هه‌ڵبژاردنی کاندیدکراوێکی کورد له لایه‌ن
ڕه‌وه‌ندنی کورد له سوید بۆ
ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانتی ئه‌وروپا سه‌نگ و گرنگی به‌رچاوی ده‌بێت له
داهاتودا.
ئاسایش عوسمان دانش
ڕۆژی 7 یونی 2009 له پڕۆسه‌یه‌کی پێشکه‌وتودا کار بۆ هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانتی ئه‌وروپــــــــــا ده‌کرێت که سوید یه‌کێکه له‌م
وڵاتانه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێنج کــه‌سایه‌تی کورد کــــــــــه
ئه‌ندامی پـارته‌کانی شوسیال دیموکرات و میلێۆ پارتیه‌ت واته پارتی
سه‌وز و پارتی چه‌پی سویدین خۆیان بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌م په‌رله‌مانه
کاندید کردوه.

رێبوار حه‌سه‌ن
ئه‌م په‌ڕیزانه‌ش ئه‌مانه‌ن ،، ( ڕیبوار
حه‌سه‌ن ) ، ئه‌ندامی پارتی سه‌وزی سوید ( میلێۆ پارتیه‌ت ) کــه کوردی
باشوری کوردوستانه ،، خاتوو (بێریڤان ئۆینگوێرور) ئه‌ندامی پارتی
چه‌پی سوید که کوردی باکوری کوردوستانه ،، ( فاروق ئه‌سڵان )
ئه‌ندامی پارتی چه‌پی سوید که کوردی باکوره ،، خاتوو ئه‌ڤین
ئـــــــه‌ندامی پارتی شوسیال دیموکراتی سوید و کوردی باکوره ،، یوسف
ئارده‌م ئه‌ندامی پارتی شوسیال دیموکراتی ســوید و کوردی باکوره.
بێگومان په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌زگایه‌کی گرنگه له دوای کۆمه‌ڵه‌ی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه دێت که سه‌نگ و قورساییه‌کی گرنگی خۆی
هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان له بواری بڕیار و یاسا و ماڤی مرۆڤ و
پشتگیری کردنی ئازادی گه‌لان و چاره‌نوسی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه
چه‌وساوه‌کان و بێ وڵاته‌کان به گشتی و کورد به تایبه‌تی بۆیه زۆر
گرنگه له‌م ناوه‌نده هه‌ستیاره‌ی ئه‌وروپا کورد ببێته ئه‌ندام و
به‌شداری هه‌بێ، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌نگ دانی ڕه‌وه‌ندی کوردی له
سوید که مـه‌زه‌نده ده‌کرێت ژماره‌ی زیاتر له سه‌د هه‌زار که‌س بێت
کارێکی گرنگه وکـاردانه‌وه‌ی ئیجابی ده‌بێت له‌داهاتودا و ده‌بێته
پاڵپشت و پشتگیریه‌کی گرنگی دۆزی نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ هێنانه دی
داخوازیه‌کانی لـــــــــــــــــه باکور و باشور و ڕۆژهه‌ڵات و
ڕۆژئاوای کوردوستاندا ، له هه‌مان کاتدا کاتێک ئــه‌م که‌سایه‌تیه
کوردانه ده‌نگی ته‌واویان پێبدرێ و ببنـــه ئه‌ندامی په‌رله‌مانتی
ئه‌وروپا ده‌توانن لۆژیکێک (لۆبیزم) کـــــــوردی
لــــــــــــــــــه‌م په‌رله‌مانه‌دا دروست بکه‌ن بــــــــــه
هه‌ماهه‌نگی و هاریکاری دۆستانی کورد بۆ چه‌سپاندنی داواکانی
نه‌ته‌وه‌که‌مان.
