هه‌ڵاتنی سه‌رۆکه‌کان، نیشانی داوه، دوو ئه‌سپی کوێر ڕامان ده‌کێشێت .
قادر نادر
جوانترین دێری نه‌وشیروان مسته‌فام خوێندبێته‌وه له په‌ڕتوکی ( له دانوبه‌وه بۆخڕه‌ی ناوزه‌نگه ) که له شوێنێک باس ده‌کات , دوای کاره‌ساتی هه‌کاری ، چۆته لای تاڵه‌بانی و پێ ی راگه‌یاندوه ، که له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای شکسته‌کانی شۆڕشی کورد ، سه‌رکرده‌کان زوو سه‌نگه‌ری شؤڕش چۆل ده‌که‌ن ، با ئێمه وا نه‌بین . ئه‌م وته‌یه‌ی نه‌وشیروان ئه‌گه‌ر خۆشی له‌مێژوی سیاسی خۆی په‌یره‌وی نه‌کردبێت ، به‌ڵام راستیه‌کی مێژویه ، چونکه هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رکرده ی سه‌رکه‌وتو له‌مێژودا ، له کاتی ته‌نگه‌ژه و کێشه‌کان به‌دیارده‌که‌وێت ، که‌بوێرانه بڕیاری مێژویی ده‌دات ،نه‌وه‌ک به‌هۆکاری جیاجیا ، خۆی ده‌دزێته‌وه .
دوای زیاتر له 5ساڵی دیالۆگی کوردی و عه‌ره‌بی عیراقی ، سه‌ره‌نجام عه‌ره‌به‌کان له 20080722 په‌یامی ئاشکرای خۆیان به‌گوێی هه‌مو کوردێک گه‌یاند ، که‌نایه‌نه‌وێت دان به سنوری ڕاسته‌قینه ومافه‌کانی کورد بنێن . ئه‌مه‌ش بوه هۆکاری ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ، گرژی له‌نێوان به‌ره‌ی کوردی و عێراقی عه‌ره‌بی دروست بێت، به‌ڕاده‌یه‌ک له‌ناوچه کوردستانیه‌کانی دیاله ، هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق ،گه‌یشتنه ئاستی سه‌نگه‌ر گرتن له‌یه‌کتر ، به‌ڵام هه‌رزوو ، به‌ره‌ی کوردی پاشه‌کشه‌ی له‌سه‌نگه‌ر گرتنی ( سیاسی و سه‌ربازی) کرد ، ئه‌مه‌ش زه‌نگێکی مه‌ترسیدارو سه‌ره‌تای ئاشبه‌تاڵێکی تری ئه‌م 2 پارته‌ی به‌رامبه‌ر داخوازیه‌کانی کورد پێگه‌یاندینه‌وه ، وه سه‌رله‌نوێ ئه‌م هاوکێشه سیاسیه دوپاتکرایه‌وه ( شۆرش ،قوربانی ، دیالۆگ و گفتۆگۆ ، دۆڕانی سیاسی).
، له‌م چرکه‌ساته مێژویه‌دا ، به‌رپرسه‌پله یه‌که‌کانی کورد ، له‌بڕی ئه‌وه‌ی له‌نێو ئازاره‌کانی گه‌ل بن و بوێرانه بڕیاری مێژوویی بده‌ن ، که‌چی به‌هۆکاری خراپی ته‌ندروستی و کێشه‌ی که‌سێتیان ، کوردستانیان جێ‌هێشتوه !! ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی به‌په‌له خۆی گه‌یانده ئێران ، وه‌ک له‌میدیاکانیش باس کرا ، زۆرینه‌ی دیداره‌کانی( بازرگانی) بوو له‌گه‌ڵ باسکردنی پاراستنی سنوره‌کانی ئێران . وه هه‌رچه‌نده داوای کردبوو، که تۆپباران بوه‌ستێت ، (تاڵه‌بانی) ئاساش ،که‌وته شان و باڵ هه‌ڵدانی ، ڕژێمی خوێن و سێداره ی لاوانی کورد ، که به دۆستی دیڕینی کورد هه‌ڵی سه‌نگاند !!! . که‌چی هێشتا له‌سه‌ر سن‌و ر بوو ، تۆپبارانی گوند ولادێکانی قه‌ندیل ده‌ستی پێکرده‌وه ؟
ئه‌و تێك شکانه سیاسیه‌ی کورد ، له‌که‌رکوک و دیاله ، ئه‌گه‌ر به‌شێکی بۆ پیلانی دوژمنانی کورد بگه‌ڕێنینه‌وه ، ئه‌وا به‌شه شێره‌که‌ی ، له‌ئه‌دای لاواز و تێکشکاوی نوێنه‌رانی کورده ، به‌تایبه‌تی تاڵه‌بانی ، به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی به‌رپرسی پله‌یه‌کی کورده له‌به‌غدا ؟ دواتر ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیه‌که‌ی تاڵه‌بانی ده‌رکه‌وێت ، بتوانرایه چه‌ند هه‌فته‌یک دوابخرایه ، ئه‌وا لوتکه‌ی تاوانێتی به‌رامبه‌ر گه‌ل .، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌نێوان مردن و ڕزگاربونی بێت ، ناکرێت ڕه‌خنه‌باران بکرێت . وه له‌هه‌موش تاوانتری تاڵه‌بانی ئێستا ده‌رکه‌وتوه که‌ئه‌و فتوای مه‌لا خه‌تێ یانی داوه ، هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه کوردستانیه‌کانی دیاله پاشه‌کشه بکات. (1)
