١١\٣\٢٠١١
هه‌ڵبژاردنی
پێشوه‌خت.

دلشاد خدر
هه‌موو ئه‌وانه‌ی که شاره‌زایه‌کی سه‌ره‌تاییان هه‌یه له پێکهاته‌کانی
سیسته‌می ولاتانی حزبی سه‌رکرده و سه‌روکێ بێ هاوتا. ئه‌و راستیه ده‌زانن،
که ئه‌م ولاتانه شێواز و کایه‌کانی هه‌لبژاردنیان زۆر له یه‌ک ده‌چێت.
بۆیه زۆرینه‌ی خه‌لکی وشیار و چاودێرانی سیاسی له ده‌ره‌وه هیچ چاوه‌روانیه‌کییان
له ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌لبژاردن نیه. هوکاره‌که‌شی زۆر ساده‌یه و
پێویستی به بیرکردنه‌وه‌یه‌کی قول ناکات. هه‌موو ده‌زگا هه‌ستیاره‌کانی
ده‌وله‌ت به ده‌یان ته‌نافی ئه‌ستور به ده‌سه‌لات و که‌سانی سه‌ر به‌خۆیان
به‌ستراوه‌ته‌وه. بێجکه له وه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌زگایانه‌ی سه‌رپه‌رشتی
ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌که‌ن له‌ژێر کونترولی خۆیاندایه و داهاتووی پێکهاته‌که‌شی
پابه‌نده به مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌لاته!! ئه‌م پێکهاته‌یه چون رێگا
ده‌دات هه‌لبژاردنێکی پاک ئه‌نجامدرێت، که له ئه‌نجامدا خۆیان زیان
لێکه‌وتی ژماره یه‌کن؟؟ بۆیه ده‌رئه‌نجامی هه‌لبژاردن، پێشوه‌خت بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌لات دابین کراوه! نه‌وه‌ک سه‌دان پاساوی
دروستکراو له لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه،ئاماده‌یه بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی
هه‌لبژاردن.
پاش ته‌قینه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌لکی کوردستان، ده‌سه‌لات به
شێوه‌یه‌کی گوراو مامه‌له‌ی له‌گه‌ل ناره‌زایه‌تیه‌کان کرد. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تا
ئاژاوه‌گێر بوون و به برینی ده‌سته‌کانیان ده‌ترساندران. ئه‌وه ئه‌مرۆ
داواکانیان ره‌وایه و مژده‌ی هه‌لبژاردنی پێشوه‌ختیان پێ ده‌درێ!! له
رێگای ئه‌م په‌یامه‌شدا، ده‌یانه‌وێت پێمان بلێن، له‌وه‌ته‌ی ئه‌م هه‌رێمه
هه‌یه سوندوقه‌کانی هه‌لبژاردن کێشه‌کانییان یه‌کلا کردۆته‌وه!! هێزه
چه‌کداره‌کانی حزب و هێزه ئه‌قلیمیه‌کان، هیچ کاری گه‌ریان نه‌بووه
له‌سه‌ر هاوکێشه سیاسه‌یه‌کانی کوردستان!! بۆیه دیسان ده‌یانه‌وێت له
رێگای سوندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه ئه‌م قه‌یرانه‌ش چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ئه‌گه‌ر
ئه‌م رێگایه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی هه‌موو دنیا گونجاو بێت، ئه‌وه
بۆ هه‌رێمی کوردستان گونجاو نییه! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م هه‌رێمه‌دا
هیچ ده‌زگایه‌کی بێلایه‌نمان نیه! هه‌موو شتێک له گه‌وره‌وه تا بچوک،
که‌م یان زۆر به‌های هه‌بێت، له‌لایه‌ن حزب و حزبیش له‌لایه‌ن ده‌زگا
ئه‌منیه‌کانی کۆنترۆل کراوه. ئه‌گه‌ر چه‌ندین ساله، باسی ده‌ستکه‌وتی
گه‌وره‌ی وه‌ک حکومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌که‌ین، ئه‌وه له پێش چاوی هه‌مووان
ته‌نیا به یه‌ک روداوی بچوک حکومه‌ت بوو به‌فری به‌ر هه‌تاو و به
شێوه‌یه‌کی سه‌رسورهێنه‌ر له گوره‌پانه‌که وون بوو!! په‌رله‌مانیش وه‌ک
ده‌زگایه‌کی بێ ده‌سه‌لات له رێگای ئه‌ندامه‌کانی خۆیدا خۆی ناساند!!
حزبیش بێ ئه‌وه‌ی پرس به‌که‌س بکات راسته‌وخۆ هاته مه‌یدان و وه‌ک
خاوه‌ن قسه‌که‌ری کوتایی و یکلاکه‌ره‌وه قسه‌ی خۆی کرد. هه‌موو ئه‌و
ده‌زگا پپروزانه‌ی زۆر پێیه‌وه سه‌ربه‌رز بووین، وه‌ک حکومه‌ت و په‌رله‌مان،
له‌گه‌ل هاتنه پێشه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه، ده‌سته‌وه‌ستان سه‌یری
رووداوه‌کانیان ده‌کرد و گۆی رایه‌لانه چاوه‌روانی بریاری حزب بوون!!
