٢\٢\٢٠١٤
هەفتانە هەواڵی تایبەت بە ژنانی رۆژهەڵات
لە کۆمارە کارەساتبارەکەی ئیسلامیی ئێران.

ئا: لیمۆ
بایەزیدزادە
(٢)
٤ی بهفرانبار تا
١١ی رێبهندان / ٢٤ تا ٣١ی کانوونی
دووەم.
ژنێک لە شاری مەھاباد کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.
سەر
لەبەیانی رۆژی شەمە رێکەوتی پێنجی رێبەندان ژنێک لەشاری مەھاباد کۆتایی
بە ژیانی خۆی ھێنا. بە پێی ھەواڵێک کە بە برنامەی تەوارەکان گەیشتووە
ژنێکی خەڵکی شاری مەھاباد بە ناوی کەژاڵ وەزیری لە ماڵی خۆیدا خۆی
ھەڵواسیوە و لەم رێگەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە. کەژاڵ وەزیری
کەخاوەنی دوو مناڵە خەڵکی کۆڵانی ئەیبوبیانی گەرەکی سێ رای وەفایی شاری
مەھاباد بوو کە بە ھۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.تەرمی
کەژال وەزیری کە پیشەی ئارایشگەری بوو تەرمەکەی تا رۆژی سێ شەمە لە
پزشکی قانوونی و بووە رۆژی سی شەمە لە گۆرستانی شاری مەھاباد بە خاک
سپێرداروە.
بە ھۆی جمینی زەوی لە ئاوایی " ئەسپە مێزە"ی سەردەشت ٢کەس گیانیان لە
دەستدا.
لە ناوچەی "ئالان"ی سەر بە شاری سەردەشت بە ھۆی جمینی زەوی دایک و کچێک
گیانیان لە دەستدا و دوو منداڵیشیان بریندار بوون.بە پێی ھەواڵی
گەیشتوو بە کۆمەڵەی ژنانی رۆژھەڵات ، سەرلە بەیانی رۆژی سێشەمە ٨ی
رێبەندان بە ھۆی جمینی زەوەی لە ئاوایی ئەسپەر مێزە سەر بە ناوچەی
ئالانی سەردەشت دایک و کچێک بە ناوەکانی ئایشێ و شوکری گیانیان لە
دەستدا و دوو منالی تری ئەم بنەماڵەیە بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانەی
شاری سەردەشت گواستراونەتەوە. گوندی ئەسپەرە مێزە لە سەر سنووری ئێران
و عێراق لە ناوچەی ئالانی سەردەشت ھەڵکەوتووە.
دیپلۆمی شانازی نگارکێشی پێشانگای نێونەتەوەیی وڵاتی چێک درا بە کچێکی
ماکۆیی.
عەسەل لەیل ئابادی ئەندامی ١٢ساڵەی کانوونی شارستانی ماکۆ توانی پلەی
دیپلۆمی شانازی پێشانگای نێونەتەوەی ھوونەرە جوانەکانی مناڵانی وڵاتی
چێک بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
بە پێی ھەواڵەکان، عەسەل لەیل ئابادی تازلاوی ماکۆیی و ئەندامی کانوونی
پەروەدەی پارێزگای ورمێ دیپلۆمی شانازی پێشانگای نێونەتەوەیی
ھوونەرەجوانەکانی مناڵانی لەو وڵاتی چێک بەدەستھێنا.
عەسەڵ لەیل ئابادی تەمەنی ١٢ساڵانەیە کە توانی لەم کێبەرکێ ھونەریەدا
سەرکەوتن وەدەست بخات. چل ویەکەمین خولی ئەم کێبەرکێ نێونەتەوەیە لە
ژێر ناوی داب ونەریت و میراتی فەرھەنگی وڵاتی من بەرێوە چوو. لەم
کێبەرکێیانەدا ٢٤ھەزار بەرھەم لە ٦٨ وڵاتی جیھان بۆ دەبیرخانەی ئەم
کێبەرکێیانە بەرێ کرابوو کە ٨٨٧بەرھەم نیگارکێشی و ٣٣ وێنە تایبەت بوو
بە بەشی ئەندامانی بەشدار بووی ناوەندەکانی کانووی ئێران.
