٢٩\٧\٢٠١٠
هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تی
ئه‌وروپا له پێناو
به‌رگری له
خواسته‌کانی په‌نابه‌ران و به‌رگرتن به
سیاسه‌تی دیپۆرت.
راپۆرتی هه‌فته‌یه‌ک نه‌به‌ردی
رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی رێکخراوه ئینسانی و په‌نابه‌ریه‌کان دژ به‌یاسا
په‌نابه‌ریه‌کانی ولاتانی ئه‌وروپا.
نــــا بۆ گرتن و راونان و دیپۆرتی په‌نابه‌ران،
به‌ڵـــــێ بۆ مافی په‌نابه‌ری، مافـــی هاوڵاتیی یه‌کسان!
هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تی ئه‌وروپا کە له تۆرێکی به‌رفراوان له
چالاکوانی رێکخراوه په‌نابه‌ری وئینسانی و یه‌کێتیە کریکاریه‌کان
پێکهات و لەلایەن ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتارەوە پشتیوانی لێ‌کرا کە دژی
ناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانن، له ماوه‌ی رابردوودا زنجیره‌یه‌ک کار‌و
چالاکی له ژماره‌یه‌ک له ولاته ئه‌وروپیەکان ئه‌نجامدا دژبه سیاسه‌تی
دژ په‌نابه‌ری حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپاو هاوکاریکردنی ئه‌و کۆمپانیاو ده‌زگا
تایبه‌تیانه‌ی که کاروباری چاودیری و سه‌رپه‌رشتی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران دەکەن، هه‌روه‌ها لەدژی ئەو رێکخراوانه‌ی کە له‌لایەن
ولاتانی ئه‌وروپیەوە ده‌وری زیاتریان پێدراوه تابتوانن ئه‌رکو خەرجی
مالی لەسەر حکومەت کەم بکەنەوە لەسەر حسابی کەمکردنەوەو بڕینی هاوکاریە
مالیەکانی حکومەت بۆ پەنابەران و هاوکاریکردنی حکومەتە ئەوروپیەکان بۆ
لەئەستۆگرتنی کەمترین بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە ژیان و گوزەران و
ئایندەی پەنابەران. ئه‌مه‌ی خواره‌وه گۆشه‌یه‌که له‌و چالاکیانه‌ی هه‌فته‌ی
ناره‌زایه‌تی ئه‌وروپا که فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
ده‌ورێکی به‌رچاوی تیاگێرا له‌پێناو یه‌کده‌ستکردنه‌وه‌و هاوئاهه‌نگی
کار‌و هەڵسورانی چالاکوانی مەیدانی پەنابەری و نەیارانی دژی به‌زۆر
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و رێکخراوه‌کان بۆ فشارخستنه سه‌ر حکومه‌ته‌کانی
ئه‌وروپا و چه‌سپاندنی یاسایه‌کی ئینسانی به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران.
له‌نده‌ن:
له‌به‌رده‌م دوو فه‌رمانگه‌ی
کۆچ و په‌نابه‌ری پێکیتی ناره‌زایه‌تی به‌رپاکرا.
رۆژی دووشه‌مه 1-6 دوو پیکیتێکی ناره‌زایه‌تی له به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ی
کۆچ و په‌نابه‌ری بۆ ئیمزای په‌نابه‌ران له له‌نده‌ن ئه‌نجامدرا .
له کاتژمێر 1 بۆ 2 پاشنیوه‌رۆ له‌به‌رده‌م بنکه‌ی(Communications
House ) و(Beckets House)ئه‌م سه‌نته‌رانه هه‌فته‌ی 7 رۆژ کراوه‌یه و
رۆژانه 580 که‌س ئیمزای لێده‌کات .سه‌ره‌تا چالاکه‌وانانی رێکخراوه‌کان
داواکاریه‌کانی هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تیان به‌رزکرده‌وه که داواکاری(نا
بۆ گرتن‌و راونان‌و دیپۆرتی په‌نابه‌ران ،ئازادی هاتووچوو ،ئازادی مانه‌وه
،نا بۆ زیندانی په‌نابه‌ران،هیچ که‌س نایاسای نیه،نا بۆ دیپۆرتی په‌نابه‌ران
بۆ عێراق،به‌ڵێ بۆ داخستنی گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌کان، مافی په‌نابه‌ری
مافی ئینسانه.....له‌گه‌ڵ چه‌ندین دروشمی نا بۆ سنوری ده‌ستکرد
ودیپۆرتی په‌نابه‌ران راگرن له‌لایه‌ن به‌شدار بوانه‌وه ده‌وترایه‌وه
.
له‌م پیکیته ناره‌زایه‌تیانه‌دا (ده‌شتی جه‌مال و ئاسۆ گۆران )له‌لایه‌ن
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقیه‌وه ووته‌یان پێشکه‌شکرد.
ژماره‌یه‌کی زۆر له بلاوکراوه‌کانی هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تی ئه‌وروپا له‌نیو
ریبوران وئه‌وانه‌ی هاتو‌وچویان ده‌کرد بلاوکرایه‌وه .چه‌ند ده‌زگای
راگه‌یاندن به سکرتیری فیدراسیۆن چاوپێکه‌تنیان ئه‌نجام دا له‌سه‌ر
داواکاری‌و ئامانجه‌کانی هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تی ئه‌وروپا.
