په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\١٠\٢٠١٠

 هەلبژاردنى پاریزەران یەکەم زەنگى مەرگى پارتایەتى.


پاریزەر: کامیل ژیر


مەبەستم لە هەموو جۆرە مۆدیلیکى پارتایەتی نیە. ئەوەى روژئاوا دیاردەیەکى دروستە. ئەوەى روژهەلات، بەزۆرى، دریژبوونەوەى پارتییە ستالینیەکانە. مافیایەتیە لە بەرگى پارتایەتیدا. زەلکاوێکە بۆ هەڵهێنانى ڤایروسى گەندەلى. پڕکردنەوى شوینى شیاوە بە کەسى نەشیاو. دەولەمەندبوونى نارەوایە. تەمەڵخانەیەکە بۆ دەستەپاچەو بێبەهرەکان کە لەناویدا کار ناکەن و ئەخۆن، بیرناکەنەوەو بیر ئەخنکینن، هەڵەئەکەن و پەند وەرناگرن، ئەبەن و لیپرسینەوەیان نیە. خۆ بە دیموکراتیەوە با ئەدەن و فڕیان بەسەریەوە نیە . باس لە مافى مروڤ ئەکەن و مروڤ ئەکوژن و مروڤ بەکوشت ئەدەن، یاسا دائەنین و یاسا پیشیل ئەکەن . تاوان ئەکەن و سووکایەتیش بە تاوانلەسەرکراوان ئە کەن. پەردە لە روویان لائەدرێ و تەریق نابنەوە.. ئیتر تۆ ئەوانیتریان تەواوکە ...


پارتیە کوردیەکانیش بەدەرنین لەو دۆخە. بیشکچى ئەلێ { ئەوانە زیاتر ئەچنە خانەى ریکخراوى سەربازیەوە نەک سیاسى، دریژەدەرى پەیوەندیە خیلەکیەکانن، سەرکردە تاکرەوەکانیان ریگرن لەبەردەم توانا تازەکاندا، بێستراتیجن }. جوناسان راندل ئەلێ {کور د نەتەوەیەکە لە دووبەرەکیدا ،دواى نسکوى 1975 هیشتا شەریانە لەسەر کورسى! شەرەکانى ناوخۆیان 4 هەزار کوژراوى لیکەوتەوە، ناوبانگى بزووتنەوەى کوردایەتیان خراپکرد، بیروکەى دەولەتى کوردیان لاوازکرد }. بیرمەندى ئەلمانى تر یتشکە ئەلێ { ئەو نەتەوانەى لە قوناغى رزگاریدان بۆ فرەپارتى دەسنادەن }. جگە لەوانە، سالانیکى زور سەروکایەتییەکانى ئەو پارتیانە خەلکانیکیان. سۆزیان بۆ جولا ، چەپلەیان بۆلیدرا . پیتاکیان بۆ کرا... کەچى ئیستا پارووى ئەوان ئەخون!

 

ئەوا ئیستا سەرەتاى فەرموودەى {پەتى درۆ کورتە} دەرکەوت. ئەو پیشدەستى و پیشرەویتیە لە پاریزەران وەشایەوە.. ئیوە مەیکەن بە هى پاریزەرانى سلیمانى بە تەنیا ،ئەگەر کلکتیوەردان نەبوایە، لەشوینەکانیکەش هەر هەمان ئەنجام ئەبوو . هەرچونى بێ ، ئەم ئەنجامە، زەنگى مەرگە بۆ ئەو شیوازە پارتایەتیە . سەرەتاى رەهَیڵەیەک قەترەیەک بارانە . ئەى جەماوەرى سەربەخۆ رابن . با 30/9 بکەین بەروژى هوشیاریی جەماوەر. رووداوەکە بچووکە بەلام واتاکەى گەورەیە . مەیەلن ئەو کوانوە ساردبیتەوە. لەو روژەى ئەمسالدا 312 دەنگى سەربەخۆ گرەوەکەیان لە 234 دەنگى دوو زلهیزە دەسەلاتدارەکە بردەوە بەبێ چەورکردنى دەم و پڕکردنى دەست !. ئەگەر ئەو 282 دەنگە بەشدارنەبوەش بەشدارییان بکردایە، ریژەکە زور زیاتر . هەرچۆنێبێ تەلیسمەکە ، نوخشەبێ لە هەلبژاردنى پاریزگاکان و سەرجەم ریکخراو و سەندیکاو پەرلەمانى داهاتوو.

 

ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر