١٥\١٠\٢٠١٦
هەڵبژێردراوانی یەکەمین خولی فیستیڤاڵی
نێودەولەتیی فیلمی ''سلێمانی'' دیارکران.
مەنسوور جیهانی
هەڵبژێردراوانی
یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەولەتیی فیلمی "سلێمانی" لە هەرێمی
کوردستان دیاریکران و خەڵاتەکانی "سەرویی زێڕین" و "لەوحەی فەخری" ئەم
فیستیڤاڵە بەسەریاندا دابەشکرا.
ڕێوڕەسمی کۆتایی یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەولەتیی فیلمی "سلێمانی"
Slemani ، بە ئامادەبوونی "مەلا بەختیار" سەرۆکی بۆردی پشتیوانی
فیستیڤاڵ و لە کەسایەتییە بەرچاوە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، دکتۆر
"عەلی بەدرخان" سینەماکاری ناوداری کورد لە وڵاتی میسر، "سامی قەفتان"
ئەکتەری بەناوبانگی عێراقی، "فوئاد جەلال" بەڕێوەبەریی فیستیڤاڵی
نێودەولەتیی فیلمی "سلێمانی"، دکتۆر "سەلاحەالدین سەعید" سەرۆکی زانکۆی
سلێمانی، ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی جۆراودۆرەکانی پێشبڕکێی
فیلمە بڵیند و کورتەکانی "سینەمای جیهان" و "سینەمای کوردی"، "عەبدولی
حەمە جوان" سەرۆکی بۆردی فیستیڤاڵ، "ئەحمەد سالار" ئەکتەری ناوداریی
سینەمای و تەلەڤیزیۆنی هەرێمی کوردستان، "مهحموود ابوالعباس" ئەکتەری
بهناوبانگی عێراقی، "سوههیل مورشدی" ئەکتەری بهناوبانگی میسری، "ئاسیا
کهماڵ" ئەکتەری عێراقی، سینەماکارانی ناوخۆیی و بیانی بەشداربوو لە
فیستیڤاڵ، "دانەر عومەر" بەڕێوەبەریی هونەریی فیستیڤاڵ، "جەمیل رۆستەمی"
دەرهێنەری فیلمە سینەماییەکانی "ژانی گەل"، "شیوەنی بەفر" و "چاو" و
هەروەها ژمارەیەکی یەگجار زۆر لە هۆگرانی هونەریی سینەما، کاتژمێر ٧ی
ئێوارێی رۆژیی سێشەممە ٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ لە هۆڵی کۆنگرەی زانکۆی شاری
سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە سەرەتادا ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی فیلمە
بڵیندەکانی "سینەمای جیهان" و "سینەمای کوردی" یەکەمین خولی فیستیڤاڵی
نێودەولەتیی فیلمی "سلێمانی" کە بریتی بوون لە: دکتۆر "سەربەست رەسووڵ"
Dr.Sarbast Raswool مامۆستای زانکۆ و دکتۆرای سینەما لە هەرێمی
کوردستان / سەرۆکی لێژنەی دادوەران، "شەوکەت ئەمین کورکی" Shawkat Amin
Korki دەرهێنەر و سیناریۆنووس لە هەرێمی کوردستان، "توورەج ئەسڵانی"
Touraj Aslani بەڕێوەبەریی وێنەگرتن، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر لە وڵاتی
ئێران، خاتوو "کوشلا دیلۆن" CUSHLA DILLON مونتێر لە وڵاتی نیووزلەندا
و "کامڕان رەئووف" Kameran Rauf ئەکتەر و دەرهێنەر لە هەرێمی کوردستان
لە بەرچاوی کامێڕای کەناڵە جۆراوجۆرە تەلەڤیزیۆنییەکان و هەروەها
وێنەگرانی ئامادەبوو بەسەر مافوورەی سووری ئەم فیستیڤاڵەدا تێپەڕین و
لە درێژەدا بە هەڵکردنی مۆم، یاد و بیرئانینی برایانی سینەماکاری
کوردکردووی کورد، لەوانە: "تەها کریمی"، "هاوڕێی کەریمی" و "هیوا
کەریمی"یان بەرز و پیرۆز و هەرمان ڕاگرت.
یادی سینەماکارانی کورد لە ڕێوڕەسمی کۆتایی فیستیڤاڵ.