ئۆکسفۆرد:
هه‌ڵسوراوان داوای داخستنی
گرتووخانه‌ی کامسفیلد هاوس ده‌که‌ن.
رۆژی دووشه‌مه چالاکه‌وانانی (The Campaign to close Campsfield )
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریان له‌شاری ئۆکسفۆرد سازدا سه‌باره‌ت به
کیشه‌و گیروگرفته‌کانی په‌نابه‌رانو کۆچ‌کردوان وکاروچالاکیه‌کانی
رێکخراوی ناوبراو له‌پێناو داخستنی گرتووخانه‌ی کامسفیلد که یه‌کێکه
له‌و گرتووخانانه‌ی به به‌رده‌وامی په‌نابه‌رانانی تیا زیندانی ده‌کرێت
به مه‌به‌ستی به‌زۆر ناردنه‌وه بۆ ولاته‌کانیان.
له‌ماوه‌ی رابردووا که‌مپینی ئۆکسفۆرد بۆ داخستنی گرتووخانه‌ی کامسفیلد
ژماره‌یه‌ک خۆپیشاندان‌و پیکیتی و ریپیوانی ناڕه‌زایه‌تی بردۆته به‌رده‌م
ئه‌و گرتووخانه‌یه ،تا ئێستا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌خه‌ڵکی ئازادی خواز‌و
ئینسان دۆستی شاری ئۆکسفۆر ورێکخراوه جۆراجۆرکان یاداشتی ناره‌زایه‌تیان
گه‌یاندۆته حکومه‌تی به‌ریتانیا و داوکاری(داخستنی گرتووخانه‌ی
کامسفیلد) ده‌که‌ن.
شایه‌نی باسه ئه‌م گرتووخانه‌یه به به‌رده‌وامی په‌نابه‌رانی کورد
تیا راده‌گیریت به‌مه‌به‌ستی به‌زۆر ناردنه‌وه.
شاری کاردیف:
چالاکه‌وانانی بێ سنور سه‌نته‌ری
شار دژ به دیپۆرتی په‌نابه‌ران ده‌ڕازێننه‌وه.
رۆژی 2-6 هه‌ڵسوراوانی رێکخراوی (No Borders South Wales) له هه‌فته‌ی
ناره‌زایه‌تی ئه‌وروپا ته‌واوی سه‌نته‌ری شاری کاردیفو به‌رده‌م
زیندانی په‌نابه‌ران و نوسینگه‌ی(UKBA) له‌و شاره به پلاکارتو شیعاری
ره‌نگاو ره‌نگ ده‌رازێننه‌وه که خواستی(دیپۆرتی په‌نابه‌ران
راگرن،ئازادی هاتووچوو بۆ هه‌موان ،دیپۆرت عقوبه‌ی ئیعدامه،داوای په‌نابه‌ری
تاوان نیه..چه‌ندین دروشمی تر له پێناو به‌رگری له مافه‌کان په‌نابه‌ران
هه‌ڵده‌واسن وبه‌یان راگه‌یاندنی هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تی ئه‌وروپا له
سه‌نته‌ری شاری کاردیف بلاوده‌کرێته‌وه.
گفتوگۆی ئازاد دژ به سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه
به‌رێوه‌برا.
رۆژی 2-6 رێکخراوی بێ سنور(No Borders) له‌شاری له‌نده‌ن کۆبوونه‌وه‌یه‌کی
جه‌ماوه‌ریان سازدا .له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر له چالاکه‌وانانی
که‌مپینی دژ به دیپۆرتی په‌نابه‌رانو نۆینه‌رانی رێکخراوه په‌نابه‌ری
و ئینسانیه‌کان تیا به‌شدارییان کرد له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کانی داهاتووی
راوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
به درێژی گفتوگۆ ئه‌نجامدرا.
پۆتیرس بار:
فاکسی ناڕه‌زایه‌تی ئاڕاسته‌ی
کۆمپانیاکانی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ده‌کرێت.
رۆژی پێنج شه‌مه 3-6 به‌ره‌ی نیشتمانی دژ به دیپۆرتی په‌نابه‌ران که‌مپینێکی
سه‌راسه‌ری دژ به کۆمپانیاو ده‌زگا تایبه‌تیه‌کانو هێله ئاسمانیه‌کان
به‌رێده‌خات که هه‌ڵقه‌ی سه‌ره‌کێکانی ماشینی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانن
.
به رێگای ته‌له‌فون و ناردنی فاکسی ناره‌زایه‌تی کۆمپانیای(Carlson
Wagonlit Travel)که به به‌رده‌وامی تیکتی و ئاماده‌کاریه‌کان بۆ
پرۆسه‌ی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ئه‌نجامده‌دات .له‌رێگای
ناردنی نامه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌وه داوا ده‌کرێت له‌کۆمپانیای ناوبراو ده‌ست
له هاوکاری به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران هه‌ڵگرێت.
شاری لیل:
چه‌ند کاتژمێرێک کۆمپانیای
CWT داگیرده‌کرێت.
