵین
حه‌بیبوڵا له‌تیفی له‌سێداره‌بدرێ!
ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێکه‌وتی 23/12/2010 له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی
ده‌زگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران به (ساڵحی نیکبه‌خت) پارێزه‌ری
(حه‌بیبوڵا له‌تیفی) ڕاگه‌یه‌نراوه که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 26/12/2010
حوکمه‌که‌ی (حه‌بیب) جێبه‌جێ ده‌کرێت و له‌سێداره‌ده‌درێت.
(حه‌بیبوڵای له‌تیفی) خوێندکار و هه‌ڵسوڕاوی مه‌ده‌نی، نزیک به چوار
ساڵ له‌مه‌وپێش له‌شاری سنه ده‌ستگیرکراوه، پاش ئه‌شکه‌نجه‌و
ئازارێکی زۆر له‌لایه‌ن دادگاکانی ئێرانه‌وه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستان و (دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ خودا)
سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
جمهوری ئیسلامی کۆنه‌په‌رست و دژی ئینسانی ئێران، کۆمه‌لگای ئێرانی
کردۆته گۆڕه‌پانێکی گه‌وره‌ی مه‌رگ بۆ خه‌ڵکی ئێران به گشتی و خه‌ڵکی
کوردستان به‌تایبه‌تی، هه‌ر ڕۆژه‌و دادگا به‌دناوه‌کانیان گیانی ده‌یان
هه‌ڵسوڕاوی سیاسی و مه‌ده‌نی ده‌کاته خۆراکی یاسای دژی ئینسانی
له‌سێداره‌دان.
ئه‌م ڕژێمه سه‌رکوتگه‌ره که به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م نه‌فره‌ت و
بێزاری خه‌ڵکی کوردستان و ئێراندایه، له‌سێداره‌دانی کردۆته ته‌نها
ڕێگاچاره‌یه‌ک بۆ دوور خستنه‌وه‌ی مه‌رگی خۆی له‌ده‌ست خه‌ڵکی تینوو
به ئازادی و ژیانێکی ئینسانی، جمهوری ئیسلامی ئێران به‌بێ زیندان،
ئازاردان، هه‌ڵواسین و له‌سێداره‌دان ناتوانێت درێژه به ده‌سه‌ڵاتی
نه‌گریسی خۆی بدات.
له‌سێداره‌دانی (حه‌بیبوڵای له‌تیفی) یه‌کێکیتره له په‌رده‌ی ئه‌و
شانۆگه‌ریه ڕه‌شه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی مه‌لا و ئاخونده‌کان له ئێران
نمایشی ده‌که‌ن، له‌سیداره‌دان ڕۆژانه مه‌رگی ئینسانێک ده‌کاته
میوانی ناوه‌ختی خێزانێک له کوردستان، به‌م سیاسه‌ته دژی ئینسانی و
ئازادییه جمهوری ئیسلامی ئێران فه‌زای ترس و سه‌رکوتکردن
له‌کۆمه‌لگادا زاڵ ده‌کات و ڕێگای بیرکردنه‌وه و بڕیاری ئازادانه‌ی
تاکی کۆمه‌ڵگا به‌مه‌رگ ده‌سپێرێت.
ئێمه له‌سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان به‌توندنی ئیدانه‌ی هه‌وڵی
جمهوری ئیسلامی ئێران ده‌که‌ین، بۆ له سیداره‌دانی (حه‌بیبوڵای
له‌تیفی) و به‌پێی تواناکانمان هه‌موو هه‌وڵه‌کانی خۆمان ده‌خه‌ینه
گه‌ڕ بۆ به‌رگرتن به جێبه‌جێ کردنی ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه.
هه‌روه‌ها بانگه‌وازی سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز و که‌سایه‌تی و
لایه‌نه‌کانی لایه‌نگر له ئازادی و دژی سزای له سێداره‌دان ده‌که‌ین
که به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک که بۆیان ده‌کرێت ناره‌زایه‌تی ده‌رببرن دژ
به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه دژ به مرۆڤایه‌تییه.