سەرکەوتنی دوو کچە وەرزشوانی جوانرۆیی.
ماریا قادر نژاد و دڵپاک رەحمانی بە سەرپەرەشتی راھێنەرەکەیان بە ناودی
سودە عیزەتی بۆ تیمی میلی وشۆی ژنانی ئێران بانگێشت کران. بە پێی
ھەواڵی سەرچاوەکانی ھەواڵ سودە عیزەتی وەرزشوانی بەتوانای شاری جوانرۆ
کە پێشووتر بە چەند ھۆکاری نادیار لە بەشداری لە کێبەرکێکانی تیمی میلی
وشۆ بێ بەش کرابوو لە ماوەی کورتی تەمەنی وەزشی خۆیدا توانی بە
راھێنانی دوو کچ بە ناوەکانی ماریا و دڵپاک بۆ تیملی میلی وشۆی ئێران
ئامادەیان بکات.
سودە عیزەتی خەڵکی شاری جوانرۆیەو و ساڵی ١٣٨٣وەزشی وشۆی دەستپێکرد و
لە ساڵی ٨٥و ٨٧بۆ تیمی میلی بانگێشتکرا.
شانۆی یارانی نەمر لە شاری سنە بەرێوە دەچێ.
بە پێی ھەواڵی سەرچاوەکانی ھەواڵ سارا بەھرامی دەرھێنەری شانۆ بووکەڵە
بە شێوازی کۆنسێرت رایگەیاندووە لە شاری سنە کۆنسێرتێکی شانۆی
بووکەلەیی لە ژێر ناوی یادی نەمران بە ھاوکاری گروپی شانۆیی تیک تاک
لەم شارە بەرێوە دەبات. سارا بەھرامی ئامانجی لەم کارە بەرز راگرتن و
پێشاندان و کاریگەری قولی بەشێک لەم ھونەرمەندە ناودارانەی لە بوارە
جۆراوجۆرەکانی ھونەری و ئەدەبی لە سەر کۆمەڵگا راگەیاند و وتی ھیوادارم
بە کارە بتوانم خزمەتێک بە فەرھەنگ و ئەدەبی کوردستان بکەم.
ئەم شانۆیە لە رێکەتی ٧تا١٣ی رێبەندان ھەر ئێوارەیەک بۆ ماوەی یەک
کاتژمێر لە ساڵۆنی فەرھەنگی ھونەری شاری سنە پێشان ئەدرێت.
سارا بەھرامی ژنە دەرھێنەر و ھونەرمەندی خەڵکی شاری سنەیە کە تاکوو
ئێستا زیاتر لە ١٢٠ بەرھەمی شانووی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا
بەرێوەبردووە.
رێپێوان بە بۆنەی ھەوای پاک.
ھاوکات بە دەسپێکی حەوتووی ھەوای پاک مناڵان وتازە لاوانی سەرپێلی
زەھاو بە رێپێوان خوازیاری پاک راگرتی ژینکە بوون. بە پێی ھەواڵی
سەرچاوەکانی ناو خۆ ئەم رێپێوانە بە بەشداری مناڵانی داینگەکان لە
یەکێک لەشەقامە سەرەکێکانی ئەم شارە بەرێوە چوو. لەم رێپێوانەدا مناڵان
بە کۆمەڵێک دروشم و نووسینی پلاکارد پشتگیریان لە بوونی ھەوای پاک کرد.
لە لایەکی دیکەو خوێنکارانی ئاوایی خانەگای شاری پاوە بە بۆنەی حەوتووی
ھەوای پاک بە بەشداری ئیدارەی ژینگە پارێزی شاری پاوە مەراسمێکیان
بەرێوە برد و خوێندکاران کە بە نیگاری کێشی و پارچە نووسی لە پەیوەند
بە پاراستنی ژینگەدا بەشداری ئەم مەراسمەیان کردبوو خەڵات کران.
|