هه‌ڵسوراوانی بێ سنور له شاری لیل له فه‌ره‌نسا یه‌کێک له نوسینگه‌کانی
کۆمپانیای (CWT) بۆ چه‌ند کاتژمێرێ داگیر ده‌که‌ن دژ به‌هاوکاری
کۆمپانیای ناوبراو له چاودیری وسه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری
په‌نابه‌ران . به پێکدادان نێوان چالاکوان‌و پۆلیس کۆتای به ناڕه‌زایه‌تێکه
ده‌هێنرێت وژماره‌یه‌کی زۆر له راگه‌یاندنه‌کانی هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تی
ئه‌وروپا له‌نیو خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌دا بلاوده‌کرێته‌وه.
بۆ بینینی ئه‌و چالاکیه ته‌ماشای ئه‌م لینکه بکه:
http://www.youtube.com/watch?v=DZfboaGhZL4
شاری داربی:
نامه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تی
ئاڕاسته‌ی نوسینگه‌ی UK Border Agency کرا.
هه‌ڵسوراوان ولایه‌نگرانی دژ به سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
له‌شاری داربی به‌ریتانیا ،شه‌وی 3-6 بۆ پشتیوانی له داواکاریه‌کانی
هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تی ئه‌وروپا نامه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تیان ئاڕاسته‌ی
حکومه‌تی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به ره‌وشی په‌نابه‌ران.
شاری ڤینا:
ڤیستیڤاڵێک بۆ به‌رگری له‌مافه‌کانی
په‌نابه‌ران نمایش کرا.
چالاکه‌وانانی بێ سنور له شاری ڤینا له هه‌فته‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وروپادا
،ڤیستیڤالێکیان له پێناو به‌رگری له خواسته ئینسانیه‌کانی په‌نابه‌رانو
کۆچ‌کردوان ئه‌نجامدا .
چه‌ندین پارچه موسیقا ، وپلاکارتی ڕه‌نگاوره‌نگ له‌ژێر دروشمی نا بۆ
دیپۆرتی په‌نابه‌ران ..به‌لێ بۆ مافی په‌نابه‌ری ..نمایشکرا.
هه‌ر له‌دریژی چالاکیه‌کانی هه‌ڵسوراواندا خۆپیشاندانی ناره‌زایه‌تی دژ
به نه‌ژاد په‌رستی به‌رپاکرا .بۆ زانیاری زیاتر برێوانه ئه‌م لینکه:
http://no-racism.net/deportatiNO
به‌ریتانیا:
هێلێ ئاسمانی به‌ریتانیا شه‌رمه‌زار
ده‌کرێ.
له‌درێژه‌ی هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تی ئه‌وروپادا رۆژی 4-6 به‌ره‌ی
نیشتمانی دژ به دیپۆرت ،حه‌مله‌یه‌کی به‌رفراوان راده‌گه‌یه‌نێت له‌سه‌ر
تۆری ئه‌نته‌رنێت دژ به هاوکاری هێلێی ئاسمانی به‌ریتانی له پرۆسه‌ی
به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.
شاری برایتن:
کۆمپانیای G4S ڕووبه‌رووی
ناڕه‌زایه‌تی ده‌بنه‌وه.
هه‌ڵسوراوان و لایه‌نگرانی به‌رگری له مافه‌کانی په‌نابه‌ران
کۆچ‌کردوان نامه‌یه‌ک به ئیمزای ژماره‌یه‌ک رێکخراو وکه‌مپینی په‌نابه‌ری
ئاڕاسته‌ی کانسلی شاری برایتن ده‌که‌ن سه‌باره‌ت پێشلکاریه‌کانی
کۆمپانیای (جی4ئیس)سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ.
کۆمپانیای(G4S)یه‌کێکه له‌و کۆمپانیا چاودیرو سه‌ربه‌خۆیانه‌ی که به
به‌رده‌وامی هاوکاری حکومه‌ته‌کان ده‌کات له رێکخستنی گه‌شتی ئاسمانی
وچاودیری به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ ولاته‌کانیان.زۆر جار ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌ی به‌زۆر ده‌نێرینه‌وه له لایه‌ن کۆمپانیای ناوبراوه‌وه
ئیهانه‌تو سوکایه‌تی و که‌له‌پچه‌کردنو وه‌یان ڕووبه‌رووی لێدان کراونه‌ته‌وه.
شاری کۆپنهاگن:
خۆپێشاندان دژ به ده‌زگای
سنوری یه‌کیتی ئه‌وروپا به‌رپاکرا.
به‌ره‌ی دژ به دیپۆرتی په‌نابه‌رانو وهه‌ڵسوراوانی مه‌یدانی به‌رگری
له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران ،خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌به‌نه به‌رده‌م
باره‌گای ده‌زگای سنوری یه‌کیتی ئه‌وروپا(فرۆنتکس)که له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌کانی
ئه‌وروپاوه ده‌سه‌لاتی زیاتریان پێبه‌خشراوه له‌پێناو رێکخستنی گه‌شتی
ئاسمانی و کرینی پێداویستی‌و هه‌روه‌ها گه‌ڕان به‌شۆێن چۆنێتی به‌کارهێنانی
مانگه‌ده‌ستکرده‌کان به‌مه‌به‌ستی چاودێریکردنی سنوره‌کانی ئه‌وروپا له
ڕووتێکردنی په‌نابه‌ران.
