٢١\٢\٢٠١٠
(هه‌ڵبژاردن) به‌ر له‌وه‌ی گۆڕه‌پانێک بێت
بۆ شه‌ڕی چینایه‌تی،
زه‌نگێکی وریاکه‌ره‌وه‌یه بۆ کۆمۆنیسته‌کان!
ئامانج پیرۆت
ـ کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری:
چوارچێوه‌یه‌ک بۆ شه‌ڕێکی به‌رده‌وام.
کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری جگه له چوارچێوه‌یه‌ک بۆ شه‌ڕێکی هه‌مه‌لایه‌نه
له نێوان دوو به‌ره‌دا، شتێکی تر نی یه: به‌ره‌یه‌ک دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستی
گرتووه به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگه‌دا‌و به‌شێکی که‌می بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
زۆرینه‌ی خه‌ڵک خه‌رج ده‌کات و هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی زه‌وت کردووه
و ته‌نیا به‌و مه‌رجه کرێکارانی تیا به‌کارده‌هێنێت که به‌شێک له ڕه‌نجه‌که‌یان
ببات و له‌هه‌وڵێکی به‌رده‌وامیشدایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتر ئه‌م مه‌وقعی
یه‌ته‌ی خۆی پته‌و تر و دڵنیاتر بکات و به‌شێکی زیاتر بۆ خۆی مسۆگه‌ر
بکات، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ره‌یه‌ک هه‌یه که به شێوازی جیاجیا به‌ره‌نگاری
ئه‌م (دابڕانه له سامانی کۆمه‌ڵگا و هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان) و چه‌وساندنه‌وه‌و
هێرشه سیستماتیکه ده‌بێته‌وه و ده‌سکه‌وتی هه‌ر به‌ره‌شیان له‌م شه‌ڕه‌دا(
وه‌ک هه‌ر شه‌ڕێکی تر) په‌یوه‌ندی به ئاستی ئاماده‌یی و توانایی و
جۆری چه‌ک و تاکتیک و کارامه‌یی سه‌رکرده‌کانیان و... هتد، ه‌وه هه‌یه.
ئه‌گه‌ر حاڵی حازر له‌م شه‌ڕه ورد بینه‌وه ده‌بینین ، چینه دارا‌کان
له چه‌ندین ده‌سکه‌وتی مێژوویی ئابووری، سیاسی، فه‌رهه‌نگی و په‌روه‌رده‌یی،
ئیداری، یاسایی، ئیعلامی، ئایدیۆلۆژی، سه‌ربازی،
سیخوڕیی، زانستی و لێکۆڵینه‌وه و هی تر به‌هره‌مه‌ندن و به
پشت به‌ستن به‌م ده‌سکه‌وتانه سات به سات خه‌ریکی پلاندانان و جێبه‌جێکردنی
ئه‌رک و وه‌زایفه‌کانی خۆیانن بۆ ڕاگرتنی مه‌وقعی یه‌ته‌که‌یان و ده‌سکه‌وته‌کانیان
و به‌ده‌ستهێنانی ده‌سکه‌وتی زیاتر. به‌ڵام هه‌ر له‌ڕێگای هه‌وڵ و
دیفاعی به‌رده‌وامیه‌وه بۆ هه‌بوون و پاراستنی موڵکایه‌تی بۆ به‌شێک
له کۆمه‌ڵگا و لێسه‌ندنه‌وه و بێبه‌ش کردنی هه‌رچی زیاتری به‌شێکی
تری کۆمه‌ڵگا، تا دێت ئه‌و ناکۆکی یه زه‌قتر و گه‌وره‌تر ده‌کاته‌وه
و هه‌میشه ئاماده‌یی و ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که دره‌نگ یا زوو ده‌رک به‌م
ناکۆکی یه ده‌که‌ن و له پرۆسه‌یه‌کدا ده‌بنه دوژمنی هه‌تا سه‌ری ئه‌و
چینه و سیسته‌مه‌که‌ی، زیاد ده‌کات و ڕاگرتن وپاراستن و ئیداره‌کردنی
ئه‌م ناکۆکی یه‌ش هه‌روا به ئاسانی مه‌یسه‌ر نابێت و ناچاره به‌ره‌دوام
له‌م نوقته مۆله‌قه‌دا هاوسه‌نگی خۆی ڕابگرێت. له یه‌ک ڕسته‌دا: زه‌وتکردنی
موڵکایه‌تی خاڵی هێزی چینه داراکانه، به‌ڵام پاراستنه‌که‌ی گه‌وره‌ترین
خاڵی لاوازی یانه.
