٢٩\١\٢٠١٤
هەفتانە هەواڵی تایبەت بە ژنانی رۆژهەڵات
لە کۆمارە کارەساتبارەکەی ئیسلامیی ئێران.

ئا: لیمۆ
بایەزیدزادە
(١)
٢٧ی بهفرانبار تا
٣ی رێبهندان / ١٧ تا ٢٣ی کانوونی دووەم.
ژنێکی سنەیی بە ھۆی
گازەوە گیانی لەدەست دا.
ژنێکی
دانشتووی شاری سنە بە ھۆی ژەھراوی بوون بە گازەوە بوو بە قوربانی، بە
پێی ھەواڵێک کە بە کۆمەڵەی ژنانی رۆژھەڵات گەیشتووە، رۆژی پێنج شەممە
٢٦ی بەفرانبار، خاترە بەھرامی کچی ئیبراھیم بەھرامی دانیشتووی گەڕەکی
عەباس ئاوای شاری سنە لە نێو حەمامدا تووشی گازگرتووی دەبێت و گیانی لە
دەست دەدات، ئەو ھاووڵاتیە کوردە خاوەنی منداڵێکی بچووکە.
گوشاری بەرپرسانی قوتابخانەکان بۆ ستاندنی پارە لە خوێندکاران.
لە سەرەتایی ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران بەرپرسانی قوتابخانەکان
گوشارێکی بەربڵاویان بۆ خوێندکاران ھێناوە کە بڕەپارەیەک بۆ دابین
کردنی خزمەتگوزارییەکانی ئەو قوتابخانانە رادەست بکەن.
بە پێی راپۆرتەکان، بەرپرسانی قوتابخانەکانی کوردستان ھەرەشەیان لە
خوێندکاران کردووە کە ئەگەر بڕە پارەی دیاری کراو رادەست نەکەن لە
خوێندن بێبەش دەکرێن و رێگەیان پێنادرێت لە قوتابخانەکان بەشدار بن.
ئەو ھەوڵەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە پەروەردەی کوردستان، رێگڕ بووە لە
خوێندنی ژمارەیەکی زۆر لە منداڵانی بنەماڵەکانی کەم داھات و بە پێی
یاسایی خوێندنی ئێران، دەوڵەت ناچارە ھەزینەی خوێندکاران پێشکەش بکات و
ھەروەھا نابێت ھەرگیز رێگر بێت لە خوێندنی خوێندکاران بەڵام لە ئێستادا
بە پێچەوانەی ئەو یاسایەدا ھەوڵدەدرێت.
ئازار و ئەزیەتی کچانی خویندکاری شاری سنە.
لە ماوەی حەفتەکانی رابردوودا، ژمارەیەک لە سەلەفییە توندرەوەکانی شاری
سنە، لە ھەوڵی ئازار و ئەزیەت کردنی کچانی خوێندکاری ئەو شارە دان و
ھەرەشەیان لێکردوون کە نابێت درێژە بە خوێندن بدەن.
بە پێی ھەواڵێک کە بە کۆمەڵی ژنانی رۆژھەڵات گەیشتووە سەلەفییەکانی
شاری سنە، لە کاتی تەواوبوونی وانەوتنەوەی قوتابخانەکان لەبەردەم ئەو
قوتابخانە لە ھەوڵی ئازار و ئەزیەتی خوێندکارانی کچ دان و ھەرەشە لەو
خوێندکارانە دەکەن کە نابێت درێژە بە خوێندن بدەن یا ئارایش و جوانکاری
بکەن.
بە پێی ئەو سەرچاوە ھەواڵە، ئەو سەلەفییانە، بە کەڵک وەرگتن لە تاکسی
کچانی خوێندکار سوار دەکەن و ھەرەشەیان لێدان کەن ئەگەر درێژە بە
خوێندن بدەن لەگەڵ ئەسیدپاشی رووبەروو دەبنەوە، ئەو ھەوڵانەی
سەلەفییەکانی سنە، بنەماڵەکانی نیگەران کردووە و ھەروەھا دانیشتوانی
ئەو شارە رایەنگەیاندووە، بە بەھێزبوونی ئیسلامییەکان لەو شارە ئازار و
ئەزیەتی زۆر بۆ کچ و ژنانیان ھێناوەتە ئاراوە.
بە پێی راپۆرتەکان زۆربەی ئەو سەلەفیانە
پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ بەشە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ھەیە و
لە لایەن ئەو بەشانە یارمەتی مادی و ئەمنیەتی دەکرێن.کۆماری ئیسلامی
ئێران بە بەھێز کردنی ئیسلامییەکان لە کوردستان، دیەوێت ورەی خەڵکی
کورد و نەتەوایەتی لاواز بکات و ھەروەھا رێگر بێت لە بەشداری کردنی
خەڵک لە ناو حیزبە ئازادیخواز و پێشکەوتنخوازی کورد وەکو کۆمەڵە، بەڵام
تا ئێستا ئەو ھەوڵانەی پووچەڵ بۆتەوە و خەڵکی کورد متمانەیان سەبارەت
بە حیزبەکان لە دەست نەداوە.
|