______________________
بۆ په‌یوه‌ندیی:
anti.execution@gmail.com
کوردستان:
ئاکۆ خه‌لیلزاد: 009647707698822 ،009647701105690
دانیمارک:
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی: 004540318544
به‌ریتانیا:
هیوا ئه‌حمه‌د: 00447837902098
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بانگه‌وازی چاودێری کوردۆساید (چاک
- کۆمیته‌ی رۆژهه‌ڵات).
هاونیشتمانی ئازیز !
چالاکوانانی مافی مرۆڤ !
هه‌ڵسووراوانی سیاسی !
بۆ له‌قاودانی سیاسه‌تی کۆشتاری زیندانیانی سیاسی ، بۆ به‌ره‌نگاری
حکومه تی تێرور و تاوان ، بۆ نه‌مانی ئێعدام و به‌ردباران کردنی ژنان و
ئه شکه‌نجه و زیندان !
هێج ڕێگاییک وێرای یه‌ک بوون و هاو‌خه‌باتی له‌گه‌ڵ تاک و کۆمه‌ڵدا
نییه !
چاودیری کوردوساید (چاک) به ئه‌رکی میژووی خۆی ده‌زانێت که بانگه‌واز
له هه‌موو چین و تۆێژه‌کانی ڕۆژ هه‌ڵاتی کوردستان بکات ، که به هه‌ر
شێوه‌ێیک که بۆتان گۆنجاوه ، به‌ر به حۆکمی سێداره‌دانی لاوی
خۆشه‌ویستی کورد ، خۆێندکاری تێکۆشه‌ر ، حه‌بیبوڵا له‌تیفی بگرن ئیزن
مه‌ده‌ن کاره‌ساتێکی وا له نیشتمان بێته ئاراوه .
حه‌بیب ڕۆڵه‌ی هیژا و خه‌باتکاری پشتیوانی هه‌ژاران و چه‌وساوه‌کانه !
حه‌بیب پشتیوانی ژنانی یه‌کسانی خوازه ، حه بیب ڕۆڵه‌ی به ئه‌مه‌گی
کورده که دژ به خۆرافه و جه‌هل و دیکتاتوریه‌ت ، ژیانی خۆێ
له‌سه‌رده‌ست داناوه .
که‌مته‌ر‌خه‌می و بێده‌نگی ئێمه ، ده‌بێته لاپه‌ڕێیکی ڕه‌ش له میژووی
کوردستاندا .
حه‌بیب ده‌بێ زیندوو بمێنێت !
چاودیری کوردوساید (کۆمیته‌ی ڕۆژ‌هه‌ڵات)
٢ی به فرانباری ٢٧١٠ ی میدیایی
٢٤ی دێسامبری ٢٠١٠ ی زایینی
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
فرانکفۆرت خۆپیشاندانی دژ بەهەوڵی لەسێدارەدانی حەبیبوڵا لوتفی ئەنجام
دا.
کاتژمێری ١١ی پێش نیوه ڕۆی ئه مڕۆ ڕێکه وتی ٢٤ ی دیسامبری ٢٠١٠ به
رامبه ر به ٢ی به فرانباری ٢٧١٠ کوردی ، ژماره‌ییکی به‌رچاو له
کورده‌کانی نیشته جێ شاری فرانکفورتی ئاڵمان به هاوکاری تاقمێک له نه
یارانی حکومه تی ئێران ، له به ر کۆنسولخانه ی کۆماری ئیسلامی بۆ ماوه
ی ٢ کاتژمێر، خۆپیشاندانێکی ڕێک و پێکیان دژ به حۆکمی سێداره‌دانی
خۆێندکاری خۆشه‌ویست و سیمای خۆڕاگری زینفدانه کانی کۆماری ئیسلامی ،
کاک حه‌بیبوڵا له‌تیفی، به هه‌ڵگرتنی وێنه‌ی ناو براو و پلاکادێه کانی
جوراوجور ، بر پا کرد . به‌ڵین واێه ڕۆژی ٣ شه می داهاتو خۆپیشاندانیکی
به‌ر‌بڵاو دژ به رێژیمی ئێران ، به رپا ببێت ..
شایەنی باسە رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەسودوەرگرتن لەکاتی پشوو
جەژنی سەری سال هەولێ ئەوە دەدات تێکۆشەری ناسراوی کورد حەببیبوڵا رۆژی
یەکشەم لەسێدارە بدات
|