٢١\٢\٢٠١٠
هه‌ڵبژاردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ کێبه‌رکێی تیره‌گه‌ریی.

حه‌مه غه‌فور
پێغه‌مبه‌رانی دیموکراسی
عێراق!
کۆمه‌ڵگای داغانی عێراق بڕیاره 7ی مارسی ئه‌مساڵ له‌ژێر گوشاری ئه‌مریکاو
ڕۆژئاوا‌و حیزب‌و هێزو لایه‌نه قه‌ومی‌و ئیسلامی‌و عه‌شیره‌ییه‌کانی
عێراق‌و کوردستاندا، جارێکی تریش بخرێته‌وه موزایه‌ده‌ی هه‌رزانبه‌های
تاقیکردنه‌وه‌ی دیموکراسی پارله‌مانیه‌وه‌و له سیناریۆیه‌کی نوێ‌دا ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی‌و قودره‌تی ئابووری‌و نفوزی کۆمه‌ڵایه‌تی هێزه باڵاده‌سته‌کان
سه‌رله‌نوێ دابه‌ش بکرێته‌وه. دیسانه‌وه له ڕێگای ڕێکه‌وتن‌و ته‌وافوقاتی
سیاسیه‌وه وادیاره کۆمه‌ڵگای سی ملیۆنی عێراق ئه‌کرێته‌وه به که‌ره‌سه‌و
داروپه‌ردووی دیموکراسیه‌کی موزه‌یه‌ف‌و کۆپیکراوی بێگیان‌و بێبناغه‌و
هه‌یه‌جانێکی نابه‌جێ‌و ناجۆری هه‌ڵبژاردن ده‌ئاڵێننه‌وه جه‌سته‌ی شه‌ته‌ک‌و
بێبڕستی خه‌ڵک‌و کۆمه‌ڵی عێراق.
ئه‌وه‌ی ناوی لێنراوه پرۆسێسی دیموکراسی له عێراقدا شتێک نیه جگه
له قاوغێک یان کڵێشه‌یه‌ک بۆ ته‌وافوقی سیاسی‌و دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات‌و
سه‌روه‌ت‌و سامانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه له نێوان ئه‌و هێزو لایه‌نه قه‌ومی‌و
ئیسلامی‌و تائیفیانه‌ی پێکهاته‌ی حکومه‌تی ته‌وافوقیان ته‌واوکردووه.
پێغه‌مبه‌ران‌و سیمبۆله‌کانی ئه‌م بانگه‌شه هه‌ش‌و پوچه‌ڵه
دیموکراسیه بریتین له؛ تاڵه‌بانی، بارزانی، سیستانی، ئه‌لحه‌کیم، ئه‌بو
ڕیشه، موتڵه‌گ، هاشمی‌و مالکی‌و عه‌بدولمه‌هدی‌و ئه‌وانی تر. خه‌ڵکی
ئازاده‌ی کوردستان‌و عێراق له من باشتر ده‌زانن که ئه‌م که‌سایه‌تیانه
خۆیان ڕه‌مزی کۆنه‌په‌رستی قه‌ومی، کۆنه‌په‌رستی ئاینی، کۆنه‌په‌رستی
تائیفی‌و سیاسین. ئه‌مانه خۆیان هێمای ده‌سته‌به‌ندیکردنی هاوڵاتیانی
ووڵاتن له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه، ئایین، تائیفه، زمان‌و جوگرافیای
سیاسی، خۆیان بره‌و ئه‌ده‌ن به ڕکابه‌ری‌و قینله‌دڵیی قه‌ومی‌و ئایینی‌و
ئیتنی له نێوان پێکهاته‌کانی عێراقدا، خۆیان بانگه‌شه بۆ ده‌مارگیری‌و
هه‌ڵاواردن بۆته نه‌ریتی سیاسیان. خۆیان چاوگی ده‌مارگیری قه‌ومی‌و
دینی‌و تائیفی‌و ئیتنی جۆراوجۆرن. ئه‌م ڕه‌مزو سیمبۆلانه له مێژووی
خۆیاندا کوا زه‌ڕه‌یه‌ک بڕوایان به مۆدێرنیزم‌و سکۆلاریزم‌و پێکه‌وه‌ژیانی
سه‌رفرازانه‌و هاوچه‌رخ بووه. کوا وه له کوێ نیشانه‌یه‌ک له کارامه‌ییان
له خۆیان نیشانداوه بۆ برایه‌تی‌و یه‌کترقبوڵکردن. ئه‌مانه له‌به‌رده‌م
کامێرا‌و ڕای گشتیدا ده‌بنه خواوه‌ندی دیموکراسی، به‌ڵام له واقعداو
له‌سه‌ر ئه‌رز هارترین شه‌ڕه‌نگێزو ئاورخۆشکه‌ری پاکسازی قه‌ومین. له
بانگه‌شه‌و ململانێکانیاندا به ئاشکرا هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌و به‌که‌م
