هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری له ئێران و چه‌ند
وشه‌یه‌ک.

ع.
و. خه‌نده‌ڕه‌ش
ماوه‌یه‌که گفتوگۆ له‌مه‌ڕ هه‌ڵبژاردنی خولێکی تازه‌ی سه‌رکۆماری له
ئێران‌دا گه‌رمه؛ و وه‌ک بووه به نه‌ریتێکی باو دوو ده‌سته‌ی
چاکسازیخواز و بناژۆ که‌وتوونه‌ته ڕکابه‌ری و بانگه‌شه و هه‌وڵ و
ته‌قه‌لا له پێناو هه‌رچی پتر مسۆگه‌ر کردنی ده‌نگه‌کان. له‌م نێوه‌دا
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیش له‌م پارچه‌یه‌ی نیشتمان وه‌ک هه‌موو گه‌ل و
نه‌ته‌وه‌کانی تری ئێران به‌سه‌ر ئه‌و دوو لایه‌نه دا دابه‌ش بووه.
کوردانی سوننی بێشتر که‌وتوونه‌ته لای چاکسیخوازان؛ و شیعه‌کانیشمان
زۆربه‌یان که‌وتوونه‌ته شوێن تونداژۆکانه‌وه. به‌ڵام مرۆ له ڕاستی
لانه‌دات و به ناڕه‌وا تۆمه‌ت نه‌خاته پاڵ ئه‌م و ئه‌و؛ زۆر جێگای
خۆشحاڵییه که سه‌ره‌ڕای ئه‌م دابه‌شبوونه‌یش هێشتا نوێنه‌رانی کورد
گفتوگۆ و هاوئاهه‌نگی له نێوانیاندا هه‌یه؛ و له زۆر بڕگه و
پێشهاتدا یه‌کده‌نگییان نواندووه.
چه‌ند ڕۆژیک له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵێکم به‌رچاو که‌وت که باسی له‌وه
ده‌کرد گوایه چاکسازی‌خوازان لایه‌نگره کورده‌کانی خۆیانیان
ڕاسپاردووه تا په‌یوه‌ندی به حیزب و لایه‌نه کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌وه بکه‌ن و داوایان لێبکه‌ن که هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره
بایکۆت نه‌که‌ن؛ به‌ڵکوو ئینشه‌ڵڵا ئه‌مه ببێته هۆکاری ئه‌وه که
له هه‌ڵبژاردندا سه‌رکه‌ون؛ و نوێنه‌ری خۆیان که که‌ڕووبی یان
مووسه‌وییه بگه‌یه‌ننه سه‌ر کورسیی سه‌رکۆماری. وه‌ک لای دوژمنانی
کوردیش باوه، بۆره گفتێکی سه‌رزاره‌کیشیان داوه، به‌ڵام ئه‌ویش
هه‌زار و یه‌ک ئه‌گه‌ر و مه‌گه‌ری له‌به‌رده‌مدا ڕیز کراوه.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ناچاری کردم ئه‌م چه‌ند وشه‌یه بنووسم و
بیر وبۆچوونم له‌مه‌ڕ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و بابه‌ته
په‌یوه‌ندیداره‌کانییه‌وه ڕۆشن بکه‌مه‌وه. ڕه‌نگه هه‌ندێک که‌س به
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌م گورج له بۆچوونێکدا بۆم بنووسن که هۆی
چییه ئه‌مجاره له دژی به‌شداریکردنی خه‌ڵکم له هه‌ڵبژاردندا؛ به
پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو که پێموابوو به‌شداریکردن باشتره
له بایکۆتکردن؟ هه‌ر بۆیه یه‌که‌م خاڵ به‌وه ده‌سپێدکه‌م که
گه‌ره‌که ئه‌وه فه‌رامۆش نه‌که‌ین که جیاوازی هه‌یه له نێوان
هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی مه‌جلیس و سه‌رکۆماریدا. من ئێستایش له‌سه‌ر
ئه‌وه پێداگرم که به‌شداری له هه‌ڵبژرادنی پارله‌ماندا ئه‌رکی
سه‌رشانی کوردانه و به ئه‌نجامدانی وه‌ها کارێک خزمه‌تێک به خۆیان و
گه‌له‌که‌یان ده‌که‌ن. به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆمارێکی غه‌یری کورد
به‌بێ وه‌رگرتنی گفت و به‌ڵێنی و به‌بێ ڕه‌خساندنی ده‌ره‌تانێک بۆ
باوه‌ڕ و متمانه به‌یه‌کتری کردن، هیچ فه‌ڕ و به‌ره‌که‌تێکی بۆ کورد
به دواوه نابێت. ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه که فارس و تورکه‌کان
به‌ڵێنی سه‌رزاره‌کیمان پێده‌ده‌ن و دواییش خۆیان ده‌دزنه‌وه.