لە ڕێوڕەسمی کۆتایی یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەولەتیی فیلمی "سلێمانی"
بە هەوڵی سینەماکارانی کورد، لەوانە: "مێهرداد سلێمانی"، "سەتار چەمەنی
گوڵ" و "ڤیدا ساڵحی" بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای سینەمایی "ستاک فیلم"، "ساڵم
سەڵەواتی" و "سۆران فەهیم"، بەرپرسانی فیستیڤاڵە و سینەماکارانی
ئامادەبوو لە فیستیڤاڵ و هەروەها هۆگرانی هونەریی سینەما بە هەڵکردنی
مۆم لە تەنیشت وێنەی برایانی کەریمی یاد و برەوەریی ئەم سینەماکارە
کۆچکردووە کوردانەیان، لەوانە: "تەها کریمی" نووسەر و دەرهێنەر، "هاوڕێی
کەریمی" رۆژنامەنووسی سینەمایی و خویندکاری سینەما لە وڵاتی هیندستان و
"هیوا کەریمی" وێنەگر و مۆنتێری کەناڵە جۆراوجۆرە تەڤیزیۆنییەکان بەرز
و پیرۆز و هەرمان ڕاگرت. ئەم سێ هونەرمەندە لە سێ ساڵی رابردوودا، یەک
لە دوای یەک کۆچی دواییان کرد و بنەماڵە و هەڤاڵانیان لە تەنیاییدا
هێشتەوە.
لە دەسپێکی ئەم رێوڕەسمەدا کە بە پێشکەشکاریی خاتوو "لینا رەزا" و "حەمید
بانەیی" بەڕێوەچوو، خاتوو "گەزیزە عومەر" ئهندامی بۆردی فیستیڤاڵ
وتەیەکی پێشکەش کرد و لە درێژەدا "مەلا بەختیار" سەرۆکی بۆردی پشتیوانی
یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەولەتیی فیلمی "سلێمانی" هاتو ئاخاوتن و
دووپاتی کردەوە کە هەمیشە پشتیوانی ئەم فیستیڤاڵە دەبێت و رایگەیاند کە
دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەولەتیی فیلمی "سلێمانی" لە ساڵی
داهاتوودا بەڕێوەدەچێت.
لە بەشێکی دیکەی ئەم مەراسیمەدا پهیامی تایبهتی ڤیدیۆیی "کۆستا ـ
گاوراس" Costa-Gavras به بۆنهی یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەولەتیی
فیلمی "سلێمانی" نمایشکرا و پاشان گروپی موزیکی "سلێمانی" دوو پارچە
موزیکی رەسەنی کوردیی و هەروەها دوو گۆرانی کوردیی لەوانە: "ئازیزەکەم"
بە دەنگی خاتوو "کیژان ئیبراهیم خەیات" و "دیسان بارانە" بە دەنگی "هێمن
حسێن"یان پێشکەش کرد کە لە لایەن ئامادەبووانەوە پێشوازیی لێکرا.
لە درێژەی ڕێوڕەسمی کۆتایی یەکەمین فیستیڤاڵی نێودەولەتیی فیلمی "سلێمانی"
لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی
فیلمە سینەمایی و کورتە فیلمەکانی "سینەمای جیهان" و "سینەمای کوردی"
ناوی هونەرمەندانی سەرکەوتووی ئەم فیستیڤاڵەیان راگەیاند، کە بریتین لە:
بەشی پێشبڕکێی فیلمە سینەماییەکان:
ـ خەڵاتی تەندیسی "سەرویی زێڕین"ی باشترین فیلم بە فیلمی سینەمایی "ئەبسلووژن"
Absolution واتە "بەخشین" لە دەرهێنانی "پێتری کۆتۆویکا" Petri Kotwica
لە وڵاتی فینلەندا بەخشرا.
ـ خەڵاتی تەندیسی "سەرویی زێڕین"ی باشترین دەرهێنان بە "مانۆوسۆس
مانۆوساکیس" بۆ دەرهێنانی فیلمی سینەمایی "کلاودی سەندەی" Cloudy
Sunday واتە "یەکشمەی هەوریی" لە وڵاتی یۆنان بەخشرا.
ـ خەڵاتی تەندیسی "سەرویی زێڕین"ی باشترین مونتاژ بە فیلمی سینەمایی "ئەبسلووژن"
Absolution واتە "بەخشین" لە دەرهێنانی "پێتری کۆتۆویکا" Petri Kotwica
لە وڵاتی فینلەندا بەخشرا.
