٣\۴\٢٠١٠
شانۆگهری.
ههڵهاتن له
مردن.
حهمهشوان شهریف
دیمهنی شانۆکه.
کات ژمێرێکی گهوره له شێوهی مۆمێکی توواوهله ناوهڕاستی چهقی
شانۆکهدا ههڵواسراوهو
وێنهی چهند کهلهسهرێکی مردووی پێدا شۆڕکراوهتهوه و ئهکتهرهکان
وهک شوێنێکی ڕاگهیاندن
پهیڤهکانی تیادا بڵاودهکاتهوه ،(چوار کهلهسهر لهسهر مێزێک
دانراون و سهر مێزهکهش به چهند ڕهنگیکی جۆراو جۆر داپۆشراوه و
دوجۆر جامهدانی دهوری کهلهسهرهکانیان داوه )
ئهم شانۆیه مینۆ فیزیکیه و دهرهێنهر خۆی بڕیاردهره له بهکار
هێنانی ئهکتهرهکانی ، دهتوانرێ یهک کهس ڕۆڵی سهرهکیبێت و دهنگ
وکاری ئهکتهرهکانی تر ڕهوهند و پیاده بکات ،یان ژمارهی ئهکتهرهکان
کهم بکرێنهوه یان زیاد ....
دهست پێکرن /
ئهکتهر 1)
له دهرهوه بۆ ناو شانۆکه به ڕێدهکهوێت و وێنهی زیندوه
بریندارهکانی پاشماوهی جهنگهکانی بهدهستهوهیه که بریتین لهو
لهشه سوتا و کهمئهندامانهی لهڕوی جهستهیانهوه بوونهته
قوربانی و بهو برین و زامهیانهوه ههر ماونهتهوه و به ئاشکرا
له وێنهکاندا بهدی دهکرێن /
ئهکتهری ژمارهیه ک دهر دهکهوێت و به پێکهنینێکی ههستریاییانهوه
، بهسهر خهڵکهکهدا وێنه کان دابهشی دهکات ،چاو به ههر
چوارلایدا دهگێڕی و (بهههناسهیهکی درێژ و قوڵپهی گریانهوه )
-ئهمه ئاکامه کهیهتی دوای نزیکهی چارهکه سهدهیهک (پهنجه
بۆ کاتژمێره ههڵواسراوهکه ی ناو چهقی شانۆکه درێژدهکات )
بهردهوام بۆنی ژههریان لێدێ( و وێنهیهک بهرز دهکاتهوه و
نیشانی ئامادهبوانی دهدات )وهرزی خوێن ،وهرزی شهڕ ئاخ کهی تهواو
دهبێ !
!(نزیک ئاپورهیهک خهڵکی تر دهبێتهوه)و لهبهردهمیاندا
بهچۆکدا دهکهوێت و وێنهی منداڵێکیان پێ نیشاندهدات و
بهدهنگێکی خهمبارانهوه (ئهمه زیندووه ههموومان چاوهڕێدهکهین
کهی بمرێ !
ئهکتهری 2)
(لهناو ئاپورهی خهڵکهوه ههڵدهستێتهوه ،به دهنگێکی زبرو
ناخۆشهوه )
دهلێ <
-شۆڕش قوربانی ئهوێ گهمژه ،ئازادی خویێنی دهوێ خوێن ،
ئهوه نیه ئازاد دهسوڕێنهوه و ئازاد دهدوێن و ئازاد دهژین .
ئهکتهر 1)
(وهک داری بی لهشوێنی خۆی بهرز دهبێتهوه )و
دهڵێ به ئهکتهری 2
گوێبگره ،
بهناخی زهوی دا ڕۆدهچێ ئهو شۆڕشهی مردنی وا لهسهرخۆ فهرامۆش
بکات ،
لهو فرمێسک و خوێنانه خۆش نابین بۆ ئازادیمان ڕشتووه ،مانا ی ئازادی
کهی وا پێناسه کراوه کۆیله ی ژیان ،لنگاو قوچ ئێمه ئازادین ههی
سهلامهت نهبن . ،(دوباره دهنهوێتهوه و لهبهر دهم شانۆکهوه
وهستاوه )
_ ژنێک /
( پێدهچێ چاوهڕوانی پیری کردبێ ،لهناو خهڵکهوه ههڵدهستێتهوه
و بۆ سهر تهختهی شانۆکه بهڕێدهکوێت)
ژن _تێبینی (ئهگهر ژنیش دهست نهکهوت وهک حهڤتاکان پیاو دهتوانێ
ئهم کارهکتهره بگێڕێ *)
من لهشههیدهکانی خۆمان خۆش بووم و زیندوهکانم لا مهبهسته(پهنجه
بۆ ئهکتهری دووهم ڕادهکێشێ ودهڵی < ههی بهچکهی سوڵتان ،شورهیی
نیه ئازایهتی ،.