ئه‌ڵمانیا:
کاروانی به‌رگری له مافه‌کانی
په‌نابه‌ران وکۆچبه‌ران پشتیوانی خۆی بۆ هه‌فته‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وروپا
ده‌ربڕی.
کاروانی به‌رگری له‌مافه‌کانی په‌نابه‌رانو کۆچبه‌ران به به‌رده‌وامی
له رێکستنی خۆپیشاندان‌و ناره‌زایه‌تی له پێناو داکۆکی له‌مافه‌کانی
په‌نابه‌ران ده‌وری به‌رچاویانگیراوه ،له هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تی ئه‌وروپادا
پشتیوانی‌و هاوکاری خۆیان بۆ خواست‌و داواکاریه‌کانی هه‌فته‌ی ناڕه‌زایه‌تی
ئه‌وروپا ده‌ربڕی.
له‌نده‌ن -
به‌رده‌م په‌رله‌مان:
دژ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی به‌ریتانیا خۆپیشاندان سازکرا.
له پێنجه‌مین ڕۆژی هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تی ئه‌وروپا له پێناو به‌رگری
له‌خواسته‌کانی په‌نابه‌رانو به‌رگرتن به دیپۆرت ،رۆژی 5-6 کاتژمێر 2
تا 4 پاشنیوه‌رۆ خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی
به‌ریتانیا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له نۆینه‌رانو هه‌ڵسورانو لایه‌نگرانی
دژ به دیپۆرت سازکرا.
خۆپیشانده‌ران چه‌ندین پلاکارتی نوسراو به(دیپۆرتی په‌نابه‌ران
راگرن،مافی په‌نابه‌ری مافی ئینسانه،ئازادی هاتووچوو ئازادی بۆ مانه‌وه،نا
بۆ گرتن‌و راونان‌و زیندانی په‌نابه‌ران ،عیراقوکوردستان نا ئه‌منه،په‌نابه‌رانی
عێراقی قوربانی جه‌نگو نائارامیین، په‌نابه‌ری کورد ده‌ڵێن نا بۆ گه‌رانه‌وه...
له‌م خۆپیشاندانه‌دا سه‌ره‌تا ده‌شتی جه‌مال سکرتێری فیدراسیۆن به
ناوی هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تیه‌وه قسو باسێکی پێشکه‌شکرد ووتی"ئه‌م
خۆپشاندانه‌ی ئه‌مرۆ هه‌نگاویکه له‌ڕاستای هه‌فته‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وروپا
بۆ داکۆکی له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران ..ئه‌مرۆ ئێمه لێره نۆینه‌رانی
رێکخراوه په‌نابه‌ریو ئینسانی و چالاکه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ری
کۆبووینه‌ته‌وه تا په‌یامی ئازادی‌و یه‌کسانی ومافه جیهانداگره
ئینسانیه‌کان به‌گۆی ئه‌م حکومه‌ته ڕاستانه‌ی ئه‌وروپا بگه‌یه‌نیین به‌رامبه‌ر
به‌و هه‌ڵومه‌رجه دژواره‌ی به‌رۆکی پێگرتووین"له‌به‌شێکی تری ووتاره‌که‌یدا
ووتی"جه‌نگو قه‌یرانی ئابووری و پشیوی کۆمه‌لاێیه‌تیه‌کان وزیادبوونی
ئاواره‌یوبیکاریو برسیتی به پێویست دنیا ده‌خاته به‌رده‌م به‌رێوه‌چوونی
یاسایه‌کی ئینسانی تا سه‌رجه‌م ماف و ئازادیه‌کانی په‌نابه‌ران وه‌ک
قوربانیانی ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه‌ی پارێزراوبێت"
پاشان هه‌ریه‌ک له به‌رێزان نیکی له رێکخراوی (Fight Racism!Fight
Imperialism )و د‌یڤید له رێکخراوی(No Borders/No one is
Illegal)ووتاری گرنگی هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تی ئه‌وروپا وه‌ک تۆرێکی
گرنگی هاوپشتیو هاوخه‌باتی پێشکه‌شکرد.بیریڤان په‌نابه‌ری کوردی عێراقی
و یه‌کێک له‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌کان
ئازادکرابوو ،ژیانی گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌کانی بۆ ئاماده‌بوان
گیرایه‌وه هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڕشه‌و چاوسورکردنه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌فدی
حکومه‌تی عیراقی له‌کاتی سه‌ردانیان بۆ گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌کانی
به‌ریتانیا ی بۆ ئاماده‌بوان گێرایه‌وه وسوپاسی له‌و هه‌ولانه کرد که
له‌لایه‌ن فیدراسیۆن و رێکخراوه‌کان پێشکه‌شی کراوه.
هاوکات گروپی موسیقای (Democracy Village )چه‌ند پارچه گۆرانی
پشتیوانی له هه‌فته‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وروپا پێشکه‌شکرد.هه‌مان رۆژ
یاداشتی هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تی ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانتاره‌کانی به‌ریتانیا
کرا.
دژ به زیندانکردنی منالان ڕێپێوان سازکرا.
