په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

هەڵامەتى بەراز و نهێنییەکانى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى.


نووسینى: د.سارا ستۆن ،جیم ستۆن (ڕۆژنامەنووس)، روس کلارک ( سەرنووسەر)


وەرگێڕانى لەزمانى عەرەبییەوە: د.ئیبراهیم محەمەد جەزا

بەشى زەویناسى / زانکۆى سلێمانى


ئەگەر بەوردى سەیرى بەرنامەى کوتانى دژە ڤایرۆسى هەڵامەتى بەراز(H1N1 ) بکەین ، ئەوا گومانى دروستکردنى ئەم ڤایرۆسە دەسەلمێنێت، کەوا لەڕووى بۆماوەییەوە دروستکراوەو پاشان بڵاوکراوەتەوە.ئەمە ئەوە دەسەلمێنێت کە فێڵێکى گەورەیەو ئامانجى دابەشکردنى مرۆڤایەتییە بۆ دووبەش یان دوو کۆمەڵ: کەیەکێکیان تواناى عەقڵییان کەم بۆتەوە و تەندروستییان شێواوە و تواناى سێکسییان دابەزیوە کە ئەمانە بە ڤاکسینى دژە نەخۆشیەکە کوتراون. هەرچى کۆمەڵى دووەمە تواناى عەقڵى و سیفاتە باشەکانیان ماوەو پاراستوویانە هەر لەو ڕێگەیەشەوە دەسەڵاتیان بەسەر کۆمەڵى یەکەمدا زاڵکردووە و دەیانچەوسێننەوە.


چیرۆکى نەخۆشى هەڵامەتى بەرازم بە گومانەوە وەرگرت، بەڵکو وەک چیرۆکێکى فلیمە مامناوەندییەکان هاتە بەرچاوم، چیرۆکەکە وادەست پێدەکات کە کۆمەڵێک خوێندکار گەشت دەکەن بۆ وڵاتێکى تر بۆبەسەربردنى کاتى پشوویان و لەوێ تووشى نەخۆشى هەڵامەتى بەراز دەبن و ڤایرۆسەکەى هەڵدەگرن. کاتێک ئەم کۆمەڵە دەگەڕێنەوە وڵاتەکەى خۆیان کەسوکار و هاوڕێکانیان تووش دەکەن و دواتریش دەگوێزرێتەوە بۆ گشت جیهان، بەڕاستى ئەمە لە چیرۆکێکى سینەمایى دەچێت و خۆم بە ڕاست دەزانم کەلەیەکەم ڕۆژەوە وتومە ئەو ڤایرۆسە دروستکراوەو بڵاوکراوەتەوە لەپێناو ئامانجى نادروست و ترسناکدا.


بەداخەوە ڕاستى گریمانەى دووەم دەرکەوت و بەمەش تووشى کارەساتێک هاتین و بەرامبەر ترسێکى گەورە کە بەبڵاوکردنەوەى ڤایرۆسەکە دەست پێدەکات، لە زانایانى ڤایرۆسەکانەوە وەرگیراوە: کە وتویانە لەکوێوە ئەم ڤایرۆسە ئەم جینانەى دەستکەوتووە؟ بەڕاستى نازانین! شیکارى دروست و ورد بۆئەم ڤایرۆسانە پیشانى دەدات کە جینەکانى هەر ئەسڵییەکانە و ئەوانەى کە لە ساڵى 1918 دا بڵاوبۆتەوە و لەگەڵ جینەکانى ڤایرۆسى نەخۆشى هەڵامەتى باڵندە(H5N1 )، و دوو جۆرى جیاوازى ڤایرۆسى (H3N2 )، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بەڵگەکان گشتیان جەخت لەوەدەکەنەوە کە ئەم ڤایرۆسە لە ڕووى بۆماوەییەوە دروستکراوە.


ئەم وتارە بەرهەمى کارێکى دەستەجەمعییەو ئامانجى دەرخستن و گەشتن بە و هۆکارانەى کە بوونەتە بڵاوکردنەوەى ئەم ڤایرۆسە، کەئەمە پێشینەیەکى ترسناکە بۆکارى نادروست لە داهاتوودا.

هەوڵى یەکەم:


لە مانگى فیبرایەرى 2009 دا کۆمپانیاى باکستەر کە یەکێکە لەکۆمپانیا گەورەکانى بەرهەمهێنانى ڤاکسینەکان، هەستا بەناردنى ڤاکسینى دژى ڤایرۆسى هەڵامەت بۆ 18 وڵاتى ئەوروپى و ڤاکسینەکە پیس کرابوو بە ڤایرۆسى هەڵامەتى باڵندەH5N1 زیندوو، خۆشبەختانە حکومەتى چیک هەستا بەتاقیکردنەوەى ئەو ڤاکسینانە لەسەر ئاژەڵ، هەربۆیە کۆمپانیاى Biotest ى دەستنیشان کرد بۆئەوکارە. سەرسوڕمان لەوەدا بوو کە گشت ئەو ئاژەڵانەى ڤاکسینەکەیان لێدرابوو گشتیان مردن، لەمەوە تێگەشتن کە نادروستییەک هەیە و حکومەتى چیکى گشت وڵاتانى ترى ئاگادار کردەوە و باش بوو لە چرکەى کۆتاییدا پێى ڕاگەشتن. کاتێک وڵاتەکانى تریش هەستان بە تاقیکردنەوەى ڤاکسینەکە هەمان ئەنجامیان دەستکەوت کە ڤاکسینەکە پیس کراوە بە ڤایرۆسى زیندوو.


زیاتر لەوەش پاش دەرکەوتنى ڕاستییەکانیش کۆمپانیاى باکستەر نە سزا درا و نەدراش بەدادگا، بەمەرجێک ئەو کۆمپانیایە پەیماننامەى بایۆلۆجى مۆرکردووە کەدەناسرێت بە BSL3 واتە ئاستى سەلامەتى پلە 3، کەئەمە پرۆتۆکۆلێکى بەهێزەو ڕێ لەم جۆرە کارانە دەگرێت. ڕێژەى زیادى ڤایرۆسەکە لەناوڤاکسینەکەدا بەڕوونى دەرکەوت کە بەدەستى ئەنقەست زیادکراوەو پیس بوون ڕوویداوە. ئەمەش لە ڕاستیدا هەوڵدانە بۆ کوشتنى ملیۆنەها کەس کە بە ڕێگەى وڵاتى چیکەوە توانرا هەستى پێبکرێت و بوەستێنرێت. ئەوەى پێویستە ئاماژەى پێبکرێت ئەوەیە کە پرۆتۆکۆلى سەلامەتى بەهیچ جۆرێک ڕێگەنادات کە ڤایرۆسێک بازبدات و بکەوێتە بەشى ڤاکسینەکان و دەرکەوتنى ڤایرۆسى H5N1 لەبەشى بەرهەمهێناندا هیچ جۆرە پاساوێک هەڵناگرێت تەنها ئەوەنەبێت کە ئەو کارە بەئەنقەست کراوە.