قوربانیدان و جهستهی سوتاو ، قهرهبووی گهرهکه،
نهخۆشخانهکان و کۆیلهخانهکانی ژیان پڕبوون لهژمارهی وهک تۆ !!!!
ئهو سهردهمانه بهسهر چوو ئازادی خوێنی بووێت ،
به دهم ڕۆشتنهوه<چهند جارێک ئهمه دووبارهدهکاتهوه <
وا بڕوات زیندووهکانیش بهههمان سهرگهردانیهوه دهمرن .
بهسهردهکهوێت بۆ سهر شانۆکه و کاسهرێک لهو کاسه سهرانهی ههڵواسراوه
،دهیگرێ و دهمی کاسهسهرێک دهنێ به گوێچکهکانیهوه ( لهوه دهچهچێ
داوای لێبوردنی لێبکات وچاوهڕێی وهڵام دانهوهبێت )،
چهندچرکهک بێدهنگ دهبێ و کاسهرهکه ماچ دهکات و دهڵێ<
،(ڕودهکاته ئامادهبووان)
ژمارهی قوربانیهکانی ئهم وڵاته زۆرن و ئهمه نموونهیهکیانه ،تاماوین
دهبێ لهگهڵیاندا بژین ، ،ئازارمان چهند زۆره بهر دهوام ،دهبێ
لهگهڵ ئهم ئازارانهدا گرمۆ ڵهبین ،.
کاسهسهری دووهم بهرز دهکاتهوه و(بهخهمباریهوه )
دهڵێ>
ئهمه بیستو یهک ساڵ لهمهوبهر دڵدارێک بوو ،منداڵێک وێنهی دهزگیرانهکهی
لهگیرفانیدا دۆزیهوه ،چیرۆکی ئهم پیاوه لهچیرۆکهکانی ههزارو یهکشهوهی
عیرفانیهکان ڕاستهقینهتر ه بهم دوچاوانهی خۆم بینیوومه بینیوو
ئهکتهری 2/
، وهڵا بابه ئیشمان باشه ، بهههزاران شۆڕش گێڕمان له پێناوی
ئازادی نیشتیماندا بۆ دان به کوشت ،ههر دڵدارهکهی پیرهژن دیاره ،
خهریکه قهرزارباریشمان دهکات .
ژن /
ئهوهی کچێکی خۆش نهوێت ،ههرگیز ناتوانێ نیشتمانیشی خۆش بووێت
(کهلهسهرهکه بهرزدهکاتهوه**)
ئهم پیاوه دڵداره ،\\
(دوئهکتهر پێویسه /کچ و کورێک/ بۆ نمایشکردنی ئهم مینۆدرامایه
لهدواچیرۆکی ئێوارهیهکی دا ، باران لهسهر زهوی ههڵهپهڕی ،ئهویش
لهژیر ئهوبارانهدا بهدهم گریانهوه له جهستهی سوتاو و ژهربووی
دهزگیرانهکهی دهگهڕا ،دونیا دا دههات تاریکتر دهبوو و چاوهکانی
ئهم پیاوه لهڕقدا بڵێسهی دهدا و کۆڵانهکانی بۆ ڕۆشندهکردهوه،له
ناکاو ،جهستهیهک تێکهڵاو بهقوڕ دهبینێ و بهناڵهناڵهوه
هاواردهکات ،که دهبینێ ژنهکهیهتی)/ ههر هاوار ی نهورۆز دهکات
مردم نهورۆز ،
نهورۆز که دهیبینێ له قوڕاوهکهدا گهوزاوه >
نهورۆز/ به چۆكدا دهکهوێت و توند لهئامێزی دهگرێ ،هاوار دهکات /
نا نا نابێ ئهم ئهوینهمان بمرێ ، من دهزانم بمری ئهوین ودڵداری و
ژیانیشم پێکهوهدهمرن ،نا نا مهمره ههناسهکانی هیوام ،دوا
دڵداری ئهم مهخڵوقه میهرهبانه م .(گریانی ئهو ئێوارهیهی نهورۆز
* باران شهرمهزاردهکات و خێراتر به جهستهیدا شۆڕدهبێتهوه،سهر
بۆئاسمان بهرزدهکاتهوه وبه پهنجهکانی ههردووچاوی ههڵدهکۆڵێ و
لهسهر سنگی ودڵی دایدهنێ و لهتهنیشت لاشهکهیهوه دهکهوێت . *
ژن /
ڕۆشنایی ئهودودڵدارهش لهم ژیانهی ئیێوهدا کوژایهوه،
_(به شێوهیهکی کۆماوهیی و پیرانهوه؟*بۆ لای کاسهری سێیهم دهڕوات
ئهکتهری 1/
نابێ بهێڵین کات به جێمان بێڵێت ،دهبێ بیر بکهینهوه ئهم ههموو
قوربانیانه بۆ ؟
تا کهی له ناو خوێن و خهمدا گرمۆڵهبین ،تا کهی بۆ ئازادی مشتمان
ههر کراوهبێ ،دهبێ بهدوایی ژیاندا ڕاکهین تا خوێن مژهکان دهرگاکانیان
بهڕوماندا دا نهخستووه .