رۆژی 5-6 له درێژه‌ی هه‌فته‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وروپا رێکخراوی (SOAS
Detainee Support Group ) که‌رنه‌ڤالو ریپێوانێکی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری
له زانکۆی له‌نده‌نه‌وه به‌روماڵی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا
سازکرد .له‌م خۆپیشاندانه‌دا ده‌یان مناڵی له قووتابخانه جۆراجۆره‌کانه‌وه
به‌جلوبه‌رگی تایبه‌ت به‌شداریان تیاکرد دژ به‌گرتن وزیندانی کردنی
منالان له گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌کانی به‌ریتانیا .
له‌م خۆپیشاندانه‌دا داواکاری (داخستنی گرتووخانه‌ده‌ستبه‌سه‌ره‌کان،راگرتنی
دیپۆرتی په‌نابه‌ران،ئازادی هاتووچوو و نیشته‌جێبوون،مافی هاولاێتی یه‌کسان
..)به‌رزکرایه‌وه و یاداشتی ناره‌زایه‌تی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی
به‌ریتانیاکرا ...دوای هه‌وڵێکی بێ ووچانی ڕێکخراوه‌په‌نابه‌ریو
ئینسانیه‌کان وچالاکه‌وانانی مه‌یدانی به‌رگری له‌مافه‌کانی مرۆڤ به‌ره‌سمی
راگرتن‌و زیندانیکردنی منالان له گرتووخانه‌ده‌ستبه‌سه‌ره‌کاندا له‌لایه‌ن
حکومه‌ته‌وه ڕاگیرا.
له هه‌فته‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وروپادا شه‌وێکی
هاوپشتی له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران به‌رێوه‌چوو.
شه‌وی5-6 هه‌لقه‌ی یه‌که‌ی به‌رنامه‌ی هاوینه‌ی رێکخراوی به‌ریتانیای
حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان ته‌رخانکرا بۆ شه‌وێکی هاوپشتی له‌گه‌ڵ
په‌نابه‌ران ،که به بۆنه‌ی هه‌فته‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وروپا بۆ به‌رگری
له‌مافه‌کانی په‌نابه‌رانو دژ به‌سیاسه‌تی دیپۆرت له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌رێکخراوی په‌نابه‌ری و ئینسانی و هه‌ڵسوراوانی
داکۆکی له مافه‌کانی په‌نابه‌رانه‌وه به‌رێخرابوو.
له‌م شه‌وه‌دا ده‌شتی جه‌مال سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی قسه‌و باسێکی له‌سه‌ر دوایین ره‌وشی په‌نابه‌رانو گرنگی
هاوپشتیو هاوخه‌باتی بۆ به‌رگری له‌مافه ئینسانیه‌کانی په‌نابه‌ران بۆ
به‌شداربوان پێشکه‌شکرد.
پاشان ئه‌و شه‌وه به ئاهه‌نگوموسیقا له‌گه‌ڵ به‌شدابواندا به‌رێخرا.
شاری پاریس:
دژ به هاوکاری خاچی سور
ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
رۆژی 6-6 له‌درێژه‌ی هه‌فته‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌ورپادا هه‌ڵسوراوانی به‌رگری
له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران خۆپشاندانێکی ناڕه‌زایه‌تیان به‌رێخست دژ به
هاوکاری رێکخراوی خاچی سور(سه‌لیبی احمر).
له‌م خۆپیشاندانه ناره‌زایه‌تیه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر بلاوکراو سه‌باره‌ت
به ره‌وشی په‌نابه‌ران له گرتووخانه‌کانی فه‌ره‌نسا و ده‌وری سلبی ئه‌و
کۆمپانیایانه‌ی گه‌شته ئاسمانیه‌کان به‌رێده‌خه‌ن له به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران بلاوکرایه‌وه.
سویسرا:
خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی و
مانگرتن دژ به سیاسه‌تی حکومه‌تی سویسرا
به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران
به‌داگیرکردنی یه‌کێک له پاره‌که به‌رچاوه‌کانی بیرن ده‌ستیپێکرد.
مانگرتن له پێناو یاسایکردنه‌وه‌ی بێناسنامه‌کان،
وه‌ستانی دیپۆرت، روخسه‌تی کار به هه‌موان، دژی هه‌لومه‌رجی که‌مپه‌کانی
په‌نابه‌ران .
له 26،06.2010 خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری سه‌روو 5000 که‌س و ڕێکخراو
له لایه‌ن 100 لایه‌نه‌وه له پایته‌ختی سویسرا به‌رپاکرا. له نیو
لایه‌نه‌کاندا، ڕیکخراوه‌ی هاوپشتی بێ‌سنوور، حزبی په‌نابه‌رانی عیراقی،
به‌ره‌ی مافی مانه‌وه بۆ هه‌موان تیا به‌شداربوون.