ئەوەى کە بەخەیاڵماندا دێت ئەوەیە یەکسەر کۆمپانیاى باکستەر لەکاربوەستێنرێت پاش دەرکەوتنى ئەو هەڵە گەورەیە، بەڵام پێچەوانەکەى ڕاستەو هەرئەمەش پرسیارێکى زۆر هەڵدەگرێت، وەک: ئاخۆ چ جۆرە لێکۆڵینەوە و توێژینەوەیەک واى پێویست بوو کە ئەو هەموو ڤایرۆسە بەرهەم بهێنێت؟ چۆن و بۆچى ڤایرۆسى هەڵامەتى باڵندە ى زیندوو بکەوێتە ناو ئەو ملیۆنە ڤاکسینەى دروست کرابوو؟ بۆچى ڤاکسینەکە ئەو بڕەمادانەى تیادابوو کە وابکات ڤایرۆسەکە بەزیندووى و بەدرێژاى ئەوکاتە بەزیندووى بمێنێتەوە؟ بۆچى کۆمپانیاکە سزا نەدرا و لێپرسینەوەى لەگەڵ نەکرا؟ لەباتى ئەوەى کۆمپانیاى ناوبراو سزا بدرێت و ناوى بچێتە لیستى ڕەشەوە ، کەچى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى کۆمپانیاکەى بە پەیماننامەیەکى ترى گەورەى بازرگانى بۆ بەرهەمهێنانى ڤاکسینى هەڵامەتى بەراز پاداشت کرد و بڕیار وایە لەپایزى ئەمساڵدا بەسەر ملیۆنەها کەسدا دابەشبکرێت، چۆن دەبێت ئەمە ڕووبدات؟

خاڵى سەرەکى:


ئەگەر بەرەو لایەکى ترى ڤاکسینى هەڵامەتى بەراز بکشێین کە ئێستا چەندین کۆمپانیا و لەناویاندا باکستەر هەوڵى بەرهەمهێنانى ڤاکسین دەدەن و هێندەى خەڵکى سەر زەوى لێبەرهەم بهێنن، کە ئەمە ئامانجى ئەم وتارەیە، ئەو لایەنەش ئەوەیە کە ئەم کوتانە هیچ نییە تەنها پلانێکى نوێ نەبێت کە ئامانجى تێکشکانى تەندروستى و هۆش و توانا سێکسیەکانى خەڵکییە لەڕێگەى کردارى کوتانێکى بەربڵاو . یەکێک لەو کارانەى تر ئەوەیە سەرەڕاى بوونى مەوادى جۆراو جۆر کە زیاددەکرێت بۆڤاکسینەکە و سەلامەتن، کەچى مادەى سکوالین زیادکراوە، کە سکوالین مادەیەکى گرنگ و بڵاوە لەلەشدا و لەخواردنەوە وەردەگیرێت و مادەیەکى سەرەکییە و چەندین ڕۆن و ترشە چەورى جیاوازى گرنگ بۆ ڕاپەڕاندنى کارەکانى ئەندامە جیاوازەکانى لەش بەرهەم دێنێت و مادەى سەرەکییە بۆ بەرهەمهێنانى گشت هۆرمۆنە سێکسییەکانى ژنان و پیاوان کەئەمەش ماناى بەرپرسیارێتییى لە تواناى زاوزێ یە لە مرۆڤدا. هەروەها گرنگە بۆ خانەکانى مێشک کە بە ڕۆڵ و چالاکییەکانى خۆیان هەستن و هەروەها خانەکان لە پیرى و لەبازدانە بۆماوەییەکان دەپارێزێت. ئەوەدەرکەوتووە کە زیادکردنى مادەى سکوالین وەک مادەیەکى یاریدەدەر بۆ ڤاکسینەکان وادەکات بەرگرییەکى درێژخایەن لە لەشدا دروست بکات دژى ئەم مادەیە. لەمەوە دەردەکەوێت کەمادەى سکوالین چەند پێویستە بۆلەش و هەر مادەیەک کارى تێبکات لەپاشاندا کاریگەریکى نێگەتیڤى لەسەر لەش دەبێت، و هاندانى سیستەمى بەرگرى دژى ئەومادەیە وادەکات ڕێژەى کەم بێتەوە کەئەوەش وادەکات تواناى زاوزێ کەم بکاتەوە و ئاستى ژیرى دێتە خوارەوە و نەخۆشییەکانى تایبەت بە بەرگرى خۆیى لەش زیاددەکات.
لەبەرئەوەى کە لەش بڕى پێویستى سکوالین لە خواردنەوە وەردەگرێت نەک لەڕێگەى دەرزى وکوتانەوە بەڕێگەى پێست،وەرگرتنى سکوالین بەدەرزى لەگەڵ ڤایرۆسى نەخۆشییەکە بەڕێگەى پێست دژى نەخۆشى هەڵامەتى بەراز، ئەمە دەبێتە هۆى ئەوەى کەلەش بەرگرى پەیدابکات نەک تەنها دژى نەخۆشیەکە بەڵکە دژى مادەى سکوالینیش کە سیستەمى بەرگرى لەش بەرامبەرى دەوەستێتەوە. وەک ئاماژەى پێدرا سکوالین تەنها سەرچاوەیە لەلەشدا کە دەبێتە هۆى بەرهەمهێنانى هۆرمۆنە ستیرۆیدەکان، کەلەناویاندا هۆرمۆنە سێکسییەکانى پیاوان و ژنانیش دەگرێتەوە. هەروەها سەرچاوەى زۆر لەو مادە کیمیاییانەیە کە دەبنە گوێزانەوەى نیشانە دەمارییەکان لەدەماغ و لە سیستەمى دەمارى لەشدا. کاتێک وادەکرێت سیستەمى بەرگرى لەش هێرش بکاتە سەر سکوالین ئەمە دەبێتە هۆى چەندین نەخۆشى دەمارو مێشک و ماسولکەکان کەلەوانەیە ببێتە هۆى نزمبوونەوەى ئاستى ژیرى و تووش بوون بە نەخۆشى ئۆتیزم(Autism ) و تێکچوونى بەهێزى سیستەمى بەرگرى و دومەڵى جۆراوجۆر و بەتایبتى دومەڵى مێشک کە زۆر دەگمەنە.


