٢٠\٧\٢٠٢٤
هه‌ڵبژێردراوانی
''٥٨''ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی
فیلمی "کاڕلۆڤی
ڤاری" دیارکران.
مەنسوور جیهانی
هه‌ڵبژێردراوانی
به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی "گۆی بلوورین" و به‌شی پێشبڕکێی "پڕاکسیما" له
په‌نجا و هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری"
KVIFF له وڵاتی کۆماری چیک ده‌ستنیشانکران.
ڕێوڕه‌سمی کۆتایی په‌نجا و هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی
فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" Karlovy Vary له هۆڵی هوتێل "تێرماڵ" له شاری
کاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی چیک به‌ڕێوه‌چوو و براوه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی
سه‌ره‌کی "گۆی بلوورین" Crystal Globe و به‌شی پێشبڕکێی "پڕاکسیما"
Proxima دیارکران و خه‌ڵاتی "گۆی بلوورین" و هه‌روه‌ها بڕیی پاره‌ی
ئه‌م ڕووداوه گرینگ و پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهانیان پێشکه‌شکرا.
براوه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی "گۆی بلوورین".
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی "گۆی بلوورین"
Crystal Globe له په‌نجا و هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی
فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" که بریتی بوون له: "کریستییه‌ن واچۆن" Christine
Vachon به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا، "جێۆفرێی ڕاش" Geoffrey
Rush ئه‌کته‌ر له وڵاتی ئۆستۆڕالیا، "سێجون" Sjón سیناریۆنووس و
نووسه‌ر له وڵاتی ئیسله‌ندا، خاتوو "ئێلیشکا کرینکۆڤا" Elika Křenková
ئه‌کته‌ر له وڵاتی کۆماری چیک و هه‌روه‌ها "گابۆر رێیس" Gábor Reisz
ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆنووس و ئاوازدانه‌ر له وڵاتی هه‌نگاریا،
ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی گه‌وره.
به‌ڵگه فیلمی بڵیندی "ڕوانینێکی له‌ناکاو به شته قووڵه‌کان" A Sudden
Glimpse to Deeper Things له ده‌رهێنانی "ماڕک کازین" Mark Cousins
فیلمسازی سکۆتله‌ندی ـ ئیرله‌ندی، خه‌ڵاتی گه‌وره گۆی بلوورینی باشترین
فیلم و بڕی پاره‌ی ٢٥ هه‌زار دولاری به‌ده‌ستهێنا.
خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران.
فیلمی سینه‌مایی "ئه‌ویندارییه‌تی" Loveable له ده‌رهێنانی خاتوو
"لیلیا ئینگۆلفسدۆتیر" Lilja Ingolfsdottir به‌رهه‌می وڵاتی نۆڕوێژ،
خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران و بڕیی پاره‌ی ١٥ هه‌زار دولاری
پێبه‌خشرا.
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان.
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ش به خاتوو "نێلیسیا لۆو"
Nelicia Low بۆ ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی "کون کردن" Pierce
به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی سه‌نگاپوور، تایوان و پۆڵه‌ندا پێشکه‌ش
کرا.
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری ژن.
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری ژن به "هێلگا گۆرێن" Helga Guren بۆ ڕۆڵ
بینین له فیلمی سینه‌مایی "ئه‌ویندارییه‌تی" Loveable به‌رهه‌می وڵاتی
نۆڕوێژ به‌خشرا.
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری پیاو.
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری پیاو، به شێوه‌ی هاوبه‌ش به "تون کاس" Ton
Kas و "گۆویدۆ پۆلێماس" Guido Pollemas بۆ ڕۆڵ بینین له فیلمی
سینه‌مایی "سێ ڕۆژیی ماسی" Three Days of Fish به‌رهه‌می هاوبه‌شی
وڵاتانی هۆڵه‌ندا و به‌لژیکا پێشکه‌ش کرا.
