هەڵبژاردنێک لە
ئارادا نییه..!

بەشدار عهلی
خەڵکى کوردستان بەگشتى چاوەڕوانى میکانیزمێکى گونجاو بوون بۆ گۆڕان و
گۆڕانکارى لە کایەیى سیستەمەکانى بەرێوەبردن و دەرکێشانى کۆمەڵگا لە
کۆمەڵێک نەخۆشى کە خەریکە بەرەو ئاقارێکى مەترسیدار ئاراستەى دەکات و
دەرچونیان لەم ژینگە داخراوە کە خەریکە جێگاى هەناسەدانى تیا
نامێنێت،چونکە سیستەمى تقلیدى و کۆنى ئیستاى حوکمڕانى لە کوردستان ناخى
تاکەکانى وێران کردوە و مرۆڤى هۆشیارى ئەم سەدەى بیست و یەکە چیتر
بەرگەى ناگرێت،وورد بڵێم، نارەزایەتیەکانى خەڵک لە شوێنى خۆیەتى و
بەهانەکانى شان خاڵى کردنەوە باوى نەما و پێویستە دەسەڵاتى سیاسى جواب
بە خواست و وویستەکانى خەڵک بداتەوە، دەبوایە ئەحزابى حاکم خۆى بەدوایى
میکانیزم بگەڕێت بۆ وەڵامدانەوە بەم نارەزایەتیانە و خالى کردنەوەى ئەو
برکانەى کە لەناخى هەر تاکێکدا خۆى حەشارداوە و ئەم هەڵبژاردنە بە
دەرفەتێک بزانێک بۆ دەستپێکى گۆڕانکارى بە شێوازێکى سەردەمیانە لە
بەرێوەبردنى وڵاتدا، بەداخەوە دەسەڵات مێشَیک میوانى نیە و هەموو
ئاماژەکانى پێش هەڵبژاردن و بانگەشە و بەرنامە و پرۆگرام و ستراتیژیان
و تەنانەت کاندیدەکان و قسەکەرەکانیان بۆ ئەم هەڵبژاردنە و ژینگەیەک بۆ
خەڵک و هێز و لایەنەکان دورستیان کردووە، نیشانى دەدات کە دەیانەوێت
لەسەر هە مان ریتم و بەرنامەى پێشتر بەردەوام بن و درێژە بە وەزعیەتێک
بدەن کە قەتڵ و عامى شێنەیى خەڵکى لەگەڵدایە و بێگومان ئەمەش وەکو
ئاگرى ژێر خۆڵەمێش دەمێنێتەوە و دوور نیە لەکاتێکى تردا کڵپە بسێنێت !
بەهەرحاڵ ، ئەو میکانیزمەى کە خەڵک بەدواییدا دەگەڕا تا رادەیەک
دەتوانم بڵێَم لە هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان گیرى کرد و خەڵک
وویستیان ئەمجارەیان لە رێگاى هەڵبژاردنەوە کۆتاى بە سیستەمى ئیفلیج و
دواکەوتوویى بەرێوەبردن و دەسەڵاتى رەهاى ئەحزاب و ئەشخاس بهێنن،بەڵام
بەداخەوە وەکو نەریتێکى چەقبەستوى زۆرێک لە دەسەڵاتە داسەپاوەکانى ترى
ناوچەکە و جیهان ئەحزابى ناسیونالیستى کوردى کە سەرمایەى ئەو وڵاتەیان
بۆ خۆیان قۆرخ کردووە و هەموو جومگەکانى دەسەڵاتیان مۆنۆپۆل کردووە،
دەرفەت نادەن و دەست بۆ هەموو شێوازێکى پێشێلکارى دەبەن و سامانى و
داهاتى ئەو خەڵکەش دەخەنە خزمەتى درێژەدان بە مانەوەى کار و کاسبیەک کە
وێنەى کەمە لە دنیادا! بۆیە ئومێدێک لە هەڵبژاردنەکان بەدیناکرێت بۆ
گۆڕان و هاتنە پێشەوەى عەقلیەتێکى تازە بۆ بەرێوەبردنى ئەو کۆمەڵگا
خاپورە و دڵخۆشکردن بە هەڵبژاردنێک کە بۆنى ساکارترین پرەنسیپەکانى
دیموکراسى و ئازادى لێوە نایەت خۆشخەیاڵیە و فێڵ کردنە لە خۆمان.
