Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک
 

حەکایەتی کتێبەکانی من و شۆڕش جوانڕۆیی

                                                 شۆڕش جوانڕۆیی

فەرشید شەریفی

چەند حەکایەتی

بۆگەن کردووی چەند ساڵە

 

زۆرم بیر کردۆتەوە کە ئایا ئەم شتە بڵاو بکەمەوە یان نا؟ئاخرەکەی بەم دەرەنجامە گەییشتم کە راستە پیاوی عاقڵ دوو جار لە کونێکەوە پێوە نابێت.بەڵام من بەلانی کەمەوە چەندین جار لە لایەن کەسێکەوە کە ساڵانێک لەمەوبەر برادەری یەکتری بووین،پێوە بووم.هەر چەند بیریشم ئەکردەوە بە خۆمم ئەوت داخۆ ئەم کابرایە تا چەند من بە گەمژە دەزانێ کە ئەو هەموو غەدرەی لێ کردووم...؟!!!بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەشا هەر ئەمگوت قەیناکات،ئەم برادەرە چەند خراپەی لەگەڵ کردووم،وەختی خۆی چاکەشی لەگەڵ کردووم، کەواتە با ئەو حورمەتە ڕاگرم.کەچی لەوە ناچێت ئەو،قەدری ئەو حورمەت گرتنە بزانێت.

سالی 1998 بوو بۆ یەکەم جار شۆڕش جوانڕۆییم ناسی ،یان باشتر وایە بپێم ئەو منی ناسی چونکە وتارێکم لە یەکێک لە رۆژنامەکاندا چاپ ببوو و ئەویش بە دوای نووسەرەکەیدا گەڕابوو ،کە زانی منم پاش چەند رۆژێک لە تێپەڕبوونی ئاشناییمان پێشنیاری کرد بە یەکەوە کاری وەرگیَُڕان بکەین (وەرگێڕان لە هەردووکمان و چاپ کردنیش لەو.کە ئەڵبەتە رۆڵی ئەو زیاتر هەڵەچنی بوە نەکوەرگێڕان).نایشارمەوە زۆرم پێخۆش بوو چوونکە چاپ کردنی کتێب لەئێراندا زۆر زەحمەتە و تەنانەت هەندێ جار لە چاپ کردنی کتێب پەشیمانت دەکاتەوە.هەر بۆیە منیش بە بێ سێ و دوو قبووپم کرد و دەستمان کرد بە وەرگێڕانی دووقۆپی.(ئەپبەتە لەم نووسینەدا باسی چاکییەکانی ئەو برادەرە ناکەم چوونکە ئەوانەشم لەبەر چاون و وەختی خۆی واتە ساپی 2003 کتێبێکم بە مەعنەوی پێَشکەشی کردووە و ساپی2005 چاپ کراوە ،چوونکە بڕیارم دابوو یەکەم کتێبی تاکەکەسی خۆمی پێشکەش بکەم تاکوو هەر هیچ نەبێ وەڵامی چاکییەکانم تا ڕادەیەک دابێتەوە،هەرچەند هەر ئەو پێشکەش کردنە بووە بە بەڵای گیانم و برادەرانم لەئێراندا بە دووڕوویی تاوانبارم دەکەن و لەولاشەوە شۆڕش جوانڕۆییش فیزی ئەوەی پێوە ئەکا کە فەرشید قوتابی من بووە و من ئەوم پێ گەیاندووە و؛بۆ نموونەش ئەوە باس ئەکات کە ئەوە نییە کتێبی پێ پێشکەش کردووم و چی و چی تریش...؟؟!!من بەر لەوە شۆڕش بناسم دەیان وتار و رەخنە و وەرگێڕانم(بەهێز یان لاواز)لە بڵاڤۆکەکاندا بڵاو کردبوەوە (بە زمانەکانی فارسی و کوردی) و رەنگە گۆڤار و رۆژنامەی کوردی لە ئێراندا نەبێت شتم تیا بڵاو نەبووبێتەوە، ئیتر شۆڕش چۆن منی فێری کوردی نووسین کردوە نازانم..!!!؟؟؟.کە دوو کەس پێکەوە کاری ئەدەبیی دەکەن بێ گومان سوود لە یەکتری وەردەگرن و منیش حاشا لەوە ناکەم کە هیچ لە شۆڕش جوانڕۆیی فێر نەبوومە،بە پێچەوانەوە زۆر شتی لێ فێر بووم بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەویش زۆر شت لەمن فێر بووە،هەر هیچ نەبێ من هەم کوردییەکەم لە ئاستێکی باشدا دەزانیی،هەمیش ماستەری زمان و ئەدەبیاتی فارسیم وەرگرتبوو کە دڵنیام هەر هیچ نەبێ فارسییەکەم لەو باشتر بوو.