ژن / کاسهسهری سێیهم بهرزدهکاتهوه
ئهمهیان نیشتیمان پهروهرێک بوو ،جوانترین و بههاترین گهرد ،لای
ئهم مرۆڤه مرۆڤایهتی بوو ،
ئهوهتان لهبیر نهچێ چوارکهس لهم ژیانهدا بۆ مرۆڤایهتی ههوڵیان
دا یهکهم سوقرات و دهوههمیان مهسیح وسێهمیان خاندی و چوارهمیان
قازی لای ئێمهبوو ،کهچی مرۆڤ ،ئا ههر مرۆڤ بوو ئهمانهی کوشت ،
ئهی جۆن سزای ههموومان مردن نابێ ،که مرۆڤایهتی رۆژ بهرۆژ بهرهو
کاڵ بوونهوه بچێ !؟
(دهست بۆ ناو هۆڵهکه دهسوڕێنێتهوه *و بۆ لای کاسهسهری چوارهم
دهڕوات )
ئهکتهری 2/
ئهی هاوار ئهمانه چ تێکدهرێکن ،چۆن خهڵک لهم دهستهڵاته ساوایه
هاندهدهن و نایهڵن تۆ زێک ڕابووێرین به ئارامی ،.
ژن /
چۆن خۆیان دهپهڕێننهوه ڕوعبهسهدهیهکه به ساوا ناو زهند دهکهن
(سهر با دهداو بۆ لای کاسهسهری چاوارهم دهڕوات *)
کاسهسهری چوارهم بهرز دهکاتهوه
ئێوهی زیندووش نووستوون ،ئهمهش نموونهیهکی منه ،نومونهیهکی
تۆیه ،نمونهیهکی ههموتانه (به ناو شانۆکهدا دهیگڕێ و دووبارهی
دهکاتهوه
نمونهیهکی منه ،نمونهیهکی تۆ ، نمونهیهکی ههموومان . (دهست له
جهستهی خۆی دهدات ) ماوم و ئاو ا دهژیم ، ماون و ئاوادهژین ،کهلهسهرهکه
به ئاڕاسهی گۆشهی شانۆکه دهبات و ئهو ڕۆژنامه نوسهی که له
خوار شانۆکهوه مێزێک و چهند کتێبێک لهبهر دهمی دانراوه و وهها
دیاره به ههمیشه ئهو ڕۆژنامه نوسه دهنوسێ ، بهڵام بهتهیپێکی
سوری زهق دهمی داپۆشراوه لهوه دیاره بۆ ئهوهی ڕاستی نهڵێ )
به دهنگێکی پێکهنیهنهوه دهڵێ > ئاگات لێمان بێت ،مێژوویهکی
دروستمان بۆ بنوسهرهوه، ههرچهند مێژوو درۆزنترین گێڕانهوهیه ههر
له حیکایهتهکان و خهیاڵی خهو دهچێ)
/گهڕانهوهی ژن بۆ سوچێکی شانۆکه وله له ڕۆژنامه نوسهکه
دهڕوانێ /
ئهکتهری 3/ کۆمیدیا ژیان لهمردن نزیک دهکاتهوه
له دهرگایهکی سانۆکهوه بهڕاکردن به فڕۆکهیهکی ڕهنگ ڕهشهوه
دیت و بهناو شانۆکه دهسوڕێتهوه و فگن فففففف فففففففففففففففف ،
بهپێکهنێکی شێتانهوه به دهستی ڕاست فڕۆکه دهگرێ و نیسانی
بینهری شانۆ کهی دهدات و
جهنجارێک لهناو ههوادا دهنگی فڕۆکهکه لهناو قوڕگی دروستدهکاو
