٦\٥\٢٠٢٣
هەدەپە و پەکەکە
هەڵبژاردنەکانی تورکیا یەکلایی دەکەنەوە!

مەهدی حەمید
هەدەپە دیوە دیارەكە و پەكەكە دیوە
نادیارەكە، پرسی سەرۆكایەتی توركیا و ئایندەی حوكمڕانی توركیا یەكلایی
دەكەنەوە.
لە دوا ڕاپرسی توركیاش كە ڕێكخراوی ORC
ئەنجامی داوە لەوێش چەنسی كلیچدار ئۆغلۆ لە ھەردوو ھەڵبژاردنی
سەرۆكایەتی و پەڕلەمانی زۆر لە دەنگەكانی ئەردۆگان لە پێشترە.
بە پێی ڕاپرسیەكە كلیچدار ئۆغلۆ ٣.٤٩٪ دەنگەكانی بە دەست ھێناوە لە
بەرامبەر ٤٢.٤٪ دەنگەكانی ئەردۆگان.
وەك حیزبیش با دەنگەكانی پارتی دادو گەشەپێدان ھەندێ لە سەرووی ٤.٥٪
لە پێشەوەی دەنگەكانی جەھەپە بێت كە دەنگەكانی ئاكپارتی ٣٢.٨٪
دەنگەكانە لە بەرامبەر ٢٨.٦٪ دەنگەكانی جەھەپە بەڵام لێرەش ئەگەر وەك
ھاوپەیمانی شەش حیزبەكەی كلیچدار و ھاوپەیمانی حیزبەكەی ئەردۆگان سەیر
بكرێن لێرەش واتە لە ھەڵبژاردنی پەڕلەمانیش ، دەنگەكانی ھاوپەیمانێتی
گەلی كۆماری لە ھاوپەیمانێتی كۆمار كە ئەردۆگان سەرۆكایەتی دەكات
زیاترە.
لێرەش دوو چەنسی زیاتریش، ئەگەر وەبەرھەم بھێنرێ و پێیەوە دەنگەكانی
ھاوپەیمانی گەلی كۆماری كە زیاتر جەھەپە سەرۆكایەتی دەكات زیاد دەكات.
یەكەم ھاوپەیمانێتی كردن لە گەڵ خاتوون ئەكشنەرو دووەمیش قسەو باسێكی
وەھا لە گۆڕێیە كە پۆستێكی وەزاری بداتە یەكێ لە وەزیرەكانی سەر بە
ئەردۆگان .
ئەردۆگان بەو ھەموو بەڵێنانەی لە مەڕ چاكسازی وبەرز كردنەوەی موچەو شتی
بە خۆڕایی بە زۆر لە چین و توێژەكانی خەڵك داوە و لە ڕێیەوە دادی
نەداون چونكە بە دوای ئەو بەڵێندانانەش و بە گویرەی ڕاپرسیەكان ھەم
دیسان دەنگی ئەردۆگان كەمی كردووە نەك زیادی كردبێت.
لە ١٢- ١٥ ڕاپرسی تریش كراون و بە گوێرەی ھەر ھەمووانیانەوە، كلیچدار
لە پێشەوەی ئەردۆگانە.
گەر بەراوردی ڕاپرسیە ئیسلامییەكان و ڕاپرسیەكانی جیا لە ئەوانەوە
بكەین بە تایبەتی ڕاپرسیە ئیسلامیەكانی وڵاتانی عەرەبی و لە
ڕاپرسیەكانیان وەھا بە دەردەخەن كە دەنگی ئەردۆگان زۆر زۆر لە پێشەوەی
كلیچدارە و كلیچدار ئۆغلۆش وەھا تاوانبار دەكەن كە ئەمەریكا و دەوائیری
ڕۆژ ئاوا لە پشت ئەوەوەن كە ئەردۆگان لەو پێشبڕكێیەی ھەڵبژاردن سەر
نەكەوێ و لێدوانەكانی ئەردۆگانیش لە پێشبركێی ھەڵبژاردنەكان ھەر وا
دەڵێ.