پێویسته به مێژوودا بچینه‌وه و شکسته‌کانمان بکه‌ینه وانه و
په‌ندیان لێوه‌رگرین.
خاڵی دووه‌م ئه‌مه‌یه که به‌داخه‌و حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌و سه‌نگ
و قورساییه‌یان نه‌ماوه و ناتوانن ڕێگر بن له‌به‌رده‌م به‌شداریکردنی
مه‌ردم له هه‌ڵبژاردندا. به داخه‌وه ئه‌و ده‌رده کوشنده‌یه‌ی له‌م
ساڵانه‌ی دواییدا که‌وته نێو ئه‌و حیزب و ڕێکخراوانه‌وه، پرزه‌ی
لێیان بڕیوه و هێز و توانا و هه‌ڵسووڕانی ئه‌وانی له‌ڕادده‌به‌ده‌ر
سنووردار کردووه. دیاره ئه‌وه به‌و واته‌یه نییه که بڵێم که‌سیان
له‌گه‌ڵ نییه و که‌س گوێیان لیناگرێت. نه‌خێر، ئه‌مڕۆ هه‌رکام له
حیزبه ڕه‌سه‌نه‌کان داوا له خه‌ڵک بکه‌ن بۆ ڕاپه‌ڕین، خه‌ڵک وه‌ڵامی
ئه‌رێیان ده‌داته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌یش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که خه‌ڵک
نه‌چێت بۆ ده‌نگدان. ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که گه‌ل ئاماده‌ی کار
و شۆرش و هه‌ڵسووڕانه، به‌ڵام ڕێک نه‌خراوه. مه‌ردمه‌که به
شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی کوردایه‌تی ده‌که‌ن. ده‌گه‌ڵ گوڕه گوڕی بڵنگۆی
ڕادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆن هه‌موو مووی له‌شیان ده‌بێته نه‌شته‌ر، به‌ڵام
کاتێک کۆپونی خۆراکیان ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه، کوردایه‌تی و
حیزبایه‌تی له‌بیر ده‌که‌ن. ئه‌وه شتێکی زۆر ئاساییه بۆ هه‌ر
جه‌ماوه‌رێک که سازنه‌درابێت و ڕێک نه‌خرابێت.
