هەڵبژاردن، ژوورى
نەشتەرگەریە ترسناکەکە!

سامان عەلا
هەژدە
ساڵ
بەسەرحوکمى خۆماڵیدا
تێدەپەریت،
هەژدە ساڵ،
ئەزمونى کوردى لەبەردەم کۆمەڵێک پرسیارى جۆراوجۆردایە،
پرسیارگەلێک لەچەشنى،
ئایا
کورد
لەم ماوەیەدا توانى لەبەر دەم ئەزمونى دیموکراسیدا سەرکەوتوو
بێت؟
ئایا توانى وێنەیەکى جوان لە
ئازادى
و ژیاندۆستى نیشانى هەموولایەک بدات؟
ئایا کارە خزمەتگوزاریەکان شاهیدى دڵسۆزى
و پەرۆشى حوکمرانان وەدەر دەخات؟...هتد.ئەمانەو
چەندین پرسیارى تر،
بەڵام لێرەدا بەدەر لەساڵانى پێشوو،ئێمەلەبەردەم ئەزمونێکى
نوێداین،
ئەزمونى هەڵبژاردن،هەڵبژاردنێک جیا لەجاران،
هەڵبژاردنێک کەتێیداسەرەتایەک لەهێزى ئۆپۆزسیون ئامادەیەو
دەیەوێت لەبەرامبەر دەسەڵات ململانێ
بکات،ئەزمونى ئەمجارەى کوردستان،
بۆ دەسەڵات ئەزمونێکى قورس و گرانە،لەلایەک لەبەردەم زۆرێک لە
پرسیارەکان بێ وەڵامە
و
لەلایەکیش کەوتۆتە نێو بۆسەى هەڵبژاردن
و ململانێیەکى دیموکراتى،.بۆ هێزى ئۆپۆزسیونیش دیسان ئەزمونەکە
هەر گرانە،بەحوکمى نەبونى ئۆپۆزسیۆنێکى کارا تا ئێستاش خەڵکى لەماهیەت
و گرنگى بونى هیزێکى ئۆپۆزسیون نەگەیشتون تا بە جدى پاڵپشتى
بکەن،دەسەڵاتیش تا ئەم ساتەبەچرى چاوى لە جوڵەوکارى نەیارەکانیەتى
و بەهەموو شێوەیەکیش کارى لەسەر دەکات.
ئەم جارەى هەڵبژاردن،
بەدەر
لەساڵانى پێشوو،
گەمەکە بەتامتر
و
بەچێژتر
دەبێت،
بەلاى منەوە
ساڵانى داهاتوو
بۆ
دەسەڵاتى سیاسى لە
کوردستان،
گرنگ نیە کەکێ
دەبێ
و کێ حوکمرانى دەکات،
گرنگ ئەوەیە هەرکەس
و لایەنێک بێت،
دەبێت کاربکات بۆ خەڵکى
و قبوڵى بێت رەخنەى لێبگرن،
دەبێ
چاووگوێى بکاتەوە
و
بە
کەموکوریەکانیدا
بچێتەوە.
ئەم هەلبژاردنە جیالەرابردوو،فێرى زۆر شتمان دەکات،
دەسەڵات فێردەکات رێز
لە
دەنگى خەڵک بگرێت
و خەڵکیش دەبێت فێربێت حساب بۆ
دەنگى خۆى بکات،
هەرکات خەڵک
و دەسەڵات توانیان رێز لە دەنگ
و کارى یەکترى بگرن،
ئەودەم سەرەتایەک بۆدنیایەکى باشتر
و
جوانتر دیتە ئارا،.
پێدەچێت هەڵبژاردنى ئەمجارە،
نەشتەرگەریەکى سەرکەوتووى دیموکراتى بێت،
بە
بێ رەچاوکردنى ئەوەى کە
کێ سەرکەوتوو یا دۆراوى هەڵبژاردنەکەیە!
ستوکهۆلم
samanala24@yahoo.com
|