جه‌مال کۆشش ووتاری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له
سویسرا له خۆپییشاندانی به‌رده‌م وه‌زاره‌تی داد ونێوخۆ له شاری بیرن
پێش که‌شکرد ووتی "ئیمه په‌نابه‌رانی عیراقی له ووڵاتی شه‌ڕ
وکاولکاریی و گه‌نده‌ڵیه‌وه هاتووین. ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵه عیراق
له شه‌ڕی نێوخۆیی و ده‌ره‌کیدایه. چه‌نده‌ها دیکتاتۆرمان تاقیکرده‌وه،
به‌و دیکتاتۆرانه‌ی که له‌سه‌ر پشتی ده‌بابه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیاوه
له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات دانیشتوون. به‌ڵام لێتان ناشارمه‌وه وپێمخۆشه
به‌روونی بێلێم هه‌ست ده‌که‌م که حکومه‌تی سویسرا له هه‌لومه‌رجی
نائاسایی وله‌به‌رده‌م شه‌ڕدایه. ڕه‌فزی به‌لێشاوی داواکارانی مافی په‌نابه‌ری،
دوورخستنه‌وه له سه‌ردابه‌کان وله‌که‌ناری شاره‌کان. هه‌لومه‌رجی
زاڵمانه‌ی نێو که‌مپی فریا گوزارییه‌کان. تا پڕ بوونی زیندانه‌کان
ومانه‌وه‌ی 18 بۆ 23 مانگ ، به‌کارهێنانی زه‌برو زه‌نگ بۆ ناچارکردنی
په‌نابه‌ران ملدان به دیپۆرتکردنه‌وه. ئه‌مانه ئاکامی سیاسه‌تیکی
نائینسانیه له بواری په‌نابه‌ریدا"
هەروەها ووتی "ماوه‌یه‌که بزووتنه‌وه‌ی مافی مانه‌وه بۆ هه‌موان له
سویسرا شکلی گرتووه. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، کۆمه‌ڵێک داواکاری فه‌وری
گه‌یاندووه به ده‌سه‌ڵاتدارانی سوسرا که وه‌ڵامیان پێبداته‌وه ئه‌وه
ده‌وڵه‌ته که پێویسته وه‌ڵامان پێبداته‌وه . هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی
دیپۆرت، هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی که‌مپه‌فریاگوزارییه‌کان، یاسایکردنه‌وه‌ی هه‌موان،
مافی کار وژیان بۆ په‌نابه‌ران. له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین جار چالاکی گه‌وره‌و
جه‌ماوه‌ری کردووه. خه‌ڵکی سویسرا ئێستا له ئیمه تیگه‌یشتووه و ئه‌مان
ناسێ وئیمه‌ی قه‌بووڵکردووه.. ئیستا ئیمه بزووتنه‌وه‌که‌مان به‌هیز
بووه، وه تا دێت خه‌ڵک و لایه‌نه سیاسیه ئینسانیه‌کان پشتیوانیمان
لێده‌که‌ن"
به‌شوێن خۆپیشاندانه‌که‌دا، له‌لایه‌ن 300 چالاکوانانی به‌ره‌ی مافی
مانه‌وه وه، پارکی ((کلاینه شانسه)) داگیرکرا. له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا
تونرا چه‌ندین خیمه و چادر، چێشتخانه و پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی
دابین بکرێت.
له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه مۆڵه‌تی کاتیان پێدراوه وئیستا له ژیر هه‌ڕه‌شه‌ی
چۆڵکردندا نین. تیمه‌کانی کاروباره‌کان هه‌موان سه‌رکه‌وتوانه په‌یگیری
هه‌لسورانه‌کانیان ده‌که‌ن. ئه‌م داگیرکردنه خۆپیشاندانه‌که‌و
مانگرتنه‌که‌ی برده نێو میدیاوه. له‌وانه رۆژنامه‌ی خۆڕایی 20
منیوته، تاگس ئه‌نتزیگه‌ر، ته‌له‌فزیۆنی سه‌راسه‌ری سویسرا ئیس ئیف 1.
به‌ره‌ی مافی مانه‌وه بۆ هه‌موان ڕاگه‌یاندنێکیان بڵاوکردۆته‌وه که
داوایان له دانیشتوانی بیرن کردووه که سه‌ردانیان بکه‌ن، پشتوانیان
بکه‌ن، وه کۆمه‌کیان بکه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌کی تره‌وه چالاکی تری جۆراجۆری نێو خۆیی ڕێکخراوه
بۆ سه‌رکه‌وتن گه‌یاندنی ئه‌م که‌مپینه.
www.bleiberechte.ch
ڕۆژی دووه‌م:
سه‌نته‌ری شاری بیرن، نزیک
په‌رله‌مانی سویسرا چاڵاکوانانی به‌ره‌ی مافی مانه‌وه و
ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له په‌نابه‌رانی
بێناسنامه پارکی کلاینه شانسه‌یان داگیرکردووه.
به‌رنامه‌یه‌کی پڕ وکۆبوونه‌وه‌یه‌ی به‌رده‌وام ئه‌نجامده‌درا. په‌یامه‌کان
به‌به‌رده‌وامی ده‌خوێندرانه‌وه. سمینار له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی په‌نابه‌ران
له ئه‌وروپا، نیشاندانی فلم له‌سه‌ر زیندانه‌کان، سازکردنی ڕیپۆرتاژ
له‌سه که‌مپینه‌که...
پۆلیس مۆله‌تی مانه‌وه‌ی تا به‌یانی ڕۆژی دووشه‌م داوه به داگیرکه‌رانی
پارکه‌که، ده‌وڵه‌تی بیرن بڕیاری داوه دانیشتن سازبکرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان.