خاڵێکی گرنگی تر که جێی خۆیه‌تی هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین،
بریتییه له ساده‌یی کوردانی چاکسازیخواز و ته‌سلیمبوونیانه به
داواکانی دۆسته‌کانیان. ئه‌گه‌ر قه‌رار وایه ئێران بۆ هه‌موو
ئێرانیه‌کان بێت؛ ئه‌گه‌ر قه‌رار وایه کورد هه‌موویان ئێرانی بن و
له‌مه‌ش وێوه‌تر پارێزه‌رانی دلێری سنووره‌کانی ڕۆژاوای وڵاتی ئێران
بن، ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت کوردیش وه‌ک هه‌موو قه‌ومه‌کانی تری ئێرانی
قه‌ومێکی پێکهێنه‌ری ئه‌م نیشتمان و نه‌ته‌وه‌یه بن، ئه‌ی بۆچی نابێت
کوردزمانێک ڕێگای پێبدرێت خۆی بۆ پۆستی سه‌رکۆماری کاندید بکات؟
ساده‌یی برا چاکسازیخوازه‌کانمان له‌م خاڵه‌دا خوویا ده‌بێت. ڕاسته
پۆستی سه‌رکۆماری گرنگیی خۆی هه‌یه و سه‌رکۆمار ڕۆڵی خۆی یاری ده‌کات،
به‌ڵام وه‌ک له سه‌رده‌می خاته‌میدا دیتمان، ده‌ست و پێی سه‌رکۆمار
به هه‌ندێک به‌ند و داوه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه که ئاسان نییه هه‌موو
به‌رنامه‌کانی خۆی به شێوه‌ی دڵخوازی خۆی جێبه‌جێ بکات. ڕه‌نگه
ئه‌مه‌ش خۆی یه‌کێک له‌و هۆکارانه بێت که ڕێبه‌رانی چاکسازیخواز له
ڕوویان نه‌هاتبێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ده‌نگه‌دا که له
کوردستان ده‌ستیان ده‌که‌وێت، تاکه گفتێکی جیددی به هاوکار و
هاوڕێبازه کورده‌کانیان بده‌ن. به‌ڵام ئه‌مه کێشه‌ی خۆیانه، نه‌ک
کێشه‌ی کورد. گه‌ره‌که ئه‌وان ئه‌وه‌نده ئیراده‌یان هه‌بێت له
هه‌مبه‌ر داواکارییه‌کی ئاوا ڕوودارانه‌دا گفتێکی شایانیش بده‌ن.
به بڕوای من کوردانی چاکسازیخواز له جیاتی ده‌ڵاڵی کردن بۆ مووسه‌وی
و که‌ڕووبی، باشتر وابوو له بیری ئه‌وه‌دا بوونایه که کوردێک کاندید
بکه‌ن بۆ سه‌رکۆماری. ئه‌گه‌ر (وه‌ک خۆیان ئێژن) کورد ئێرانی بێت،
ئه‌وه دڵنیایان ده‌که‌م که هیچ ناقه‌ومێت و که‌عبه‌یش که‌چ نابێت.
ئه‌گه‌ریش ئێرانی نه‌بێت قه‌ی چی ده‌کات؟ وه‌ک هه‌موو ئه‌و
نه‌ته‌وانه‌ی که سه‌رده‌مێک کۆڵۆنی بوون و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری
له ده‌ست خۆیان دا نه‌بوو، با ڕه‌فتارمان له‌ته‌کدا بکرێت. ئه‌مرۆ
ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ی له چوارچێوه‌ی جۆغرافیایی ئێران‌دا ده‌ژین
ئاستی بێداری و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییان ته‌نیا له زمان دا ناسیوه،
هێشتا هه‌ستی هاوڕه‌گه‌زی و هاوخوێنی و هاونیشتمانی له‌لایه‌ن زۆربه‌ی
کۆمه‌ڵگاوه نه‌ناسراوه. هه‌ر بۆیه نه‌ک جێگه‌ی ڕه‌خنه نییه
به‌ڵکوو زۆریش به‌جێیه ئه‌گه‌ر چاکسازیخوازانی کورد له پێناو
گه‌یشتنیان به پۆستی سه‌رکۆماری یا هه‌ر پۆستێکی گرنگی دیکه
هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی لایه‌نگری بناژۆکانیش بکه‌ن. به
ده‌ربڕینێکی تر، ئه‌گه‌ر چاکسازیخوازانی کورد بێنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه
که کوردێک کاندید بکه‌ن بۆ پۆستی سه‌رکۆماری و وه‌ها که‌سێکیان له
نێو ڕیزه‌کانی خۆیاندا ده‌سنه‌که‌وێت، با هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و کورده
کوردێکی شیعه‌ی بناژۆی نزیک له ده‌سه‌ڵات بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانه و
به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م گه‌یستنی کورد به سه‌رکۆماری و پۆسته
گرنگه‌کانی تر که‌م بێته‌وه؛ و به‌مجۆره کورد خۆی بخزێنێته نێو
ده‌سه‌ڵاته‌وه.
2009 03 21
kurdistanz@gmail.com
|