لە توێژینەوە سەربەخۆکاندا، تاقیکردنەوەى زۆر لەسەر ئەوڤاکسینانە کراوە کەمادەى سکوالینیان تیادایە وەک مادەیەکى یاریدەدەر و لەبەرازى غینیا دروان، دەریانخستووە ئەو مادانە بوونەتە تێکچوونى سیستەمى بەرگرى و لە کۆى 15 بەراز 14 مردوون، و بۆ چەند جارێک کارەکان دووبارەکراونەتەوە و ئەنجامەکان چوون یەک بوون.


مێژووى بەکارهێنانى مادەى سکوالین وەک مادەیەکى یاریدەدەر دەگەڕێتەوە بۆ جەنگى یەکەمى کەنداو، کەبۆیەکەم جار لەگەڵ ڤاکسینى جەمرە خبیسە دا سەربازە ئەمریکییەکانى پێکوترا، زۆر لەو سەربازانەى کەکوترابوون تووشى شەلەلى هەمیشەیى بوون کە پاشان و ئێستا ئەو سیفاتانەى کەدەردەکەون بە نیشانەکانى جەنگى کەنداو دەناسرێن. توێژینەوەکان دەریان خستووە 95% ئەو سەربازانەى کوترابوون لەلەشیاندا دژەتەنى دژى سکوالین دروست بووە، کەمێکى کەم لەوسەربازانە لەشیان پاک بوو ئیتر لە کەنداو بووبن یان نا. و ئەو سەربازانەى کەنەکوترابوون لەشیان پاک بوو تەنانەت ئەوانەش کەلەشەڕدا بەشداربوون.ئەمەش ئەوە دەردەخات کە 95% ڤاکسینەکان ، واتە هەمووى نا، مادەى سکوالینى تیادابووە و دەریخستووە کە بەشدارى لەجەنگى کەنداو دا یان بەشدارى نەکردن هیچ پەیوەندییەکى نییە وەک ئەوەى کە هەندێک لەسەرچاوە سەربازییەکان ئاماژەیان پێدەدا. ڕێژەى مردن لەناو ئەو کەسانەى کوترابوون 6.5 % بوو و لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کەتواناى سێکسى بەڕێژەى 30 -40% نزم بۆتەوە تیایاندا.


