٢٤\١٢\٢٠١٠
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی
سه‌رۆک حیزب.

شوان سدیق
له کوردستان سه‌رۆک حیزب و سکرتێری گشتی و ئه‌مینداریى
گشتی و ئه‌میر، حه‌ز به‌وه ده‌که‌ن هاوشێوه‌ی سه‌رۆکه عه‌ره‌به‌کان
وێنه‌کانیان به هه‌ڵواسراوی بمێنیته‌وه
ناکۆکییه‌کی هێجگار کوشنده له نێوان قسه‌کردنی سیاسی و واقیعی کرده‌وه
سیاسییه‌کانی کورد هه‌یه.
ئه‌و که‌سانه‌ی که ئێستا له دونیای ئێمه‌دا، سه‌رۆکی حیزب، یان ئه‌میندار
و ئه‌میرن، به سکرتێره گشتییه‌کانیشه‌وه، بێ ئه‌ندازه و له راده‌به‌ده‌ر
وه‌ک سه‌رۆک خێزانه موحافیزکاره‌کانی خۆمان، حه‌ز به‌وه ده‌که‌ن، هه‌ر
له‌یه‌که‌مدا بمێننه‌وه، تا دوا هه‌ناسه ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌که‌ن،
له‌سه‌ر تاجی کورسی جێگیربن، به‌ڵام ناوه به‌ناوه‌ش له‌کاتی کۆنگره‌ی
حیزبه‌کانیاندا، به نا به‌دڵی وه‌ک دروستکردنی سیناریۆیه‌ک ده‌ڵێن
خۆمان هه‌ڵنابژێرین، چونکه خۆیان ده‌زانن که‌سه نزیکه‌کانی خۆیان و
خزم و خوێشی ناو حیزبه‌که‌یان، ده‌روێش ئاسا هه‌ر کاتێک سکرتێر و سه‌رۆک
و ئه‌میندار و ئه‌میر بکۆکێت، ئه‌وانی موریدی سه‌رۆک له ناخ و ئاخ و
ئیشاره‌کانی ده‌گه‌ن.
ئه‌وه‌ی له دوای راپه‌ڕینه‌وه بینیومانه له چه‌ند که‌سێک له سه‌ر
پۆستی سه‌رۆک و ئه‌میر و سکرتێری گشتی، ئاره‌زووی ده‌ستاو ده‌سکردنی
کورسی ده‌سه‌ڵاتیان نه‌کردووه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان حوسنی موباره‌ک
و سه‌رۆکی یه‌مه‌ن ئاسا حه‌ز ده‌که‌ن وێنه‌کانیان به هه‌ڵواسراوی
بمێنێته‌وه، موباره‌ک به‌و هه‌موو نه‌خۆشیه‌وه ئێستاش حه‌زی به‌وه‌یه
وێنه‌کانی له دراما میسرییه‌کان ده‌ربچێ و عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵحی سه‌رۆکی
یه‌مه‌نیش سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌یه به‌ڵام
هێشتا مه‌ستی کورسی و پۆستی ده‌سه‌ڵاته‌و حه‌زناکا وێنه‌ی به‌دیواره‌کانی
سه‌نعای پایته‌ختی وڵات بهێنرێته خواره‌وه!!
ناکۆکییه‌کی هێجگار کوشنده له نێوان قسه‌کردنی سیاسی و واقیعی کرده‌وه‌ی
سیاسییه‌کانی کورد هه‌یه، به‌تایبه‌تی ئه‌و سیاسیانه‌ی دروشم و
کرداریان له نێوان ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یڵێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئه‌نجامی
ده‌ده‌ن، لێک جیا ناکه‌نه‌وه و ئه‌م ناکۆکییه قووڵه وایکردووه، که
ئه‌و جۆره سیاسه‌ته. بێ متمانه‌ی خۆی له‌ده‌ست بدات. چونکه سه‌رۆک
حیزب و سیاسییه‌کانی وڵاتی ئێمه به پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و دروشم و
بانگه‌شانه‌ی که خۆیان ئیدیعای بۆ ده‌که‌ن، گوایه ئه‌وان له‌گه‌ڵ
رژێمی دیموکراسین، به‌ڵام نه‌یان توانیوه ده‌ستاو ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی بکه‌ن.
به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌کان جگه له‌و حیزب و پارتانه‌ی که مۆڵه‌تی
کارکردنیان پێ به‌ڕه‌وا نه‌بینراوه، له هه‌ریمی کوردستان "37" حیزب و
پارت و بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی ئیسلامی و حیزبی ئیسلامی و پارتی
نیمچه چه‌پ له کوردستان مۆڵه‌تی کارکردنیان پێ دراوه، واته
کوردستان "37" سه‌رۆک حیزب و سکرتێری سیاسی تێدایه.
