ئەندامانی دەستەی دادوەرانی به‌شی کێبڕکێی فیلمه‌کانی "سینه‌مایی
نێودەوڵەتی" که بریتی بوون لە؛ "عه‌لی عه‌سگه‌ری" Ali Asgari سه‌رۆکی
دەستەی دادوەران، دەرهێنەر و سیناریۆنووس لە ئێران، خاتوو "ئێلیف
ئێرگێزێن" Elif Ergezen دەرهێنەر، وێنه‌گر و مۆنتێر له تورکیا، "کۆردۆ
دۆسکی" Kordo Doski ده‌رهێنه‌ری باشووری کوردستان و دانیشتووی وڵاتی
ئه‌مه‌ریکا، خاتوو "ماڕتینا ساکۆڤا" Martina Sakova دەرهێنەر له
سلۆڤاکیا و هه‌روه‌ها "میراز بێزار" Miraz Bezar سیناریۆنووس و
دەرهێنەر لە باکووری کوردستان، ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه
راگه‌یاند:
ـ خەڵاتی "یێلماز گۆنای" Yılmaz Güney پێکهاتوو له په‌یکه‌ره‌ی ئه‌م
ده‌رهێنه‌ره به‌ناوبانگه کورده و بڕیی پاره‌ی ١٠ هەزار دۆلار به فیلمی
سینه‌مایی "ئیشه‌ڵا کوڕێک" Inshallah a Boy له ده‌رهێنانی "ئه‌مجه‌د
ئهلڕاشید" Amjad Al Rasheed به‌رهه‌می هاوبه‌شی ئه‌رده‌ن، فه‌ڕه‌نسا،
میسر، عه‌ڕه‌بستان و قه‌ته‌ر پێشکه‌ش کرا.
ـ خەڵاتی بەهرەمەندی نوێی؛ پێکهاتوو له ته‌ندیسی زێڕینی "گه‌ڵا مێو" و
بڕیی پاره‌ی ٤ هەزار دۆلار به فیلمی سینه‌مایی "یه‌کێک له‌و ڕۆژانه‌ی
که حه‌مه ده‌مرێت" One of Those Days When Hemme Dies له ده‌رهێنانی
"مورات فیراتئۆغڵۆ" Murat Fıratoğlu له تورکیا بەخشرا.
ـ ڕێزلێنانی تایبەتی دەستەی دادوەران به فیلمی سینه‌مایی "مانگ" Moon
له ده‌رهێنانی "کۆردووین ئه‌یووب" Kurdwin Ayub له نه‌مسا پێشکه‌ش کرا.
بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی":
ئەندامانی دەستەی دادوەرانی فیلمە بڵیندەکانی سینه‌مایی بەشی "سینەمای
کوردی" که بریتی بوون لە؛ خاتوو "باڕباڕا لۆری" Barbara Lorey سەرۆکی
دەستەی دادوەران و ڕۆژنامه‌نووس لە فەرەنسا، "ئاکام ڕه‌زایی" Akam
Rezaee بەرپرسی دیمه‌نه تایبه‌ته‌کان و ده‌رهێنه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان و دانیشتووی وڵاتی ئه‌مه‌ریکا، "حیکمه‌ت داوود" Hekmat Daoud
دیزاینی سه‌حنه و جلووبه‌رگ له ڕۆژئاوای کوردستان، "محه‌مه‌د
ئه‌لده‌ڕاجی" Mohamed Al-daradji ده‌رهێنه‌ر له عێراق و هه‌روه‌ها
دکتۆر "قوتبه‌دین سادقی" ئه‌کته‌ری سینه‌ما و ته‌له‌ڤیزیۆن و
ده‌رهێنەری به‌ئه‌زموون و ناوداری شانۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،
ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه راگه‌یاند:
ـ خەڵاتی باشترین فیلمی ئەم بەشە، پێکهاتوو له ته‌ندیسی زێڕینی "گه‌ڵا
مێو" و بڕیی پاره‌ی ٥ هەزار دۆلار به فیلمی سینه‌مایی "ئه‌و کاته‌ی
گه‌ڵای گوێزه‌کان زه‌رد ده‌بێت" When The Walnut Leaves Turn Yellow له
ده‌رهێنانی "مێهمێت عه‌لی کۆنار" Mehmet Ali Konar له باکووری کوردستان
پێشکه‌ش کرا.
ـ خەڵاتی باشترین دەرهێنان؛ پێکهاتوو له ته‌ندیسی زیوی "گەڵا مێو" و
بڕیی پاره‌ی ٣ هەزار دۆلار به فیلمی سینه‌مایی "ڕۆژت باش" A Happy Day
له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد "هیشام زه‌مان" Hisham Zaman له نۆڕوێژ
بەخشرا.