له‌به‌رامبه‌ردا هه‌رچه‌ند ده‌سکه‌وته‌کانی چینه نه‌داره‌کان و ئه‌و
سه‌نگه‌رانه‌ی که بۆ به‌رگری له خۆ کردن لێیان داوه، تائێستا نه‌ک
ته‌نیا ته‌رازوی هێز به‌قازانجی چینه داراکانه، به‌ڵکو به ئاشکرا
فشاری گه‌وره‌ی چینه دارا‌کان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ش ده‌بینرێت،
که زۆربه‌یان ئه‌وانه‌ن که له بواره‌کانی ڕێکخراوبوون و کاری
ڕێکخراوه‌یی و ڕابه‌رایه‌تی کردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی
یه‌که‌ی چینه نه‌داره‌کاندا به‌ده‌ستهاتبوون و ده‌توانین بڵێین زۆربه‌ی
هه‌ره‌زۆری ئه‌م ده‌سکه‌وتانه‌ی تا چوارچێوه‌ی (تاکه‌که‌س) پاشه‌کشێ پێ
کردووه‌و له بازنه فراوانتره‌کاندا نه‌ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده
هه‌یه که چینه نه‌داره‌کان نه ئه‌و ناکۆکی یانه‌یان هه‌یه و نه
ناچاریشن موڵکایه‌تی یه‌کی زه‌وتکراو بپارێزن و ئه‌مه‌ش ئه‌و زه‌مینه
پته‌وه‌یه که ده‌توانێت هه‌ڵسوڕانی وشیارانه و به‌به‌رنامه بگه‌یه‌نێته
هه‌ڵوێستی ملیۆنی دیفاعی ڕابگرێت و ده‌ستی لێکئاڵاوی ملیۆنی بگه‌یه‌نێته‌وه
موڵکیه‌تی زه‌وتکراو.
ـ فریودان، ترساندن، سه‌رکوت:
سێ به‌ش و سێ قۆناغی شه‌ڕی چینه دارا‌کان له دژی چینه نه‌داره‌کان.
چینه دارا‌کان و پارێزه‌ره جۆراوجۆره‌کانیان بۆ ده‌سته‌مۆکردنی چینه
ژێرده‌سته‌کان و چۆک پێ دادان و پاشه‌کشێ پێکردن و له مه‌یدان ده‌رپه‌ڕاندن
و ته‌نانه‌ت له‌ناوبردن و شکست پێدانی ئه‌و هه‌ڵسوڕاوو ڕێکخراو و
حزبانه‌ی که هه‌وڵیاندابێت به جۆرێک له جۆره‌کان، چۆنێتی و هێزی
ناڕه‌زایه‌تی و دیفاع و فشاره‌کانی خه‌ڵکانی زه‌حمه‌تکێش به‌رجه‌سته
بکه‌ن وه‌یان بیگه‌یه‌ننه ئاستێکی تر، له‌یه‌ک کاتدا ده‌ستیان بۆ سێ
به‌ش و سێ قۆناغی میکانیزمێک بردووه و ناو به‌ناویش به ڕێژه‌ی جیا
جیا ( هه‌ر سه‌رده‌مه و به‌پێی پێویست و به‌پێی چۆنێتی و ئاستی هه‌ڵسوڕانه‌کان
و وه‌زعیه‌تی جه‌بهه‌ی شه‌ڕی چینایه‌تی)، ئه‌وله‌ویه‌تیان به یه‌کێک
له‌و به‌ش و قۆناغانه داوه. چونکه تاقه زامنکه‌ری توانایی یه‌کانی
ئه‌وان بۆ ڕاگرتن و پاراستن و ئیداره‌کردنی ئه‌و ناکۆکی یه بنه‌ڕیتی
یانه، به‌ستراوه‌ته‌وه به سه‌رکه‌وتنی ئه‌م میکانیزمه‌وه، ئه‌گینا
سه‌رکه‌وتنی ئه‌وان له زه‌وتکردنی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا و هۆیه‌کانی
به‌رهه‌مهێناندا به‌ته‌نیا چه‌ند سه‌رچاوه‌ی هێزه ئه‌وه‌نده‌ش سه‌رچاوه‌ی
لاوازی یه، چونکه خاوه‌ندارێتی له سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دا ته‌نیا
ئه‌و کاته گیانی تێده‌زێت که زیندووه‌کان بچه‌وسێنێته‌وه، که
زیندووه‌کانیشی چه‌وسانده‌وه، ده‌بێت ئه‌وان ته‌سلیمی مه‌رجه‌کانی خۆی
بکات، ئه‌مه‌ش پێویستی به میکانیزمێکی زیندووه و هه‌ر له‌خۆوه نایه‌ته‌دی.
