٢٣\٢\٢٠١٤
هەفت
شیعر.*

فه‌رهاد مازێ
گه‌مه‌ی باوه‌ڕداران.
هه‌ناری سوتاو
لێوی دوراو
سێوی گه‌نی
ئاسن پرسیاری
لۆ
کاڵفامی منداڵ و
میزی دێ
خه‌نه و گوو
عه‌قڵی جێ
مێ به‌ردی پێ ده‌بڕێ.
* * *
به‌هه‌شت دیواره شمشێر
لۆژیک نییە
رۆیشتن پێپه‌تی
پرده‌که‌ش گه‌مه‌ی بیابان
ئه‌و شه‌رابانه چین
ترێنه یا مێ.
* * *
بۆ هه‌ر په‌رژینێک جگه‌ره‌یه‌ک ده‌کێشم
سه‌رنج له وارش ده‌ده‌م
داخۆ بۆنی ئاین و
مێی لێدێ؟!
* * *
تا له‌وێ بووم
دیواری من و مێینه بڵند بوو
دیوارم له‌گه‌ڵ خوا نزم
نێرینه باڵا و
مێینه‌ش خواردن،
نێرینه به‌ر له‌وه‌ی خۆی ناسیبا
ئاوده‌ستێکی پێویست بوو
له کاتی گووکردنا
خۆی ناسیبا و ئاماده‌شبا
بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌کی جیا
مێینه‌ش له ئاوێنه خۆی دیبا.....
ونبوون.
له‌خۆگۆڕین
ماچی ئاسن
له باوه‌ش سوژن
له منداڵ بوون
ئاوی شیرتێن
زلله‌ی نه‌رم
په‌لیکانێی سه‌راب و
چاوشلکانێی
ناو لەپ ته‌رم
ون بوون و
فێڵی جادوو
ده‌سته گونم
مشه‌خۆر، مریشکه کورک
نه‌وه‌یه‌کی زاق و زیق
پڕ له رق
خنکاو له نووکه‌ی مۆبایل و
خه‌نی به خه‌نده‌ی
ئینتەرنێت و
گانی سه‌ته‌لایت و
گه‌نده‌ڵ له گه‌نم...
بۆن دێ.
گوناحێک له په‌رداخ و
به‌خته‌وه‌ر
لێو،
رووپۆش رۆژباش
باوه‌ش مێ
پڕووشکی ئه‌و
شه‌رواره بۆن دێ
که‌پوو سه‌فه‌ر
گێ خه‌وی دێ
له بن نینۆک
تاوان ده‌زێ
بۆ کوشتنی سی
دوو لێو،په‌نجه سێ
له جوانیی ژیان
ویژدان ده‌نوێ
حه‌په‌سانی مێ
تڕ نێرینه
ده‌ستنوێژ ناشکێ
مێینه ئاو
رووتبوون له زێ،
منداڵییم دابا هەناسە
گەورەیم بە ئاسن
ئامێز بە با
پێکەنین ئاگر
خوا رووت
دەمامک ئاین
ژیان کوژین
لە ئاویش هەڵیانکێشاین و
هەروا بۆن دێ..
بەرەڵایی.
ناپاکیی بە ئەستێرە
بە مێروولە
پێڵاو بزمار
چاو تیر
نینۆک پیس
گەرای حەرام
سوژدە بە بەرد و
لووشکە گوڵ
باڵ لە پیاو درا
بەرد ژن
پەمۆ گوێ
کرم زمان
جوانیی هەتیو
شەقام ددان
ماچ مار
شایی شەرەف
خەنە گون
مێش لە دەرگا
تەم پەنجەرە
ژوور رەوان
شمشاڵ قوون
بن پەنجە
دەنکە هەنار
رۆژ رشایەوە
پێکەنی مانگ.
زیندانیی.
خەو لە وەستان
ئاوڕدانەوە داچڵەکاندن
کەلەپچە پێ
دەست ئاسمان
ددان لە سەر
چرا ئەلقە
شیش پەمۆ
شوشتن قامچی
ئاودەست شەرواڵ
بینین عامود
فیشەک رێژ
دۆزەخ خائین
تف باران..
دەبەنگ گوو.
نەقیزە کەر
مرۆڤ لووشکە
مەیموون سەما
نزا فریشتە
نەوەم تڕ
سوتا پەپوولە
پیس ژینگە
گا وشیار
بۆق گریا
کەپوو خوراندن
باڵندە پەسیو
سەما شەمشەمە
دەمامک خەو
مەستیی بێ‌دار
خوێن فیچقە
شیعر نووزە
وێنە رووت
کۆپەڵە مرد
بەرد گۆرانی
مۆسیقا فت
با رووت بینەوە
بگرین سەرلەنوو
بەڕوو پێکەنین
دەبەنگ گوو..
نغرۆ
کەس ناتوانێ سەما بە گا بکا
گا زەوقی هەستا
سەما دەکا
تڕی هات
تڕ دەکا
نیشتیمانی من
لە سەر قۆچی گایە
با هەموومان گاپەرست بین
تا گاکانمان
نە ساما بکەن
نە تڕ..
_____________________
*
هەفت شیعری ساڵی ٢٠٠٧، ئەوسا بەو
شێوازە دەمنووسی، بێ دەستکاریی
و وەک خۆیانن.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|