هه‌فته‌ى خه‌بات بۆ ڕۆژتیڤی له ئه‌لمانيا.
تايبه‌ت / چاکنیوز
بیرۆی ئاشتی ژنانی کورد له دژی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر ڕۆژتیڤی له لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه ، ناره‌زاییان نیشان دا.
له 3 ی ته‌موزیشدا له شاره‌کانی دوسه‌لدۆرف و به‌رلین خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری رێک ده‌خرێ.
بیرۆی ئاشتی ژنانی کورد جه‌نی بڕیاره‌که‌ی ئه‌ڵمانیای ده‌رهه‌ق به قه‌ده‌غه کردنی ڕۆژتیڤی له لیدوانێکی دا ڕایگه‌یاند که به‌و بڕیاره زمان و که‌لتوری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین قه‌ده‌غه کراوه.
ڕیکخراوه‌که وێرای شه‌رمه‌زار کردنی بڕیاره‌که ڕایگه‌یاند که ئه‌ڵمانیا به‌و بڕیاره‌ی که‌وتۆته خزمه‌ت تورکیاوه.
بیرۆی ئاشتی ژنانی کورد ده‌لێ ڕۆژتیڤی به به‌رپرسیاریه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه‌کانی ژنان ده‌کا ، بڕیاره‌که‌ی ئه‌ڵمانیا وه‌ک زه‌برێک ده‌بینێ له خه‌باتی ژنان له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ڕۆژتیڤی بۆ دیموکراتیزه کردنی کۆمه‌ڵگه کاریگه‌ریه‌کی گرنگی هه‌یه.
له لایه‌کی تر کوردانی دانیشتوی ئه‌ڵمانیا خۆیان بۆ چالاکی پرۆتستۆیی ئاماده ده‌که‌ن.
فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردیيه‌کان له‌ئه‌لمانیا یه‌ک کۆم و مونته‌دای ئه‌فریقیا ، ده‌زگای که‌ره‌ڤان که کار بۆ په‌نابه‌ران ده‌کا ، بۆ شه‌رمه‌زار کردنی بڕیاره‌که چالاکی ڕێکده‌خه‌ن.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی که بۆ ڕۆژتیڤی رێکخراوه سبه‌ینێ له بره‌مه‌ن ده‌ست پێده‌کات.
به‌درێژایی هه‌فته له شاره‌کانی دوسله‌دۆرف ، به‌رلین ، کیل ، هانۆڤه‌ر ، هامبۆرگ ، کاسل و هاله ، چالاکی پرۆتستۆیی سازده‌کرێ.
کوردستانیان له‌به‌رده‌م باره‌گای په‌رله‌مانی ئه‌یاله‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ، بڕیاره‌که‌ی حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن.
ئيمه ش داوا له هاونيشتمانيانمان ده كه ين به شدارى ئه و ناره زايه تيانه بكه ن .
|