هه‌ڵبژاردنه‌کانی
په‌ڕله‌مان له ئه‌ڵمانیا و
پێشهاته‌کان له
گۆڕانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئاینده‌یی.
هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق
سیسته‌می سیاسی له ئه‌ڵمانیای نوێ‌دا سه‌ره‌تایی دامه‌زراندنی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌م و به‌درێژایی شه‌ست ساڵی ڕابردوو کار له‌سه‌ر
ڕۆشنبیریه‌تی دیموکراتی و فره‌لایه‌نی و ئازادی ڕاده‌ربڕین و پاراستنی
مافه‌کانی مرۆف و ده‌سته‌به‌رکردنی ژیانێکی ئاسوده‌و ئارام و شایه‌سته
به‌دانیشتوانی ئه‌م وڵاته و بیربردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تی و مه‌ینه‌تیه‌کانی
سه‌رده‌مانی شه‌ڕ و نه‌هێشتنی ئاسه‌واره‌کانی ده‌کرێت .
له‌گه‌ڵ یاده‌وه‌ریه‌کان و ئاهه‌نگه‌کانی تێپه‌ڕبوونی شه‌ست ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی نوێ له‌م وڵاته‌دا ، هاوکات له‌گه‌ڵ ئاڵۆزیه ئابوریه‌کان و
داڕمانی بازاڕه‌کان و زیادبوونی ڕێژه‌ی بێ‌کاری که به‌شێوه‌یه‌کی
کاریگه‌ر ڕه‌وتی ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئاڵۆزکردووه .
ژیانی سیاسی له‌م وڵاته‌دا له‌ڕووی فره‌لایه‌نی پیاده‌بوونی بنه‌ما
دیموکراتیه‌کان له شێوازی مامه‌ڵه‌ی سیاسی و یاسایی له به‌ڕێوه‌چوونی
هه‌ڵبژاردنه‌کان و قبوڵکردنی یه‌کترو ڕه‌خنه له‌یه‌کگرتن و چاودێری و
لێپرسینه‌وه و به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وام و دڵسۆزی بۆ
وڵات و ململانێ له کار‌و چالاکی و پێشکه‌وتن و گۆڕانکاری بنه‌ما ده‌گرن
... ( پارتی دیموکراتی مسیحی پارێزگار CDU ) وه‌ک پارتێک نزیک له که‌نیسه‌و
پیاوانی گه‌وره بازرگان و سه‌رچاوه‌یه‌کی پته‌وی ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تی
خۆیی ده‌ناسێی ، له‌گه‌ڵ پێداگرتنی ئه‌م پارته له‌سه‌ر به‌رپرسایه‌تیه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و په‌به‌ندبوون پێوه‌ی .
( پارتی سۆسیال دیموکرات SPD ) وه‌ک پارتی کرێکار‌و سه‌ندیکا کرێکاریه‌کان
خۆیی ده‌ناسێنێ و به‌ئابوری بازاڕی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک سیاسه‌تێکی کراوه
بۆ سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌م پارته و به‌رده‌وامی له‌ده‌سه‌ڵات و به‌رده‌وامی
و کاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاردان و گۆڕانکاری له‌سیاسه‌تی وڵات چ ناوخۆیی
بن یا ده‌ره‌کی و به‌رده‌وام بوونی له ململانێ به‌رامبه‌ر به نه‌یاره‌کانی
..
به‌ده‌رکه‌وتنی پارتی سێهه‌م که ( پارتی لیبراڵ دیموکرات FDP ) ه‌کانن
که شێوازی کارکردنی له‌سه‌ر بنه‌مایی سیاسه‌تی ئابوری لیبراڵ و
ئازادیه مه‌ده‌نیه‌کان داڕێژراوه و له‌ماوه‌ی کارکردنی دا توانی سه‌رنجی
چینی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانی به‌لای خۆیدا ڕاکێشێ و ئه‌م پارته
پێشکه‌وتنی به‌خۆوه دی و چه‌ندین سه‌رکردایه‌تی و که‌سی چالاکی په‌روه‌رده
کرد و چه‌ند جارێک به‌شداری ده‌سه‌ڵاتی کردووه به‌هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ
هه‌ردوو پارته سه‌ره‌کیه‌که‌دا به‌جیاواز .
هه‌روه‌ها ساڵی 1980 ( پارتی سه‌وز Grüne ) دامه‌زرێنرا و بووه پارتێک
بۆ ململانێی پارته‌کانی دی ، ئه‌م پارته به زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپادا
بڵاوبۆته‌وه له هاوشێوه‌ی دامه‌زرێنراوه ، سیاسه‌تی کار‌و تێڕوانینه‌کانی
ئه‌م پارته دووره له هه‌موو بۆ چونێکی توند‌و تیژ‌و ناسراوه به‌و
پارته‌ی که پارێزگاری سروشت و که‌شوهه‌وا و گۆڕانکاریه‌کانی ده‌کات
... دواتر دامه‌زراندنی ( پارتی چه‌پ Die Linke ) وه‌ک به‌شێکی جیابوه
له پارتی سوسیال دیموکراته‌کان و ئه‌م پارته له بره‌و گه‌شه سه‌ندن
دایه و له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌رده‌وام سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێنێ
... له‌گه‌ڵ چه‌ندین پارتی دی که له‌هه‌رێمه‌کاندا بوونیان هه‌یه و
چالاکن وه پارتی CSU و ده‌یان پارتی دی .