ـ خەڵاتی باشترین سیناریۆ؛ پێکهاتوو له ته‌ندیسی زیوی "گەڵا مێو" و
بڕیی پاره‌ی ٢ هەزار و ٥٠٠ دۆلار به هاوبه‌شی به سینه‌ماکاری کورد
خاتوو "بنه‌وشه بێریڤان" Binevsa Berivan و "ده‌یڤید لامبێڕت" David
Lambert بۆ نووسینی سیناریۆی فیلمی سینه‌مایی "کچ و منداڵ" The Virgin
and Child له به‌لژیکا پێشکه‌ش کرا.
ـ "کورکماز ئه‌رسلان" Korkmaz Arslan لە باکووری کوردستان، بۆ
ده‌ورگێڕان لە فیلمی سینه‌مایی "ئه‌و کاته‌ی گه‌ڵای گوێزه‌کان زه‌رد
ده‌بێت" خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو؛ پێکهاتوو له ته‌ندیسی زیوی "گەڵا
مێو" و بڕیی پاره‌ی ٢ هەزاری بەدەستهێنا.
ـ خاتوو "هێڤین ته‌کین" Hêvîn Tekin له باکووری کوردستان، بۆ
ده‌ورگێڕان لە فیلمی سینه‌مایی "کچ و منداڵ" خەڵاتی باشترین ئەکتەری
ژن؛ پێکهاتوو له ته‌ندیسی زیوی "گەڵا مێو" و بڕیی پاره‌ی ٢ هەزاری
بەدەستهێنا.
ـ خەڵاتی باشترین به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن؛ پێکهاتوو له ته‌ندیسی زیوی
"گەڵا مێو" و بڕیی پاره‌ی ٣ هەزار دۆلار به "لۆکاس زاماڕۆ" Lukasz
Zamaro بۆ وێنه‌گرتنی فیلمی سینه‌مایی "ڕۆژت باش" له نۆڕوێژ بەخشرا.
ـ ڕێزلێنانی تایبەتی دەستەی دادوه‌ران بە "سه‌لاح قادی" Salah Qadi بۆ
ده‌ورگێڕان لە فیلمی سینه‌مایی "ڕۆژت باش" له نۆڕوێژ بەخشرا.
بەشی پێشبڕکێی "بەڵگەفیلم":
ئەندامانی دەستەی دادوەرانی فیلمەکانی بەشی رکابه‌ریی "به‌ڵگه‌فیلم و
دۆکیۆمێنتاری" که بریتی بوون لە؛ "تۆماس لێر" Thomas Lier سەرۆکی
دەستەی دادوەران، مامۆستای زانکۆ و سه‌رۆکی به‌شی فێربوون و ئاخاوتنی
"ئه‌نستیتۆی گۆته" Goethe-Institut له ئه‌ڵمانیا، خاتوو "بێتی لێرچێ"
Betty Lerche هونه‌رمه‌ند له ئه‌ڵمانیا و هه‌روه‌ها "زه‌هاوی سنجاوی"
Zahavi Sanjavi دەرهێنەری به‌ڵگه‌فیلم و فیلمساز له هەرێمی کوردستان و
دانیشتووی وڵاتی سوید، ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه راگه‌یاند:
ـ خەڵاتی باشترین به‌ڵگه‌فیلمی نێودەوڵەتی؛ پێکهاتوو له ته‌ندیسی
زێڕینی "گه‌ڵا مێو" و بڕیی پاره‌ی ٣ هەزار دۆلار به به‌ڵگه‌فیلمی
بڵیندی "ئه‌مه ئه‌و شوێنه نییه که ئێوه خه‌ڵکی ئه‌وێن" It Ain't Where
You are From له ده‌رهێنانی "فیلیپ جه‌ماڵ ڕه‌شید" Philip Jamal Rachid
به‌رهه‌می هاوبه‌شی ئیماڕات، به‌حره‌ین، لوبنان و عه‌ڕه‌بستان پێشکه‌ش
کرا.
ـ خەڵاتی باشترین فیلمی دیکۆمێنتاریی کوردی؛ پێکهاتوو له ته‌ندیسی
زێڕینی "گه‌ڵا مێو" و بڕیی پاره‌ی ٣ هەزار دۆلار به به‌ڵگه‌فیلمی
بڵیندی "خه‌ونی ڕۆژین" Rojin is Dream له ده‌رهێنانی "سروه عه‌لی
وه‌یسی" له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌خشرا.
ـ به‌ڵگه‌فیلمی "شێره‌کانی میزۆپۆتامیا" Lions of Mesopotamia له
ده‌رهێنانی "لۆسین ڕیید" Lucien Reed له ئه‌مه‌ریکا له لایه‌ن دەستەی
دادوه‌رانه‌وه ڕێزیی تایبەتی لێ‌گیرا.
ـ به‌ڵگه‌فیلمی "ئیسماعیلی ئێمه" Our Ismail له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی
"فاتین کانات" Fatin Kanat و "ئۆندێر ئینجه" Önder İnce له تورکیا له
لایه‌ن دەستەی دادوه‌رانه‌وه ڕێزیی تایبەتی لێ‌گیرا.
بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلم":
ئەندامانی دەستەی دادوەرانی کورتە فیلمەکانی بەشی رکابه‌ریش که بریتی
بوون لە؛ خاتوو "گۆری نایێر" Gouri Nair سەرۆکی دەستەی دادوه‌ران و
ئه‌کته‌ر له هیندستان، "عه‌لی حه‌کیم" Ali Hakim دەرهێنەری
ئه‌فغانستانی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا، خاتوو "بێلیبان زۆ ستۆلبێڕگ"
Beliban Zu Stolberg سیناریۆنووس له ئه‌ڵمانیا و هه‌روه‌ها "کاردۆ
مه‌نسوور" Kardo Mansur دەرهێنەر لە نۆڕوێژ، ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م
شێوه‌یه راگه‌یاند:
ـ خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی نێودەوڵەتی؛ پێکهاتوو له ته‌ندیسی زێڕینی
"گه‌ڵا مێو" و بڕیی پاره‌ی ٢ هەزار دۆلار به کورتە فیلمی "دڵۆپی
کارگا" Factory Drop له ده‌رهێنانی "پێتجا پۆلکڕابێک" Petja Pulkrabek
له ئه‌ڵمانیا پێشکه‌ش کرا.
ـ خەڵاتی باشترین فیلمی کوردی؛ پێکهاتوو له ته‌ندیسی زێڕینی "گه‌ڵا
مێو" و بڕیی پاره‌ی ٢ هەزار دۆلار به کورتە فیلمی "هه‌رێم" Privacy له
ده‌رهێنانی هاوبه‌شی "حه‌بیب زههیرنیا" و "مه‌یسه‌م ئه‌میری" له
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بەخشرا.
ـ خەڵاتی تایبەتی دەستەی دادوه‌ران؛ پێکهاتوو له ته‌ندیسی زیوی "گه‌ڵا
مێو" و بڕیی پاره‌ی هەزار دۆلار به کورتە فیلمی "خۆماڵی" Home-Made له
ده‌رهێنانی خاتوو "ڕۆژدا ئێزگی ئۆڕاڵ" Rojda Ezgi Oral له باکووری
کوردستان پێشکه‌ش کرا.
ـ کورتە فیلمی "له‌و کاته‌وه، من سه‌رقاڵی فڕین بووم" Ever Since, I
Have Been Flying له ده‌رهێنانی "ئایلین گۆکمێن" Aylin Gokmen له
سویسڕا، له لایه‌ن دەستەی دادوه‌رانه‌وه ڕێزیی تایبەتی لێ‌گیرا.
ـ کورتە فیلمی "لیمۆ له هه‌موو شتێک ئاگادار بوو" Limo knew everything
له ده‌رهێنانی "ئیدریس مه‌حموودیان" له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له
لایه‌ن دەستەی دادوه‌رانه‌وه ڕێزیی تایبەتی لێ‌گیرا.
خەڵاتی فیپەرشی:
ئەندامانی دەستەی دادوەرانی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕەخنەگرانی فیلم
"فیپرێشی" کە بریتی بوون لە: "ئێلینا ڕۆباشێڤسکا" Elena Rubashevska
ده‌رهێنه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس و ڕه‌خنه‌گری فیلم لە ئۆکڕاین، "ئێرگین
ئۆپێنگین" Ergin Opengin توێژه‌ر لە تورکیا و "جیلم سالۆتێک" Jim
Slotek ڕه‌خنه‌گری فیلم لە که‌نه‌دا، ده‌نگی خۆیان به‌م شێوه‌یه
راگه‌یاند:
ـ خەڵاتی "فیپەرشی" FIPRESCI به فیلمی سینه‌مایی "ڕۆژت باش" له
ده‌رهێنانی "هیشام زه‌مان" له نۆڕوێژ پێشکه‌ش کرا.