18 ساڵە ئەو مەملەکەتە بەناو ئازادە و حکومەت و پەرلەمانى هەیە،زۆرترین
بودجە و ئیمکانیات و دەرفەت لەبەردەستا بووە،بەڵام جگە لە چەند هوتێل و
مۆتێلێک و بۆ بەسەربردنى شەوانەى خۆیان و چاککردنەوەى دوو شەقام
دەستیان نەچویە کارێکى مەزنتر، بە داهاتى خەڵک بۆخۆیان بوون بە بازرگان
و سەرمایەدارى دونیا و جارێکیشیان مناڵان و لاوانى باداوە و کانى
سپیکەیان بەسەرنەکردەوە،ئەوەندەى بیریان لەوەکردەوە، چۆن زۆرترین
نەخوێندەوارى حیزب بەرنە ناو زانکۆکان،نێو هێندە بیریان لە
هێنانەکایەیى سیستەمێکى پەروەردەیى پێشکەوتوو نەکردەوە، هێندە بۆ لاى
سەرکوتکردنى ماف و ئازادییەکانى خەڵک گوزەریان کرد تا نەوەیەکى نامۆ و
دڵشکاو و بێزار و بێ جوڵە و داهێنانیان دورست کرد،نیو هێندە بەلاى یاسا
و دەستورە ژەنگاویەکان نەرۆیشتن کە رۆژانە خەون و خولیایى سەدان گەنج و
مناڵ بە خاک ئەسپێرێ ، هێندە بیریان لە دەست تێکەڵ کردن لەگەڵ وڵاتانى
ناوچەکە و جیهان کردەوە،نیو هێندە بیریان لە دورست کردنى کیان و
قەوارەیەکى سەربەخۆ بۆ خەڵکى کوردستان نەکردۆتەوە،کاریان کرد بۆ ئەوەى
خەڵک هەمیشە وەکو سواڵکەرێک بژیت و بەردەوام لەبەردەرگاکانیان کرنۆش
بەرێ،سیستەمى تەندورستیان هێندە بە وێرانى هێشتەوە بۆ ئەوەى ئەگەر
لەکاتى ساغى و سەلامەتی بەلایاندا نەچن لەکاتى نەخۆشى و مردندا هانایان
بۆ بەرن و ئەوانیش مەرهەمەتى خۆیان نیشان بدەن و دوو پول لە حیسابەکەى
خەڵک خۆیان بۆیان بگێڕنەوە و لە مردن رزگاریان بێت، ... .
هەڵبژاردن کاتێک مانایەک پەیدا دەکات کە ئازادى بێ قەید و شەرت بۆ
هەموو لیست و کیانە سیاسیەکان دابین بکرێت،ئیمکانیات و بودجەى پێویست
بە یەکسانى لەبەردەستى هەمواندا بێت،هەموو هێز و لایەنە جیاوازەکان
دەستیان بە دەزگاکانى راگەیاندندا رابگات بۆ پروپاگەندە و ئاشکراکردنى
بەرنامە و ستراتیژیان ، هێز و دەسەڵاتى چەکدارى و میلیشیایى حیزبى
بوونى نەبێت،دواجاریش گرەنتیەک هەبێت بۆ قبوڵ کردنى ئەنجامەکەى،بەڵام
بەداخەوە لە کوردستان ئەمانە هەموو پێچەوانەن،بۆیە هەڵبژاردنێک بە
ماناى ووشە بوونى نیە و ئەوەى هەیە مانۆڕێکى ئەحزابى حاکمە لەژێر فشارى
حکومەتى مەرکەزى و هێز و لایەنى دەرەکیدا بەرێیانخستوە بۆ
شەرعیەتدانەوە بەدەسەڵاتى تولیتارى و تاکڕەوى خۆیان.
|