بارزانیش له‌چه‌ند ساڵی ڕابردو به‌رده‌وام ، وه‌ک سه‌رده‌می شۆرشگێرێتی (هۆشی مینه) ، ووتار وئاخافتنی ده‌دا و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌کرد ، که‌ئه‌گه‌ر ماده‌ی 140 جێبه‌جی نه‌کرێت هه‌مو ده‌ستوری عێراق نامێنێت ،که‌چی دوباره ئاسا له‌گه‌رمه‌ی کێشه‌کان خۆی ون کردوه !!؟ میدیای پارتیش بێ شه‌رمانه , ده‌ڵێت بۆ کێشه‌ی که‌سێتی خۆی چؤته ده‌ره‌وه‌ی وڵات !! ؟ سه‌رۆکی هه‌رێمیش که ونه و نازانین له‌کام شار‌و شاخه !! په‌یامی ئه‌وه به گوێمان ده‌چرپێنێت که‌که‌رکوک و ناوچه ته‌عریب کراوه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رکوردستان !!؟ دیاره ئه‌مه یه‌که‌م جار نیه بارزانی، له‌گه‌رمه‌ی ته‌نگه‌ژه‌کان میلله‌ت جێ ده‌هێڵێت . سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵیش کاتێک فرؤکه‌کانی سوپای تورکیا تۆپبارانی قه‌ندیلیان کرد ، بۆماوه‌یه‌ک خۆی ون کرد ، دواتر رایگه‌یاند ، که بۆ چاره‌سه‌ری ددانی چۆته ده‌ره‌وه‌ی وڵات !!
ئه‌و هه‌ڵاتنه‌ی به‌رپرسانی کورد ، له‌م چرکه ساته‌مێژویه‌دا ، ده‌باره ئاسا ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن که‌ئه‌م سه‌رکردانه له‌ئاست کێشه‌ی گه‌له‌که‌یان نین ، هاوکات گه‌وره‌ترین بێ ڕێزیشه به نه‌ته‌وه‌ی کورد. ئاخر هه‌مومان ده‌یان جار گوێ بیستی هه‌واڵ بوین ، سه‌رۆکێک کاتێک پشوی وه‌رده‌گرێت ، ده‌زانرێت بۆ کوێ چووه ، وه‌له‌گه‌رمه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر کێشه‌یه‌ک،پشوه‌که‌ی ڕاده‌گرێت و دێته‌وه سه‌رکار. که‌چی بارزانی و تاڵه‌بانی پێچه‌وانه‌ی هه‌مو سه‌رۆکه‌کانی جیهان ره‌فتار ده‌که‌ن ، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم گه‌ر ئه‌م جۆته سه‌رۆکه له‌ناو له‌کوردستانێش بونایه هه‌مان هه‌لوێستی سیاسیان ده‌بوو ، وه مه‌حاله بریاره سیاسیه‌کان ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ڕۆخی قه‌بریش بن ده‌بێت هه‌ر ئه‌وان بیده‌ن .
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته وه بلێێن ئه‌رێ ڕێکه‌وته ئه‌و هه‌موو تێكشکانه سیاسیه ده‌بینین !!؟ وه ئه‌م میلله‌ته چی له‌پارتی و یه‌کێتی نه‌بینی ،17ساڵه‌ی پاوانخوازی ئیداری و سیاسی داروبه‌ردی کوردستان ، به‌گه‌نده‌ڵکردنی کۆمه‌لگا و به‌بنه‌ماڵکردنی حزب و حکومه‌ت ، تێكشکان و زه‌لیلکردنی که‌سێتی کورد ،شه‌ری ناوه‌خۆ ، لوتکه‌ی نادادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ، گرنگیدان به فایلدارو ئه‌نفالچیان..تاگه‌یشته ئاستی سه‌ره‌تای بینینمان له دۆرانی نیوه‌ی خاکی باشوری کوردستان ....ئه‌رێ که‌ی گه‌ل به‌گشتی وڕۆشنبیران به‌تایبه‌تی ،ده‌گه‌نه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی په‌شێوی شاعیر• هه‌ستن مه‌نون! ئێمه له‌ناو به‌یتونێکین دوو ئه‌سپی کوێڕ ڕایده‌کێشێت
1- http://www.awene.com/Rojname/135/1351.pdf • ئه‌مه کۆپله یه‌کی شیعری ،په‌شێوه ، له‌دیوانی برا کوژی وه‌رگیراوه ،که‌لێره‌دا ده‌بێت ئه‌وه بلێێن سڵاو له‌و شاعیره‌ی که 30 ساڵ زیاتره ، موخی سیاسی ئه‌م سه‌رکردانه‌ی باشووری ده‌ناسێت .
|