٢٨\٣\٢٠١٠
هه‌ڵه‌بجه له‌به‌رده‌م
بێ مۆراڵی ده‌سه‌ڵاتدا.

فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید
نابێ مافی دادوه‌ری بۆههڵهبجهییهکان کهلهژیاندان وتائیمڕۆ له‌ئه‌نجامی
ئاسه‌واره‌کانی ژه‌هری کیمیاوی ده‌ناڵێنن بکرێت به‌قوربانی قازانجکردنی
کۆمپانیا ئه‌ڵمانیه‌کان یان سیاسهتمهدارهگهندهڵهکانی کوردستان،ئه‌مه
قسه‌ی خاتوو( ئۆلا یالپکه)*
که‌ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیایه سه‌ربه
فراکسێۆنی چه‌په‌کان، له‌یادی بیست ویه‌ک ساڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا ،ساڵی
ڕابردوو له‌ژماره508 ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاو بوه‌وه.
هه‌رکوردێک و میوانێکی بیانی به‌هه‌ستی مرۆڤایه‌تییه‌وه گه‌ڕانێک بهههڵهبجهدا
بکات و ڕوانینێکی ویژدانی له ئاسه‌واری که‌لاوه وکۆڵانه‌کانی ئه‌وشاره
بکات ، باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری هه‌ڵه‌بجه ببینێت ،وه‌ک خانمه په‌رله‌مانتاره‌که‌ی
ئه‌ڵمانیا شعوری ئه‌وه‌ده‌کات که‌هه‌ڵه‌بجه پڕهلهبرینی قهتماغهکراو
کهههرماڵیک وههرخێزانێکی هه‌له‌بجه‌یی بدوێنی پڕه لهئازارو بیره‌وه‌ری
تراژیدی،ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئازار‌و مه‌ینه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌که که‌تائه‌مڕۆ
ساڕێژنه‌بووه.
له دوای 16/3/1988 و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ،کورد هه‌ژده‌ساڵه خاوه‌نی
په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌تی به‌ڵام تائه‌مڕۆ له‌ڕووی کۆمه‌ک و
کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌شاره‌که‌ی جاران هیچ قه‌ره‌بوویه‌کی به‌رچاو
و دڵخۆشکه‌ر نیشان نه‌دراوه، ده‌سه‌ڵات نه‌یویستووه له‌ئاست ئه‌م
کۆسته گه‌وره‌یه ئه‌رکه‌کانی خۆی وه‌ک حکومه‌ت ببینێت، کهگاریگهری
و ئاسه‌واری ئه‌م ڕووداوه مه‌رگباره به‌سه‌ر به‌رهه‌م و ژینگه و پهیوهندییهکۆمهڵهیهتییهکانی
هه‌ڵه‌بجه‌وه دیاره.
هه‌موومان له خۆشیان فرمێسکامان ڕشت که 25/1/2010 یه‌کێک لهئههریمهنهکانی
ڕووداوی هه‌ڵه‌بجه عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی ناسراو به (عه‌لی کیمیاوی )
په‌تی سێدارهکرا گه‌ردنی و کرایه دیاری شه‌رمه‌زاری بۆناسونالیزمی عه‌ره‌ب،گه‌رچی
ڕاسته‌وخۆش لهسهرکیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه نه‌بوو له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی 15
شه‌عبانی 1991 ی شیعه‌کان بوو،به‌ڵام ههرههڵهبجهییهکان و که‌سوکاری
قوربانیان له‌کوردستان که‌مێک له‌لایه‌نی عاتیفه‌وه سه‌بوور بوون کهجهلادهکهیان
نه‌که‌وته به‌ر ڕه‌حمی لێبورده‌یی و ئازادبکرێت ..
