هه‌ڵبژاردن له عێراق هیچ گرنگییه‌ک به کێشه‌کانی کو‌رد نادا!!
جه‌مال عه‌زیز
کو‌رد له‌کوردستانی لکێنراو به‌عێراقی عه‌ره‌بی !گه‌لێک کێشه‌ی هه‌یه که‌پێویست به‌چاره سه‌رکردن ده‌کات، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ر بۆکێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی کو‌رد له‌عێراق له‌ده‌ستی کورد‌و سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردایه، ئه‌گه‌ر نه‌رمی نه‌نوێنن بۆ به‌رامبه‌ره‌کانیان ده‌رباره‌ی کێشه‌ی کو‌رد. هه‌موو لایه‌ک باش ده‌زانن که گه‌لی کو‌رد و خاکی کوردستان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌یی و جغرافی و زمان وکلتوروفه‌رهه‌نگه‌وه‌یه، جگه له‌مانه شتێکی ترنیه که‌کورد وه‌ک مرۆڤ له‌نه‌ته‌وه‌کانی ترجیابکاته‌وه، هه‌روه‌ها کو‌رد بونه‌وه‌رێکی جیاواز‌و سه‌یروسه‌مه‌ره نیه تاکو تێڕوانینێکی جیاوازی بۆبکرێ. ئه‌مڕۆی کوردستانی باشور‌و هه‌موو ئه‌وناوچانه‌ی که‌کێشه‌ی له‌سه‌ره له‌نێوان داگیرکراوو داگیرکاردا وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانکاری له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردی خاک داگیر کراو هاتبێته ئاراوه.
ئه‌م هه‌موو کێشه چاره‌سه‌ر نه‌بوانه‌ی ئه‌مڕۆی کوردستان، ئه‌م خۆبێده‌نگکردنه‌ی سه‌رکرده‌کانی کو‌رد له‌باشوور، ئه‌م پشتگوێ خستنه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی عه‌ره‌بی عێراقی و وڵاتانی ناوچه‌که هه‌رگیز له‌به‌رژه‌وه‌ندی کوردنیه‌و ڕۆژانه باری شانی کو‌رد قورس ترده‌کات، ڕۆژانه هیوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خاکی داگیرکراو لێڵترده‌بێ، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ نێوانی کورد‌و عه‌ره‌ب فراوان ترده‌بێو زیاتر دوور ده‌که‌ونه‌وه له‌یه‌کتر، به‌هۆی بیری ته‌سکی شۆڤێنیانه‌ی عه‌ره‌بی عێراقی کردنه‌وه‌ی گرێ کوێره‌کان زیاتر ئه‌سته‌م ده‌بێ ، له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رکردایه‌تی کو‌رد زیاتر نه‌رمی ده‌نوێنێ،! ئه‌م لێکترازانه ، ئه‌م دورکه‌وتنانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی عێراقی زیانه‌و له‌دۆزی کو‌رد ده‌که‌وێ به‌به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌ب کۆتایی دێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ڕژێمی عێراق بێهێزبێت و کو‌رد فه‌رامۆش بکات!! هیچ گوێ نه‌دات به‌مافه‌کانی کو‌رد ده‌ی باشه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان زیاد بوو باری سیاسی و ئابووری و سه‌ربازیان باش بوو ئه‌وکات چۆن هه‌ڵسووکه‌وت له‌گه‌ڵ کو‌رد ده‌که‌ن و به‌کام چاو سه‌یری کو‌رد ده‌که‌ن ، ئایه هه‌رهاووڵاتیه پله دووه‌که‌ی ئه‌وسا ده‌بین یان ده‌گۆڕێت بۆ پله سێ ،ئه‌بێت باش ئه‌وڕاستیه بزانین به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یاندنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و سێ پارێزگایه‌ی هه‌رێم ماستێکه‌و به‌بێ موونیه . گریمان که‌رکوک کێشه‌ی له‌سه‌ره بابمێنێ بۆ کاتێکی نادیاری به‌بێ ئه‌نجام، به‌ڵام ئه‌ی خانه‌قین و شه‌نگارو شیخان و مه‌خموور بۆچی؟ ئه‌گه‌ر که‌رکوک له‌مێژه‌وه‌یه له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی عێراقی و ڕژێمه عه‌ره‌بیه‌کانیه‌وه داگیرده‌کرێ و،پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌ب کردن تێیدا ئه‌نجام ده‌درێ خۆخانه‌قین و شه‌نگارو شێخان ومه‌خموور مێژوویه‌کی هێنده دووری نیه تاکو پێویست به‌لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بکات، یاخوود کێشه‌کانیان بدرێته ده‌ست نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تاکو چاره‌سه‌ری ناعادلانه‌ی بۆبدۆزێته‌وه.