لە ژیانمدا حەزم لە نووسینی بیرەوەری نەبووە و نییە،بەڵام هەرچەند بیری لێ ئەکەمەوە بەو بێ دەنگییەی تا ئێستا گرتوومەتە بەر،لەلایەکەوە تەنها خۆم سووکتر و سووکتر ئەکەم و شۆڕش جوانڕۆیی گەورەتر و گەورەترُ..... تا وای لێ هاتووەُ کە بەر گوێم کەوتۆتەوە کە فەرشید هەر وەرگێڕ نییەو......ئەی باشە ئەگەر من وەرگێڕ نەبووم بۆچی نزیکەی حەوت کتێبی لەگەپ تەرجومە کردم...؟؟؟!!! گوایە وەک نموونەش چەند وشەیەکی بە هەپَە تەرجومە کراوی منی لای خۆی هەپگرتوە و پیشانی ئەم و ئەوی ئەدات کە وەرگێڕانی فەرشید ئاوا بووە ،جا قەیدی چییە هەموو وەرگێڕێک تووشی هەپە ئەبێت و گرینگ ئەوەیە ئازایەتی ئەوەی هەبێ شتێک نەزانێ بڵێََ نایزانم و پێیشی شەرم نەبێت.جا خۆ ئەگەر من ئەو جۆرە هەڵانەی شۆڕش جوانڕۆیی باس بکەم بۆ خۆی ئەبێتە کتێبێک.بۆ نموونە:وەختی خۆی لە کتێبێدا وشەی(حوسن=چاکە/لایەنی باش)ی بە(حەسەن=ناوی پیاو) و (خرد=ئەقپ)ی بە (خرد=بچووک) و (دادە=data (ی بە (بەخشین) وەرگێڕابووە و چەندین هەپەی تری زۆر لەوە گەورەتر کە من هەر پێم عەیب بوە باسی ئەو شتانە بکەم چونکە باوەڕم بەوە هەیە کە ئینسان قابیلی هەپَە کردنە .لێرەدا روی قسەم ئەکەمە زۆربەی ئەو وەرگێڕانەی کە ساڵێک و دوان و سیان لە ئێران بوونە و تۆزێک فێری فارسیی بوونە و دەستیان داوەتە کاری تەرجومە و بە خەیاڵی خۆیان بوونەتە وەرگێڕ،لەوانەش شۆڕش جوانڕۆیی:

1- ئەوەی کاری تەرجومە دەکا نەتوانێ لەئاستێکی باڵادا لە هەردوو زمانی1و2 تێبگات نابێ کاری وەرگێڕِان بکات.

2- ئەوەی کاری تەرجومە دەکا نەتوانێ لەئاستێکی باڵادا بەهەردوو زمانی 1و2 قسە بکات(ئاخافتن) ئەستەمە بتوانێت وەرگێڕانی باش بکات.

3- ئەوەی کاری تەرجومە دەکا دەبێ لەئاستێکی باڵادا بە هەموو کون و قوژبنەکانی زمان ،ئەدەب،فۆلکلۆر،کولتوور،داب و نەریت و...زمانی 1و2 شارەزا بێت ئنجا دەست بکات بە وەرگێڕان.ئێمەمانان ماستەری زمان و ئەدەبی فارسیش وەرئەگرین و بە شەو و رۆژ خوێندنەوە و گوێ گرتن بە زمانی فارسی لە رادیۆ ،تەلەفزیۆن ، سەتەلایت ، رۆژنامە ، کتێب،بازار ، ناو خەڵک،سەفەر و مانەوە لە شارە فارس نشینەکاندا و لە هەمووی گرینگتر پانزە_بیست ساڵ خوێندن بە زمانی فارسیی ،جاری وا هەیە بۆ تاقە وشەیەک دائەمێنین،ئەی کوردێکی کوردستانی باشوور بە ساڵێک و دوان و سیان مانەوە لە ئێراندا چۆن فێری ئەو زمانە بە قوەت و دەوڵەمەندەی فارسیی ئەبێت،ئەویش نەک لە شارەکانی تاران و ئیسفەهان و شیراز و ...بەڵکوو لە ناوچەیەکی وەک پاوە و جوانڕۆ، کە سەرلەبەری دانیشتوانی بە زاراوە و بن زاراوەکانی هەورامی و جافی قسە دەکەن. الله اعلم.

جا ئێستە حەز ئەکەم بێ دەنگییەکی چەند ساڵە بشکێنم و پەردە لەسەر چەند حەکایەتێکی بۆگەن کردووی چەند ساڵە هەپ بگرم.هاندەری نووسینی ئەم دێڕانەش چەند شتێک بوە، لەوانە :

1- شۆڕش جوانرَۆیی خەریکە زیاتر لە حەقی خۆی گەورە ئەبێت،ئەویش بە هۆی ساویلکەیی من و کەسانی وەک منەوە.هەروەها لە درێژەی ئەو پرۆسەی پاکسازی و چاکسازییەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە دەستی پێ کرد و ئێستا نازانم چۆنی لێ هاتووە،وەک بەرپرسێکی فەرهەنگیی لە یەکێک لە گرینگترین و چارەنووس سازترین شوێنە فەرهەنگیی و رۆشنبیرییەکانی سلێمانیدا دەس بەکار بووە و بەڕاستی جێگەی داخە دروشمی(کەسی شیاو لە شوێنی شیاو) بەمجۆرە خەریکە ناوەڕۆکی خۆی لە دەست ئەدات.هەر وەها خوا ڕەحم بەو خەڵکە بەُستەزمانە بکات کە ئەبێ کەسانی وا هەڵسوڕێنەری کاروبارە فەرهەنگییەکانیان بن...؟؟؟!!!!

2- شۆڕش جوانڕۆیی بێ حورمەتی زۆری کردووە لە گەپ ئەو برادەرە ئێرانییانەی کە وەختی خۆی وەک پشت و پەنای وابوون.لەم چەند ساڵەشدا کە گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی، خۆی لە هەرچی ئێرانییە ئەشارێتەوە و تەنانەت لە چەند شوێنێکەوە بیستراوەتەوە کە حەز ناکات هیچ ئێرانییەک ببینێت. تەنانەت چەند جارێک چەند برادەرێکی ئێرانی(ئەوانەی لە ئێراندا هاوڕێی بوون) بە سیخوڕی تاوانبار کردووە و بەوەشی ترساندوون کە گوایە یەکێکە لە بەرپرسە گەورەکانی ئاسایش و پاراستن و دەزگا پێوەندیدارەکانەوە . بۆ...؟؟؟ . وەڵامەکەی ئاسانە.چوونکە ئەوەندە فێڵی لێ کردوون ناوێرێ بەرەوڕوویان ببێتەوە ، ئەگینا ئەگەر راست ئەکات بێت و لەگەڵیاندا دابنیشێت و قسەکانیان بەرەوڕووی یەکتری بکەنەوە.

3- بیستراوەتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکات ئەو بەردی بناغەی فکر و فەلسەفەی لە ناوچەی هەوراماندا داناوە و یەکەم کەس بوە بەردی هاوێشتۆتە ئەو گۆمەوە و شڵەقاندوویەتی.راست دەکات بەڵام با بێت و ببینێت ئایا سووکایەتی کردن بە باب و باپیر و هەرچی داب و نەریتی کۆمەڵایەتییە،ئەویش لە ناوچەیەکی کەمتر پێشکەوتووی وەک هەورامان و جوانڕۆ،پێی ئەڵێن چاندنی بەردی بناغەی فکر و فەلسەفە؟؟ئایا ئەوانەی ئەو پێی وایە فێری فەلسەفەی کردوون و پێی گەیاندوون،با ببینێت و بزانێ فەلسەفە لای ئەوان چ مانایەکی هەیە؟ وەک جارێکیشیان ئەیوت وشەی«ئێرەیی»/بەمانای ڕق و کینە/ من هێناومەتە کوردستانی ئێرانەوە،کەچی ماوەیەک دواتر بە رێکەوت لە چیرۆکێکی جەلال مەلەکشادا ئەو وشەیەم بینی کە لە ژمارەیەکی گۆڤاری سروەدا چاپ کرابوو،ئەویش نزیکەی 11 ساڵ بەر لە هاتنی شۆڕش جوانڕۆیی بۆ ئێران. بەڵام هەر هیچم نەوت.

4- دیمەنێکی یەکجار ناشیرینی لەسەر یەکێتی نیشتمانی کوردستان (بەلانی کەمەوە لە ناوچەی پاوە و هەورامان و جوانڕۆ بە جێ هێشتووە.

5- چەندین کەسی لە ئەدەب و نووسین و وەرگێڕان تۆراندووە و هەر بیەزاری کردوون و وازیان لە نووسین هێناوە، لەوانە من خۆم ئەوە چوار ساڵە دەسم لە نووسین و وەرگێڕان هەپگرتووە و بە هیچ شێوەیەک تاقەتی نووسینم نەماوە.کەی ئەچمەوە سەری... جارێ نازانم.

6- خەپکێکی زۆری بەدگومان کردووە بەرانبەر رۆشنبیر و فەزای رۆشنبیریی باشووری کوردستان.

7- لە هەمووی گرینگتر،گەورەترین غەدری لەمن کردووە و رەنجی چوار ساڵ شەونخوونی و نووسین و وەرگێڕانی بە با دام و لە سایەی هەر ئەو دەسڕەنجانەی منەوە وەک وەرگێڕی نمووونەی ساڵ هەڵبژێردرا(بۆ کتێبی دیموکراسی چییە؟) و کتێبەکەش بوو بە کتێبی هەڵبژێردراوی ساڵ (2004) و خەڵاتی ئەو ناونیشانەشی وەرگرتووە(نازانم چەند ملیۆن دینار).لە خوارەوەشدا باس لەو غەدرانە ئەکەم کە چۆن بووە؟.

ليَره‌شدا شتيَکم هاته‌وه‌ بير حه‌يفم لێ ديَت باسی نه‌که‌م،باسی چيرۆکنووسيَک که‌ له‌رِاستيدا يه‌که‌م که‌س بوو شتی لێ دزيم،به‌لآم به‌ حورمه‌تی هاوێيَيه‌تی له‌گه‌ڵ شۆرِش جوانڕۆيی، ده‌نگم نه‌کرد... توَفيَق موشيرپه‌ناهی

 

بەر لە دەسپێکردنی باسکردن لەو پڕۆژانە با باسی کاک تۆفێق موشیرپەناهی چیرۆکنووس بکەم(لە سنە) کە لەڕاستیدا یەکێک لە چیرۆکەکانی ئەو بەڕێزە وەک فارس دەڵێن(سنگ محک/پێوەر)بوو بۆ تاقیکردنەوەی من لە بواری وەرگێڕاندا کە ئایا شیاوی ئەوە هەم لەگەڵ شۆڕش جوانڕۆییدا کاری وەرگێڕان بکەم یان نا؟!!!!!!!بەسەرهاتەکەش ئەوە بوو تۆفێق موشیرپەناهی چیرۆکێکی خۆی بەناوی(مژدەهێنەرەکان و گوڵەنێرگزەکان)کە بە زمانی فارسیی نووسیبوو،دابوویە دەست شۆڕش جوانڕۆیی بۆی بکا بەکوردی.شۆڕش بە منی وت: کاکە!ئەم برادەرە واتە تۆفێق موشیرپەناهی کارێکی پێ راسپاردووم کاتم نییە تەرجومەی بکەم، تۆ ئەمە بکە هەم کارەکەی ئەومان پەڕاندۆتەوە و هەمیش با بزانم لە بواری تەرجومەدا لە چ ئاستێکدای!!!!! و دوایییش بۆ خۆت بڵاوی بکەرەوە.ئەوکاتە خوێندکاری زمان و ئەدەبیاتی فارسیی بووم لە زانکۆی«سنە».سەردانی هەفتەنامەی ئاویەرم کرد و لەگەڵ جەنابی تۆفێق موشیرپەناهیدا ئاشنا بووم.قسەکەم بۆ گێڕایەوە.وتی کاکە بە نیازم ئەو کۆمەڵەچیرۆکەی کە بە زمانی فارسیی نووسیومە بیکەم بە کوردی و لە هەولێردا بڵاوی بکەمەوە.هەر چیرۆکێکم داوە بە برادەرێک و تۆش ئەمە تەرجومە بکە و دواجار هەر بە ناوی خودی وەرگێڕەکانەوە بڵاوی ئەکەمەوە.بۆم تەرجومە کرد بە رەفاقەت و بە بێ هیچ چاوەڕوانییەک.زۆری پێ نەچوو لە گۆڤاری رامان ژمارە-وابزانم42یان44 چیرۆکەکە بڵاو بوەوە بە ناوی تۆفێق موشیرپەناهییەوە.اللە اکبر.؟؟!!ئەو برادەرە هەر کوردی نازانێ بنووسێت چۆن بوو بە چیرۆکنووسی کوردیی؟سەردانێکم کرد و پێم وت ئەرێ کاکە بۆ ئەو چیرۆکەت بەناوی خۆت بڵاو کردۆتەوە؟هەر هیچ نەبێ ناوەکەی منیشت لە پەنا ناوی خۆتدا وەک وەرگێڕ دابنایە!....زۆری داوای لێبوردن کرد کە گوایە خەتای ئەو نەبوە و هەڵەکە لە لایەن گۆڤاری رامانەوە بوەوە و بە زووترین کات روونکردنەوەیەکیان بۆ دەنێرێت کە چاکی بکەن.وابزانم روونکرنەوەکە لە ناو تەپ و تۆزی سەر سنوورەکاندا گیری کردبێت و نەیتوانیبێت بپەڕێتەوە.ماڵی ئەویش ئاوەدان و بژی چیرۆکی کوردیی !!!!!!

پڕۆژه‌کانی من له‌گه‌ڵ شۆڕش جوانڕۆیی دا :

1- وانەی ئەم سەدەیە : (کارل پۆپەر)

کتێبی (وانەی ئەم سەدەیە)ی کارپ پۆپەر یەکەم کتێبێک بوو کە نزیکەی شەش مانگی رەبەق رۆژی بەلانی کەمەوە چوار بۆ حەوت سەعات خەریکی وەرگێڕانی ئەو کتیبَە بووین، بەم شێوەیە کە من دەقە فارسییەکەم لەبەر خۆمدا ئەخوێندەوە و ئەمکردە کوردی، ئەویش ئەینووسیەوە و پاش تەواوبوونی هەر دێڕێک بە یەکەوە چاکمان ئەکرد و وشەکانمان پاش و پێش ئەکرد و ئینجا ئەچووینە سەر دێڕی دوایی ،کە تەواو بوو پێشنیاری کرد من پێَشەکیی بۆ بنووسم منیش راستییەکەی چوونکە زۆرم لەبارەی کارڵ پۆپەرەوە نەئەزانی جگە لەو کتێبەی کە لێمان وەرگێڕابوەوە، خۆم لێ دزییەوە ُهەر بوَُیە کتێبەم برد بۆ سنە بۆ لای کاک جەلیل ئازادیخواز بۆ ئەوەی پێشەکییەکی بۆ بنووسێ کە ماپی ئاوەدان بێت و بۆی نووسی.تەنانەت لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی سەیدتاهیرهاشمی لە شاری کرماشان کە وەفدێکی سلێمانی و هەولێریش هاتبوون،شەوەکەی لە ماڵی برادەرێکدا دانیشتین و باسی هەموو شتێک کرا لەوانەش تەرجومە و برادەرانی میوان لەوانە کاک رەئوف بێگەرد،کاک فەرید زامدار،کاک جەلیل ئازادیخواز،کاک کامبیزکەریمی و چەند کەسێکی تر کە بەداخەوە ناوەکانیانم لە بیر نەماوە،شۆڕش جوانڕۆیی باسی لەوە کرد کە من و فەرشید خەریکی وەرگێڕانی کتێبی وانەی ئەم سەدەیەی کارڵ پۆپەرین. بەڵام دواتر بە بیانووی ئەوە کە گوایە خەپکی کوردستانی باشوور دەسخەتی ئێمەی ئێرانییان بۆ ناخوێنرێتەوە ،پاکنووسکردنی کتێبەکەی گرتە ئەستۆ و وتیشی هەر خۆم ئەینێرم بۆ کاک ئازاد بەرزنجی بۆ چاپکردن و ئیتر تۆ کارت بەسەر هیچەوە نەبێت(واتە بەم جۆرە ئەرکی پاکنووسکردن و چاپکردنی کتێبەکەی گرتە ئەستوی خۆی).بەڵام دوای چەند مانگێک کە کتێبەکە بڵاو کرایەوە ناوی من لە کولەکەی تەڕیشدا نەبوو بەڵام چونکە لە رووی رۆحی و عاتیفیەوە زۆری پێ وابەستە بووبووم لە رووم نەهات هەر هیچی پێ بپێم تەنانەت تاقە پرسیارێکیشم لێ نەکرد کە بۆچی ئەو کارەی کردووە؟؟!! کە ئەگەر شیرین خانی خێزانی وەکوو ویژدان لە بیری مابێت ئەتوانێ گەواهی ئەوە بدات کە من چەند شەو و رۆژ (6مانگی تەواو)لەگەپ شۆڕشی مێردیدا خەریکی ئەو کتێبە بووین.ئەڵبەت یەک شتم لە بیر نەچێت؛ کە بەو کتێبەوە خەریک بووین شۆڕش خۆی بەر لەمن 16 لاپەڕەی لێ وەرگێڕابوەوە،واتە نزیکەی 10%ی کتێبەکە.

2- هەشت نامە(گۆنتەر گراس):

هێشتا وانەی ئەم سەدەیە بڵاو نەکرابوەوە کە دەستمان بە وەرگێڕانی هەشت نامە کرد هەر بە هەمان شێوازی جاران، واتە من فارسییەکەم لەبەر خۆمدا ئەخوێندەوە و ئەمکردە کوردی، ئەویش ئەینووسییەوە و پاش تەواوبوونی هەر دێڕێک بە پێکەوە چاکمان ئەکرد و وشەکانمان پاش و پێش ئەکرد و پاشان ئەچووینە سەر دێڕی دوایی.کە تەواو بوو وەکوو هەمان حەکایەتی کتێبی پێشوو پاکنووسی کرد و ناردی بۆ سلێمانی بۆ کاک ئازاد بەرزنجی.دوای چەند مانگێک چاپ کرا و ئەمجارە لە سەری نووسرابوو (وەرگێڕانی شۆڕش جوانڕۆیی بە هاوکاری فەرشید شەریفی) دیسان هیچم نەوت و هەر لە بەر خاتری حورمەتی هاوڕێیەتیمان دەنگم نەکرد، لە کاتێکدا تەواوی ئەرکی تەرجومەی لە ئەستۆی مندا بوو و ئەو تەنها ئەینووسی و پاکنووسی ئەکرد و ناردی بۆ چاپ.لەو ماوەیەشدا کە هەشت نامە نۆرەی چاپی بۆ گیرابوو، ئێمە وەک پڕۆژەی سێهەم خەریکی کتێبێکی تر بووین بەناوی (فێر بین چۆن بەسەر ترس و دپَەڕاوکێی خۆماندا زاڵ بین). ئەوەش بڵێم هیچ پارەیەکی ئەو کتێبەشم وەرنەگرتووە و شۆڕش خۆی_وەک ئێرانی ئەڵێن-نۆشی گیانی کرد.

 3- فێر بین چۆن بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی خۆماندا زاڵ بین:

ئەم کتێبەش پەنجا لاپەڕەی سەرەتاکەی شۆڕش تەرجومەی کرد و هەشتا لاپەڕەکەی تری من.دوایی دانیشتین و بەیەکەوە پیایدا چووینەوە و چاکمان کرد و شێوازی وەرگێڕانەکەمان یەکدەس کرد و هەمان حەکایەتی جاران(پاکنووس کردن و ئەمجارە ناردن بۆ بنکەی ئەدەبی گەلاوێژ).کە لە چاپخانە هاتە دەر دیسان لێی نووسرابوو (وەرگێڕانی شۆڕش جوانڕۆیی بە هاوکاری فەرشید شەریفی) ئەمجارەیان تۆزێک لێی عاجز بووم کە پێم وت ئەرێ بۆ وات نووسیوە؟؟ وتی کاکە ئێمە لەودیو بەم کارە ئەپێین هاوکاریی .کە ئەم کتێبەت لەگەڵ من کردووە، هاوکاری منت کردووە کەواتە شتی نادروستم نەنووسیوە...وتم کاک شۆرش..! هاوکاری شتێکە و کاری دووقۆپی شتێکی ترە و ئەبێ لەسەر ئەو کتێبە بنووسرێ(وەرگێڕانی شۆرش جوانرۆیی و فەرشید شەریفی).وتی کاکە دەی ئەمەش هەر ئەوە ئەگەینێ.وتم باشە ئەگەر هەر ئەوە ئەگەینێ تکات لێ ئەکەم وای بنوسە کە من ئەیڵێم.کردی بە فشقیات و بە دوو نوکتە و قسەی خۆش، بازمان دا بەسەر باسەکەدا .بەم جۆرە کتێبی سێهەمیشمان بوو بە ماپی شۆڕش جوانرَویی و نایشارمەوە چونکە زۆرم خۆش ئەویست دیسان لەسەری نەڕۆشتم. پارەی (حق الترجمە)ی ئەو کتێبەش نازانم کەی و چۆن وەرگیراوە؟!!

 4- نامەیەک دەربارەی لێک بوردن(جۆن لۆک):

تەنها کتێبی هاوبەشی من و شۆڕش بوو کە بەناوی هەردوکمانەوە چاپ کرا و هەر بۆیە هیچ قسەی لە سەر ناکەم جگە لەوەی کە نزیکەی 65%ی من وەرم گێڕا و نزیکەی 35%ی شۆڕش تەرجومەی کرد.بەڵام هەر چوونکە ناوی هەردووکمانی وەک وەرگێڕ لەسەر بوو، قسەم نەکرد.بەڵام لەم کتێبەشدا هەڵەیەکی وای کردووە هەر نەبێتەوە.لەسەر یەکەم لاپەڕەی کتێبەکە نووسیویەتی:پێشکەش بە برا و هاوڕێی خۆشەویستم کاک فەرشید شەریفی ؟؟؟؟؟؟؟؟ سەیری ئەم سەخاوەتە؟؟؟.نیوەی کتێبەکە و بگرە زیاتریشی هی منە کەچی هاتووە پیشکەش بە خۆمی کردوە،دیارە بە شێوەیەکی زیرەکانە ویستوویەتی ئەوە بسەلمێنێ کە کتێبەکە هی ئەوە و بە منی پێشکەش کردووە.پارەی (حق الترجمە)ی ئەم کتێبەشم بە نیوە و ناتەواو گەییشتە دەست(000/60 دیناری چاپی تازە،واتە نزیکەی 000/30 تمەنی ئێرانی).لە کاتێکدا (حق الترجمە)ی ئەو کتێبە زیاتر لە 000/500 دینار بوە.جیا لەوەش 50دانە لەو کتێبە کە بەشە کتێبی هەردوکمان بوە بۆ خۆی هەڵی گرتبوون و دابوونی بە دۆست و برادەرانی.شوکر تەنها یەکدانەشی بۆ من دانابوو!!!!!!

 5- مۆدێرنەوپۆست مۆدێرنە(پیتەر کیویستۆ):

شورش جوانرویی دوای نامەیەک دەربارەی لێکبوردن وتی با ئەم وتارە-کە بەشێک بوو لە کتێبێکی پیتەر کیویستۆ – تەرجومە بکەین و وەک کتێبی گیرفان بڵاوی بکەینەوە.تەرجومەم کرد(بە تەنیایی) و دام بە شورش پیایدا بچێتەوە و هەڵە و شتەکانی بگرێت و پاکنوسی بکات و بینێرێت بۆ چاپ.کە ئەو خەریکی پیاچونەوەی بوو ،کتێبی ئێمەو مۆدێرنیتەی داریوش ئاشوریشی پێ دام و وتی با دوایین وتاری ئەم کتێبەش تەرجومە بکەین و ئەمیش وەک کتێبی گیرفان بڵاوی بکەینەوە.وتم باشە.دانیشتم و ئەویشم بە تەنیا تەرجومە کرد و پێم دا پیایدا بچێتەوە و بینێرێت بۆ چاپ.پاشان وتی ئەم کتێبانە چونکە هەر زۆر بچووکن و کتێبی گیرفانیشن خۆش نییە ناوی دووکەسیان لەسەر بێت ،هەر بۆیە یەکیان بەناوی خۆم و ئەویتریان بەناوی تۆوە چاپ ئەکەم.وتم باشە مادەم وایە قەیناکا.دوای گەڕانەوەی بۆ سلێمانی، مۆدێرنەوپۆست مۆدێرنەی بەناوی خۆی چاپ کرد و بە هەڵکەوت لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ کە تەبلیغی بۆ کرابوو کەوتە بەرچاوم.ئێمەو مۆدێرنیتەکەش هەر خەبەری لێ نەبوو تا ساپێک دواتر.کە پێم وت ئەی (ئێمەو مۆدێرنیتە) کەم بۆچی بۆ چاپ ناکەیت ؟ وتی نوسخەی کتێبەکە لای کاک ئازاد بەرزنجی بوە و ئەڵێ لە چاپخانە ون بوە .وتم باشە خۆم نوسخەی ترم لایە و بوت ئەنێرم.بە برادەرێدا بە تایپ کراوی لەسەرCD بۆم نارد و دوای نزیکەی ساپێک کە هەواپم پرسی،حاشای لێکرد و وتی هیچ CDیەکم بە دەس نەگەیشتووە خوا ئەزانێ لە ئایندەدا شتێک لەویش نەکات.شوکر باشە هەر نوسخەم لێی ماوە و جارێ بە چاپ نەکراوی ماوەتەوە.

 6- دیمۆکراسی چییە؟(ئاشنا بوون بە دیموکراسی)(دەیوید بیتهام و کوین بویل):

