هه‌فته‌ی
رۆناکبیریی
له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی.

زانا گه‌لاڵی
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی هه‌ڵده‌ستێت
به سازدانی هه‌فته‌ی ڕوناکبیریی له ڕۆژی
شه‌ممه ٢٠ ی ١٢ که بڕیاره هه‌فته‌یه‌ک بخایه‌نێ .
له
چوار چێوه‌ی سازدانی ئه‌م چالاکیانه‌دا گروپی (
له‌یزین ) سه‌مای بالیه‌ی لاس و خه‌زاڵ
پێشکه‌شده‌کات ئه‌م سه‌مایه کارێکی هاوبه‌شه له نێوان هونه‌رمه‌ندان
( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی ، ڕووبار ئه‌حمه‌د ، نیاز
له‌تیف ) که ژماره‌یه‌کی زۆر له سه‌ماکه‌ران تیایا به‌شدار ده‌بن
هونه‌رمه‌ندی ناودار ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی
ئاوازی بابه‌ته‌که‌ی داناوه که ٣٥ خوله‌ک و له تێکستی
دڵشاد ئه‌حمه‌د و شاعیری گه‌وره
گۆرانی نه‌مره ، ژماره‌یه‌کی زۆر له ده‌نگخۆشان
و کۆرس به‌شداری تۆمارکردنیان کردووه هونه‌رمه‌ند
ڕووبار ئه‌حمه‌د به داڕشتنی سه‌ماکان به‌شداره‌و
نیاز له‌تیف سیناریۆی بۆ نووسیوه له‌م
باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی
له لێدوانێکی تایبه‌تیدا وتی: ''ئه‌م کاره
هونه‌رییه باس له‌سه‌ر گوزه‌شته‌ی دووئاشقی ئه‌م وڵاته ده‌که‌ن وه‌ک
موریدانی ڕێگه‌ی ئه‌شق و ئه‌وین و ئازادی و سه‌ربه‌ستی وه به‌نیازشن
که گه‌شتێک به شاره‌کانی کوردستاندا بکه‌ن ئه‌گه‌ر پشتیگریان بکرێت''
.
شایه‌نی باسه ئه‌م به‌رهه‌مه له به‌رهه‌مه
کۆراڵیه‌کانی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان بووه که ساڵی
٢٠٠٤ پێشکه‌شکراوه به‌ڵام به ستایلێکی تازه نوێکراوه‌ته‌وه له
ستۆدیۆ تۆمارکراوه.
|