ڕێزلێنانی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی "گۆی بلوورین"
له فیلمی سینه‌مایی "که‌وڵکردنی به‌رازه خۆشه‌ویسته‌که‌ی ئێمه" Our
Lovely Pig Slaughter له ده‌رهێنانی "ئادام ماڕتینک" Adam Martinec
به‌رهه‌می وڵاتی کۆماری چیک و هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی "خوفتێکس"
Xoftex له ده‌رهێنانی "نواز دێشه" Noaz Deshe به‌رهه‌می هاوبه‌شی
وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا به شێوه‌ی هاوبه‌ش ڕێزیی تایبه‌تیان
لێ‌گیرا.
خه‌ڵاتی بینه‌رانی "پڕاڤو".
خه‌ڵاتی بینه‌رانی "پڕاڤۆ" Právo له‌م ڕووداوه هونه‌رییه به فیلمی
سینه‌مایی "شه‌پۆله‌کان" Waves له ده‌رهێنانی "جیرێی مێدڵ" Jiří Mádl
به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی کۆماری چیک و کۆماری سلۆڤانیا گه‌یشت.
براوه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی "پڕاکسیما".
هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "پڕاکسیما"
Proxima له‌م ڕووداوه گرینگ و پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان، که بریتی
بوون له: خاتوو "بیانکا بالبۆئێنا" Bianca Balbuena به‌رهه‌مهێنه‌ر له
وڵاتی فیلیپین، "ڤۆتێر یانسێن" Wouter Jansen بڵاوکه‌ره‌وه‌ی فیلم له
وڵاتی هۆڵه‌ندا، خاتوو "ئادێلا کۆمێرزی" Adéla Komrzý ده‌رهێنه‌ر له
وڵاتی کۆماری چیک، "محه‌مه‌د کۆردۆڤانی" Mohamed Kordofani ده‌رهێنه‌ر
له وڵاتی سوودان و هه‌روه‌ها "دانێلا میشێل" Daniela Michel به‌رپرسی
هونه‌ریی له وڵاتی مه‌کزیک، ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی گه‌وره.
خه‌ڵاتی گه‌وره و بڕیی پاره‌ی ١٥ هه‌زار دولاری به فیلمی سینه‌مایی
"نامۆ" Stranger له ده‌رهێنانی "ژێنگفان یانگ" Zhengfan Yang به‌رهه‌می
هاوبه‌شی وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا، چین، هۆڵه‌ندا، نۆڕوێژ و فه‌ڕه‌نسا
به‌خشرا.
خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران.
خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران و بڕیی پاره‌ی ١٠ هه‌زار دولاری
ئه‌م به‌شه‌ش به به‌ڵگه فیلمی بڵیندی "شه‌و داهات" Night Has Come له
ده‌رهێنانی "پائۆلۆ تیزۆن" Paolo Tizón به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی
پیڕۆ، ئیسپانیا و مه‌کزیک و هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی "مارس تا مایی"
March to May له ده‌رهێنانی "ماڕتین پاوڵ ڕێپکا" Martin Pavol Repka
به‌رهه‌می وڵاتی کۆماری چیک گه‌یشت.
خه‌ڵاتی "سه‌رۆکی فێستیڤاڵ" به "ئێڤان ترۆجان" و "کڵایۆ ئۆێن"
له درێژه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، خه‌ڵاتی "سه‌رۆکی فێستیڤاڵ" له لایه‌ن
"جیری بارتۆشکا" Jiří Bartoka به‌رپرسی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی
"کاڕلۆڤی ڤاری" به "ئێڤان ترۆجان" Ivan Trojan ئه‌کته‌ری ناوداری وڵاتی
چیک و "کڵایۆ ئۆێن" Clive Owen ئه‌کته‌ری به‌ریتانی پێشکه‌ش کرا.
نمایشی فیلمی سینه‌مایی "سێ‌و" له به‌رهه‌مهێنانی "کێت بلانشێت"
له ڕێوڕه‌سمی کۆتایی په‌نجا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی
"کاڕلۆڤی ڤاری"، فیلمی سینه‌مایی "سێ‌و" Apples له ده‌رهێنانی "کریستۆس
نیکوو" Christos Nikou، له به‌رهه‌مهێنانی "کێت بلانشێت" Cate
Blanchett و به ڕۆل بینینی "جێسی بۆکلێی" Jesse Buckley و "ریز ئه‌حمه‌د"
Riz Ahmed نمایش کرا.
بۆ زانیاریی پتر:
https://www.kviff.com/en/homepage
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|