١٦\١٢\٢٠١٠
هەژانی جیهان لە
رێی ویکلیکسەوە، ئەزموونێک
بۆ پارتی و یەکێتی.

قادر نادر
ماوەیەکە ماڵپەری ویکلیکس سەرجەم میدیا و ولاتانی زل هیزی بردۆتە
ناوئەو بەلگانەی کەلە دەزگا هەستیارەکانی ئەمەریکا بەدەستی هێناوەو
بلاوی دەکاتەوە. ئەمەش هەر گەمەیەکی سیاسی یان نێو دەولەتیشی لەپشت بێت
، بەلام نیشانی دا لەخەباتی سەردەمی مۆدێرندا (تەکنەلۆجیا) دەتوانرێت
لە بری بەکارهێنانی توندو تیژی کەقوربانی زۆری لێ دەکەوێتەوە یان
خەباتی جەماوەری ملیۆنان ئازادیخوازی سەرتاسەری جیهانی کەکات و مرۆڤی
زۆری دەوێت وەک شیوازێک لەخەبات کە کاریگەری گەورە دابنێت لەسەر
ئازاردانی دەولەت و بەرپرسان.
سەرباری ئەوە ، ویکلێکس ئەوە سیگنالەشی بەهەموو بەرپرسان نیشان دا ،
لەبری ٣٠ ساڵ چاوەروانکردنی بلاوکردنەوەی بەلگەی ولاتان ( ئەرشیف ) ،
گەرما گەرم و بە زیندویی بەرپرسان ، پەردە لەسەر دەم وچاوە درۆزنە
سیاسیەکان هەڵدەمالێ . بەمەش ئەو پەیامەی پێدان و وەلەمەودوا هەموو
بەرپرسان هەر لەبارزانیەکەی کوردستانەوە تا ئۆباماکەی ئەمریکاوە ،
دەبێت لە چاوەروانی ئەوە دابن ، هەر وتەو رەفتارێک دەکەن ، ئەوەیان
لەبەرچاو بێت ها لەشوێنێکەوە لەبڕی وتەکانی بەردەم کەنالەکان ،
ووتەکانی ناو کۆبونەوە داخراوەکان ، لەمالپەڕیکی وەک ویکلیکس ئاشکرا
بێت.
کێشەی دەسەلاتی کوردی بەگشتی و پارتی ویەکێتی بەتایبەتی ئەوەیە ، هێشتا
لەو هاوکێشەیە نەگەیشتون . کە قەڵەم و مالپەرێک زۆر کاریگەر و گورزی
گەورەتری پێ دەوەشێنرێت ، لەچەندین ململانێی ناوخۆی ، کە دەیان هەزار
چەکدار سەنگەر لەیەکتر دەگرن یان ئابوریەکی بەهێزی لەبەردەستە ..کەلێرەدا
ئەگەر هەندێ نمونە بهێنینەوە . کاتێک پارتی بە ئاشکرا تیرۆری حسێن
ئاغای سورچی کرد سەرباری ئەو پێگە خێلەکیە بەرفراوان و بونی دژە
پارتێکی لەگەرمەی شەردا لەگەڵی (یەکێتی ) ، وەلێ نەتوانرا پارتی توشی
تەنگەژەیەکی گەورەی سیاسی و جەماوەری بکات . بەلام کورە هەژارێکی وەک
سەرەدشت لەناو پایتەخت دەرفێنرێ ، لەئەورپا و کوردستانەوە پارتی
ڕوبەروی تەنگەژەیەکی گەورەی سیاسی دەبێتەوە ؟ یان لە٣١ی ئابدا سەرباری
گەورەیی تاوانەکە ، وەلێ هەموو ئەوانەی لەژێر دەسەڵاتی پارتی بون ،
نەدەکرا رەخنە یەک تەنانەت لە پارتیش بگیرێت ، بەلام دوای کۆمەلێک
گۆرانکاری لەهاوکێشەی سیاسی و پێشکەوتنی خەباتی تەکنەلۆجیا ، گۆڤارێکی
وەک لڤین باوکی روحی ئەو حزبە ( مەلا مستەفای بارزانی ) خستە ژێر
گومانی نەتەوەیی بونەوە . وە سەرباری باڵا دەستی پلەیەکی پارتی ، کەچی
لەبواری پراکتیکدا چی پێکرا ؟
خەباتی وشە لەڕێگای بلاوکردنەوەرۆژنامە و مالپەرەکان ئێستا بۆتە
مۆدیلێکی نوێی ململانێ سیاسی و مەدەنیدا . کەئەوەی دەیباتەوە
راستگۆیانە کار بکات ، چونکە هاکە لە مالپەرێک زۆر نهێنی نوسەرو
بەرپرێکی سیاسی و حزب و دەولەتێکی خستە سەر شاشەکانی کۆمپیوتەر و
کەنالە ئاسمانیەکان .
لەکۆتاییدا دەلێم ویکلیکس هیواکانی زۆر گەورەتر کردین ، کە بەهێزترین
ئیمپراتۆریەتی جیهانی دەتوانێت بەیەک ماڵپەرو چەند کەسێک ئازار بدرێت و
دەم و چاوە دەمامکدراوە سیاسی و کەسایەتیەکانی زۆر بە سانایی ڕوی
ڕاستەقینەیان بەدیار بخات و کۆمەلگاش هوشیار بکاتەوە .
ماڵپهڕی قادر نادر
|