په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\٢\٢٠١٤

هەفتانە هەواڵی تایبەت بە ژنانی رۆژهەڵات

لە کۆمارە کارەساتبارەکەی ئیسلامیی ئێران.

ئا: لیمۆ بایەزیدزادە  

(٣) ١١ تا ١٨ی رێبه‌ندان / ٣١ی کانوونی دووەم تا ٧ی شوبات.


ھەڵەی پزیشکیی بووە ھۆی گیان لە دەستدانی ژنێک.


ژنێکی دوو گیان بە ناوی ئەسرین شەبرەندی بە ھۆی کەمتەری خەمی بەرپرسانی نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا. بەپێی ھەواڵێ کە بەکۆمەڵەی ژنانی رۆژھەڵات گەیشتووە، ئەسرین شەبرەند ٢٠ساڵ تەمەن و کچی جەھانبەخش و خەڵکی شاری نۆشەیە ،پێنج مانگ لەمەو بەر ئەسری دووگیان دەبێت و بۆ چاوەدێری پزیشکی و تەندروستی خۆی و مناڵەکەی لە شاری پاوە سەردانی پزیشک دەکات و دوای ماویەک بە ھۆی درانی کیسەی منداڵدانی لە نەخۆشخانە بەستەری دەکرێت و لە نەخۆشخانەی شاری پاوە باروودۆخی ناوبرا بەرەوە خراپی دەچێت،کە بە داخەوە بە ھۆی کەمتەری خەمی بەرپرسانی نەخۆشخانە و دووکتورەکەی کە دەبوایە یان نەشتەرگەری بۆ بکەن یان بۆ نەخۆشخانەی شاری کرماشان رابگوازن ئەسرین حاڵی بەرەو خراپوون دەچێت.خراپبوونی دۆخی ئەسرین و داوای داواکاری زۆری بنەماڵەکەی وا بەرپرسانی نەخۆشخانەی پاوە ناچار ئەکات کە ئەسرین بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیمام رەزای کرماشان ،بەلام بە داخەوە لە کاتی گەیشتن بە نەخۆشخانەی کرماشان ئەسرین لە بەشی چاوەدێری ئەم نەخۆشخانەیە کاتژمێر سێی بەیانی گیانی لەدەست ئەدا.


لەدایکبوونی ٢٦ کۆرپەڵە لە دایکانی ژێر ١٥ ساڵ تەمەن لە کرماشان.


بە پێی سەرچاوەکانی ھەواڵ لە کرماشان لە دە مانگی رابردوودا ئەمساڵدا،٢٦مناڵ لە دایکانی کەمتر لە ١٥ساڵ ھاتوونەتە دونیا کە ئەم مناڵانە ١٤ کەسیان کوور و ١٢ کەسیان کچن.ھەروەھا ھەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لە یەک مانگی رابردوودا ١١ مناڵ لە دایکانی سەروی ٤٩ساڵ ھاتوونە دونیا. بردنە سەرەوەی تەمەنی ھاوسەرگیری لە یاسای کۆماری ئیسلامیدا یەکێک لە خواستەکانی چالاکانی بواری ژنانە لەم وڵاتەدا. بەڵام لە بەرامبەردا بە شێک لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ھاوسەرگیری زوو و لە تەمەنی نۆ سالاندا بۆ کچان بە کارێکی گونجاو دەزانن و دەلێن ئەم کارە پێش بە فەسادی کۆمەڵایەتی دەگرێت.ئەوە لە حالێکدایە کە بە پێی ئامارەکان کە بڵاو کراونەتەوە لە لایەن سەندووقی پشتوانی لە مناڵان، رێخکراوی نەتەوە یەکگرتۆکان (یۆنیسێف) ئاکامی سەرچاوە گرتوو لە دووگیانی و زاو زێ یەکێک لە گرینگترین ھۆکاری گیان لەدەستدانی کچانی تەمەن ١٥ تا ١٩ ساڵەیە لە جیھاندا کە سالانە دەبێ ھۆی مەرگی ٧٠ ھەزار ژن و منداڵ.بە پێی ئامارەکان سیستان و بەلوچستان زۆرترین رێژەی ھاوسەرگیری ژێر ١٥ساڵی ھەیە لە ئێراندا.


دژایەتییکردن لەگەڵ بەشدارانی ژەنیارانی ژن لە کۆنسێری مۆسیقادا.