رۆژی دووشه‌م بڕیاره به خۆپیشاندان به‌ره‌و به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ
بڕۆن و له‌وێ داواکارییه‌کان بدڕێت به وه‌زاره‌ت.
له ڕۆژنامه‌ی سه‌راسه‌ری سویسرا سۆنتاگ تسایتونگدا ، له چه‌ندین که‌ناڵی
ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆییدا، ده‌رباره‌ی ئه‌م چالاکیه ریپۆرتاژ و گوزارش
ئاماده‌کراوه. هه‌فته‌نامه‌ی ڤۆتز که هه‌فتانه ده‌رده‌چێت له‌گه‌ڵ
جه‌مال کۆشش ، چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجامداوه. شه‌هاب سالم، ڕیپۆرتاژێکی
تیر‌و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر ئه‌م ئاکسیۆنه ئاماده‌کردووه که‌ده‌توانن له‌سایتی
ئه‌لکترۆنی فیدراسیۆندا ته‌ماشای بکه‌ن.
ڕۆژی سیێیەمی مانگرتنی پەنابەران و ریێکخراوەکان
لە پارکی کلایەنە ،
حکومەتی سویسرا ناچار
بەسەردانی پەنابەرە مانگرتوەکان دەکات.
به‌ڕیوه‌به‌ری وه‌زاره‌ت سه‌ردانی په‌نابه‌رانی
مانگرتووی کرد.
سه‌رۆکی حزبی سه‌وز خۆی ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی که‌مپه‌که‌ی کرد، حزبی
لیبراڵی ئازادیخوازی سویسرا که‌مپه‌که‌ی به ناجۆر وناپه‌سه‌ند وناشرین
وێنا کرد، داوای له پۆلیس کرد که شارییان لێپاکبکاته‌وه.
بۆ رۆژی سێه‌م هه‌روا مانگرتن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پارکی کلاینه
شانزه له ناوه‌ندی شاری بیرن و به‌ته‌نیشت په‌رله‌مانی سویسراوه
درێژه‌ی هه‌یه. سه‌رۆکی پۆلیس ئه‌مرۆ به‌میدیاکانی ڕاگه‌یاند ئه‌وان
ده‌توانن تا سه‌عات 10 به‌یانی ڕۆژی جومعه بمێننه‌وه، به مه‌رجێک له‌جوارچیوه‌ی
ئاکسیۆنی هێمنانه‌دا بمێنینه‌وه. ئالاند دو بغوێ، به‌رێوه‌به‌ری وه‌زاره‌تی
کاروباری په‌نابه‌ری به‌ئاماده‌بوانی میدیاکان سه‌ردانی په‌نابه‌رانی
مانگرتووی کرد. وه له‌وێدا ووتی (( ئیمه له داواکانیان ده‌کۆڵینه‌وه)).
، به‌ڵام به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی نه‌دا که وه‌زیری داد‌و پۆلیس ، خانم شلومف
ئاماده‌یه بێت له‌گه‌ل یان دابنیشێت که له‌لایه‌ن مانگرتوانه‌وه
نامه‌یه‌ک ئاراسته یان کردووه.
داخوازییه سه‌ره‌کیه‌کان: باسایکردنه‌وه‌ی هه‌موو بێناسنامه‌کان، هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی
دیپۆرت، کردنه‌وه‌ی دۆسیه‌کانی مافی په‌نابه‌ری، مافی کارکردن، هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی
سزای زیندانی.مافی خوێندن وخۆ پیگه‌یاندن .
له‌لایه‌کی دییه‌وه ته‌له‌فزیۆنه‌کان، رۆژنامه‌کان، سه‌رۆکی حزبه‌کان،
به‌به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه ڕاگه‌یاندن بلاوده‌که‌نه‌وه، گه‌شه‌کردنی
به‌ئاگاداری هه‌موان ده‌گه‌یه‌نرێت.
به‌ره‌ی چه‌پ و نه‌قابه کریکارییه‌کان، که‌سایه‌تیه سیاسه‌کان، نوسه‌ران،
پاریزه‌ران ، له‌به‌ره‌یه‌کی پته‌ویان پێکهیناوه بۆ به‌رگری له‌په‌نابه‌ران.
به‌ره‌ی ڕاست وناوه‌ندیش تا دێت له‌م ئاکسیۆنه بیزار ده‌بن و داوا ده‌که‌ن
که شار له‌م فه‌وزایه ڕزگار بکه‌ن.
جارێ‌تر سویسرا کێشه‌ی بێناسنامه‌کان، سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ری ده‌وله‌ت،
هه‌لومه‌رجی سه‌ختی که‌مپه فریاگوزارییه‌کان، بێمافیه‌کانی بواری کار‌و
هاوسه‌رگیری وته‌ندروستی و مناڵان وخوێندن، سیاسه‌تی دژه ئینسانی نیو
گرتوخانه‌کانی دیپۆرتکردنه‌وه، وه موبادره‌ی دیپۆرتکردنه‌وه . بوه‌وه
به کێشه گه‌رمه‌کانی کۆمه‌ڵگای سویسرا. په‌نابه‌ران وبه‌ره‌ی چه‌پ ده‌یانه‌وێت
ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ن....