هه‌ر لێره‌شه‌وه ده‌توانین بڵێین که ئه‌گه‌ر چینه نه‌داره‌کان
بتوانن کاریگه‌ری یه‌کانی ئه‌م میکانیزمه په‌ک بخه‌ن، ئه‌وه به کرده‌وه
توانیویانه تا ڕاده‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی موڵکایه‌تی یه لێزه‌وتکراوه‌که
بچنه پێش.
لێره‌دا ده‌بێت ئه‌وه بڵێم که ئه‌گه‌ر سه‌یری زه‌وتکردنی موڵکایه‌تی
هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگه وه‌ک ڕوداوێکی
دابڕاو له پرۆسه زیندووه‌که‌ی به‌رهه‌مهێنان بکه‌ین، ئه‌وه ده‌توانین
بڵێین قورسایی ئه‌م هێرشه ده‌که‌وێته سه‌ر ژیانی فه‌رد و چه‌ند
ئینسان ته‌نیا بێته‌وه ئه‌وه‌نده ئه‌م هێرشه کاریگه‌ری ده‌بێت و به
پێچه‌وانه‌شه‌وه چه‌ند بازنه‌ی وجودی له تاکه‌که‌سێک واوه‌تر بێت ئه‌وه‌نده
کاریگه‌ری یه‌که‌ی که‌م ده‌بێته‌وه.
ـ قۆناغی سه‌ره‌کی، نیشانه‌یه‌که بۆ چۆنێتی
بارودۆخی به‌ره‌ی شه‌ڕی چینایه‌تی.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م میکانیزمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که بۆ هێشتنه‌وه‌ی ته‌وازون
قوا به قازانجی چینه باڵاده‌سته‌کان به‌کاردێت و کاریگه‌ری و سه‌مه‌ربه‌خشی
خۆیان نواندووه‌و سه‌لماندووه. به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا زاڵبوون و نه‌فه‌س
درێژی هه‌رکام له قۆناغه‌کانی ده‌توانن نیشانده‌ری ئه‌و ئاسته بن که
شه‌ڕی چینایه‌تی تیایدایه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که
ئێمه ( قوربانی یه‌کانی ئه‌م میکانیزمه) تا ئێستا نه‌هاتووین له
میکانیزمێکی ڕۆشن و عه‌مه‌لی دا چۆنێتی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م
میکانیزمه پیاده بکه‌ین!
ـ هه‌ڵبژاردن چی نیشان ده‌دات؟
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاستی یانه‌ی سه‌ره‌وه له‌بیر خۆمان نه‌به‌ینه‌وه و
بمانه‌وێت ئه‌رک و وه‌زایفه‌کانمان له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی و واقعی
دابڕ‌ێژین، ئه‌وا ده‌توانین به‌و جۆره له مه‌سه‌له‌ی( هه‌ڵبژاردن)
تێبگه‌ین که له‌و واقعیه‌تی شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌دا هه‌یه و نیشانده‌ری
ئاست و قۆناغێکی تایبه‌ته له ته‌وازون قوای نێوان چینه شه‌ڕکه‌ره‌کان
و ئه‌وه‌نده‌ی نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتنی چینه داراکانه له ئاستێکی شه‌ڕه‌که‌دا
ئه‌وه‌نده مه‌یدانێک نی یه بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی شه‌ڕ، چونکه
ئاشکرایه ئه‌وه چینه داراکانن له‌م سیناریۆیه‌دا چینه نه‌داره‌کان
ده‌کێشنه پای مه‌رجه‌کانی خۆیانه‌وه( وه‌ک هه‌ر سه‌رکه‌وتوویه‌ک له
شه‌ڕدا).
به‌م جۆره( ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن) خۆی له خۆی دا ده‌توانێت زۆر به
ڕوونی ئه‌وه نیشان بدات که باری شه‌ڕه
چینایه‌تییه‌که چۆنه و چینه دژ به‌یه‌که‌کان
له چ قۆناغێکی شه‌ڕه‌که‌دا (شکست یان سه‌رکه‌وتن) یان به نسیب بووه،
چونکه ڕاسته هه‌ڵبژاردن سیناریۆیه‌که که چینه نه‌داره‌کانیش به‌شداری
تێدا ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز له چوارچێوه‌ی شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که
ناترازێت و به‌شێکه له‌و.