وەك دەشڵێن لە یاسای ھەڵبژاردنەكانی توركیا وەھا نوسراوە ئەگەر بێت و
دوو لە سەر سێی ئەندام پەڕلەمانتارەكان و لە دەنگدانی یەكەم دەنگ بە
ھەڵوەشاندنەوەی سیستەمی سەرۆكایەتی بدەن، ئەوا بە دوایەوە سیستەمی
سەرۆكایەتی وەك خۆی لێ دێتەوە واتە دەگەڕێتەوە سەر جاری جاڕانی كە
سیستەمی پەڕلەمانیە. ئەگەر ئەو دەنگەش بە دەست نەھێنرا دەتوانن دووبارە
ئەو دەنگدانە پەڕلەمانیە دووبارە بكەنەوە، ئەو جارە تەنیا بە ٥٠ + ١ وە
دەبێت.
كلچدار ئۆغلۆش بەڵێنی زۆری داوە لە مەر بەردانی ھەموو زیندانیە
سیاسیەكان و چارەسەر كردنی كێشەی كورد و گەڕانەوەی ئاوارەكان و
ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی بەشار ئەسەد و وازھێنان لە
ناردنە دەرەوەی سەربازی توركی بۆ دەرەوەی خاكی توركیا.
بەڵام لەگەڵ ئەو ھۆكارانە ھەر ھەمووانیان حیزبەكەی ئەردۆگان ئەگەر
بشدۆڕێ و بە دوایەوە وا بە ئاسانی سفر نابێتەوە لە ڕێگای ئیسلامییەتی
ھەرە فراوانی دەنگدەری توڕكی و ئیسلاییەتی حیزبەكەشیان كە لە ناو
جیھانی ئیسلامی بە تایبەتی ئیسلامییەتی عەرەبی و ئەو ھەموو دەزگا
داپڵۆسینەرانەی كە ھەیەتی لە ناو خاكی توركیاو ھەمیشە باڵی شۆڤینی
توركیش كە زۆریان ھەمدیسان دەناو ھاوپەیمانێتی گەلی كۆماریش دانە و بە
ملیشیا چەكدارەكانیشی و پێیەوە ھەمیشە ڵێ ناگەڕین كە ھەموو دەرگاكان
لەبەردەم كلیچدار ئۆغلۆ و بۆ گۆڕانكاری ئاواڵە بێت. دە كودەتای
سەربازیش كە پێشتر سوپا دەیكرد، دوور نیە بۆ لەمەو دوا دارودەستەكانی
ئەردۆگان بیكەن و با چاوەڕوان بین.
وەك باسیش دەكرێ دامەزراوە سەربازیەكان زیاتر لە ژێر كۆنتڕۆڵی حیزبی
مەھەپەی ڕەگەز پەرستدایە. ئایا ئەوان ئەو كارە یانی كودەتای سەربازی بۆ
ئەردۆگان دەكەن. لێكۆلەرەوە سەربازیەكان بەدووری دەزانن.
ھاوپەیمانێتی چەپی سەوزیش كە لە شەش پارتی چەپی توركی پێكدێن و ھەدەپەش
لە گەڵیانە و سیێەمین تەشكیلە گەورەی حیزبی لە سەرانسەری توركیا
پێكدەھێنن و ھەر لە ئێستاوە بانگێشی ئەوە دەكەن كە دەنگیان بۆ سەرۆك
كۆمار بۆ كلیچدار ئۆغلۆیە.
ئەردۆگان ئەو ھەوڵەشی بە بەرھەم لێ نەكەوتەوە كە وەفدێكی بۆ ئیمڕاڵی
ناردووە و داوای لە عەبدوڵا ئۆجەلان كردووە كە داوا لە ھاوپەیمانێتی
چەپەكان بكات كە هەدەپەیان وەك پێکهاتە هەرە گەورەكە لەگەڵیاندایە كە
دەنگ بە ئەردۆگان بدەن. لێرەو لەوێش باس لەوە دەكرێ كە ھەمان
داواكاریشی پێشكەش بە سەلاحەدین دەمیرتاش كردبێت و لە ھەردوو
داواكارییەكانی سفری وەرگرتوە.
ماڵپهڕی مههدی
حهمید
|