جگه‌له پارتی و یه‌کیتی و هێزه ئیسلامییه‌کان، چه‌ندین ساڵه جۆره
حیزبێکی تریش هه‌یه که فه‌عال و چالاکی ئه‌و حیزبانه ته‌نیا وه‌کو
رێکخراویکی لۆکا‌ڵی بێ نفوز، یان ئۆرگانیکی سێبه‌ری حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان
کار ده‌که‌ن، چونکه له بنه‌ره‌تدا ئه‌م حیزبانه که ئێستا له ژماره
نایه‌ن و به زیاتر له (پێنج)یان ناتوانن کورسییه‌کی په‌رله‌مان وه‌ده‌ست
بێنن، بێگومان بوونی ئه‌و حیزبانه‌ش هه‌مووی به‌رئه‌نجامی ململانێی
حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و هه‌وڵدانێک بووه له رابردوودا، بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌ریه‌که له پارتی و یه‌کێتی له ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه و به‌شێکی
تریش وه‌ک چه‌واشه‌کارییه‌ک بۆ لایه‌نی نێو ده‌وڵه‌تی و ئیقلیمی بۆ ئه‌وه‌ی
بگوترێ فره حیزبی له کوردستان هه‌یه و ئه‌وه‌نییه هه‌ڵبژاردنیش ده‌کرێت!!
چونکه ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌و حیزبانه بینراوه بیده‌نگی بووه، ئه‌گینا
هیچ کام له‌وانه ئه‌و بوێرییه‌یان به‌خۆیان نه‌داوه، هێڵه سوره‌کانی
پارتی و یه‌کێتی ببه‌زێنن و به ئاشکرا هه‌ڵویستێکیان به‌رامبه‌ر ئه‌و
دووحیزبه هه‌بێ ده‌رباره‌ی ژیانی هاوڵاتیان و ئه‌و ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسی و ئابورییه‌ی ئێستا هه‌ستی پێده‌کرێت.
گۆڕینی ئه‌م "37" سه‌رۆک و سکرتێری حیزبانه و ده‌ستاوده‌سکردنی پێگه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌کانیان له که‌سێکه‌وه، بۆ که‌سێکی دی یان بۆ سیاسییه‌کی
باشتر و ئه‌کتیڤتر، ئه‌وه‌ی تا ئێستا له کۆنگره‌ی حیزب و رێکخراوه‌کان
بینراوه زه‌حمه‌ت بووه، سکرتێری رابردوو گۆڕدرابێت، چونکه له
ساڵانی رابردوو کۆنگره‌ی هه‌ریه‌که له یه‌کێتی نیشتمانی و یه‌کگرتووی
ئیسلامی و کۆمه‌ڵمان بینی و کۆنگره‌ی 11/12/2010 پارتیش به به‌رچاوی
خه‌ڵک و ناوه‌نده مێدیاییه‌کان، جگه له‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی رکابه‌ری
نه‌بوو بۆ سه‌رۆکی پارتی، وه‌ک و داواکردنی چه‌ند ئه‌ندامێکی کۆنگره
گوایه به زه‌رووری ده‌زانن دیسان بارزانی خۆی کاندید بکاته‌وه.
هاتنه ده‌نگ هه‌ڵبڕین به حه‌ماس و پاڕانه‌وه‌و نزا کردن بۆ ئه‌وه‌ی
سه‌رۆک خۆی کاندید بکاته‌وه.
ئه‌وه‌ی له کۆنگره‌ی پارتی روویدا له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆکی
حیزب به‌بێ رکابه‌ریش، جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌کردنی زیاتر و زۆریش سه‌رنج
راکێشبوو، بۆ دونیای ئێستا و پارتێکی واش به‌ناو ده‌یه‌وێت موماره‌سه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی دیموکراسی بکا، چونکه ئه‌وان بارزانیان هێنایه ریزی ده‌لایلاما
و گاندی و وایان نیشان ده‌دا حیزبێکی خاوه‌ن زۆرترین نفوز له کوردستان،
ئیدی له‌دوای ئه‌و شکست دێنێ و هه‌موو ئه‌و سیاسیانه‌ی له حیزبه‌که‌دان
کارتۆنین!!
خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاشکاوانه قسه‌بکه‌ین، ئه‌و دروشم و خیتاب کێشانه بۆ
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆکی پارتی به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی مانا دروسته‌که‌ی
سیاسه‌تێک دێت، نه‌خواسته سیاسه‌تێکیش که هه‌ڵگری چه‌مک و به‌ها
دیموکراسییه‌کان بێ، چونکه سیاسه‌ت به مانای ڕاسسته‌وخۆی گرێدراوی به
توانای دروستکردن و گه‌شه‌پێدان و پاراستنی کۆمه‌ڵێک ده‌زگا‌و دامه‌زراوه
و سیستمی پێویست بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا، نه‌ک به‌و شێوه بیرکردنه‌وه‌و
هه‌وڵدانه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک و خستنه شوێنی سه‌رۆک له
جیاتی پیاوه دینی و وه‌ک که‌سێکی کاریزماش دابنرێت.
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|