له هه‌ڵبژاردنه هه‌رێمیه‌کاندا و له 30.08.09 دا له چوار هه‌رێم دا
ده‌ره‌نجامه‌کان بوونه پێوه‌رێک بۆ پێشبینیه‌کان له داهاتووی هه‌ڵبژاردنه‌کانی
په‌ڕله‌مانی ئه‌ڵمانیا که بڕیاره له 27.09.09 دا ئه‌نجام بدرێت .
چونکه پارتی دیموکرات مه‌سیحیه‌کان به‌سه‌رکردایه‌تی ( میرکل )
ڕاوێژکاری ئێستای ئه‌ڵمانیا له 11% ی ده‌نگه‌کانی له‌ده‌ست داوه و به‌پێچه‌وانه‌وه
پارته‌کانی دی سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه ئه‌مه‌ش له‌ده‌ره‌نجامه‌کانی
هه‌رێمی تورینگیا به‌دیارده‌که‌ون .
له هه‌رێمی سکسۆنیا پارتی دیموکرات مه‌سیحیه‌کان له 40.2 ده‌نگه‌کانیان
به‌ده‌ست هێناوه و پارتی چه‌پیش 20.6 ی به‌ده‌ست هێنا که ڕێژه‌که‌ی
زیاتر بوو له سۆسیال دیموکراته‌کان که ئه‌وان 10.4 ی ده‌نگه‌کانیان
به‌ده‌ست هێناوه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پارتی سه‌وز 6.2 ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست
هێنا وده‌ره‌نجامه‌کان بووه مایه‌ی خۆشحاڵی ئه‌م پارته .
گرژبوونه‌وه‌ی ململانێکان بۆ گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات
دا به‌رده‌وامی هه‌یه و نزیکه‌ی دوو هه‌فته پێش واده‌ی هه‌ڵبژاردنه
گشتیه‌کانی په‌ڕله‌مان و ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ی پێشوو له مێزگه‌ردێکی ته‌له‌فزیۆنیدا
( مێرکل ) ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا و کاندیدی CDU بۆ پۆستی ڕاوێژکاری و وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ( شتاین مایه‌ر ) که ئه‌ویش کاندیدی SPD بۆ
پۆستی ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ...
مێزگه‌رده ته‌له‌فزیۆنیه‌که‌ی که که‌ناڵی ARD په‌خشی کرد و زیاتر له
20 ملیۆن که‌س سه‌یری ده‌کرد و هه‌ریه‌ک له کاندیده‌کان بۆ ماوه‌ی 90
خوله‌ک به‌رنامه‌ی کاری خۆیی و هه‌نگاوه‌کانی له دوای ئه‌گه‌ری
وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته وپڕۆژه‌ی کاره‌کانیان له‌ماوه‌ی چوار ساڵی
پۆسته‌که‌یاندا خستیانه ڕوو ..
بێ گومان پێش وه‌ختی مێزگه‌رده‌که چاودێران بڕوایان وابوو که مێرکل
ئه‌گه‌ری زیاتری له‌پێشه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌که‌ی بۆ چوار ساڵی
داهاتوو . به‌ڵام داوی مێزگه‌رده ته‌له‌فزیۆنیه‌که و له‌هه‌مان
ته‌له‌فزیۆن ڕاپرسیه‌ک ئه‌نجامدرا و له ئاکامدا شتاین مایه‌ر له 43%
ی به‌ده‌ست هێنا و میرکل له 42% ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێنا و له
ڕاپرسیه‌کی دی‌دا مێرکل له 37% و شتاین مایه‌ر له 35% ، به‌م پێیه
شتاین مایه‌ر له دوای مێزگه‌رده‌که‌وه توانی سه‌رنجی خه‌ڵک بۆلای
خۆیوو پارته‌که‌ی ڕابکێشێ و ئه‌و هه‌نگاوه وه‌ک سه‌رکه‌وتنێکی باش بۆ
شتاین مایه‌ر ده‌ژمێردرێت و کاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامی
هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌بێت .
له‌هه‌مان کات دا مێرکل ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که خواستی کۆتایی هێنانی
به‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ی له گه‌ڵ پارتی سۆسیال دیموکراته‌کان هه‌یه
که ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن و داوای دروست کردنی
هاوپه‌یمانیه‌تیکی نوێی کرد بۆ ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ست و به‌شێوه‌یه‌کی
تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی ئازادی .
شتاین مایه‌ر ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که ناکۆکی دیار‌و به‌رچاو له چه‌ندین
خاڵی گرنگ و هه‌ستیار له نێوان ئه‌وان و پارته‌که‌ی مێرکل دا هه‌یه
له‌وانه دیاری کردنی کرێی کار و کێشه له سه‌ر وزه‌ی ئه‌تۆمی و
ده‌یان کێشه‌ی ناوه‌کی و ده‌ره‌کی ، ئه‌وه‌شی به‌دوور زانی که جارێکی
دی له‌گه‌ڵ پارته‌که‌ی مێرکل هاوپه‌یمانیه‌تی ببه‌ستنه‌وه بۆ
وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات ... سه‌رچاوه‌کان پێیان وایه ئه‌گه‌ر سۆسیال
دیموکراته‌کان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن ئه‌وا وه‌ک سه‌رده‌مانی
ڕاوێژکاری پێشوو گێرهارد شڕۆیده‌ر هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ پارتی
سه‌وزدا ده‌که‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ..
|