سه‌رکرده‌کانی ئه‌مڕۆی کو‌رد له‌باشور مژدانه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌دا به‌گه‌لی کو‌رد که‌ده‌بێ عه‌ره‌بی هاورده بگه‌ڕێته‌وه بۆجێگه‌ی پێشووی خۆیان و ئه‌وسا هه‌ڵبژاردنی یاساییانه له‌عێراقدا ئه‌نجام ده‌درێ، ئه‌وه‌تا هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان ده‌کرێت ، نه‌ک عه‌ره‌بی هاورده نه‌گه‌ڕانه‌وه به‌ڵکو پاره‌ی قه‌ره‌بووشیان وه‌رگرتوو له‌سه‌رجێگه‌وڕێگه‌ی خۆشیان ماون و به‌شداری هه‌ڵبژاردنیش ده‌که‌ن، که‌سێک نیه بتوانێ بڵێت پشتی چاووتان برۆیه، کورده‌کانیش که‌له‌سه‌ر خاکی خۆیان به‌ئاواره‌ی پارێزگا سه‌رژمێر ده‌کرێن هه‌روه‌ها زۆریان بۆیان نیه به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تیانه‌دا له‌کۆنه سه‌ربازگاکانیشدا ده‌رده‌کرێن و جارێکی تریش ئاواره ده‌بنه‌وه، سه‌رکردایه‌تی کوردیش ده‌یانه‌وێ له‌خشته‌یان به‌رن و بڕۆن بۆ ده‌نگ دان گوایه چاره‌سه‌ری ماده‌ی 140 له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ؟!
من وایده‌بینم !! له‌و سێ پارێزگایه‌ی هه‌رێم هه‌ڵبژاردن ناکرێ، مانای ئه‌وه‌یه ها کوردولایه‌نی کوردی باش بزانن که‌ته‌نها ئه‌و سێ پارێزگایه ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمیه‌و ده‌بێت سه‌ری خۆتان کزبکه‌ن و مه‌بن به‌هۆی سه‌رئێشه بۆعه‌ره‌بی چاوڕه‌ش، گه‌روانه‌بێ جارێکی تریش ئاواره‌ی شاخه‌کانتان ده‌که‌ینه‌وه به‌ڵام جارێ ئێستا لاوازین، له‌هه‌رشارو شارۆچکه‌یه‌ک که‌داگیرکراوه ئه‌گه‌رهه‌ڵبژاردن بکرێ و ده‌نگی کوردیش زۆرینه بێت هیچ سودێک به‌کورد ناگه‌یه‌نێ، چونکه ئه‌وکورده‌ی که‌ده‌بێت به‌پارێزگار یان به‌سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ده‌بێت فه‌رمان له‌به‌غداد وه‌ربگرێ و هه‌روه‌ها جێبه‌جێکاری فه‌رمانی به‌غداد بێت هه‌روه‌ک ئه‌م پارێزگار‌و به‌رپرسانه‌ی که ئه‌مڕۆ ده‌یان بینین، ئه‌و عه‌ره‌به‌ی که‌له‌سایه‌ی ڕژێمی پێشودا هاتبوو له‌سه‌ر خاکی کوردستان درێژه‌ی به‌سیاسه‌تی داگیرکاریانه ده‌دا ، ئه‌و عه‌ره‌به‌ی که له‌سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوو خۆی به‌دۆستی کو‌رد ده‌زانی!! ئێستا‌و ئه‌وساش هه‌ردوولایان هه‌مان بۆچونیان هه‌بووه به‌رامبه‌ر به‌کوردو کوردستان ، گه‌ر وانیه بۆ ئه‌وعه‌ره‌به‌ی که‌له‌سایه‌ی ڕژێمدا هاتبووه کوردستان ئێستا ناگه‌ڕێته‌وه بۆ جێگه‌ی خۆی تاکو نیازپاکی خۆی ده‌ربخات، یان ئه‌و عه‌ره‌به‌ی که‌له‌سه‌رده‌می ڕژێمدا کوردستانی به‌داگیرکراوده‌زانی ئه‌ی ئێستا بۆ نقه‌ی لێوه نایه‌ت و به‌هیچ جۆریک باس له‌کێشه‌ی کو‌رد ناکات به‌ڵکوزیاتر به‌ربه‌ست بۆ کێسه‌کانی کو‌رد دروست ده‌که‌ن ، زۆر به‌ئاگاییه‌وه ده‌ڵێم هه‌ردوو جۆره عه‌ره‌به‌که یه‌ک سیاسه‌تیان هه‌یه وهه‌بووه.
له‌لایه‌کی تره‌وه ڕژێمی سه‌دام زیاتر له‌شیعه‌ی ئێستا باوه‌ڕی به‌کورد هه‌بوو هه‌روه‌ها مافی زیاتریشی بۆکورد به‌ڕه‌وا ده‌بینی! سه‌دام هیچ لاری نه‌بوو له مافی ئۆتۆنۆمی بۆ ئه‌و سێ پارێزگایه‌ی ئێستای هه‌رێم زۆر به ساده‌ی ده‌زانی خانه‌قین و شه‌نگارو شێخان و مه‌خموور له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی بن به‌مه‌رجێ باسی که‌رکوک نه‌کرێ!! (کو‌رد ده‌ڵێ بۆ ڕیش چوو سمێڵێشی دانا بانی).
ئێمه‌ی کو‌رد له‌سایه‌ی ئه‌م به‌ناو سه‌رکردانه‌ی کو‌رد له‌به‌غداد نه‌ک که‌رکوک به‌ڵکو خانه‌قین و شه‌نگارو شێخان و مه‌خمووریشمان دانا بانی ، بۆیه ده‌ڵیم هه‌ڵبژاردن هیچ له‌کێشه‌ی کو‌رد چاره‌سه‌ر ناکات ، ئه‌وه‌تا به‌رپرسانی کو‌رد ده‌یانه‌وێ ڕژێمی عێراق له‌پاش هه‌ڵبژاردن چاوێکی خێر ببڕێته ئه‌وناوچه داگیرکراوه کاولانه که‌مێک ئاوه‌دانی تێدا بکات، به‌ڵام زۆر له‌به‌رپرسانی کو‌رد ئه‌گه‌ر بخرێنه ژێر چاودێری و لێکۆڵینه‌وه ئه‌وه هێنده‌یان پاره‌و سه‌روه‌ت هه‌یه که‌هه‌ریه‌کێکیان ده‌توانێ گه‌ڕه‌کێک یان شه‌قامێکی ئه‌و شاروشارۆچکه کاولانه‌ی کوردستان ڕێک بخاته‌وه‌و ئاوه‌دانی پێوه دیاربێت، خاکی داگیر کراو له‌سایه‌ی که‌سی دڵسۆز ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌روه‌ها ئێش و ئازاری چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه له سایه‌ی وڵاتی یاسادا له‌بیر ده‌چێته‌وه.
jamalrangin@yahoo.se
|