ته‌واو بوونی ئاکسیۆنێکی خه‌باتکارانه....
پله‌یه‌کی دی له گه‌ڵاڵه‌کردنی ئاواته‌کانی په‌نابه‌ران له هۆشیاری
گشتیدا
پۆلیس مانگرتوانی زیندانی و تیمار کرد....
به پێی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی رۆژی 5/شه‌م بریاردرا. که ڕۆژی 2.7.2010 ،
کۆتایی به هه‌فته‌ی که‌مپینه‌که بهێنریت و ئه‌گه‌ر ده‌وله‌ت وه‌ڵامی
داواکارییه‌کان نه‌داته‌وه، ئه‌وا به‌ره‌ی مافی مانه‌وه بۆ هه‌موان
خۆی ئاماده ده‌کات بۆ ئاکسیۆنی دی.
ڕۆژی 2.7.2010 به ئاماده‌بوونی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن، رۆژنامه‌کان
وته‌له‌فزیۆنه‌کان، رادیۆکان ، کۆتایی یان به هه‌فته‌ی ناڕه‌زایه‌تی
دژ به سیاسه‌تی په‌نابه‌ری، بۆ مافی کار، بۆ یاساییکردنه‌وه‌ی
بێناسنامه‌کان، له دژی دیپۆرت، له‌دژی زیندانی، بۆ مافی په‌نابه‌ری ،
بۆ مافی خوێندن.هێنا.
پاش ئه‌وه‌ی 3 که‌س له په‌نابه‌رانی ئیرانی که له 2.6.2010 مانیان
له خواردن گرتوه، بریاریاندا کلاینه شانزه چۆڵ نه‌که‌ن. پۆلیس هات
و ڕایانی مالی . که‌سیکیانی ئازاد کرد و دوانی دی که باری ته‌ندروستیان
خراپه و له ژیر چاودیری دکتۆردان ، تیمار و چاره‌سه‌ر کرد.
به‌مجۆره به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز گابی ڤیر مۆرت ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی
نیشتمانی پێشوو له‌سه‌ر لیستی حزبی سۆسیال دیموکرات، وه به ئاماده‌بونی
ده‌یان که‌سایه‌تی ناسراو وه‌ک ئه‌نی لانس کاندید بۆ پاداشتی نۆبل ، وه
په‌نابه‌ران و به‌ره‌ی مافی مانه‌وه بۆ هه‌موان ، هه‌نگاوێکی گرنگمان
نا بۆ تێگه‌یاندنی بیروڕای گشتی و هه‌ڵرخراندنیان به دژی سیاسه‌ته‌کانی.
وه‌ک به‌زۆری ئه‌م بابه‌ته بایه‌خی جددی تری وه‌رگرت.
رۆژنامه‌کانی وه‌ک بوند، بازله‌ر تسایتونگ، سه‌نتگالین تاگس پلات، له‌گه‌ل
جه‌مال کۆشش گوزارشیان ئاماده‌کرد له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی سیاسی وئابووری
وئازادی له کۆردستانی عیراق.
ده‌ستکه‌وتیکی تری گرنگ ئه‌وه بوو که سه‌ره‌رای هاوخه‌باتی په‌نابه‌رانی
ووڵاتانی جۆراوجۆربه په‌شداری سه‌راسه‌ری بوو که له هه‌موو کانتۆنه‌کانه‌وه
هاتبوون، لایه نه سیاسیه‌کان به‌ره‌یه‌کی فراوانیان پێکهینا بۆ به‌رگری
له په‌نابه‌ران. خه‌بات بۆ یاسایکردنه‌وه‌ی هه‌موان ، له فۆرم و
شیوازیکی دی‌دا درێژه‌ی ده‌بێت.، به ئیستعدادێکی تر وله شوێنیکی دی.....ماوه‌ی
ئه‌و هه‌فته‌یه گه‌لێک چالاکی جۆراجۆر ئه‌نجامدران، خۆپیشاندان کرا،
چه‌ندین سمینار ساز کرا، کۆنفره‌نسی ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌سترا، شار
ڕازابوه‌وه به لافیته‌ی گه‌وره‌ی جۆراوجۆر که بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌مێنیته‌وه.
لایه‌نه. په‌یوه‌ندی و کۆنتاکت په‌یدابوون، ئاهه‌نگ گێردرا و هه‌ندیک
دوور له هایم و زیندانه‌کان گوزه‌راندمان.
بۆ ده‌ستکه‌وتنی زانیاری زیاتر ده‌توانن ته‌ماشای
ئه‌م لینکانه بکه‌ن:
http://www.bleiberecht.ch/solidaritaet
http://www.20min.ch/news/bern/story/22249460
http://www.bernerzeitung.ch/region/bern/SansPapiers-besetzen-weiterhin-die-kleine-Schanze/story/25661525
http://videoportal.sf.tv/video?id=c118c4c5-ff60-44c2-97ba-1b3e6d9a8252
http://videoportal.sf.tv/video?id=e2976c9b-60ce-4e75-bd0c-b3b321edc959
http://videoportal.sf.tv/video?id=e2976c9b-60ce-4e75-bd0c-b3b321edc959
ئاماده‌کردنی: فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|