په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\١١\٢٠١٠

ھەڵبژاردنەوەی جەلال تاڵەبانی بە سەرۆک کۆماری عێراق ھیچکام لە گرفتەکان چارەسەر ناکا!


سەردار عەبدوڵا  


پاش تێ پەڕ بوونی زیاتر لە ٨ مانگ بە سەر ھەڵبژاردنی بە ناو پەرلەمانی عێراق لە ھەفتەی رابوردودا لە کۆبونەوەی خۆیدا پەرلەمان دەنگی دا بە جەلال گالەبانی بۆ ئەوەی ببێتەوە بە سەرۆک کۆمار . یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک ھێزێکی نامۆدێرنی سیاسی بۆ خۆشی دەربرین بۆ ئەم ھەڵبژاردنەوەیە دەستی کرد بە تەقە لە شارەکانی کوردستان چەندین قوربانی لێ کەوتەوە. ئەم حیزبەی تالەبانی دەیەوێ چی بڵێ بە خەلکی کوردستان بەم ئاھەنگ و خۆشی دەربڕین و تەقە کردنەیان ؟ ئایا دەتوانن بەڵێن بدەن کە بارودۆخی کوردستان ئەگۆڕن و لە ریشەوە چارەسەری دەکەن. ؟ یا ئایا تالەبانی وەک سەرۆکی عێراق دەتوانێ عێراق لە تیرۆر تەقاندنەوە نا ئەمنی بوون و گەندەڵی رزگار بکات ؟ئەمانە گرفتی سەرەکین دەبێ وەڵامی دەست بەجێ وەرگرنەوە.


جگە لەوەی تالەبانی ھیچ پرۆژەو بەرنامەیەکی نیە بۆ چارەسەری ئەم گرفتانە ، سەلاحیەتی ھیچییشی نابێ ، تەنانەت بۆ ئاستی سەلاحەتیش ھیچ مەرجێکی نەبوو. وەک عەلاوی نەبوو کاتێ وتی من ئەگەر ببمە سەرۆک کۆمار لە سەدا پەنجای سەلاحیەتەکانم دەوێ.


لە عێراقدا پلە و مەنسەبەکان بۆ ئەوە نیە گرفتەکانی دانیشتوانەکەی پێ چارەسەر بکەن، ژیانی خەلکیان بۆ گرنگ بێ و چاکی بکەن ، بەلکو بۆ ئەوەیە فلانە قەوم قەبیلە وتایفەو مەزھەب دەسەڵاتی ھەبێ ئیتر دەسەڵات بۆچیە ! ؟ ئەوە خەلک چاک دەزانێ دەسەڵات لە پێناو دزین و بە تاڵان بردنی سەروەت و سامانی کۆمەڵگایە . لە یەکێ لە ئامارەکان کە پەیمانگەیەکی ئاکادایمی بە دەستی ھێناوە عێراق ( لە ماوەی سەرۆک کۆمار بوونی تاڵەبانیدا) فاسد ترین و گەندەڵ ترینی ووڵاتی دونیا بووە بە دوای ئەودا ووڵاتی سۆماڵ دێ . ئەوەی لەم ئامارەدا حسابی بۆ کراوە ئاستی گوزرەانی خەڵک ، ئاستی تەندروستی خەلک ،ئاستی ئیداری و فەرمانگاکان.


تاڵەبانی ھەر ئەو کەسەیە و نەگۆراوە، ئەگەر تەبریر ئەوە بێ کە مالیکی بەرپەرس بووە تالەبانی ھیچی بە دەست نەبووە وا ئیستا ئەو مالیکی راسپاردووە کە لە ماوەی ١٥ رۆژدا حکومەتەکەی پێک بێنێ جا ئەو کاتە ھەردووکیان وەک دەسەڵاتەکەی پێشوو بارودۆخەکەی پێشوو دووبارە دەکەنەوە. سەبارەت بە بارۆدۆخی کوردستان باشترین رێگای تالەبانی فیدرالیزمە . فیدرالیزمیش لە سەر بنەمای دابەش کردنی قەومی نەک رێگا چارە نیە بەڵکو کێشەو رق و قینەی قەومی زیاتر دەکاو ھەر لەحزەیە بۆی ھەیە شەڕی قەومی دروست بکا ھەروەک ئێستا جاروبار ئەمە لە کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکاندا ڕوو دەدا.


مافێکی سەرەتایی و زۆر سادە ی خەلکی کوردستان کە سەربەخۆیی بۆ کوردستان و پێکھێنانی دەوڵەتی سەربەخۆیە کەچی تالەبانی ئەوندەی ناسیونالیستێکی عەرەبی و تورکی و فارسی دژیەتی و لە بەرانبەریدا رادەوەستێ . ھەر بۆیە ھەڵبژاردنەوەی تالەبانی ھیچ گرفتێکی خەلک چارەسەر ناکا.

 

 

ماڵپه‌ڕی سه‌ردار عهبدوڵا حهمه