ئایا چینه دارا‌کان و پارێزه‌ره‌کانیان هه‌رگیز ئه‌و کاتانه مل ده‌ده‌ن
به هه‌ڵبژاردنێک که چینه نه‌داره‌کان نه‌ک ته‌نیا په‌رله‌مانه‌که‌یان
به‌ڵکو ده‌ستووره‌که‌یان و یاساکانیان و سوپاکانیان و ده‌زگا جۆراوجۆره‌کانی
ده‌سڵاتداره‌تی یان داگیر بکات؟ بێگومان نه‌خێر.
ئه‌ی که‌واته هه‌ر به‌م پێوه‌ره، ئه‌وان ته‌نیا ئه‌و کاتانه ئه‌م
سیناریۆیه به‌رپا ناکه‌ن که توانیبێتیان بێجگه له و پۆست و ده‌زگایانه‌ی
که ده‌یخه‌نه گره‌وی هه‌ڵبژاردنه‌وه، چه‌ندین کۆڵه‌که‌ی ده‌سڵاتداره‌تی
یان مه‌زمون کردبێت؟ ئه‌ی ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی هه‌ره زۆری جاره‌کانیش له
پێکهێنان و ئه‌دای هه‌ر ئه‌م پۆست و ئۆرگانانه‌شدا که ده‌یانخه‌نه ده‌نگدانه‌وه
سه‌رکه‌وتوو نابن؟
که‌واته ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت به‌ر له‌وه‌ی ببێته مه‌یدانێک
بۆ شه‌ڕ، ده‌بێت زه‌نگێکی وریا که‌ره‌وه‌ش بێت بۆ کۆمۆنیسته‌کان و هه‌ڵسوڕاوانی
چینه نه‌داره‌کان! چونکه ئه‌مه ڕێک ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که قۆناغی
شه‌ڕی چینایه‌تی گه‌یه‌نراوه‌ته ئاستی قۆناغی فریودان و چینه دارا‌کان
تیاشیدا سه‌رکه‌وتوون و درێژه به سه‌رکه‌وتنیان ده‌ده‌ن! ته‌وازون
قوای ئه‌م شه‌ڕه گه‌یه‌نراوه‌ته ئاستێک که چینه نه‌داره‌کان نه‌ک
هه‌ر توانای هێرشی ئامانجدارانه‌یان نی یه به‌ڵکو، هێشتا نه‌یانتوانیوه(هه‌ستی
چینایه‌تی) شیان بخه‌نه کار وه‌یان بیناسنه‌وه! هه‌ربۆیه چینه
دارا‌کان ده‌توانن له سیناریۆیه‌کدا زۆر به‌ئاسانی بیانخه‌ڵه‌تێنن و
ئۆباڵی نه‌هامه‌تی یه‌کانی چوار ساڵی داهاتووشیان بخه‌نه‌وه ئه‌ستۆی
چینه نه‌داره‌کان خۆیان.
هه‌ر لێره‌شه‌وه چوارچێوه‌ی گشتی ئه‌رکه‌کانی ئێمه( ئه‌گه‌ر بڕیار
بێت له‌و شه‌ڕه چینایه‌تی یه به‌رده‌وامه‌دا به قازانجی چینه نه‌داره‌کان
هه‌ڵبسوڕێین) ده‌رده‌که‌وێت و ده‌توانین له‌وه تێبگه‌ین که نه به‌شداری
کردن له هه‌ڵبژاردندا و نه بانگه‌وازی بایکۆت، ناتوانن به قازانجی
هه‌ڵسوڕاوان و چینه نه‌داره‌کان بێت، چونکه هه‌ڵبژاردن به جیا له‌وه‌ی
که هه‌میشه چینه دارا‌کان و پارێزه‌ره‌کانیان ڕایده‌گه‌یه‌نن، خۆی له
خۆی دا له ته‌پڵ لێدانی سه‌رکه‌وتنی ئه‌وان ده‌چێت له قۆناغێکی
پێشتری شه‌ڕه‌که‌دا، ئیتر کۆمۆنیسته‌کان و هه‌ڵسوڕاوانی چینه نه‌داره‌کان
چۆن ده‌توانن به‌م له‌شکره شکستخواردووه وه سه‌نگه‌ر و ده‌سکه‌وت به‌ده‌ستبێنن؟
ده‌بێت به‌م زه‌نگی وریاکه‌ره‌وه‌یه له یه‌که‌م
ده‌رفه‌تدا ئیلتفاف بکه‌ینه‌وه بۆ گرتنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره له‌ده‌ستچووه‌کان
و له گه‌رمه‌ی شایی و لۆغانی سه‌رکه‌وتنی چینه دراکاندا،له‌و مه‌یدانه‌دا
ئاماده بین که پێشتر تیایدا (ئه‌رکه‌کانمان
فه‌رامۆش کردبوو) وه ته‌نیا به‌و هۆیه‌وه، چینه نه‌داره‌کان تووشی
شکست هاتوون، که ئه‌ویش قۆناغی پاراستن(ئه‌گه‌ر پێشتر به‌رجه‌سته
بووبێت) و یان ڕاستکردنه‌وه(ئه‌گه‌ر پێشتر
شکستی خواردبێت)ی هه‌ستی چیانیه‌تییه.
چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وه شکست و تێکدراویی ئه‌م هه‌سته چینایه‌تی یه‌یه‌ی
چینه نه‌داره‌کانه که چینه دارا‌کان ده‌توانن بۆ هه‌ڵوێست دروستکردن
به قازانجی خۆیان به‌کاری بێنن و سیناریۆیه‌کی وه‌کو هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام
بده‌ن، ئه‌وه هه‌ر ئه‌م شکسته‌شه که وا ده‌کات گوێ بۆ وه‌ڵامه‌کانی
کۆمۆنیسته‌کان نه‌گیرێت و بانگه‌وازه‌کانیشیان قه‌بووڵ نه‌کرێت و نه‌بێته
مایه‌ی هیچ جۆره شپرزه‌یی یه‌ک بۆ چینه دارا‌کان!
ـ ئه‌رکه‌کانمان له پێناو سه‌رپێخستنه‌وه‌ی( هه‌ستی
چینایه‌تی) دا.
1. به‌ڕێخستنی هه‌ڵمه‌تێکی چڕ‌وپڕ و هه‌مه لایه‌نه بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌رنجی
چینه نه‌داره‌کان بۆ سه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌کانی ژیان و پووچه‌ڵ کردنه‌وه
و ڕیسوا کردن و نیشاندانی ماهیه‌تی چینایه‌تی هه‌وڵه‌کانی پارێزه‌ره
جۆراوجۆره‌کانی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی چینه دارا‌کان بۆ هێشتنه‌وه‌ی سه‌رنجه‌کانیان
له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که په‌یوه‌ندی یان به ژیانه‌وه نی یه.
بۆ نمونه ئیسلامی یه‌کان هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌رنجی چینه نه‌داره‌کان
له سه‌ر مردن و کێشه‌کانی هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بێت،
بزوتنه‌وه قه‌ومی یه‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن نه‌ته‌وه و نیشتمان و مێژووی
کوردایه‌تی و چی و چی زه‌ق بکه‌نه‌وه، لیبراڵه‌کان ده‌یانه‌وێت سه‌رچاوه‌ی
نه‌هامه‌تی یه‌کان له ئه‌دای په‌رله‌مان و حکومه‌تدا ببینرێت نه‌ک له
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دا،...
2. نیشاندانی ماهیه‌تی چینایه‌تی هه‌موو نه‌هامه‌تی و دیارده‌یه‌ک و به‌ڵێن
و شیعارێک.
3. تێگه‌یشتن و تێگه‌یاندنی هه‌ڵسوڕاوان له (هه‌ڵوێست) وه‌ک به‌ره‌نجامی
پرۆسه‌یه‌ک که پێداویستی خۆی هه‌یه و ته‌نیا حه‌قانیه‌ت و مێژوو و هه‌لومه‌رجی
بابه‌تی و لێبڕان کافی نین بۆ خولقاندنی وه دوورکه‌تنه‌وه له ئیعاز
و بانگه‌وازی بێ وه‌ڵام.
4. دروستکردنی که‌ناڵ و پرده‌کانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زۆرترین هه‌ڵسوڕاو
و کرێکاران و چینه نه‌داره‌کاندا بۆ گه‌یاندنی ورده‌کاری یه‌کانی سه‌رپێخستنه‌وه‌ی
هه‌ستی چینایه‌تی. لێره‌دا ده‌کرێت (ستراتیژی تاڤگه) به‌کار بهێنرێت و
له پێشدا ته‌رکیز بکرێته سه‌ر ناوه‌ندێکی کار، یان ژیان و له‌وێوه
بازنه‌کان فراوان بکرێن.
5. سه‌لماندنی زانستی یانه‌ی درۆزنی و دووڕوویی و ترسنۆکی و خۆپه‌رستی
کاندیده‌کانی لایه‌نگری سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و هه‌وڵدان بۆ خستنه‌ڕووی
پێوه‌رێکی چینایه‌تی بۆ موده‌عی یانی ڕاستگۆیی و سه‌رڕاستی و جه‌سووری
و له خۆبردوویی.
17.02.2010
amang70@hotmail.de
|