ئەوەى پێویستە بووترێت ئەوەیە کە دەرکەوتنى نیشانەکانى بەرگرى خۆیى لەپاش ساڵێک لەکوتان ئینجا دەردەکەوێت، کاتێک گشت سکوالینى ناولەش نامێنێت و تەواودەبێت، پاش نەمانى یەدەک ئیتر خانەکان تێکدەشکێن ، تێپەڕینى ئەوماوەیە وادەکات کە دەستى تاوان بۆ کۆمپانیاکان درێژنەکرێت و ئەستۆپاک بۆى دەرچن. لەگەڵ ئەوەى کە کۆنگرێسى ئەمریکى بڕیارى پارێزگارى کۆمپانیاکانى دەرمانى دژى هەر زیانێک کە لێیان بکەوێت سەبارەت بە ڤاکسینەکان دەرکردووە، بەڵام ڕۆژگار ئەوە دەسەلمێنێت کە دواڕۆژ ڕۆژگارێکى تاریک دەبێت.


پاش تاقیکردنەوەى پێکهاتەى ڤاکسینى هەڵامەتى بەراز دژى ڤایرۆسى H1N1 تەنیا دەتوانرێت ئەوەئاشکرا بکرێت کە مەبەست وئامانج لەم ڤاکسینە بەرگریکردن نییە لە پەتاکە بەڵکوئامانجى:


- دابەزین وکەمکردنەوەى ئاستى زیرەکى وبیرى گشتى
- نزمکردنەوەى تێکڕاى تەمەن
- نزمکردنەوەى ئاستى زاوزێکردن بۆ 80% بەشێوەیەکى توند لەپێناوکۆنترۆڵکردنى ژمارەى دانیشتوانى زەوى
- لەناوبردنى ژمارەیەکى زۆرى دانیشتوانى جیهان وبەوڕێگەیەش کۆنترۆڵکردنى ژمارەى دانیشتوان.


خۆئەگەر ئامانج لەپشت ئەم کوتانەوە ئەوەنەبێت کەئاشکراکرا، ئەوا ئەوڤاکسینەمادەى سکوالین یان مادەى یاریدەدەرى زیانبەخشى ترى تیادانەدەبوو ( بێگومان لێرەدا ناکرێت باس لەومادەیاریدەدەرانەى تریش بکرێت)،وئێمەبڕوامان وایە ڕێگەىزۆر هەیە بۆ هاندانى وەڵامدانەوەى بەرگرى خۆیى دژى لەش بەشێوەیەک کەمتر نییە لەتێکشکاندن بەهۆى کوتان بەمادەیاریدەدەرەکان کەلەلەشدا نموونەیان هەیەوزۆرێکى تریش لەوڕێگایانەى کەمادەى پیس بکەنەلەشەوە بەئەنقەست وەک ئەوەى کەکۆمپانیاى باکستەر کردى وبڕواى بەکوتان وڤاکسین لاى خەڵکى کەمکرد. لەهەمانکاتدا پێویستەکۆمپانیاى باکستەریش سزا بدرێت وڕاستى ئەوەش کەسزانەدراوە زۆر ناخۆشەو وپێویستى بە لێکۆڵینەوە هەیە.ئەمەدەرگایەکى تریش دەکاتەوەکەئاخۆ هەوڵى تریش هەیەبۆ گەشتن بەوئامانجە بێجگەلەڕێگەى کوتان!


بەم دواییەش ڕۆژنامەى واشنتن پۆست جەختى لەوەکردەوەکە ئەوڤاکسینەمادەى سایمرۆزال ( Thimerosal ) تیادایە، ئەمەش مادەیەکى پارێزەرە کەجیوەى تیادایەوئەمەش توخمى بەرپرسەلەژەهراویکردنى مێشک کەدەبێتەتووش بوون بەنەخۆشى ئۆتیزم لەمنداڵان وکۆرپەى ناوسکدا،لەگەڵ ئەوەشدا دایکەدووگیانەکان ومنداڵان لەسەرەوەى لیستى کوتانن لە ڕێکخراوى تەندروستى. بۆ زانیاریتان ئەومادەپارێزەرەلەزۆربەى ئەوڤاکسینانەدا هەیەکەپەلەدەکەین بۆکوتانى منداڵەکانمان پێى ،ولەدوایشدا پزیشکەکان هۆکارى گشت ئەونەخۆشییە سەیرانەبەکارى گۆڕان وبازدانى جینەکان وەسف دەکەن!

بڕوایەکى ناجێگیر:


ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى هاوشان لەگەڵ ئەوکۆمپانیا گەورانە لەبوارى دروستکردنى دەرماندا،ناوەڕۆکى خۆیان دیار کرد کەزیان گەیاندنەبەمرۆڤایەتى لەڕێگەى ئەودەرمان وڤاکسینەخراپانەوە، ئەمەش لەوانەیەلەبەر هۆکارێکى نادیار بێت ،بەڵام بەدروستى کۆمەڵێک خەڵک بەباشیى دەزانن کەئەوڤاکسینانەپیسن لەبەرئەوەوەریناگرن یان پاکەکەى وەردەگرن بۆیەبەزیرەکترى وتەندروستى باشتر دەمێننەوە بەبەراورد لەگەڵ کەسانى تردا. ئەمەش ئەوەدەسەلمێنێت کوتان دژى هەڵامەتى بەراز کە دروست دەرچوو کە ڤایرۆسێکى دروستکراوە، لەهەوڵدانێک زیاتر نییەبۆ دابەشکردنى مرۆڤایەتى بۆ دووبەش: کۆمەڵى یەکەم ئەوانەن کەبیروئاستى زیرەکیان کەمبۆتەوەوتواناى سێکسیان نزم بۆتەوەچونکەخۆیان کوتاوە. وکۆمەڵى دووەم کەتائێستا ئەوئاستى زیرەکى وتەندروستییەباشەى ماوەوپاراستوویەتى وبۆیەزاڵەوسەرکەوتووەبەسەر کۆمەڵى یەکەمدا. هەربۆیەپێویستەوشیاربین وخۆمان نەکوتین و بزانین ئەوڤاکسینانەسەلامەت نین.


ئەوەى جێى سەرسوڕمانەکە ڕێکخراوى تەندروستى ترسێکى زۆرى لێنیشتووەسەبارەت بەم ڤایرۆسە کەتائێستا نزیکەى 500 کەسى کوشتووە ( ئیتر ئەگەر ڤایرۆسەکەهەبێت یان نا) لەنێوان ئەو سەدان هەزار کەسەى کەلەجیهاندا تووشى بوون لەجیهاندا لەوکاتەى کەبڵاوکراوەتەوە لەلایەن دروستکەرانییەوە ، بێئەوەى بگەڕێنەوەبۆ ئەوبارودۆخانەى کەهاوکات بووە لەگەڵ نەخۆشییەکەدا وبۆ ئەوانى ترى نەکوشتووە. بێئەوەى کەگوێ بداتەئەوسەدان هەزار کەسە بێگوناهەى کەلە جەنگەکاندا دەکوژرێن، یان ئەوانەى بەهۆى نەخۆشى ترەوەدەمرن،لەوەش سەیرتر ڕێکخراو زۆر بەگەرمى داوا لەگشت لایەک دەکات خۆیان بکوتن،لەوەدەترسین کەئەم کوتانەتەنها پیسکردنى خەڵک بێت بەوڤاکسینەپیسە وبەخێراى ئەنجامدانى بۆئەوەى تا نیشانەکانى دەرنەکەوتوون گشت لایەک بکوتن. ئەوەى جێى ئاماژەیەکەئەمریکا کوتانى کردووەبەزۆر وپێویستەگشت کەسێک خۆى بکوتێت،بێئەوەى گوێ بداتەئازادى ڕادەربڕینى خەڵک.