ئه‌گه‌ر چه‌ندین ساله ئه‌م دوو ده‌زگایه له به‌رنامه‌و کاره‌کانی هه‌رێم
ناویان ده‌هات، به‌لام هه‌موو کاته‌کان ماشه‌ی ده‌ستی حزب بوونه بۆ جێ
به‌جێ کردنی داخوازیه‌کانی حزب و له نیو حزبیش بنه‌ماله ده‌ست
رویشتوه‌کانی نیو سه‌رکردایه‌تی. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو ده‌زگایه
چه‌ندین ساله وازی ده‌سه‌لاتیان له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌کرد، به‌لام خۆیان
پێش خه‌لکی تر باش ده‌یانزانی ده‌سه‌لاتی وان له دواوه‌ی ده‌سه‌لاتی
حزبه‌وه دێت. ئه‌گه‌ر پێشتر ئه‌م وێنه‌یه بۆ زۆرینه‌ی خه‌لکی
کوردستان روون نه‌بوو، ئه‌وه ئێستا بۆ هه‌موو خه‌لکی کوردستان
ئاشکرابوو که حکومه‌ت و په‌رله‌مان تا ئێستاش دوو بوکه‌شوشه‌ی ده‌ستی
حزبن. حزب چون پێویستی به‌ده‌زگای راگه‌یاندن هه‌یه بۆ گه‌یاندنی ئه‌و
په‌یامانه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت بگاته جه‌ماوه‌ر و، چون پێویستی به ئه‌و
هه‌موو ده‌زگا سه‌ربازی و ئه‌منییانه هه‌یه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی،
ئه‌وهاش پێویستی به په‌رله‌مان و حکومه‌ت هه‌یه تا شه‌رعیه‌ت بداته
کاره‌کانی خۆی!!
ئه‌وه چ گالته کردنێکه به عه‌قلی خۆمان. له‌کاتیکدا باسی هه‌لبژاردنی
پێشوه‌خت ده‌که‌ین، باش ده‌زانین که هیچ ده‌زگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ له‌م
هه‌رێمه‌دا نیه!! له کۆمسیێونی هه‌لبژاردن تا ئه‌و پولیسه‌ی
پاریزگاری له بنکه‌کانی هه‌لبژاردن ده‌کات به ته‌سکیه‌ی حزبی دامه‌زراوه!!!
تا ئێستاش سه‌رچاوه‌ی داریی له‌رێگای حزبه‌وه ده‌گاته حکومه‌ت و ئه‌و
هێزانه‌ی گوایه هه‌رێمه‌که‌مان له هێزه ده‌ره‌کیه‌کان ده‌پاریزن،
حزب جوله‌یان پێده‌کات و هێزه ناوه‌خۆیه‌کان پێش پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی
جه‌ماوه‌ر و ئارامی شاره‌کان به‌رژه‌وه‌ندی حزب ده‌پارێزن!! حه‌ره‌می
په‌رله‌مان له‌لایه‌ن هێزی حزبی ده‌پارێزرێ و هه‌موو کۆنتراکتی
کومپانیه نه‌وتیه‌کان له مه‌کته‌بی سیاسی دیراسه ده‌کرێت و بریاری
له‌سه‌ر ده‌درێت!! زانکۆش له رێگای یه‌کێتی قوتابیانی حزب کۆنترۆل ده‌کرێت
و به‌رێوه ده‌چێت!! حزب له شکرێکی بێ ژمار موچه خۆری بن دیواری هه‌یه!
که هه‌ر هه‌مویان موچه‌کانیان له‌داهاتی ئه‌م گه‌له پێ ده‌به‌خشرێت!
له لایه‌کی تریش له په‌رله‌مان ئازادانه ده‌توانرێت گفتوگۆ بکرێت و
یاساکان ده‌ربکرێن( حه‌تمه‌ن پێشتر له حزبه‌وه بریار وه‌رگیراوه و
بریاردراوه ئه‌ندامانی خۆیان پێویسته چون ده‌نگ به‌ده‌ن)، ئه‌مه‌ش
پێویستیه‌کی سه‌رده‌میانیه بۆ شاردنه‌وه‌ی دیارده ناشیرنه‌کانی حزب.
به‌لام جولێنه‌ری حکومه‌ت که حزبه!! به‌رژه‌وه‌ندی له‌کام رێگا بێ ئه‌و
له‌وێیه!!! یاساکانیش بێجکه له‌سه‌ر لاپه‌ره‌کانی بلاوکراوه‌کان هیچ
شوێنێکی تر نابینن.
ئه‌مرۆ به‌و پارسه‌نگیه‌ی له هه‌رێمدا هه‌یه، هه‌موو هه‌لبژاردنێکی
پێش وه‌خته و پاش وه‌خته ته‌نیا خۆل کردنه له چاوی جه‌ماوه‌ر، به‌بێ
له ده‌ست ده‌رهێنانی ده‌سه‌لاتی دارایی و ئه‌منی و سه‌ربازی له ده‌ستی
حزبدا. ئه‌گه‌ر راست گۆیانه ده‌مانه‌وێت کێشه‌کان چاره‌سه‌ربکه‌ین و
ئه‌م ئه‌زمونه‌ی زۆرینه‌ی گه‌لی کوردستان پێیه‌وه ماندی بووه و
قوربانی له پێناو داوه بیپارێزین! پێویسته هه‌نگاوی یه‌که‌ممان گه‌رانه‌وه‌ی
هه‌موو ده‌سه‌لاته‌کان بێت بۆ حکومه‌ت و ئه‌ویش بوێرانه هه‌نگاوی ده‌رهێنانی
ده‌سه‌لاتی دارایی و ئه‌منی و سه‌ربازیه له ده‌ست حزب بهاوێژێت. نه‌وه‌ک
هه‌موو هانگاوه‌کانی تر ته‌نیا کێشه‌کان قولتر ده‌کاته‌وه‌و داهاتووی
ئه‌م ئه‌زمونه به‌ره‌و ئاقاریکی نادیار‌و ترسناک ده‌بات.
ماڵپه‌ڕی
دڵشاد خدر
|