سیرکردنی قه‌وم‌و نه‌ته‌وه‌و هه‌ڵگرانی ئایینی بارامبه‌رن! ئه‌م نوێنه‌رانه‌ی
جه‌هل‌و دواکه‌وتوویی‌و ڕه‌واجده‌ری شه‌پۆلی به‌رتریی قه‌ومی‌و ڕه‌گه‌زی‌و
ئیتنی، چۆن ئه‌کرێ په‌یامبه‌ری ئۆقره‌یی، بانگه‌شه‌که‌ری پێکه‌وه‌ژیانی
برایانه‌و یه‌کتری قبوڵکردن‌و ململانێی شارساتانی‌و دیموکراسیانه بن!؟
ڕابه‌رانی ئه‌م حیزب‌و هێزانه خۆیان داهێنه‌ری ڕکابه‌ریی قه‌ومی‌و یه‌کتربڕینه‌وه‌ی
تائیفی‌و ئایینی‌و عه‌شیره‌یی بوون‌و هه‌ن. دیموکراسی له داوێنی ئه‌م
سیمبۆله سنووردارانه‌وه، پارله‌مان‌و سیسته‌می دیموکراسی له هه‌گبه‌و
ئه‌ژێندای سیاسی ئه‌مانه‌دا، جگه له سکانداڵێکی بێوێنه‌ی دیموکراسی
به مانا باوه‌که‌شی شتێکی تری لێناوه‌شێته‌وه. دیموکراسی له دیدگا‌و
فه‌رهه‌نگی ئه‌م ڕه‌مزانه‌دا واتای ڕیزبه‌ندی هاوڵاتیانی ووڵات له‌سه‌ر
بنه‌مای قه‌ومی‌و ئایینی‌و تائیفی‌و ئیتنی ئه‌دات به‌ده‌سته‌وه له‌ژێر
کۆنترۆڵ‌و ده‌سه‌ڵات‌و سه‌روه‌ریی ئه‌مانه خۆیاندا. خه‌بات‌و ململانێی
پارله‌مانیش له ئاوه‌زی ئه‌م سیمبۆله کۆنانه‌دا مانای ڕێکه‌وتن‌و ته‌وافوقات‌و
مامه‌ڵه‌ی پشتی په‌رده‌و له سه‌ره‌وه‌ی خه‌ڵک‌و جه‌ماوه‌ره‌وه له‌لایه‌ن
ئه‌م ڕابه‌رانه نیشانئه‌دات. هه‌ڵبژاردن‌و پرۆسه‌ی سیاسی‌و بانگه‌شه‌ی
لیست‌و قه‌واره‌کانیش به شێوه‌ی گشتی، چاوبه‌ستی جه‌ماوه‌رو وه‌رگرتنی
په‌نجه‌مۆری خه‌ڵکیه بۆ شه‌رعیه‌تدان به ده‌سڕۆیشتوویی خۆیان به‌سه‌ر
موقه‌ده‌راتی کۆمه‌ڵگاو هاوڵاتیانه‌وه.
هه‌ڵبژاردن‌و پرۆسێسی دیموکراسی‌و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و کێبه‌رکێی
لیست‌و قه‌واره جۆراو جۆره‌کان، جێگا‌و بایه‌خی ده‌نگی خه‌ڵک‌و هه‌ڵبژاردنی
جه‌ماوه‌ری تێدا بێ نرخ‌و بێ به‌هایه. به‌شداری خه‌ڵک‌و جه‌ماوه‌ر له‌م
کایه سیاسیه‌دا مانای شتێکی لێناکه‌وێته‌وه بۆ قازانجی هاوڵاتیان. ته‌نهاو
ته‌نها ڕوکه‌شێکه بۆ جوانکردن یان بۆ ڕه‌سمیه‌تدان به ته‌وافوقاتی
نێوان هێزو لایه‌نه‌کان. هه‌ر جۆره ده‌خاله‌ت‌و به‌شداریه‌کی جه‌ماوه‌ر
جگه له گۆڕانێکی ڕووکه‌ش له تان‌وپۆی سیاسی‌و هێزهاوسه‌نگی وولاتدا،
هیچ جۆره کاریگه‌ری‌و نه‌خشێک یاری ناکات به واتای ده‌خاله‌تی سیاسی
هاوڵاتیان له شێوه‌و چۆنێتی حوکمڕانی‌و ده‌سه‌ڵات‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت‌و
دیاریکردنی چاره‌نووسی خه‌ڵک‌و کۆمه‌ڵگادا. هه‌ڵبژاردن واتای فریودانی
گشتیه بۆ پچڕینی شه‌رعیه‌تی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م هێزانه. ته‌نانه‌ت
ناچیزترین ڕیفۆرمی سیاسی‌و ئابووریش به‌بێ گوشار‌و ناڕه‌زایه‌تی گشتی
ناچێته ده‌ستووریانه‌وه. په‌یامی سه‌ره‌کی هه‌ڵبژاردن ته‌نانه‌ت
ڕیفۆرمیشی تیا نیه. جه‌نگێکه بۆ دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ووڵات.