گه‌ربه چاویلکه‌یه‌کی سیاسی ولێکۆڵینهوهسهرنج بده‌ین له‌سه‌ر به‌جینۆسایدکردنی
هه‌ڵه‌بجه، له‌به‌رده‌م لێپرسراویه‌تی ئه‌م نههامهتیهگهورهیه،له‌ده‌ره‌وه‌ی
جوگرافیای کوردستان و جیهانی ده‌ره‌وه‌دا ده‌سه‌ڵاتی کوردی خواستی هه‌نگاونانی
نه‌بووه و خاڵییه له‌جه‌وهه‌رو خواستی پشتیوانیکردن له که‌یسی هه‌ڵه‌بجه،
له‌کاتێکدا حکومه‌تی هه‌رێم به‌ملێۆنان دۆلای هه‌یه،ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
بوه‌ته دیڤاکتۆیهکی باوه‌ڕپێکراو،که‌ناڵی گفتوگۆ‌و وده‌روازه‌ی پان
وپۆڕی دیبلۆماسی به‌ڕووی ده‌ره‌وه‌دا له‌به‌رده‌مدا کراوه‌یه، به‌ڵام
بۆبهجیهانی بوونی ئه‌م کیسه نه‌هاتۆته سه‌رخه‌ت، که‌ده‌کرا له‌ڕێگه‌ی
پارێزه‌ری جیهانی وپسپۆڕی نێودههوڵهتییهوه هه‌وڵ وتهقلاکانی ده‌سه‌ڵاتی
کوردی له‌ناو ئۆرگانه جۆراوجۆره‌کانی ڕۆژئاوادا بۆ به‌جینۆسایدکردنی
هه‌ڵه‌بجه له‌لوتکه‌دا بووایه .
له 1/3/2010 ده‌سته‌ی پێداچونه‌وه‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كانی
عێراق کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ی وه‌ک جینۆساید ناساند،ناساندنی هه‌ڵه‌بجه
وه‌ک جنۆساید له‌سه‌رده‌ستی دادگای باڵای تاوانه‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراق
، کارئاسانی و وروژاندن و پشتیوانی زیاتری کۆڕ ومهحفهله نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی
ئه‌وروپا بۆ پشتیوانی له‌جینۆسایدی کوردان فراونتر ده‌کات، لێره به‌دواوه
کارکردن لهسهرناساندنی ڕه‌شه‌کوژییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان وه‌ک
جینۆساید له‌جیهاندا کارێکی مه‌حاڵ نیه،ده‌کرێت کاری ده‌ستبه‌جێ و هه‌نووکه‌یی
ده‌سه‌ڵاتی کوردی و بزووتنهوهسیاسیهکهی کۆمه‌ک و له‌پشت وه‌ستانی
مادی ومه‌عنه‌ویی بێت له‌و ڕێکخراو و گروپه کوردیانه‌ی شێلگیرانه له‌چالاکی
و کۆنتاکی به‌رده‌ومدان بۆ ناساندنی ههڵهبجهوهک کرده‌یه‌کی
جینۆساید له‌ناو مه‌حفه‌له نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان .
به‌ڵام به‌داخه‌وه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تابێت پانتایی گۆشه‌گیری
و خۆتهریککردن له که‌یسی به‌جینۆسایدناساندنی هه‌ڵه‌بجه بۆخۆی
فروانتردهکات و له‌م لێپرسراویه‌تییه مۆراڵی و مرۆییه دوورتر ده‌که‌وێته‌وه
، بهردوامبوونیش له‌م هه‌ڵوێسته نه‌زۆکییه له‌به‌رده‌م ئه‌م کیسه
مرۆیی و نه‌ته‌وه‌ییه ده‌سه‌ڵات ده‌ڕواته به‌رده‌م قۆناغێکی قێزه‌ون
و هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوویی
جگه له که‌مته‌رخه‌می و نادیده‌گرتنی پرسی هه‌ڵه‌بجه وه‌ک جینۆساید
له‌ئاستی جیهاندا، تائه‌مڕۆ خه‌ڵکی کوردستان وبه‌تایبه‌ت خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
له‌ئاست مانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌بێ ئاوه‌دانی و دوورلهخزمهتگوزاری
شایسته به‌وشاره له‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی نیگه‌رانن،ههڵهبجهتائهمڕۆ
لهنێوبهرداشی حیزب حیزبێنهدا ده‌هاڕدرێت وباشترین پێناس پێناسبوونی
حیزبییه نه‌ک پێناسی تراژیدی و وقوربانی بوون، ئه‌مش بۆخۆی لهمهنگهنهدانێکی
تری خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌یه به‌ده‌ستی هه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی کوردی ، که‌واته
ئه‌رکی هه‌موولایه‌کمانه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌خه‌وی گوێ نه‌گرتن
و نه‌خوێندنه‌وه‌ی پنته‌کانی سیاسه‌ت و هه‌ڵه‌کانی ئیداره‌ی وڵات ڕاچڵه‌کێنین
..
__________________________________
*
خاتوو ئۆلا یالبکه ئه‌ندمی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیایه
لهسهرفراکسێۆنی دی لینکه:
Ulla Jalpke, MdB
Innenpolitische Sprecheren
Fraktion DIE LINKE
سویسرا
faraidun_73@hotmail.com
|