بەراوردکردنێک لەنێوان نیشانەکانى هەڵامەتى ئاسایى و هەڵامەتى بەرازدا.

 

 

نيشانه‌كان

هه‌لاَمه‌تى ئاسايى

هه‌لاَمه‌تى به‌راز

گه‌رمى

ده‌گمه‌نه‌

له نيشانه ‌سه‌ره‌كييه‌كانه ‌و له‌وانه‌يه‌ بوَ 3 تا 4 رِوَژ به‌رده‌وام بيَت

كوَكه‌

كوَكه‌ هاوكاته ‌له‌گه‌لَ به‌لَغه‌م

كوَكه‌يه‌كى وشكى بێ به‌لَغه‌م

سه‌ريه‌شه ‌و له‌ش داهيَزران

كه‌مه ‌و به ‌ده‌گمه‌ن رِووده‌دات

زوَر به‌هيَزه ‌و له ‌نيشانه‌ سه‌ره‌كييه‌كانه‌

لووت گيران

له‌ نيشانه ‌سه‌ره‌كييه‌كانه‌ و له‌ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌كدا ناميَنيَت

هيچ نيشانه‌يه‌كى لووت گيران و ته‌رِى نييه‌

له‌رز

به‌ ده‌گمه‌ن رِووده‌دات

له ‌نيشانه ‌سه‌ره‌كييه‌كانى ئه‌م نه‌خوَشييه‌يه ‌و ده‌ركه‌وتووه‌60% نه‌خوَشه‌كان تووشى هاتوون

هيلاكى وماندويَتى

زوَركه‌مه‌

له‌ نيشانه‌سه‌ره‌كييه‌كانه ‌و زوَر به‌هيَز ده‌بيَت

پژمين

له ‌نيشانه‌سه‌ره‌كييه‌كانه‌

ده‌گمه‌نه‌

كتوپرِى

گه‌شه‌سه‌ندنى نه‌خوَشييه‌كه ‌به‌ هيَواشى له‌گه‌لَ تيَپه‌رِينى كاتدا

به ‌شيێوه‌يه‌كى كتوپرِ نيشانه‌كان ده‌رده‌كه‌ون له‌ماوه‌ى 3 بوَ 6كژيَردا, ئه‌م هه‌لاَمه‌ته‌ به‌توندى له‌ له‌ش ده‌دات وسه‌ريه‌شه‌ و ئازار و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌گه‌لَدا ده‌بيَت

سه‌ريه‌شه‌

ساكاره‌ و به‌ده‌گمه‌نيش رِووده‌دات

به‌هيَزه‌و هاوكاته‌ له‌گه‌لَ نيشانه‌كانى تردا

هه‌كردنى قورِگ

له ‌نيشانه‌ سه‌ره‌كييه‌كانه‌

نييه ‌و به‌ده‌گمه‌ن رِووده‌دات

ئازارى سنگ يان قورسى سنگ

به ‌كه‌مى و هه‌نديَكجار مامناوه‌ندييه‌

به‌هيَز و تونده‌

_______________________________
سەرچاوەکان:
سوپاس بۆ زانا و رۆژنامەنووس جیم ستۆن، کەئەگەر خوا و ئەو نەبوایە نەمان دەتوانى ئەم وتارە ئامادەبکەین بۆ خزمەتى مرۆڤایەتى.
دەتوانیت سەیرى ئەم ماڵپەڕانەبکەیت بۆزانیارى زیاتر:
www.Newsmax.com

www.Mercola.com

www.Chiroweb.com
سوپاس:
سوپاس بۆ د. ئەحمەد حەسەن، پرۆفیسۆرى یاریدەدەر لە بەشى زەویناسى زانکۆى شا عه‌بدولعه‌زیز لە وڵاتى عەرەبى سعودیە بۆ ناردنى بابەتەکە.