بهدهستی چهپی فڕۆکهکه دهگرێ و
دهڵی <ئهم فڕکهوانهی شارێ له گوڵی سووتان ، وهک بهرزهکی بانان
بۆی دهرچوو (لهسهر ئهژنۆ دهکهوێت )بهرز دهبێتهوه و دهڵێ /
ئا بهودهستانهی سهرۆک قوتاریان کرد
ئهویش فڕی و له ماڵهکهی ئێوهدا نیشتۆتهوه(دهست بۆ ئامادهبوون
درێژدهکات و بهگاڵتهکردنهوه ...ها ها ها ها ها ها ،
پشت دهکاته ئامادهبووان و لهسێگۆشهیهکی شانۆ کهدا ڕادهوهستێت
،... و وورد ورد له چاو وون دهبێ ...
ئهکتهری 4/
(لهدهرگایهکهوه لهناکاو لهسهر شانۆکهدا پهیدادهبێت )
دهستهڵات
وشهیهکه بۆ تۆڵهسهندنهوه هاتۆتهژیانهوه ،ئێمهی مرۆڤ له
پێناوی مانهوهیدا بۆ مردنی یهکتر بهکاری دههێنین ،
(ڕودهکاتهوه ناو ئامادهبوان ) به دهنگێکی گریاناویهوه <وا بڕوات
زیندوهکانیش چهند ڕۆژێکیتر دهمرن و مرۆڤی ڕاستهقینه نامێنی
،ههموومان دهبینه لاستیک و ئالی ، بێ ههڵوێست ، بێ سۆز ،مشهخۆر
،له پێناوی مانهوهماندا چیمان بۆ بکرێت ئهوه دهیکهین ....
ژن /
من تێناگهم ،
کچه ئهنفالهکانیشمان له عهرعهر بهدیار چاوهڕوانیهوه
ئهوهنده دهگریهن تا فرمێسک لهسهر باڵیان دهنوێت ،ده ڕۆم تا
ههواڵیکیان پهیدادهکهم ،نایهمهوه تا لهگهڵ خۆم نهیان
هێنمهوه .(له شانۆکهوه بۆ دهرهوه دهڕوات )
ئهکتهری1/
(گوریسێک لهسهر شانۆکه فڕێدراوه و ههڵی دهگرێتهوه=*وێنهی
بازنهیهکی لێدروست دهکا و بهڕقهوه به گوریسهکه دهڵی <
دیکتاتۆر ،ئاسهواری خۆڵهمێشت بۆ به جێهێڵاین ،لهوه نهئهترسای
ئهو کورسیه نات پارێزێ و ههزارانی وهک تۆی فریوداوه ،بهدهنگێکی
شاعیرانهوه ،ههمومان ئاکامهکهی مان بینی ،(گوریسهکه لهملی
دهئاڵێنی و قغ قغ دهوباره دهکاتهوهو گوریسهکه لهملی
دهکاتهوه و فڕێدهداده سوچێکی شانۆکهوه و وههادیاره ملی به
کلێنکسێک پاک بکاتهوه**)
به ههر چوارلادا دهسوڕێتهوه و وهک ئهوه وایه مستهکۆڵه له
دهرگا داخراوهکانی سهر شانۆکه بدات ،به دهنگێکی دهنگدانهوهوه
هاواردهکات <
بیکهنهوه ،بیکهنهوه ،نا مانهوێ لهم هۆڵه سامناکهدا
بمێنینهوه ،دهمانهوێ لهدهرهوه بژین ،ههناسهی ئازادی ههڵمژین