ـ خەڵاتی تەندیسی "سەرویی زێڕین"ی باشترین بەڕێوەبەریی وێنەگرتن بە "کۆستیس
گیکاس" Kostis Gikas بۆ وێنەگرتنی فیلمی سینەمایی "کلاودی سەندەی"
Cloudy Sunday واتە "یەکشمەی هەوریی" لە وڵاتی یۆنان بەخشرا.
ـ خەڵاتی تەندیسی "سەرویی زێڕین"ی باشترین سیناریۆ بە "پێتری کۆتۆویکا"
Petri Kotwica و "جۆنا هارتیکیانن" Johanna Hartikainen بۆ نووسینی
سیناریۆی "ئەبسلووژن" Absolution واتە "بەخشین" لە وڵاتی فینلەندا
بەخشرا.
ـ خەڵاتی تەندیسی "سەرویی زێڕین"ی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی
بەشی "سینەمای جیهان" بەخشرا بە فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی ئەسپە
ڕەش" لە درەهێنانی "شەهرام عەلیدی" بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران و
تورکیا.
ـ "لەوحەی فەخری" تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران بۆ باشترین
بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی "سینەما جیهان" بە "ئەمین جەعفەری" بۆ وێنەگرتنی
فیلمی "تەپڵ" Drum لە دەرهێنانی "کەیوان کەریمی" بەرهەمی هاوبەشی
وڵاتانی ئێران و فەڕەنسا.
ـ "لەوحەی فەخری" تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی "سینەمای
کوردی" بە فیلمی سینەمایی "ماڵئاوا ئانالۆگ" لە دەرهێنانی "هیوا ئەمین
نیژاد" لە وڵاتی ئێران بەخشرا.
بەخشینی خەڵاتی تەها کەریمی:
ـ خەڵاتی هونەرمەندیی کۆچکردوو "تەها کەریمی" و بە رێزگرتن لەم
سینەماکارە
کوردە، کە لە لایەن بنەماڵەی ئەم فیلمسازە پێشکەش دەکرێت، لە لایەن "سۆران
فەهیم" دەرهێنەر و مونتێری کورد بە "شەماڵ عەبە ڕەش" ئەکتەر بەخشرا.
خەڵاتی تایبەتی کۆمپانیای "مەستی فیلم" بە باشترین سیناریۆ:
ـ خەڵاتی تایبەتی کۆمپانیای سینەمایی "مەستی فیلم" MASTI FILM بە
باشترین سیناریۆ، لە لایەن دکتۆر "دڵشاد مستەفا" بە سیناریۆی "مینا
پێدەکەنێت" لە نووسینی "شوان عەتووف" هونەرمەندی ناوداری هەرێمی
کوردستان و عێراق بەخشرا.
هەروەها لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی کورتە
فیلمە نێودەولەتیییەکان واتە "سینەمای جیهان"ی ئەم فیستیڤاڵەش کە بریتی
بوون لە: دکتۆر "دڵشاد مستەفا" Dr.Dilshad Mustafa مامۆستای زانکۆ و
دەرهێنەر لە هەرێمی کوردستان / سەرۆکی لێژنەی دادوەران، خاتوو "رۆتا
نۆنیز" Ruth Núñez ئەکتەر لە وڵاتی ئیسپانیا، خاتوو "نیکۆلێ گۆلیمیت"
NICOLE GUILLEMET بەڕێوەبەریی هونەریی لە وڵاتی ئەمەریکا ناوی
هونەرمەندانی سەرکەوتووی ئەم بەشەی فیستیڤاڵەیان بەم شێوەیە راگەیاند:
بەشی پێشبڕکێی کورتە فیلمی "سینەمای جیهان":
ـ خەڵاتی تەندیسی "سەرویی زێڕین"ی باشترین دەرهێنان بە "کەماڵ پڕناک"
بۆ دەرهێنانی کورتە فیلمی "هەستی" Hasti لە وڵاتی ئێران بەخشرا.
ـ خەڵاتی تەندیسی "سەرویی زێڕین"ی باشترین فیلم بە کورتە فیلمی El
Inicio De Farbrizo واتە "ماڵی فاربریزۆ" لە دەرهێنانی "مارینۆ بێسینی"
Mariano Biasin لە وڵاتی ئەڕژەنیتن بەخشرا.
ـ خەڵاتی تەندیسی "سەرویی زێڕین"ی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران
بە کورتە فیلمی L`etourdissement لە دەرهێنانی "جێرارد پەوتۆنییەر"
Gérard Pautonnier لە وڵاتی فەڕەنسا بەخشرا.
