په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٥\٢٠١٠

هەلبژاردنی شه‌شی ئایاری ٢٠١٠ی بەریتانی چارەنووسسازە.

مەهدی کاوانی 

 

چارەنووسسازە نەک هەر تەنیا لە ناو خۆی بەریتانی بەلکو بۆ ئەوروپاو شوێنی تری جیهانیش . بۆ یەکەمین جارە ، بۆ بەریتانیاو ئەوروپا و جیهانیش، دەنگدانی بەریدی واتە لە ڕێگای نامەی بەریدی دەنگی خۆت وەک تاقی کردنەوەیەکی نوێ جیهانی خۆی گەیاندوەتە ماڵی دەنگدەری بەریتانی . پێشبینیەکان وا خۆیان نیشان دەدەن کە دەرئەنجامی نوێ نەگاتە ئەو ڕادەیەی کە هیچ پارتێکی بەریتانی بتوانن بە تەنیا حکومەت پێک بهێنن . کەواتە ژیانی ئیتلافی و پێک هێنانی حکومەت لە بەریتانیا بە شتێکی تازە لە قەلەم دەدرێت . بەسەرهاتێکی گرنگ و لە کاتی ئەنجامدانی پڕۆپاگەندەی هەلبژاردن بە بڕیاری زۆرینەی ئەندام پەڕلەمانتاران و وەک هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراو ، بەریتانیا لە ناو یەکیەتی ئەوروپا هاتە دەرێ و ئەوەشیان ڕاگەیاند کە ئێمە تا یەک ساڵ مۆلەت دەدەینە ئەوروپا کە ڕێوشوێنی هاتنە دەرەوەی ئێمە لە ئەوروپا مامەلەی لە گەڵدا بکەن . بۆ هاتوونەتە دەرێ و لە بەر چێ و چی نیە ، زۆر هەلدەگرێ و ناکرێ هەر هەمووی لەو بابەتە بچووکە شوێنی بۆ بکرێتەوە . بەڵام ئەو هاتنە دەرەوەیە ، چۆنی لێک بدەیتەوە دوورکەتنەوەی بەریتانیایە لە ئەوروپاو نزیک بوونەوەی زیاتریانە لە ئەمەریکاو بە دواشیەوە بەریتانیا ئەو سەردەمانە تێ دەپەڕێنێ وەک بگوترێ قاچەکیان لە ئەوروپایەو قاچەکیشیان لە ئەمەریکا . ڕەنگە یەکێ لە هۆکارە هەرەگرنگەکانی ئەو هاتنە دەرەوەیان بۆ ئەوە بێت دەبێ بەریتانیا لەمەو دوا بۆ خۆی و چاک کردنی بواری ژیانی هاوڵاتیانی خۆی و ڕادەدانان بۆ ئەو قەیرانەی کە تێی کەوتووە بژی . بە هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لەو یەوکیەتیە بەدوایەوە ڕێگا لەبەردەمی ئاسان دەبێت کە ئەو ژمارە زۆرەی کۆچبەری ئەوروپای شەرڕقی و وڵاتانی تر ڕەوانەی وڵاتی لێی هاتبوون بکاتەوە . هەلبەتە ماوەی دوو ساڵێکیش دەبێت ، حکومەتی بەریتانی لە ڕێوشوێنی ئەوەدایە خۆی لە کۆچبەرە نا ئەورپیەکان ، قورتار بکات ئەویش بە پێدانی ئیقامەو جنسیە بەو کەسانەی ماوەیەکی لەمێژە لەو وڵاتەن و ئەوانی تریش ، ڕەوانەی وڵاتی خۆیان دەکاتەوە .


بەریتانیا لە ساڵی ١٩٧٩ تاوەکو ئێستا ڕووبەڕوی دوو سەردەمی حوکم ڕانی بووەتەوە هی یەکەمیان سەردەمی تاتشەری پێ دەگوترا کە توانی ئابووری بەریتانیا هەستێنێتەوەو زۆربەی ئەو یاسایانەی کە ئیشتراکیەتی دووەلی دەیەویست لە سەرانسەری ئەوروپا بچەسپێنێت ، ئەو ژنە لیبڕالە ناسراو بە بە امرڕە الحدیدیە گوێی پێ نەداو توانیشی ئابووری بەریتانیا بەرز کاتەوە بەڵام لە خولی سێیەمی دووبارە هەڵبژاردنەوەی و لە ڕێگای شەڕی یەکەمی کەنداو و خۆ دانە پاڵ ئەمەریکاوە ، دەتوانم بڵێم ئەو کاتیش گیروگرفتێکی زۆر بۆ حوکمڕانی پارتی پارێزگاران و تاتشەر دروست بوو و لە نیوەی خولی سێیەمی هەلبژاردن تاتشەر وەک تۆنی بلێری ئێستا بۆ چارەسەرکردنی قەیڕانەکانی فەرمانڕەوایەتی لە بەریتانیا دەستی بۆ سەرۆکێکی تری پارتی پارێزگارانی بەریتانیا ، لە کار کێشایەوەو کە خولی هەلبژاردنیش دەستی پێ کرد ، پارتی پارێزگای بەریتانی بە قازانجی پارتی کارو سەرۆکە لێوەشاوەیەکەیان تۆنی بلێر دەستی پێ کردو کە دەتوانین ئێستاشی لە گەڵ دابێ ، ئەگەر چی بە گوێرەی ڕاپرسیەکان دەنگەکانیان لە نزیکی دەنگی پارتی کارەوەیە ، نەهاتوونەتە سەرخۆیانەوەو پێشناچێت ئەو خولەش ببەنەوە .


دەبێ ئەوەش بڵێین هەندک وێکچوون و نەچوون لەو دوو سەردەمەی تاتشەرو بلێر خۆی نیشان دەدا . هەردوکیان دوو کەسایەتی دیار و بە توانای بەریتانی بوون و تا زۆر ڕادە تەکانیان دا بەر بەرەو پیشەوە چوونی ئابووری بەریتانیا و هەردوکیشیان لە ڕێگای شەڕی عیڕاقەوە وهەر یەکەیان بە سەردەمی خۆی ، ڕووبەڕووی تەنگ وچەلەمەی فەرمانڕەوایەتی و لە دەستدانی کورسی سەرۆکایەتی بوونەوە . یەکێ لە هۆکارە وێکچونەکانیشیان ، هەردوکیان زیاتر ڕوویان لە ئەمەریا بوو نەک ئەوروپاو خەلکی بەریتانیش بە گوێرەی ئەو پڕاکتیزانەی لەو ماوە دورو درێژەی فەرمانڕەوایەتیان ، گەیشتوونەتە ناو ئەو دەرئەنجامە کە ئەو دوو پارتە دوو کۆپی وەیەکچووی یەکترن و خەلکیش تا زۆر ڕادە بە گوڕوتینەوە ڕووی لە سندوقەکانی دەنگدان نەدەکرد و هەلبژاردنی ٢٠٠٥یش ڕێژەی دەنگدەران تەنیا ٦١% بوو . کەم نینە ئەو خەلکانەی کە دەڵێن گەشە کردنی پارتی لیبڕال دیموکرات زۆرەکەی لە بەر وەیەکچوونی ئەو دوو پارتەیەو بەریتانیەکانیش حەزیان بە شتی نوێیە . بەڵام وێکنەچونەکانیان ، هەریەکەیان لە ناو پارتێک و نەیاری پارتەکەی تر دابوون و هەر یەکەشیان ڕێوشوێنی جیایان گرتە بەر بۆ بەرە پێش بردنی بەریتانیا و سەرەدمەکانی ئەو دوو سەرۆکەش لە یەکتر جیاواز بوون بەڵام ئەوەی پێویستە بگوترێ بە ماڵئاوابوونی تاتشەر حیزبەکەشی تا ئێستا ماڵئاوایی کردووە بەڵام حیزبەکەی بلیر هێشتا ماڵئاوایی نەکردووە و قسە گەلی واش هەیە کە بلێر دووبارە هەستیتەوەو نامەیەک نیشانی کۆمەڵگای بەریتانی بدات کە هێشتا سەردەمەکەی ئاوا نەبووە . دەکرێ کۆتایی سەردەمەکەی تاتشەر بەوە لێک بدرێتەوە کە میراتگری حیزبەکەی و سەرۆکەکەی کەسی لێوەشاوە نەبێت و لە بەرامبەری پارتەکەشی تۆنی بلێر هەڵکەوتبێ وەک سیاسیەکی بارع.. دەشکرێ هۆکاری هەستانەوەی پارتی کارو دووبارە گەڕانەوەی سەردەمی تۆنی بلێر دەرئەنجامی ئەو قەیڕانە سەختە ئابووریەی ئێستا بێت کە بە دوایەوە پارتی کارو سەرۆکەکەی گۆردن بڕاون هەنگاوی ژیرانەیان بۆ ڕادە دانان بۆ خۆ لێقورتار کرد نابێ و بە دوایەوە ئەوانەی پێشتر دەنگیان بەو پارتە دابوو متمانەی خۆیان بۆ ئەو پارتە هێشتبێتەوە .