،ئێمهش مهخلوقین وهک ئێوه ،(ماندوبون بهسیمایهوه دهردهکهوێت
و بهگاڵده پێکردنهوه دهنهوێتهوه بۆ سهر شانۆکه و دوباره
هاوار دهکات <
ئازادین ،ئازاد ،هاکا ههموتان بهیهک ڕۆژ دڵتان وهستا ،من
تیناگهم ئهم ههم و چاوهڕوانیه بۆ خۆتان دیوه له ئاوێنهدا چهند
پیرو عاجز دێنه بهر چاو ،ها ها ،،ها
لاڤاوی خوێن ،برا کوژی ،شهڕه ڕهنگ ، شهڕهکورسی، ڕاوی ژن
،گهندهڵی ،کۆشکی فیرعهونی (به خێرایی هاتوچۆدهکات وهک شێوهی
سمۆره عهجولانه ههڵسوکهوت دهکات لهسهر شانۆکه )ها ،،هها
بۆ لای کاسهرهکان دهگهڕێتهوه و دهست دهکاتهوه بهژماردنیان
،یهک ،،دوو ،سێ ،(دوجار دهیژمێرێتهوه*) ،
چوار لای مێژوونوسهکه دانراوه ،ڕوبهڕوی دهڕوات ،و پێی دهڵێ
>وهکو قهڵهمه بوێرهکان موچهکهت دهبڕن ،یان مهنفاته کهن ،یان
به تابوری گێره شوێن سوکو ڕسوات دهکهن ،دهتهواو به لهدرۆ
نوسین،ئازا بویتایه و بوێر بویتایه ئێستا تۆش نهمابوی ،
(کاسهسهرهکه له ڕۆژنامه نوسهکه وهردهگرێتهوه و پاکی
دهکاتهوه و به مۆ ڕهیهکهوه بۆی دهڕوانێ و بۆ سهر شانۆکه
بهڕێدهکهوێتهوه*)
لهبهردهم ههر کاسهسهرێک دا دهموچاوێک (ماسک)دانراوه
ماسکی یهکهم لهدهمو چاو دهکات و بهدهنگێکی گڕو ناخۆشهوه دهڵی
من لێپرسراوی ههموتان (لهسهر کورسیهکه دادهنیشێت )دهمهوێ
ههموتان لهژێر سایهیی ئهم پهنجانهمدا بجوڵێنهوه ،شۆڕشمان
بۆکردن ،بهقهد قورسایی ههمووتان پاتهمان به کهژهکانهوه
دڕاندووه،چیمان بۆ نهکردوون
پرۆژهکان له ئاوهدانیدان،کاتیدهوێ کات ، قوربانیهکان
قهرهبووکراونهتهوه،شوێنه گوزارییهکان وهک چیمهن
سهوزدهدرهوشێنهوه (بهده ستێکی گاڵتهکردنهوه)ههر فریایی
شۆڕگێڕهکانی خۆمان دهکهوین ،لهسهر کورسیهکه بهرزدهبێتهوه و
دهست بۆکورسیهکه دریژدهکات و دهڵێ<
ئهم کورسیه تهنیا یهک کهس دهتوانێ دانیشێ لهسهری یان خۆمم یان
کوڕهکانم ،(ماسکهکه لهسهری دادهکهنێت و فڕێیدهداته ناو
تهنهکهیهکی خۆڵهوه
، لهسهر خۆی دهڕوا و دهستتهکانی لهکهمهر دهنێ وڕودهکاتهوه
بینهر و دهڵێ>
شۆڕش کهسێکی کارامه دایدهمهزرێنێ و کۆمهڵێک نهزان دهیبهن
بهڕێوه و کۆمهڵێ ئهنفالچی لهبهرهکهی دهخۆن.
(دهگهڕێتهوه بۆلای کاسهرهکان و ماسکی دووهم ههڵده گرێت و
لهچاوی دهکات و دهست دهکات بهگریانێکی ساختانهوه و دهڵی <
ئهم نیشتیمانه شیرینه لهبیرناکهم و تا یهک دڵۆپه خوێن
لهگیانمدا بێت بهرگری لێدهم و ئهوهی ههوڵ خوادروستی کردووه و
ئێوه بیری لێدهکهنهوه من بۆئهم نیشتیمانهی دهکهم (ماسکهکه
لهدهمو چاو دهکاتهوه و
له گیرفانی پانتۆڵهکهی دهنێ و بهدهم ڕۆشتنهوه دهڵێ <
خۆزگه ئهوهنده درۆی نهدهکرد ،ئهوهنده گاڵتهیان کردووه
وهخته له پێشمهرگه دێرینهکانش بکهوینهگومانهوه
(دهست دهخاته ناو گیرفانهکهیهوه و دهڵی < لهوانیش دهگهڕێین
تا ئاکامی فیدراسۆن وپاکتاوزایی ئهمانیش دهبینین . ئهم ههوایه
لهم کونوه بێ ماسیهکهمان لهسهره کهیهوه زوو بۆ گهن دهکات
.،وا بڕوات ده گۆڕانی تر به ڕێوه دهبێت ،
بۆ ناو خهڵکه دهڕوات و نزیکدهبێتهوه و دهڵێ < ئهم بێدهنگیه
مایهیی ڕهزامهندیه (سهر ڕادهوهشێنێ و بۆ لای ماسکی سێیهم
دهڕوات ،لهماسکهکانی تر ناچێ و له شێوهی مرۆڤی ڕاستهقینهدایه
،بۆیه سهری بۆ دادهنهوێنێت و وهک کرنوش بۆی دهچهمێتهوه و له
دهماچاوی دهکات و دهڵێ >
مرۆڤم و کوردم ،ههرنهتهوهیهک ماڤی مرۆڤ نهپارێزێت ههتا ژیان
ماوه بهکۆیلهو ژێردهستهیی دهمێنێتهوه،تۆ بیبینه ژن چهند
میهرهبانه نه جهنگ دروست دهکاو نهوڵات دهشێوێنێت ،کهچی ئا
بهودهستهگڵاوانهیانان پۆل پۆل کهمیان دهکهنهوه ،(بۆ خۆناساندن
بهڕێزهوه دهچهمێتهوه و ڕوبهڕوی ئامادهبووان دهوهستێتهوه و
دهست پێدهکات ) >
من لهسه ر دهشتهوه بهڕێکهوتوم و سهریکم ههڵهبجهیی ه و
دایکم ئهنڤالی بادینانه و ئاوهڵزاوای ڕاپهڕینم و برایهکم له
ههڵمهت و قوربانیدا شههید بووه و خوشکهکانیشم له دهرسیم و
قامیشلۆدا بهبهرگی رهشهوه دانیشتوون و چاوهڕوانی سهربهخۆین
،سهر بهخۆیی دیالۆکی مهردانهی دهوێ ،مادام مرۆڤ سنوری جیاکردوه
لهژیاندا تا نهژادهکانی پێبناسرێ ،بۆمن وڵات و سنورم نهبێ
،بهڕاستی یهک گرتن ئاکامی سهرکهوتنه ....
(ماسکهکه له دهمو چاو دهکاتهوه و بهسهر دڵیهوه دهنێ و
به ویقارهوه دهڵی < خهونی شاعیر ههر جوانبووه ،(دوباره
دهستدهکاتهوه بهتهقهلێدان بهدهرگاکانی چواردهوریدا)
دهمهوێ لهم مردنی لهسهر خۆیه ڕزگارم کهن ،توانای ئهم ههموو
چاوهڕوانیهم نهما ،درۆکانتان بووه به درهختی زڕ و
لهماڵهکانماندا ڕوواوه ،منداڵی شههیدهکان بهدهم برسیهتیهوه
مردن ، کچه ئهنفالهکانمان بیستو یهک جار فرۆشراونهتهوه و ئێوه
ههر خهوتوون و لهم یاری لگاوهدا ههر دۆڕاو ،ماڵهکانتان لوتی
گهیشتۆته ئاسمان ، ئهم گیرفانانهتان کهی پڕدهبێ ،ئهم ئارهزووه
ناجسنهتان کهی مرداردهبێتهوه ،ئهمه زیندوهکانن وا خهریکه
دهمرن ،ئاخر تاکهی و کهی ئهم دڵه ژهنگگرتووهتان پاک دهبێتهوه
،پێم بڵێن کێ بهڕوتی نه هاتووه و بهڕوتی نهگهڕاوهتهوه ،ئهم
زوڵمانه له چ سوچێکی دڵتاندا جێدهکهنهوه ،مردار بووهته وه
گهل ،مرداربووه تهوه نیشتیمان (سهر دهخاته ناو ئهژنۆکانی کهمێ
بێدهنگ دهبێ) و بهگریانهوه بهرز دهبێتهوه و لهسهر خۆ
دهدوێ >کێ ههیه خوربهت ههلاههلای نهکردبێ ،کێ ههیه چاوهڕوانی
بهختهوهری نهکات ، کێ ههیه ئازادی نهوێ،
پێم بڵێن ئهم ههمووچاوهڕوانیه بۆ؟ ههمومان بۆیهک سهرچاوه
دهگهڕینهوه ئهویش ژیانه و خۆشهویستی ئاخر بۆ دهبێ له ڕۆشنایی
و ئاو بێ بهشبین که خۆمان لهوگانگایهوه ههڵقوڵابین ،،
_بۆ بهردهم ماسکی چوارهم دهروات بهڵام له چاوی ناکات) !
به شیرزهوه و به دڵێکی تهنگهوه دهسوڕێتهوه ماسکه که بهرز
دهکاتهوه نیشانی ئامادهبوانی دهدات و
دهکهوێته قسه ...
ئهمه منم ، تۆی ، منداڵێک و دایکی زیندوی بریندارهی ئهم وڵاتهیه
، کوڕێکی زیندووی ههڵهاته.دایکێکی کوێرهو بهدیار کوڕی
تاقانهیهوه له مهراقدا دهگهوزێ ،باو کێکه ههناسهکانی
خهفهکراونهتهوه بۆ مردن ، بۆنی مردن بهردهوامه لهم وڵاته
ههموومان بۆنی مردنمان لێدێ ، درۆکان تهمهنیان کورته زوو
ئاشکرادهبن ، من ههڵدێم و ههرگیز جێتان ناهێڵم ،با نهمانهوێ بمرین
ئهوهی ڕاستیه لهبهردهمیاندا لهسهر خوانهکانیان داینێن و پێان
بێڵین ماڵمان پڕبووه له چاوهڕوانی توانای گوێگرتنمان نهماوه بۆ
درۆ ، حهوسهڵهمان نهماوه بۆ شهڕ ، ئا زادیمان دهوێ
ئازادییییییییی،
_(به ماندو بونهوه و هه ناسه بڕکێوه *&)
من دهمرم
نامهوهی ئهوهی بهسهر شانمهوه یه بمرێ و له ناو ئهم زهلکاوی
خۆفرۆشیهدا بمرێ ،وهک ناتوانن من ڕزگار کهن ئهم نهتهوهیه م بۆ
ڕزگار کهن (ئاڵایهکی سپی ه)له خۆیی دهپێچێ و له خۆی دهکاتهوه
، بۆنی دهکات .(بۆ ناو خهڵکه دهروات ولهسهر ئهژنۆی دوکهس دای
دهنێ ،لهبهر خۆیهوه گوێکانمان پڕبوون له درۆ ،ڕهنگی درۆیان
گرتووه .ماندو ماندو ههناسهکانی خێرا لێدهدات ،خاو خاو دهبێتهوه
تادهگاته سهر شانۆکه واپێ دهچێ گیانی لهدهستبدات ،بهڵام
دهستهکانی بهههر دوو گوێیهوه دهلکێنێ ،لهبهر خۆیهوه درۆ،
درۆ چهند ئازارم دهدات ،کاتی ئهوه هاتووه درۆکانیان ئاشکرابکهین
،ئهمانه له مرۆڤایهتی تێنهگهشتوون و قهد تێناگهن .....تهوا و
شهکهت و ماندو دێته بهر چاو ،له ناوهڕاستی شانۆکه دهکهوێت و
بهردهوام کێنگڵ دهدات ، پاش چهند چرکهیهک ، چوار کهس به ڕۆشتنی
ئالیهوه ڕۆبڵت+ دێن و ههڵی دهگرن و فڕێی دهده تهنهکهی
خۆڵهکهوه ،،، تهنهکهی خۆڵهکه دهجوڵێنێتهوه و بهلادا
دهیخات و ورد ورد له ناو تهنهکهی خۆڵهکهوه دێته دهرهوه و
به هێمنی دهڵێ / بینیتان مرۆڤایهتی گهشتۆته ئهم ئاسته ،نه
مردوم و نایهڵم ههرگیز بمرم ............
کۆتایی
تێبینی /
ئهم شانۆ مینۆدرامایه له سهرهۆڵی شانۆی
Hamarkullan- له Göteborgساڵی 2009له لایهن ئاراس قهرهداخی یهوه
دهرهێنرا و نمایشی بۆ کرا، ناوهندی چاک دژی جینۆساید و ئهنفالی کورد
ئهرکی شانۆگهریهکهی گرته ئهستۆ ....