پێش نوێژی شاری دێزفول بە ناوی محەمەد عەلی قازی دێزفولی دژایەتی خۆی لە گەڵ بەشداری ژەنیارانی ژنی لە کۆنسێرتی مۆسیقادا دەربری، لە کۆبوونەوەیەکی شورای فەرھەنگی گشتی شاری دێزفول بەشێک لە کەسایەتییە مەزھەبێەکانی ئەم شارە لە ئەوەی کە بریارە کۆنسێرتێکی مۆسیقا لە شارەکەیان بەرێوە بچێ و وچەند ژنیش وەکوو ژەنیار بەرێوەبەری ئەم کۆنسێرتە بن نیگەرانی خۆیان دەربری و رایانگەیاندوو کە بە ھیچ شێوەیە نابێ ئەم کۆنسێرەتە بەرێوە بچێ . گروپی موسیقی سپید و سیاە بریارە رۆژنانی ١٧ و١٨ی رێبەندان لە شاری دێزفول کۆنسێرتێک بەرێوە ببنەن کە لەم گروپە چەند ژنی ژەنیار تێدا بەشدارن. پێشووتریش کۆنسێرتی مۆسیقای ئیحسان خواحە ئەمیری کە بریار بوو شەش و حەوتی رەشەمەی ساڵی رابردوو لە دێزفول بەرێوە بچێ بە ھۆی بە ھۆی بەشداری ژنان دژایەتی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لێکەوتەوە.

کچێک بە ھۆی کەمتەرخەمیی پزیشکان بینایی خۆی لەدەستدا.


کەمتەری خەمی بەپرسان و بوو بە ھۆی لە دەستدانی چاوی کچێکی مێر مناڵی چوار ساڵ تەمەن و بە ھۆی ئەم کەمتەر خەمیەی پزیشکان و لێدانی دەرزیەکی ھەڵە ئەم کچە کەم تەمەنەی شاری دێواندەرە بینایی خۆی لەدەست ئەدا.
شۆخان ئەو کچە مێرمنداڵەی خەڵکی شاری دیواندەرەیە کە ٢ ساڵ لەوەپێش تووشی نەخۆشی ھەڵامەت ھاتبوو کە پاش بەردنی بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری دیواندەرە دەرزیەکی ھەڵەی لێدەدرێت‌و دواتر بەو بۆنەوە چاوەکانی لەدەست دەدا.
تا ئێستا دایک‌و باوکی شۆخان چەندین جار سکاڵایان دژی ئەو نەخۆشخانەو پزیشکی تایبەت بەرزکردوتەوەو داوایان کردووە چارەسەرێک بۆ کچەکەیان بدۆزرێتەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە وەزارەتی تەندروستی ئێران پاش ئەم ٢ ساڵە تا ئێستا ھیچ ھەوڵێکیان بۆ چارەسەری لەدەستدانی چاوی شۆخان ئەنجام نەداوە.

لە شاری روانسەر کونسێرتێک بە زمانی کوردی بۆ منداڵانی ئەو شارە بەرێوەدەچێ.


لە رۆژانی کۆتایی حەفتە بۆ منداڵانی شاری روانسەری سەر بە پارێزگای کرماشان کونسێرتێک بە زمانی کوردی بەڕێوەدەچێ.
بە پێی ھەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە، بڕیارە لە رۆژی پێنج شەمە١٧ رێبەندان، لە ھۆڵی وەحدەتی شاری روانسەر کە سەر بە پارێزگای کرماشانە کونسێرتێک بە زمانی کوردی بۆ منداڵانی ئەو شارە بە رێوە بچیت، شایانی باسە ئەم کارە بە ھاوکاری شۆرای شار و شارەوانی شاری روانسەر و برایانی فەرۆخی ساز کراوە و ئەو شیعرانەش بۆ ئەم کونسێرتە دانراون ھەڵبژاردەی شیعرەکانی کاک ناسر ئەحمەدییە.


بوونی کەلوپەل سەمی و سەرەتانی لە ئاریشگاکانی ئێران.


بە پێی قسەی بەرپرسی سازمانی عەزا و دەرمانی وەزارەتی بێھداشت، بازاری کەڵ و پەلی ئارایشی لە وڵاتی ئێران کە بازارێکی گەورەی یەک میلیاردییە، کە بەشێکی زۆری لە کەلوپەل تەقەلوبی و ماوە بەسەرچوو کە زۆربەیان سەمین و بەکارھێنەران تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەکات بوونی ھەیە. بە پێی ھەواڵی سەرچاوەکانی ھەواڵ بەشێکی زۆر لەم کەڵ و پەلە ئاراییشیانە لە شێوەی قاچاخ و لە وڵاتانی ترەوە بۆ ئێران ھاوردە دەکرێن کە زۆربەیان تەقەلوبین. بە ھۆی ئەوەی کە بازاری کەڵ و پەلی ئارایشیش وەکوو زۆربەی شتەکانی دیکە کەوتۆتە دەست باندی مافییایی سپای پاستاران ھیچ چاوەدێریەک بەسەر ئەم بازارەدا ناکرێت.

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک