|
٢٠\١١\٢٠٢٥
چیڕۆک بـۆ منـداڵان:
هەڵاڵـە و نەخـشەی
کوردسـتان.

رەزا سـاڵح
هـەڵاڵـە
لە شاری بـێرگـن لە نەرویـج لەدایکـبووە. هەر لە منـداڵـییەوە، دایک و
باوکی بە سـۆز و خۆشـەویـستی بۆ کوردسـتان گـۆش و پەروەردەیان کردووە.
لە ژوورەکەی خـۆیـدا، نەخـشەیەکی کوردستانی گـەورەی رەنگاوڕەنگی
هـەڵـواسـیوە. لەسـەر مـێزی نـووسـیـنەکەشـیدا، ئـاڵایـەکی بچـووک و
جـوانی کوردسـتانی دانـاوە.
پار هەڵاڵە لە پـۆلی شەشی قـوتـابخانەی بنەڕەتی بـوو. لە رۆژی
نەتەوەکانـدا، خاتـوو مالـین، مامۆسـتای وانەی جـوگـرافـیا، نەخـشەیەکی
گەورەی جیهـانی، لەسەر دیـواری پـێـشەوەی پـۆلـەکەیـانـدا هـەڵـواسی.
مامۆسـتا مالـین: قـوتابییە خۆشـەویـستەکانـم، لە نەرویـج، ئەمـڕۆ رۆژی
نەتەوەکانە. هـەریـەکە لە ئـێـوە هـەڵـسێـت، ناوی نـیـشـتـمانی یەکـەمی
خـۆی بـڵـێـت و لەسەر ئەم نەخـشەیە، شـوێـن و نەخـشەی نـیـشـتـمانەکەی
پـێـشـان بـدات.
قـوتـابییەکان یـەک لە دوای یـەک هـەستان و هـەریەکەیـان نـاوی
نیـشـتـمانی یەکەمی خـۆی وت و لەسەر نەخـشەکەدا ئامـاژەی بە شوێـن و بە
نەخـشەی نـیـشتمانەکەی دا.
دوا قـوتـابی کە هـەستا هـەڵاڵـە بـوو. وتی: نـیـشـتـمانی یەکـەمی مـن
کـوردســتـانە.
مامۆستا مالین: بەداخەوە کە ناو و نەخـشەی کوردستان لەسەر ئەم
نەخـشەیەدا نییە.
هـەڵاڵـە: مامـۆسـتا گـیان، نەخـشەی کوردسـتانی لەسـەر هـەیە. زیـاتـر
لە سـەد ساڵە کوردستانی نیشـتـمانـمان، دابەشکـراوە و داگـیرکـراوە ـ
نەخـشـەیـەکی رەنگاوڕەنگی کوردسـتان، کە لەسـەر دڵی هـەڵـواسـیـبـوو ـ
ئەمـە شـێـوەی نەخــشەی کوردسـتانە.
بە ماجـیکێکی سـوور کە بە دەسـتـیەوە بـوو، لەسەر نەخـشە
هـەڵـواسـراوەکـەدا، بە وردی و بە جوانی سـنووری کوردستانی گەورەی
نـیشان کرد و وتی: ئەمە نەخـشەی کوردستانی نیشتمانی منە، کە لە
کـێـشـوەری ئاسـیا دایـە. رووبــەری کوردستـان، لە رووبــەری زۆربـەی
نـیـشــتـمانەکـانی هـاوڕێکـانـم گـەورەتـرە.
مامۆسـتا مالـین: دەستخـۆش هـەڵاڵە خـان، هـیوادارم کوردستانی
نیشتـمانت رزگـاری بـبـێـت و بە فـەرمی نەخـشـە و سـنووری کوردستان
لەسـەر نەخـشەی نـوێی جیهـان بکـێـشرێـت.
بـۆ یادگاری و بـیرەوەریـش، مامـۆسـتا مالـین، لەسـەر دیـوی پـشـتەوەی
نەخـشەکەدا، بە ماجـیکە سـوورەکە نووسی (پـێـشکەش بە قـوتابیی
خـۆشەویـستـم هـەڵاڵە هـەڵـۆ). واژۆی خـۆی لەسـەر کـرد. ئـیـنجـا
نەخـشـەکـەی لـوول کـرد و دای بـە هـەڵاڵـە.
هـەڵاڵـە زۆر سـوپـاسی مامـۆسـتای جـۆگـرافـیای کـرد. بـۆ یـادگـاریـش
نەخـشەکـەی کـوردسـتانی، قـەد بـەرۆکی کـردەوە و بـە بـەرۆکی
مـامـۆسـتـا مـالـیـنـدا هـەڵـواسی.
مامـۆسـتا مـالـیـنیـش زۆر سـوپـاسی هـەڵاڵـەی کـرد و بـاوەشی
سـوپـاسگـوزارییـان لەیەکـتری دا.
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|