٢٠\٤\٢٠١٨
هەڵبژاردنى
پەرلەمان سووڕانەوەیە بە ناو بازنەى بەتاڵدا.

عەبدولڕەحمان رەسول
بۆ ماوەیەک قسەبکەى ڕەخنە بگرى لە وەزارەتێک بەڵام لە کۆتایی دا
وەزارەتیش بوونى نەبێت ..... هەموو مرۆڤێک تووشى هەڵەو کەموکوڕى دەبێت
زۆر ئاسایی یە بەڵام کێشە ئەوەیە زۆر کەم لە مرۆڤەکان دان بە نەزانى و
هەڵەکانیان نانێن ,ئەمە خاسێتى زۆرینەى مرۆڤەکانە بەگشتى و لە باشوورى
کوردستان بەتایبەتى ,ئەوانەى دەبنە بەرپرس وپۆستێک وەردەگرن هەرگیز دان
نانێن بە نەزانین وهەڵەو کەموکوڕى خۆیانەوە.بۆیە پاش چەندین هەڵبژاردن
لە عێراق و کوردستان خەڵکى ساڵ بەساڵ هەمووى دەڵێ خۆزگە بە ڕابردوو .
بە بڕواى من تەنها ئەم بەڕێزە کە کاندیدە و سەرۆکى لیستى یەکێتى
نیشتیمانى کوردستان تووشى هەڵەو کەموکوڕى نەبووە کۆیی بەرپرس
وپارێزەرانى ئەم جۆرە سیستەمەى عێراق و باشوورى کوردستان بەردەوام
لەهەڵەو کەموکوڕى دان وبەردەوام بە قسەکانیان خەڵک فرێودەدەن وبۆ
بانگەشەى هەڵبژاردنەکان هەرچى بێتە سەرزاریان هەرگیز بیرى لێ ناکەوە
ڕاستەوخۆ دەى ڵێن,ئەمە نموونەیەکە ناکرێ بەتەنها ڕەخنەى لێ بگیرێ بەڵکو
پێویستە خەڵک ووشیاربێت هی چى تر باوەڕ بەکۆى سیاسى یەکانى پارێزەرانى
ئەو جۆرەسیستەم و دەسەڵاتە نەکەن کە بەدرێژایی چەندین ساڵە جگە لە
ماڵوێرانى و ئاوارەیی و شەر و کوشتن و بێکارى و هەژارى و گەندەڵى و
دزیی هیچى ترى بۆ خەڵکى باشوورى کوردستان و عێراق بەرهەم
نەهێناوە.دەبێت بزانێت خەڵک هەڵبژاردن لەعێراق و کوردستان بە قەد سەلکە
توورێک قازانجى بۆ خەڵکى هەژار وکرێکارو ڕەنجدەر نابێت تەنها لە دوایی
هەڵبژاردن هەروەک هەڵبژاردنەکانى تر کێشە وقەیرانەکان وبۆ خەڵک درێژە
پێ دەدەن بە بەرگى قەومیی و دیینى وناوچەگەرى و حیزبى.
هەڵبژاردنى پەرلەمانى کاتێک سوود بەخش دەبێ بۆ خەڵک کە لەلایەن دەوڵەت
و حکومەت و بەرپرسە باڵاکانەوە نرخ وبەهاى نوێنەرایەتى خەڵک بزانن و
حیساب و بۆ دەنگى ناڕەزایەتى یەکانى خەڵکى بکەن کە پاش لەچەندین ساڵ لە
دەسەڵاتدارێتیان سەرۆکى پەرلەمان ئیهانەکرا و ئەندامانى پەرلەمان
لێندراو,دەرکران لەپەرلەمانى عێراق.بەدرێژایی تەمەنى پەرلەمانى عێراق و
کوردستان لە کوێ داکۆکیان کرد لە ماف و ئازادى یەکانى خەڵک و لە چ
ڕۆژێک لەدژى جێبەجێ کردنى یاسای لەسێدارەدان فشاریان بۆ دەوڵەت و
حکومەت هێناوە .ڕۆژانە کوردانى ڕۆژ هەڵاتى کوردستان ئازار دەدرێن و
تیرۆر دەکرێن و لە سێدارە دەدرێن کوا هەڵوێستیان ؟ لەبەرامبەر هاتنى
سوپایی تورکیا و سوپایی پاسدار و میت و ئیتڵاعاتەکان کوا هەڵوێستى
پەرلەمان ؟ لەبەرامبەر تەدەخولکردنى دەوڵەتانى ناوچەکە بەتایبەت ئێران
و تورکیا کوا هەڵوێستى پەرلەمان؟ کوا حیسابى بۆکراوە؟
لەبەرامبەر بەردەوام بوونى دزى و گەندەڵى بەرپرسەکان وبردنى پارەبۆ
بانکەکانى وڵاتانى تر کوا فشارەکانى ئەندامانى پەرلەمان لەعێراق و
کوردستان ؟ هەلبجە کیمیا باران کرا و هەزران کەس ئەنفال کرا بەڵام
پەرلەمانى عێراق وباشوورى کوردستان چییان کرد بۆ دادگایی کردنى ئەوانەى
هاوکاربوون و تاوان باربوو لە مستە شارو ئەمن و قەواخاسە کوردى یەکان
بە جل وبەرگى کوردى پێش سوپاى عێراق دەکەوتن بەڵام چەند کەسیان دادگایی
کران بەهۆى فشارى ئەو ئەندام پەرلەمانانەى کە خەڵک بۆ پەرلەمانى عێراق
و کوردستان لە ڕابردوو هەڵى بژارد؟؟!!
بۆ گۆڕانکارى لە کۆمەڵگای عێراق و باشوورى کوردستان پێویستە کار لەسەر
نەخشە ڕێگاى تربکرێت کە خەڵک ڕاستەوخۆ بەشداربێت لە جۆرى ئیدارەدان و
بەڕێوەبردنى سیستەم و دەسەڵات نەک بەو جۆرە ئێستا هەیە چوار ساڵ جارێک
خەڵک دەنگ بدات و بەشێکى تر بنێرنە ناو پەرلەمان و بکرێنە ئەندام
پەرلەمان و بکرێنە وەزیر و مدیر عام خانەنشین بکرێن بە پارەیەکى
زۆر,کۆمەڵگاش هەر لەناو کێشەو قەیرانى زیاتردابێت.
کەواتە دەتوانین بڵێین هەڵبژاردنى پەرلەمان سووڕانەوەیە بەناو بازنەى
بەتاڵدا بەبێ ئەوەى هیچ جۆرە سوود وقازانجێکى ستراتیژى هەبێت بۆ خەڵکى
بەگشتى و کرێکاران و زەحمەتکێشان و دەستفرۆشان بەتایبەتى لە عێراق و
باشوورى کوردستان.
ماڵپهڕی عهبدوڕهحمان
رەسول
|