بە گوێرەی ئەو بڵاوبوونەوەیەی لاپەڕە یەکی سەندی تەلگراف ، تۆنی بلێر دەیەوەێ بگەڕێتەوە ناو کاری سیاسی بەریتانیاو پارتەکەی و لە گەل گۆردن بڕاونیش ڕێکەوتووە کە بەشداری لە پڕۆپاگەنەکان بکات و ڕۆژەکیش پێش تەواوبوونی وادەی پڕۆپاگەندە لە کەنالی تەلەفزیۆن و لە ڕێگای دیداری بەرامبەری تەلەفزیۆنی ، لە دژی کامیڕۆنی سەرۆکی ئێستای پارتی پارێزگاران و کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کردنی ئەو خولە لێدان بدات و بەوە تاوانباری بکات کە لە کاتێکا ئێمە گۆڕانکاری باشمان لە پارتی کار کرد بەڵام ئەو نەیتوانیوە ئەو گۆڕانکاریانە لە پارتی پاریزگاران بکات و هۆشداری ئەوەشی دەداتێ ئەو ڕەنگدانەوە جیاوازانەی ئێستای ئەوەوە زیانێکی مەترسیدار بە ئایندەی بەریتانیا دەگەیەنێ .


دەبێ ئەوەش بڵێین لە ڕێگای جەنگی عیراق و چەکە کۆکوژیەکانی و ئەو لێکەتنە خراپانەی کە بۆ بەریتانیای لێ کەتبۆوە ، تۆنی بلێر لە کاتی دەست لە کارکێشانەوەکەی بە قازانجی گۆردن بڕاون ، خۆی لە هەرە لاوازی کەسایەتی دەدیتەوەو لە ناو کۆمەڵگای بەریتانی و پارتەکەشی بەڵام قەیڕانی سەختی جیهانی و بەریتانی ئێستاو ڕۆڵی لە بەرچاوی گۆردن بڕاون و ئەجندای کارەکانی و زنجیرە دانیشتنەکانی لە گەڵ ئەوروپاو ئەمەریکاو ئیدی ، کە وای لێ کەتەوە دیدەکانی ئەو بەڕێزە لە جیهان بەنرخ هەلسەنگێندراو هەرەوەها ڕێو شوێنەکانی پارتی کارو بڕاون لەو ساڵەی ڕابوردو کە بە تەندروست ڕوو بەڕووی قەیرانەکە بۆنەوە ، ئەمانە بە تێکڕایان کاری خۆیان کرد کە سەردەمی بلێر هەندێ هەستانەوە بە خۆوە ببینێ و پێشبینیش دەکرێ لەو خولەش ئەگەر زۆرینەی دەنگەکانی دروست کردنی حکومەتیش وەدەست نەهێن ، بەڵام لە رێگای ئیتلافیان لە گەڵ لیبڕال دیموکراتەکان کە پارتی سێیەمن لە پاش پارتی کارو پارێزگاران و لە هەلبژاردنی خولی پێشوش دەنگەکانیان لە چاو هەلبژاردەنە پێشتریەکان بە بەرچاو زیادی کردبو و ڕاپرسیەکانی ئێستاش ئەوە ڕادەگەیەنن کە لەو خولەش ژمارەی کورسیەکانیان بە بەرچاو زیاد بکەن .