وەک حەکایەتەکەی کتێبی پێشوو،شۆرش جوانڕۆیی کتێبی – (دیموکراسی چییە؟) ی پێدام و وتی بۆ ئەوە کاتمان بە فیڕۆ نەچێت تۆ ئەم کتێبە بکە و منیش کتێبێکی تر ئەکەم،(کە کتێبێکی کۆمەڵناسی بوو و ئیستاش هەر نەمدی بڵاو بکرێتەوە)ئینجا هەردووکیان چاک ئەکەین و ئەیاننێرین بۆ چاپ.دوای تەواو کردنی (دیموکراسی چییە؟) خەریک بوو کەل و پەلی ناوماپی کۆ ئەکردەوە بە نیازی گەڕانەوەی یەکجاریی بۆ سلێمانی.نوسخەی کتێبەکەم پێ دا و خواحافیزی بەرەو سلێمانی.......دوو ساپ -شتێک کەم – دواتر لە رۆژنامەی ئاشتی چاپی تاراندا چاوم بە تەبلیغی کتێبێک کەوت هەر بەو ناوە.کە سەیرم کرد کتێبەکەی خۆمە و بە ناوی شۆڕش جوانڕۆییەوە چاپ کراوە و ناوی من لە کوولەکەی تەڕیشدا نییە.بیستبووم شۆڕش لە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم دا کار دەکات هەر بۆیە ئیمەیلێکم بە ناونیشانی سەردەم بۆی نارد ،بەداخەوە هیچ وەڵامێکم نەدرایەوە. ئیمەیلەکەم پێنج یان شەش جاری تریش نارد بەڵام وەڵام نەبوو.چەندین ئیمایلم بۆ دەزگای رەهەند نارد کە دەمزانی کاک رێبین لەوێیە چوونکە ئەو پێشەکیی بۆ ئەو کتێبە نووسیبوو وتم حەتمەن پێوەندیی لەگەڵ شۆڕش جوانڕۆییدا هەیە و لە رێگەی ئەودا دەتوانم بیدۆزمەوە.من چاوەڕێی ئەوەم ئەکرد کاک رێبین وەک رۆشنبیرێک!!!! هەر هیچ نەبێ تۆزیک لەو مەسەلەی بکۆڵیبایەوە،کەچی بە داخەوە کاک رێبین هەردی لەگەڵ رێزمدا لە جیاتی ئەوەی وەڵامی من بداتەوە،چووبوو قسەکەی بۆ شۆڕش گێڕابوەوە. سەرەڕای هەموو ئەو قسەو باسانە کە دواتر شۆڕشم بینی وتی ئەوە تۆ بۆچی لەلای رێبین حەیای منت بردووە و ئیمەیلت بۆ ناردوە و قسەی عەجایبت کردوە؟؟!!! لێرەشدا قەرزار بووم..!!!!!!!!جا بەر لەوە شۆڕش ببینم نامەیەکم بە برادەرێکدا بۆ نارد ئەرێ کاکە بۆ کاری وات کردووە؟ بە نامە وەڵامم بۆ هاتەوە کە:ئەو برادەرانەی کە لە کاتی گەڕانەوەمدا بۆ سلێمانی رەوانەیان کردم ،دەزانن لە سەر سنوور چەندین کارتۆن کتێبم لێگیرا و دەسنووسی ئەو کتێبەشی تیا بوو.منیش چووم لەو برادەرانەی کە تا شارۆچکەی تەوێپە لە گەپیدا رۆشتبوون پرسیارم کرد هیچیان دانیان بە قسەکەی شۆڕشدا نەنا و قسەکە بە درۆ دەرچوو.دیسان نامەیەکی ترم نارد و ئەو شتەم بۆ باس کرد و تەئکیدم کرد کە ئەبێ هەوڵ بدەی دەسنوسەکەم بۆ بدۆزیتەوە و بمدەیتەوە، بۆ خۆم لە ئێراندا چاپی دەکەم.دیسان بە نامە وەڵام هاتەوە کە:راستییەکەی ئەوەیە کە دەسنوسەکەی تۆ چوونکە هەپەی زۆری تێدا بوو بەر لەوە بگەڕێمەوە بۆ سلێمانی هەر لە ئێراندا دڕاندم و دواتر لەگەپ برادەرێکی تردا بەناوی یوسف زەپمی وەرمان گیرَِایەوە و بەناوی هەردووکمانەوە چاپم کرد.{ئەو دوو قسە دژ بە یەکەش بە دەسخەتی شۆڕش جوانڕۆیی لە لام ماوە و هەپم گرتووە و یەک لەو عاقپییانەی لە ژیانما کردوومە هەڵگرتنی ئەو دوو نامەیە بوە.چوونکە ئەگەر هەموو نامەکانی ئەم چەند ساڵەم هەپبگرتایە رەنگە ئەو هەموو غەدرەم لێ نەکرابا.}. ئەڵبەتە چەند برادەرێکێش لە شارەکانی پاوە و جوانڕۆدا چەند گلەوگازندەیان لە شۆڕش جوانڕۆیی هەیە کە رەنگە ئەوانیش لە کاتی خۆیدا بیدرکێنن و ئەوەش پێوەندیی بە خۆیانەوە هەیە کەی و چۆن!!!..

لیرَەدا پرسیارێک......چۆن شۆڕش جوانڕۆیی لە ئێراندا لە ماوەی 4ساڵدا توانی نزیکەی8 کتێب بڵاو بکاتەوە بەڵام ئەوە بۆ5 ساڵ دەچێ تاقە کتێبێکی جیدی تەرجومە نەکردووە؟لە کاتێکدا تا لە ئێران بوو دەیان کێشەی هەبوو لە ئابووریی و ...کەچی لەودیو کاری باش و موچەی باش و فەراغەتی زۆر و کارمەند لە ناوەندێکی فەرهەنگیدا تا کاتی نووسینی ئەم دێڕانە تاقە کتێبیکی بڵاو نەکردۆتەوە کە دەرخەری ئاستی تەرجومەی ئەو بێت .

بە پێی ئەو قسانەی سەرەوە، شۆڕش جوانڕۆیی لە کۆی ئەو هەشت(8)کتێبەی کە بەناو لە ئێراندا تەرجومەی کردوون،هیچیان هی خۆی نین و هەموویان دەسڕەنجی ئەم و ئەون و لە سەر کۆڵەکەی خەڵک ماڵی کردۆتەوە و بوە بە نووسەر و رۆشنبیر .!!!!!!!!!....

Baran1356@gmail.com

5/8/2006/دوا پیاچوونەوە5/6/2007