٢٨\۴\٢٠١٠
هه‌گبه‌ی
غوربه‌ت.

ئومێد خۆشنووس
رازی بووین
به خه‌م..
به کۆڵ هه‌ڵگری غه‌ریبی و ماته‌م !
به‌و دیمه‌نانه‌ی جوانی ئێمه نین
با باخه‌وان بین..خۆ بێ هوده‌یه
ئه‌گه‌ر سه‌راپا تۆوی خاک بکه‌ین
نێرگز بڕوێنین
ئه‌وا ئێستاکه وه‌ک نابینایه‌ک
ژین به رێ ده‌که‌ین
له نێو به‌هار و به‌رگه سه‌وزه‌که‌ی
هه‌ر به ناچاری بۆ نه‌غمه‌ی بولبول
گوێمان شل ده‌که‌ین
سه‌مه‌ره نییه..
گه‌ر بێگانه‌یه‌ک پێت بڵێ
چیتر خه‌م مه‌خۆ به‌سه
چون نیشتمانت..بێ نازه
دزراوه..بێ که‌سه !
umed_70@hotmail.com
سوید - ئێسکلستونه
|