ئه‌گه‌ر بێت‌و کۆمه‌ڵگا گوێ له‌م سیمبۆلانه بگرێ‌و پرۆگرام‌و نه‌خشه‌و
پلاتفۆرمی ئه‌م هێزو لایه‌نانه وه‌کو ته‌نیا ڕێگاو ته‌نیا ئه‌ڵته‌رناتیڤ
په‌سه‌ند بکات، من پێموایه هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه، وه کۆمه‌ڵگای
عێراق‌و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و چاره‌نووسی چه‌ندین ملیۆن ئینسان له‌نێو
تونێلی ڕه‌ش‌و تاریکی ئه‌م هێزانه‌دا بۆ چه‌ندین ساڵی تریش ئه‌هێنرێ‌و
ئه‌برێت.
هه‌ڵپه‌ی ده‌نگ کڕین له کوردستان!
به‌ڵام له کوردستان، له‌ودیوی شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانی لیست‌و حیزب‌و
قه‌واره‌کانه‌وه، له ده‌ره‌وه‌ی نه‌شئه‌و حه‌ماسه‌ی هه‌ڵچوون‌و
گرژبوونی لایه‌نگرانی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان‌و لیستی گۆڕانه‌وه،
له شوێنێکی جیا له جێگا‌و مه‌کانی هه‌ڵمه‌تی نابه‌جێ‌و ڕه‌وتاری
ناشارستانی‌و نالایه‌ق‌و مناڵانه‌ی لایه‌نگران‌و به‌نگه‌شه‌که‌رانی
لیستی هاوپه‌یمانی‌و لیستی گۆڕان له سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری، له نێو
قووڵایی دڵ‌و ده‌روونی ملیۆنیی خه‌ڵکی کوردستاندا، له ناخه‌وه له
قووڵایی ویژدانی ئه‌م کوردستانه‌دا، که‌ڵکه‌ڵه‌یه‌ک، ئاره‌زوویه‌ک یان
ته‌وژمێکی پێچه‌وانه پێکه‌نینی به‌م دیموکراسی‌و پارله‌مان‌و بانگه‌شه‌یه
دێت! جه‌ماوه‌رێکی فراوان‌و بێئه‌وپه‌ڕ له کوردستان ئه‌م ڕۆژانه خه‌م‌و
عه‌زابی ئه‌م ئاکار‌و ڕه‌فتاره ناشارستانی‌و ناسه‌رده‌می‌و ته‌نانه‌ت
نادیموکراسیانه‌یه‌ش که‌وتۆته سه‌ر شانیان. خه‌ڵکی کوردستان ئه‌م
هێزانه‌و ده‌سه‌ڵات‌و ته‌نانه‌ت دیموکراسی‌و هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانیشیان
وه‌کو حاڵه‌تێکی ناچاری قبووڵکردووه، ده‌نا ڕۆژو سه‌عات ده‌بژێرن بۆ
پاڵپێوه‌نانیان بۆ نێو یاده‌وه‌ری مێژوو.
