هه‌ڵبژاردن که‌ی ده‌توانرێت ئه‌نجامی باشی هه‌بێت ؟
هیوا موحه‌مه‌د
دیاره که له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاده‌وه ده‌توانرێت باش و که‌م باشتره‌کان جیابکرێنه‌وه و باشه‌که به‌کار بهێندرێت بۆ خزمه‌تی ئامانجه دیاری کراوه‌که . به‌لام به چ شێوه‌یه‌ک هه‌ڵبژاردن ؟ کاندیدێک خۆی ده‌پاڵێوێت و خه‌لکانی خۆی وه‌ک ( تیره ) به‌کارده‌هێنێت و ده‌نگی زۆرتر ده‌هێنێت ( له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و توانایه‌ی نیه ) به‌لام ده‌توانێت بچێته پێش و فه‌رمان به‌ده‌ست بێت ، یه‌کێ تر هیچ توانایه‌کی نیه به‌لام پاره و سامان به‌کار ده‌هێنێت و ئه‌ویش ده‌رده‌چێت . بۆ هه‌ریه‌ک له‌م دوو حاله‌ته‌ش هه‌میشه پارتی ده‌سته‌لات دار بۆ خولی دواتر و بۆ ده‌رچونه‌وه‌ی خۆی رۆلی گرنگ ده‌بینێت . ده‌گێڕنه‌وه کابرایه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند ( سی‌و جگه‌رێک ) ده‌کڕێت و ده‌یداته یه‌ک له‌و کرێگرتانه‌ی لای کار ده‌که‌ن و ده‌ڵێ بیبه‌وه بۆ ماڵه‌وه به خانم بڵێ بیکاته سی و جگه‌ر به‌ترش و ئه‌م شتانه‌ی تێکات و کۆمه‌ڵێک شت ده‌ڵێت ، کابراش ده‌ڵێت قوربان له‌سه‌ر کاغه‌زێک بۆم بنووسه‌وه ده‌یده‌م به خانم چونکه من له بیرم ده‌چێت ، کابرا ده‌که‌وێته رێ و له ڕێ سه‌گێک په‌لاماری سی و جگه‌ری ده‌ستی ده‌دات و ده‌یبات ، کابراش هاوار ده‌کات ده‌ڵێ جا کاغه‌زه‌که به منه تۆ نازانی چۆنی لێنێیت ! ( ئه‌مه جێی شوبهاندن نه‌بێت به‌باسه‌که‌مان ) به‌لام ئایا که‌سێک به‌و دوو جۆره‌ی سه‌ره‌وه بخزێندرێته ناو په‌رله‌مان یان ئه‌نجومه‌نی شاره‌کان به‌لام توانای نه‌بێت ئیتر خه‌ڵکی چاوه‌ڕوانی چی لێ ده‌که‌ن که بۆیان بگۆڕێت و پێشکه‌شیان بکات ، ئه‌و ده‌رده‌چێت به‌لام ( عه‌قڵه‌که ) لای که‌سێکی تره که به پلان پشتگیری نه‌کراوه . بۆیه لێره‌وه داوا له هه‌موو هاونیشتیمانیانی وولاته‌که‌م ده‌که‌م له پێناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کانمان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ، له‌پێناوی رزگار کردنی وولات له گه‌نده‌ڵ ، له پێناوی چه‌سپاندنی ته‌واوی حوکمی گه‌ل بۆگه‌ل ،، له پێناو خزمه‌تکرنی خێزانی شه‌هیدان ، له پێناوی ئه‌وه‌ی که هه‌رچی داهات و سامانی وولاته بۆ هه‌موان بێت ، له پێناوی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی وولات ، له پێناوی بوونی په‌رله‌مان و حکومه‌تێکی خاوه‌ن هه‌لوێستی پته‌وی نیشتیمانی ، له پێناوی ئه‌وه‌ی که تائێستا به‌ده‌ستمان هێناوه بره‌وی پێ بده‌ین ، بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیان لێ که‌وتوان . بۆ هه‌موو ئه‌مانه سوێندتان ده‌ده‌م به نیشتیمانه‌که‌مان کوردستان ، ره‌چاوی ئه‌م چه‌ند خاله‌بکه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ده‌نگ بده‌ن :
1- به ویژدانه‌وه ده‌نگ به‌و که‌سه بده‌ن که سیفه‌تی ته‌واوی تیادایه بۆ کار کردن له‌و جێگه‌یه ، تیره چێتی و خزمایه‌تی بخه‌نه‌لاوه ، ئه‌گه‌ر که‌سێکی شیاو بچێته ناو په‌رله‌مان و په‌رله‌مانێکی به‌مانا په‌رله‌مانت هه‌بێت ئه‌وه خزمه‌ت به‌خۆشت و تیره‌که‌شت ده‌کات به‌لام ئه‌گه‌ر که‌سه‌که‌ی ده‌نگی ده‌ده‌یتێ و توانای نه‌بێت ئه‌وه ته‌نها خزمه‌تی خۆی ده‌کات نه هی تۆ و نه‌تیره‌که‌شت .
2- گله‌یی و ره‌خنه‌کانی ئێمه به‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی که به‌ڕێوه‌یه ده‌توانرێت یه‌ک لایی بکرێته‌وه . ئاواته‌کانمان دێته دی گه‌ر له پێش ئه‌وه‌ی ده‌نگ بده‌ین که‌سه‌که دیاری بکه‌ین . ده‌نگ بده به نوێنه‌ری خۆت که له خزمه‌تی خۆتدا بێت نه‌ک حزبه‌که‌ی .
3- ده‌نگ به‌که‌سایه‌تیه‌ک بده‌ین که بیناسین چاکه نه‌که له‌پشت په‌رده‌وه بێت و دوایی له په‌رله‌ماندا له جیاتی ئه‌وه‌ی چالاک بێت باوێشک بدات و خه‌وی لێ بکه‌وێت .
4- ده‌نگ به خه‌ڵکانی پیر مه‌ده‌ن له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌وه‌ی خه‌باتی زۆره ، ئه‌وانه جێگه‌ی شانازی وولاتن و ده‌بێ رێزیان لێ بگیرێت به‌لام بۆ ئه‌و جێگه هه‌ستیارانه ده‌ست ناده‌ن چونکه ئه‌وجێگه‌یه که‌سی به‌تواناو گورج و خاوه‌ن وزه و پشوو درێژی ده‌وێت .
|