هەفتەی هاریکاری
لەگەڵ هەژاران.
سیاسەتی ئابووری نیولیبڕالیزم بەشێوەی جۆراوجۆر لە خانەقین رەنگی
داوەتەوە، بۆ نموونە، دامەزراندنی (نەخۆشخانە، بانزینخان، دەرمانخانە،
بانق، سەرافی و بنکە بازرگانی)لەلایەن کەرتی تایبەتەوە، دامەزراندن
بەگوێرەی گرێبەستی کاتی(خاوەن کار هەموو کاتێک دەتوانێ بە کارمەندو
کرێکارەکەی بڵێ: بڕۆ بۆ ماڵەوە!)، واتە بەبێ هیچ بیمەیەکی کۆمەڵایەتی،
نزمی کرێی کارو گرانی بازاڕ.
ئێمە لەم شارە کەسوکاری یەکترین و ئەرکی هەموومانە بەگیانی هاریکاری
ئینسانی لەگەل یەکتری رەفتار بکەین و نابێ قبووڵ بکەین هیچ
دایکوباوکێکی بێکار، کەمدرامەت، نەخۆش و کەمئەندام و بەتەمەن، لەبەردەم
خۆی و منداڵەکانی رەنگ زەرد ببێ. بەم مانایە بۆ ئەوەی باری ئابووری و
کۆمەڵایەتی و دەروونی خێزان و کەسە دەستکورت و هەژارەکان هەنگاوێک
بەرەو باشی ببەین و کێشە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانیان بەگوێرەی توانا
کەم بکەینەوە، داوا دەکەین لەم هەفتەیە:
1- رێژەی قازانج لە عەلوەی خانەقین 10%کەم بکرێتەوە.
2- قازانجی خاوەن دوکانەکان بە رێژەی10%کەم بکرێتەوە.
3- هەر کەسێک توانای ماددی باشی هەیە، سەردانی کۆمەڵەی گەشەپێدانی
ئەرتەمیتا یان کتێبخانەکەی جەلیل حەلاج بکات تا ئەدرەس و ژمارەی
تەلەفۆنی هەژارەکانی پێبدەین و بەخۆی راستەوخۆ کۆمەکەکەی بە خێزان یان
کەسەکە بدا.
4- خاوەن ماڵەکان لە 10% کرێی خانوو خۆش ببن.
5- هەر کەسێک پۆشاکای خاوێن و باشی هەیە و لێی زیادە، ئامادەین
بیگەیەنین بەوانەی پێویستیان پێی هەیە یان بانگیان دەکەین بۆ
وەرگرتنیان.
6- جووتیارەکان دەتوانن بەشێک لە بەروبوومەکانیان بۆ ئێمە بهێنن تا
بەسەر ماڵە هەژارەکان دابەشی بکەین.
7- ئەندازیار، پزیشک، مامۆستای قوتابخانەکان، فەرمانبەرەکان لە5%تا10%
لە موچەکانیان بۆ کۆمەکی هەژارەکان تەرخان بکەن.
8- لەگەل ئەم هەنگاوانە، هەوڵدەدەین لەگەل بەرپرس و دڵسۆزانی شارەکەمان،
دەرفەتی کارکردن و بنکەی خزمەگوزاری کۆمەڵایەتی بۆ هەژاران و
منداڵەکانیان، دابین بکەین. هەروا زۆر باشیش دەزانین کە کێشەکان تەنها
بە دەسەڵاتێکی دادوەری کۆمەڵایەتی و زانستەکەی چارەسەر دەکرێ.
9- دەرمانخانە، چێشتخانە و مەیخانەکان بەداشکاندنی10% لەنرخی
کالاکانیان، بفرۆشن.
ئەم هەڵمەتە لە 18/10/2009 تا 25/10/2009
بۆ پەیوەندیکردن:
سەلام عەبدوڵڵا 07701929872، عومەر مەنسور: 07701507269، گۆران جەبار:
07701397835
جەلیل حەلاج: 07701219961
کۆمەڵەی گەشەپێدانی
ئەرتەمیتا،
ئەندازیار ئیبراهیم حوسین،
جەلیل حەلاج،
گۆران جەبار وەهاب،
سەلام عەبدوڵڵا،
فوئاد عەلی،
سەرپەرشتیاری پەروەردە وەلی
شەریف،
رێکخراوی فریاکەوتنی مرۆیی،
عومەر مەنسور،
ئیبراهیم خەیات،
عەمار سەعدوڵڵا،
عەدنان مەنسوور.
|