هەڵبژاردنی
4-6
ی ئەوروپا و ڕۆڵی ڕەوەندی کوردی.
عەلی مەحموود محەمەد
لەم بابەتە نایەمە سەر پایە فکری و ئایدۆلۆجییەکانی سەرجەم کتلەکانی
پارلەمانی ئەوروپا و هەڵوێستیان لە ئاست ژیان و ڕاستیزم،ئەگەر لێرەوە
بچینە ناو بابەتەکەوە ئەوا پێویست دەکات بەسەر و باڵی کوتلەی چەپ
هەڵبدەین و دەستبکەینە هێرش و پەلاماری لایەن و کوتلەکانی دی،ئەوە
چەپەکانن لە تەواوی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئاڵای تێکۆشانیان دژ بە
سیاسەتە چەوتەکانی نیولیبرالیزم بەرز کردۆتەوە و بەرەو هێرشی
بەربەریانەی سەرمایەداری بۆ سەر بەها و دەسکەوتەکانی ڕابردوو لە بیمەی
تەندروستی و بێکاری و داڕوخانی حکوومەتی ڕیفاه وەستاونەتەوە ، ڕێگرن
شوێنەوارەکانی قەیرانی سەرمایەداری ژیانی هەژاران زیتر و زیاتر وێران
بکات، لە پاڵ ئەوە هاوکات لە لایەن ڕاستەکانەوە هێرشی ڕەگەز پەرستانە
بۆ سەر پەنابەران و قژ ڕەشەکان دەستی پێکردووە و دەستیان لە هیچ
نەپاراستووە بۆ هێرش بۆسەر باری ژیانی هەژاران و سڕینەوەی
شوێنەوارەکانی حکوومەتی ڕیفاە.
قەیرانی سەرمایەداری و هەڵاوسانی بازاڕ و دابەزینی کرێ و بەرزبوونەوەی
ئاستی بێکاری و .... ژیانی هەژاران و دەستەنگانی کۆمەڵگاکانی
ڕۆژئاواوای ڕەشکردووە ،ئەوەی بە تەنها لە بەرامبەری وەستاوە چەپەکانن.
لێرەوە ئێمەی کورد لە وڵاتانی ناو یەکێتی ئەوروپا وەک مرۆڤ کە بەهۆی نا
هاوتاییەک زۆربەمان لە چین و توێژەکانی خوارەوەی کۆمەڵگاین و قژ ڕەش و
بیانین و لە بواری ئابووریشدا لە توێژو چینە هەرە هەژارەکەی
کۆمەڵگاین،ئەوەی لەم وڵاتانە لەگەڵمان بوونە و داکۆکیان لە مافەکانمان
کردووە تەنها پارتەکانی بلۆکی چەپ بووە .
وەک دۆزی کوردیش ئەوا هەر پارتەکانی ئەم بلۆکە بوو لە سەرتاسەری
وڵاتانی ڕۆژئاوا بە جدی لەگەڵ داخوازەکانمان بوونە و دەنگی ئێمە بوونە
لە ناخۆشییەکان ، نموونە :
- لە هۆڵەندا پارتی سۆسیالست ،لەهەموو خۆشی و ناخۆشییەکی کوردی هەموو
بەشەکان بێ ر ِەچاوکردنی بیروباوەڕی لایەنەکە و قوربانییەکە پشتیوانیان
لە ویست و داواکارییەکانمان کردووە ، تاکە لایەن بووە هەموو کات بە دوی
داواکارییەکانمانەوە هاتوونە ، ئەوە لە پرۆسەی دادگایی فرانس ڤان
ئانرات و بیرۆکەی درووستکردنی مۆنمێنتی ئەنفال پێش ئەوەی تاکە کوردێک
بیریان لێبکاتەوە ، داخوازی ئەوان بووە.
- پارتی چەپی سویدی:لە هەموو خۆشی و ناخۆشیەکدا لە کورد کوردانەتر بیری
کردۆتەوە ، دژ بە زیندان و ئیعدامی کوردان وەستاوەتەوە لەگەڵ ناساندنی
ئەنفال بە جینۆساید و کردنی 16-3 بەڕۆژی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی بووە
، کچە کوردێکیشیان بردە پارلەمانەوە لە هەموو میحنەت و خۆشیەکدا
ئامادەیە.
- پارتی چەپی ئاڵمانیا:لەگەڵ ویستی کوردان و داکۆکیکەرێکی سەرسەخت بووە
لە مافەکانی ،داوای دادگایی کۆمپانیا ئاڵمانییەکانی کردووەو دژ بە
قەدەغەکردنی ڕۆژ تیڤی هاتۆتە سەر شەقام ، کچە کوردێکی بۆ یەکەمجار
گەیاندە پارلەمانی ئەوروپا..... .
- سۆسیالست ڤینستەر پارتی : بۆ یەکەمجار پارتێکی سیاسی کۆمەلکوژی
کوردانی لە بەرنامەی پارتەکەی جێگا کردەوە، هەمیشە لەگەڵ داخوازی
کوردەکاندا بووە...... .
نموونە زۆرە و کۆتایی نایات ، ئەوەندە زۆرە بە ئەندازەی هەموو ئەو
ڕۆژانەی کورد بە میحنەتا تێپەڕیوەو قوربانی داوە و ئەوانیش لەگەڵیا
بوونە.
ئەگەر ئێمەش پێمان دەکرێت بە دەنگدان وەفاداری بۆ ئەم دۆستانەمان نیشان
بدەین ، با لە چەند خولەکێکی خۆمان ببورین و ڕۆژی 4-6 دەنگ بە
پارتەکانی چەپ لە پارلەمانی یەکێتی ئەوروپا بدەین،وەفاداری نیشانەی
بەرزی مرۆڤایەتییە.
ئەم لینکەی خوارەوە بکەنەوە بۆ ئەوەی پارتەکانی ئەندام لە کوتلەی چەپ
لە پارلەمانی ئەوروپا بناسن:
http://www.wata.cc/forums/showthread.php?t=1965
|