هەروەها ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی کورتە فیلمە
نەتەوەییەکان واتە "سینەمای کوردی" ئەم فیستیڤاڵەش کە بریتی بوون لە: "ئاوات
عوسمان عەلی" Awat Osman Ali دەرهێنەر لە هەرێمی کوردستان / سەرۆکی
لێژنەی دادوەران، "باسیم کەهار" Basim kahar دەرهێنەر و ئەکتەر لە
وڵاتی عێراق و "وەفا مەلا رەحیم" Wafa Mala Rahim بەڕێوەبەریی وێنەگرتن
لە هەرێمی کوردستان ناوی
هونەرمەندانی هەڵبژاردەی ئەم بەشەی فیستیڤاڵیشیان بەم شێوەیە راگەیاند:
بەشی پێشبڕکێی کورتە فیلمی "سینەمای کوردی":
ـ خەڵاتی تەندیسی "سەرویی زێڕین"ی باشترین دەرهێنان بە "هەوراز محمەد"
بۆ دەرهێنانی کورتە فیلمی "زەویی ونبووان" Land of The Lost لە هەرێمی
کوردستان بەخشرا.
ـ خەڵاتی تەندیسی "سەرویی زێڕین"ی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران
بە "ساڵم.
سەڵەواتی" بۆ دەرهێنانی کورتە فیلمی "ئاوێنەکانی ڕەنگ پەڕیاو" Pale
Mirrors لە شاری سنە لە وڵاتی ئێران بەخشرا.
ـ خەڵاتی تەندیسی "سەرویی زێڕین"ی باشترین فیلم بە کورتە فیلمی "ماڵی
سپی" White House لە دەرهێنانی "ئەرەستوو مەفاخری" لە شاری سنە لە
وڵاتی ئێران بەخشرا.
ـ "لەوحەی فەخری" تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران بە کورتە فیلمی "ئوکسیژن
لە بەرانبەر خوێندا" Oxygen vs. Blood لە دەرهێنانی "مەسعوود عارف" لە
هەرێمی کوردستان و لە بەرهەمێهنانی "توورەج ئەسڵانی" و "عومەر تۆڤی"
بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران، ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان بەخشرا.
ههروهها "دڵشاد ئهحمهد" سهرۆکی رێکخراوهی "یۆتۆبۆری" Yotobory له
وڵاتی سوید هاته سهر سهحنهی یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەولەتیی
فیلمی "سلێمانی" و رایگهیاند که ستافی ههر سێ فیلمی سهرهکی براوهی
فیستیڤاڵ، بۆ نمایش له سوید بانگهێشتی ئهم وڵاته دهکرێن.
لە یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەولەتیی فیلمی "سلێمانی"دا بەرهەمی
وڵاتانی فەڕەنسا، ئێران، تورکیا، فینلەندا، بەریتانیا، ئەڵمانیا،
هۆڵەندا، فەلەستین، بڕازیل، یۆنان، کەنەدا، ئاڕژانتین، چین، ئەمەریکا،
سوید، سلۆڤانیا، ئیرلەندا، عێراق، رووسیا، ئیسپانیا، ژاپۆن، بەلژیکا،
ئیتاڵیا، نۆڕوێژ، پورتوگال، هیندستان و هەرێمی کوردستان بەشدارن.
یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەولەتیی فیلمی "سلێمانی" لە لایەن
کۆمپانیای سینەمایی "مەستی فیلم" بە بەڕێوەبەرایەتی "فوئاد جەلال" و بە
بەڕێوەبەری هونەریی "دانەر عومەر" و ههروهها به بهرنامهداڕێژیی و
دیزاینی سهحنه له لایهن خاتوو "لینا رەزا" و بە نمایشی ٥٥ فیلمی
بڵیندی سینەمایی و کورتە فیلم لە سینەماکارانی زیاتر لە ٣٠ وڵاتی جیهان
لە بەشە جوۆراوجۆرەکانی فیلمە بڵیند سینەمایی و کورتە فیلمەکان لە دوو
بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان" و "سینەمای کوردی" و هەروەها کردنەوەی
ڤۆرکشۆپی پسپۆڕانەی سینەمایی و چەندین کۆڕ و کۆبوونەوەی زانستی و
ئاکادیمیک لە رۆژانی 1 تا 4ی ئۆکتۆبەری
٢٠١٦ لە زانکۆی شاری سلێمانی لە
هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
بۆ زانیاریی
پتر:
http://www.slemanifest.com
بەڕێوەبەرایەتیی یەکەمین فیستیڤاڵی نێودەولەتیی فیلمی "سلێمانی"
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|