بە گوێرەی ئەو ڕاپرسیەی کە مۆسسە آی سی ڕم لێحیفە "نیوز ڕوف ژی ورلد" کردی پاش ئەوەی شەعبیەتی پارتی پارێزگایان لە بەرەو سەرەوە بوون دابوو ، لەو ڕاپرسیە ٤ خاڵ هاتونەتە خوارەوە واتە ڕێژەیان بووەتە ٣٦% و هی پارتی کاریش وەک خۆیەتی ٣٧% و بەڵام پارتی لیبڕال دیموکرات ٥ خاڵیان زیاد کردووەو گەیشتوونەتە ١٩% .

بڕیارەکەی گۆردن بڕاونی سەرۆک وەزیرانی ئێستای بەریتانیا ، بە زیاد کردنی ڕێژەی باجی نیشتمانی لە سەر ئەو هاوڵاتیانەی کە داهاتی ساڵانەیان لە سەرووی ٢٢٠ هەزار پاوەندە ، لە ٤٠% بۆ ٥٠% ڵێکەوتەیەکی جیاوازی چین و توێژە کۆمەڵایەتیەکانی بەریتانیای لێ کەوتەوە . دەوڵەمەندە هەرەزلەکان و ئەوانەی ئەو موچە بەرزانەی کە بڕیارەکە دەیان گرتەوە ، بڕیارەکەی بڕاونیان بۆ ئەو شوێنە دەبردەوە کە لە بواری دوورەوە دەبێتە هۆی هاتنە خوارەوەی پەرەسەندنی فکر واتە داهێنانی نوێ لە بەریتانیا و لە ڕێگایەوە ڕوو لە هاتنە خوارەوە دەکات ، کەچی موچە نزمەکان و ئەوانەی کە وەزیفەکانیان لە ڕێگای ئەو قەیڕانە ئابووریە جیهانیە کە بەریتانیای بە سەختی گرتۆتەوە ، لە دەست داوە ، پێشوازیان لەو بڕیارە کردو پێیان وابوو چاوچنۆکی دامو دەزگا داراییەکانی بەریتانیا بوو وای لەوان کردووە کە وەزیفەکانیان لە دەست بدەن .


لە دوو ڕاپرسی سەندای تایمزی بەریتانی ، ٦٨% و ٥٧ % ی خەلکی بەریتانی پێشوازیان لە بڕیارەکەی گۆردن بڕاون کردووە .


ئەو پرسیارەی کە دەکرێ ئایا ئەو قەیڕانە قوڵە ئابووریەی ئێستای بەریتانیا تێی کەوتوە کە بەشی هەرەزۆری چین و تاقم و توێژە کۆمەڵایەتیەکانی بەریتانیای گرتۆتەوە ، ئەو مەقولەیە ڕەشدەکاتەوە کە بەریتانیا ئەو وڵاتە هەرە مەزنەی جیهانی بوو کە ڕۆژ تێیدا ئاوا نەدەبوو ، یان ئەوەتا حکومەتی داهاتوو چ گۆردن بڕاونی پارتی کار بێ یان یان دێڤید کامیرۆنی پارتی پارێزگاران بێت ، لە توانایان دا دەبێت چارەسەری کێشەی ناوخۆی بەریتانیا بکەن . با ئەوەیان بۆ ماوەکانی پاش هەلبژاردن هەلگرین .


 ٢٤\٤\٢٠١٠

ماڵپه‌ڕی مه‌‌هدی كاوانی