ڕه‌وتاری ناشارستانی‌و نالایه‌ق‌و مناڵانه‌ی لایه‌نگران‌و بانگه‌شه‌که‌رانی
لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان‌و لیستی گۆڕان له سلێمانی‌و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری
نه ئاکارێکی ئاساییه‌و نه به دیموکراسی‌و که‌لتورو فه‌رهه‌نگی
دیموکراسیانه‌وه به‌ندئه‌بێته‌وه. سیمای ناشیرنی سازکردنی هه‌ڵلاو قه‌ڵه‌باڵغی‌و
هوهاکێشان‌و قاووقیژنانه‌وه له سه‌نته‌ری شار‌و ناوه‌ندی کارلێکی ڕه‌هه‌ندو
ڕه‌واڵی ئاسایی ژیانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیاندا، زیاتر مۆرکی کۆن‌و دوور له
شار‌و شارستانیه‌تی پێوه دیاره تا بانگه‌شه‌ی ته‌ندروستی هه‌ڵبژاردن‌و
نیشاندانی مۆدێلێکی جوان‌و به‌رزو سه‌رده‌میانه‌ی بانگه‌شه‌کان‌و
شێواز‌و زمانی وه‌شاندنی پرۆگرامی خۆ‌و گه‌یاندنی به ڕای گشتی. کڵۆڵی‌و
ده‌سکورتی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی له هه‌مبه‌ر پره‌نسیپه‌کان‌و ڕێ‌وشوێنه‌کانی
ململانێی دیموکراسیانه‌و چیکه‌ڵدانه‌ی گچکۆکه‌ی سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تاکانی
یه‌کترقبوڵکردن‌و پێکه‌وه‌ژیان‌و پێکه‌وه‌هه‌ڵکردن به جوانی به پرۆسه‌ی
دیموکراسی‌و هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه دیاره.
پێئه‌چێ ئه‌وه‌ی له سلێمانی ڕووئه‌دات په‌رچه‌کرداری نه‌ریتێکی سه‌رده‌می
ململانێی شاخ‌و که‌لتووری خێڵه‌کی‌و قڕکردنی سه‌رده‌می تیره‌و میره‌کانی
ڕابردوو بێت ئێستا به فه‌نتازیایه‌کی نوێوه خه‌ریکه داستانه‌کانی
خۆی دووباره ئه‌کاته‌وه. ئه‌سڵ‌و بنه‌ما له پرۆسه‌ی دیموکراسی‌و
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ئارامی‌و ئۆقره‌یی‌و ئاسایشی کۆمه‌ڵگاو
هاوڵاتیان‌و سه‌رو ماڵ‌و گیانیانه، که‌چی له بانگه‌شه‌ی ئه‌م هێزانه‌دا
به‌های پووشێکی بۆ دانه‌نراوه.
حه‌ماسه‌ت‌و گرژی‌و پێکهه‌ڵپژان‌و شه‌ڕه‌ده‌نووکی لایه‌نگرانی ئه‌م
لیستانه، بێئه‌وه‌ی ڕێز بۆ هیچ پڕه‌نسیپێکی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و
شارستانی دابنێن، به‌رله‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا
جێگای بۆ دابنرێت، زۆرتر له حه‌ڵاڵکردنی به‌رتیلێک ده‌چێت که دابه‌ش
ئه‌کرێت به‌سه‌ر که‌سانی ساده‌له‌وحدا. دوو لیستی دژ به‌یه‌ک، که خاوه‌نی
ملیارد ملیارد دۆلاری به‌تاڵانبراوی ئه‌م کۆمه‌ڵگا سته‌مدیده‌یه‌ن،
یانی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان‌و لیستی گۆڕان، خه‌ریکن له کایه‌یه‌کی
سیاسی نادیموکراسی‌و دوژمناکارانه‌دا، به زه‌بری سه‌روه‌ت‌و سامانیان،
له ڕێگای به‌رتیلدانه‌وه کۆمه‌ڵه که‌سانێک کۆئه‌که‌نه‌وه‌و به‌رامبه‌ر
یه‌کتریان ئه‌که‌نه‌وه، که به ته‌واوی خه‌ڵکیان هه‌راسان کردووه‌و
ئارامی‌و ئیسراحه‌تیان له شار حه‌رام کردووه.
ئه‌م باڵڕاوه‌شاندن‌و شه‌ڕه په‌ڕۆو شه‌ڕه لۆگۆیه، زۆرتر له داستانی
شکاندن‌و ده‌رپه‌ڕاندنی تیره‌و تایه‌فه‌کان ده‌چێت نه‌ک ململانێی
دیموکراسی هه‌تا تاڵه‌بانی‌و بارزانی‌و نه‌وشیروان په‌یام بڵاوبکه‌نه‌وه‌و
داوای ئارامی‌و ڕێزگرتنی یاسا له ڕه‌شه‌له‌شکره‌کانیان بکه‌ن. ئه‌مه‌ی
ئێمه ده‌یبینین بێڕێزی کردنه به بنه‌ماکانی دیموکراسی‌و ژیانی
شارستانی، وه له‌که‌دارکردنی مێژوو وه ڕه‌وتی پێشکه‌وتن‌و مه‌ده‌نیه‌ته.
بۆیه هه‌ق وایه خه‌ڵکی کوردستان له‌پای ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی لیست‌و قه‌واره
سیاسیه‌کاندا، گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردن بایکۆت‌و ڕیسوا بکه‌ن.
18\2\2010
hamagafur@gmail.com
|