ڕێزدار ڕێبوارحه‌سه‌ن یه‌کێکه له‌م کاندیدکراوانه که‌زۆر
نزیکبۆته‌وه له بونی به ئه‌ندامی په‌رله‌مانتی ئه‌وروپا چونکه وه‌ک
کاندیدکراوی پارتی سه‌وزی سوید ته‌نها پێویستی به‌حه‌وت هه‌زار پێنج
سه‌د ده‌نگ هه‌یه‌و شانسی زیاتری هه‌یه و ناوه‌که‌ی له پله‌ی
دوانزه‌هه‌می کاندیدکراوانی پارتی سه‌وزی سویدی دادێت ڕێبوار حه‌سه‌ن
ساڵی 1959 له باشوری کوردوستان له شاری سلێمانی گه‌ڕه‌کی سه‌رشه‌قام
لــــــه دایک بوه ، هه‌ر له‌و شاره خۆێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی
و دواناوه‌ندی ته‌واو کردوه و بــوته خۆێندکاری کۆلێژی زانستی ( علوم
) ی زانکۆی سلێمانی ، دواتر کـــــــه زانکۆی سلێمانی ڕاگۆیزرا
بــــــــــــــۆ شاری هــه‌ولێر وه‌ک خۆێندکارێکی ئه‌و کۆلێژه
ده‌چێته شاری هه‌وڵیری قه‌ڵاو مناره‌و تا له ساڵی 1982 به‌کالۆرێوس
لـــه به‌شی جێۆلۆجی کۆلێژی علوم وه‌رده‌گرێت بۆماوه‌یه‌کی کورت
ده‌بێت بــــه مامۆستا ( معید ) له هه‌مان کۆلێژ لــــه زانکۆی
سه‌لاحه‌دین به‌ڵام له‌گه‌ڵ پانزه مامۆستای تر له زانکۆ ده‌رده‌کرێن
له لایه‌ن ڕژێمی بـــــه‌عسه‌وهساڵی 1985 کوردوستان جێده‌هێڵیت
به‌ره‌و هه‌نده‌ران کۆچ ده‌کات و ده‌چێته ڕووسیا و
لــــــــــــــــه ساڵی 1986له شاری مۆسکۆ ماسته‌ر له بواری
پشکنینی نه‌وت به ده‌ست ده‌هێنی لـــه نێوان ساڵه‌کانی 89 و 1990 بۆ
به‌ده‌ست هێنانی بڕوانامه‌ی دکتوراه ده‌خۆێنی به‌ڵام ته‌واوی ناکات
ساڵی 1991 کۆچ ده‌کات به‌ره‌و سوید تا ئێستا له‌م وڵاته له شاری
ستۆکهۆڵم نیشته‌جێه.
ڕیبوارحه‌سه‌ن توانیویه‌تی بۆ جارێکی تر بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌زانستی
ژینگه‌و ته‌ندورستی لـه زانکۆی ستۆکهۆڵم به ده‌ست بهێنی ، له ساڵی
1998 وه بۆته ئه‌ندامی شاره‌وانی شاری ستۆکهۆڵم تـــا ئێستاش
به‌رده‌وامه ، ماوه‌یه‌ک جێگری کۆمپانیای ئاوی ستۆکهۆڵم بوه و دواتر
بۆته سه‌رۆکی ئـــــــه‌م کۆمپانیایه، له ساڵی 1995 وه بۆته
ئه‌ندامی پارتی سه‌وزی سوید و چــــــــه‌ن ساڵێکیش ئه‌ندامی
نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م پارته بووه، سه‌رۆکی گروپی سه‌وزه له به‌شی
خواروی شاری ستۆکهۆڵم، ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی دوستانی (
ژینگه‌ی کوردوستان ) ه هه‌ر له‌و بواره‌دا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌که‌ی
توانیویانه پارکێک لـــــه شاری هه‌ڵه‌بجه دروست بکه‌ن و 5000
نه‌مامی تێدا بڕۆێنن بۆ ڕیز لێنان له گێانی شه‌هیدانی
کیمیابــــــــارانی هه‌ڵه‌بجه و له ساڵی 1997 وه له‌سه‌ر بودجه‌ی
خۆیان به مانگانه سێ که‌سیان دامه‌زراندوه بۆ خزمه‌تی ئه‌م پارکه
تا له ساڵی 2003 داویانه به حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان.
له ساڵی 1996 وه به به‌رده‌وامی لـه زانکۆکانی کوردوستان سیمیناری
گێراوه‌و په‌یوه‌ندی لـه گه‌ڵ کردون جگه له سیمیناره‌کانی له‌سه‌ر
ژینگه‌و ئاو له وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی و ژینگه‌و ئاو و چه‌نده‌هاکاری
خزمه‌تگوزاری تر بۆ کوردوستان ، داواکارم ڕه‌وه‌ندی کورد لــــــــه
سوید به ژیرانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌م پڕۆسه‌یه‌دا بکات بۆ ئه‌وه‌ی
ده‌نگه‌کان په‌رش و بلاو نه‌بێته‌وه چونکه به پێدانی متمانه و
ده‌نگی خۆتان ده‌توانن ئه‌م که‌سایه‌تیه کاندیدکراوه و ئه‌وانی تریش
بگه‌یه‌نه ئامانج و ببنه ئه‌ندام له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا که
کارێکی گرنگ و قورساییه‌کی گه‌وره‌ی ده‌بێ بۆ پاشه رۆژی
نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌م ناونده هه‌ستیاره هاوچه‌رخه فره فه‌رهه‌نگه‌دا
که پێویستی به سیاسه‌تێکی پشتگیری چالاکانه هه‌یه بۆ سه‌قامگیری
ئاشتی جیهان به گشتی.
سوید /
بۆرۆس
26\5\2009
|